کرێکارێکی کورد لە کاتی کار بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە وەرزی پاییز، کرێکارێکی کورد بە ناوی "محەممەدسەلیم لوتفی" خەڵکی گوندی "دەرەبەیانـ"ـی شاری پاوە، لە کاتی گوێز تەکاندن، بەهۆی بەربوونەوە، بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە، پاش ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.