کتیبخانەی \"خوێندوومەتەوە، تۆ بیخوێنەوە، داهێنانێکی دیکە لە لاوانی کورد

15:14 - 9 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە لاوانی شاری سەقز، هەموو حەوتوویەک بۆ بردنە سەرەوی ئاستی زانیاری و هوشیاری هاووڵاتییان، داهێنانێکی نوێیان لە هاندانی هاووڵاتییانی ئەو شارە بۆ خوێندوەی کتێب خولقاندووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوانی شاری سەقز، بە دانانی کتێبخانەیەک، لە پارکی مەولەوی کوردی ئەو شارە، هاووڵاتییانی ئەو شارە بۆ خوێندنەوە هان دەدەن.

ئەو کتێبخانەیە، بە ناوی \"خوێندوومەتەوە، تۆ بیخوێنەوە\"، لە پارکی مەولەوی کوردی شاری سەقز بە شێوەی ئەمانت ڕادەستی هۆگران و خوێنەرانی کتێب دەکرێت.

ماوە و شوێنی دانانی ئەم کتێبخانەیە، هەموو حەوتوویەک لە پارکی مەولەوی شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.

سەرەڕای دەیان کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و ساغڵەمی لە کوردستانی ئێران، هاووڵاتییان لە هاندانی خەڵک بۆ خوێندنەوە و فێربوون بەردەوامن.