کتێبی فەرهەنگی گشتیی سینەما چاپ و بڵاو کراویەوە

ئاژانسی کوردپا: یەکەمین کتێبی \"فەرهەنگی گشتیی سینەما\" بە زمانی کوردی لە شاری تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،کتێبی \"فەرهەنگی گشتی سینەما\" لە لایەن نووسەرێکی کورد بە ناوی \"سەید محەممەدئەمین هاشمی\" بە زمانی کوردی چاپ کراوە و کەوتووەتە بەر دیدی هۆگرانی فەرهەنگی سینەمای کوردی.

کتێبی فەرهەنگی گشتیی سینما لە لایەن بڵاوڤۆکی میراتی هونەر لە شاری تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم کتێبە پاش پێنج ساڵ هەوڵ و لێکۆڵینەوەی بەردەوام چاپ کرا.

کتێبی فەرهەنگی گشتیی سینەما ٥٠٠ بەرگی لێ چاپ کراوە و نرخی هەر بەرگێکی ئەم کتێبە ٣٥٠٠٠ هەزار تمەنە.