چوار هاووڵاتی لە شاری بانە دەسبەسەر کران
12:23 - 9 خاکەلێوه 2721
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبوار قادری"، "پەرویز قادری"، "بێهرووز قادری" و "هاوژین قادری"، خەڵکی گوندی "یاقووباوا" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چوار هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
ئەو چوار هاووڵاتییە، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندی "یاقووباوا"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەو چوار هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.
وێنە: ڕێبوار و بێهرووز قادری