چوار هاووڵاتی لە مەریوان دەسبەسەر کران

شەوی دووشەممە ۱۳ی بانەمەڕ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەژوان فەیزی"، "فواد فەیزی"، "شێرکۆ سوهرابی" و "ئاکۆ چاوگی"، خەڵکی گەڕەکی "داسەیرانـ"ـی مەریوان، دەسبەسەر کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە دوای ئەوەیکە بەنیسبەت مانۆڕی سەلەفییە توندڕەوەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شەوی شەممە ۱۱ی بانەمەڕ، سەلەفییە توندڕەوەکان لە گەڕەکی "داسەیران"، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دوو کەسیان بریندار کردووە.

وێنە: کەژوان فەیزی، شێرکۆ سوهرابی، ئاکۆ چاوگی و فواد فەیزی