کرماشان و کێشەکانی

19:59 - 20 بەفرانبار 2712
Unknown Author
فەریبورز ئابدانان

شاری مێژوویی کرماشان گەورە شاری کوردەواری مەڵبەندی وەرزشوانان و هۆنەرمەندان شارێکی هەمەرەنگە کە هەموو زاراوەکانی کوردستانی لە خۆ گرتوەتەوە وەک کەڵهور و جاف و گۆران و هەورامی و فەیلی و لەک، ئەم مترۆپۆلە گەورەیە بووەتە ترسە گەورەکەی دڵی ڕژێم هەر لە سەرەتایی شۆڕشەوە هەتاوەکوو ئیستاشی لە گەل بێت بە هەموو شیوەیەکەوە هەوڵی ئاسمیلە کردنی کلتوور و زمانی کوردی لەم ناوچەیەدا داوە.

کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی هاتنە سەرکاری هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت مادە هۆشبەرەکان و هەوڵی قڕکردنی فیزیکی گنجانی کوردی لەو ناوچەیە داوە کە بە هۆی بڵاو بونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە شیرازەی هەزاران خیزانی لێک پچڕاندووە، کرماشان ئەو پارێزگایی کە دەرسەدێکی زۆر لە کانزا سروشتییەکان لە خۆ دەگرێت بەڵام خەڵکی ئەو پاریزگایە بە دەست بێ کاریەوە دەناڵێنن، بوونی ئەو کانزایانە تا ئیستا هیچ سوودیکی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە نەگەیاندوە.

ئێستا ڕێژی بێکاری لەو پاریزگایەدا لە ئاستێکی هەرە بەرزدایە، نەبوونی هەلی کاریش بووەتە هووی ئەوەی کە گەنجەکان توشی مادە هووشبەرەکان بن، توش بوون بە مادە هووشبەرەکان بووەتە هۆی ئەوی کە ڕێژەیەکی زۆر لە گەنجانی ئەو پاریزگایە توشی نەخوشی ئەیدز بونەتەوە کە بەپی ئامارە فەرمییەکان تووشبووانی ئەیدز لە شاری کرماشان لە سەروی هەمووی پارێزگاکانی ئێرانەوەیە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر بە ئاسمیلە کردنی زمان و کڵتوری کوردی لەو ناوچەیەدا رانەوەستاوە و بە ئاواکردنی ئەوا فەزایەک ڕیگایی بۆ گەنجان خۆش کردووە کە تووشی ئەم دیاردیە ببن، کە بەوشێوەیە شیرازەی بنەماڵەکان لە یەک دەپچڕیت و پوتانسیەلی گەنجان بەرو لە ناوچوون ئەروات.