کـوا رێکخراوی مافی مرۆڤ؟؟؟ یان هەر ناوە و هیچیتر!!!!!
12:49 - 19 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
تاهیرعەبدوڵڵاپوور
وه‌ک ده‌بینین ههركوشتن و بڕین و هه‌ڵواسین وجهزرهبهو ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردنی مرۆڤه، هه‌ر سوتان و رووخان و ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشک و خانووبه‌ره‌یه، هه‌ر راوه‌دوونان و چاودێری چڕ و لێكۆڵینه‌وه‌ی نابه‌جێیه له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی هه‌روه‌ها سوریا و میسر و ئوردن وئێرانی سه‌رده‌می (شا) و ئاخونده‌كانی ئه‌مڕۆكه رۆژانه و هه‌فتانه چه‌ندین لاوی به‌جه‌رگی كورد به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به‌تۆمه‌تی جیاجیا و به‌ناوی تاوانی دژبهئایین و بازرگانی به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان كه ئهمانهدوورن له‌راستی هه‌ڵده‌واسن.
بیرۆكه‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له‌ساڵی (١٩٤٨) له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له(٣٠) به‌نددا داڕێژرا به مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له مافه سروشتییه‌كانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ژیان و كاركردن و بیروڕای سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی وخوێندن و هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان و ده‌نگدان و...هتد. ئه‌مڕۆژه یه‌ش له‌ساڵی (١٩٤٩) له(جنێف)ی پایته‌ختی سویسرا به‌فه‌رمی راگه‌یه‌نرا، ئه‌مه‌ش دوای دهیانكۆڕ و كۆبوونه‌وه‌و سه‌دان راپۆرتی جیاجیا به‌مه‌به‌ستی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی داكۆكی كردن له‌مافه سه‌ره‌كییه پیرۆزه‌كانی و پاراستنی ئازادییه پڕبه‌هاكانی. به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌م رێكخراوه به‌رێكخراوێكی پیرۆز به‌ڵام به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه و له‌هه‌موو شوێنێك رۆڵی كارای خۆی نهبینوهو كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو وڵات و هێز و ده‌سه‌ڵاتێك بۆنه‌هێشتنی یاخود كه‌مكردنه‌وه یپێشلكارییهكانی سه‌رمافی مرۆڤ به‌پێی یاسا و رێسای پێویست نه‌بووه.
رێكخراوی مافی مرۆڤ لهكوێبوو لهورۆژانهی كه (سه‌دام)ی دڕنده به‌هێزه‌كه‌یه‌وه كه‌وتبووه وێزه‌ی خه‌ڵكی بێگوناح و بێچهك و ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ و ماڵ‌وێران كه زینده‌به‌چاڵ دهكراو ده‌خرایه ناو حه‌وزی تێزاب و یا به‌زیندوویی ده‌رخواردی سه‌گی برسی ده‌درا؟ ئه‌و رۆژانه‌ی به‌عس به‌چه‌كی كیمیایی كوردستانی وێران ده‌كرد.
وه‌کوو گه‌ڵای پاییز ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی هه‌ڵده‌وه‌راند ئه‌م رێكخراوه بۆ ده‌نگی نه‌بوو؟ (١٨٢) هه‌زاركه‌سی شوێن بزر كرد به‌ناوی ئه‌نفال و (٤٠٠٠) گوندی سوتاند و حه‌وز و كانی و كارێزیشی پڕ ده‌كرده‌وه و به هه‌زارانی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی و زێدی باب و باپیرانی بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێ راگوێزا رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌كوێ بوو؟، ئێسک و پرووسکی بیابانه‌كانی عه‌رعه‌ر و نوگره سه‌لمان شایه‌دحاڵی ئه‌م راستییه‌ن. نازانم مافی مرۆڤ یانی چی؟! رێكخراوێك كه هه‌رناو بێت به‌بێ بوونی هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێك یانی چی؟ رێكخراوێك هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونییه‌وه تاكوئهمڕۆ کەس حسابی بۆنه‌كات و گوێی لێنه‌گرێ و شه‌رمی لێ نه‌كا یانی چی؟ ئەمە لە جیاتی ئەوە بڕواڕێ لهوهسهیر و سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه له‌عێراقی دوای سه‌دامدا ئه‌م رێكخراوه‌ی (مافی مرۆڤ)ه داكۆكی له كه‌سانی تیرۆریست ده‌كات و ده‌یه‌وێ بیانپارێزێ له‌سزای كوشتن و له‌سێداره‌دان گوایه ئه‌مانه مرۆڤن، نه‌خێر ئه‌مانه مرۆڤ نین و دڕنده و خوێن‌ڕێژ و بێ‌ویژدانن، بێهه‌ست و تاوانكار و بێڕه‌حم و دوور لهمرۆڤایهتین.