چل و یەکەمین خولی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بەڕێوەچوو
16:09 - 6 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چل و یەکەمین خولی کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا، لەسەر پرسی گرتن و کوشتنی ناڕه‌وا و ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێونەتەوەییەکان، بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چل و یەکەمین خولی کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، وتاری هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێڤ و ڕێکخراوی فه‌رانسه‌ویی \"پێکه‌وه‌خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دان\"، له‌سه‌ر پرسی کوشتنی کۆڵبه‌ران و گرتنی ڕه‌مه‌کیی هاوڵاتییانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان، خوێندرایەوە.
دەقی ئەو وتارە هاوبەشەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف و ڕێکخراوی فەرانسەوە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، بەم چەشنەیە:
به‌ڕێز سه‌رۆک،
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان - ژنێڤ و ڕێکخراوی پێکه‌وه‌خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره، به گه‌رمی پێشوازی له ڕاپۆرتی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی گرتن و کوشتنی ناڕه‌وا و ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌کات.
به‌ڕێز،
ئێمه زۆر نیگەرانی هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی گرتن و کوشتنی ناڕه‌وا و ده‌ره‌وەی یاسای هاووڵاتییانی کوردین له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان. له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۹، زیاتر له ۱۱٦ کۆڵبه‌ری کورد بوونه‌ته قوربانیی هێرشی کوێرانه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها له ساڵی ۲۰۱۸، ۲۲٥ که‌س بوونه‌ته قوربانی.
ڕێژه‌ی گرتنی ڕه‌مه‌کیی هاوڵاتییانی کورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران، جێگای نیگەرانیی قووڵی ئێمه‌یه. له کاتێکدا هاوڵاتیانی کورد ته‌نیا نزیکی ۱۳ لەسەدی دانیشتووانی ۸۰ ملیۆنیی ئێران پێکده‌هێنن، زیاتر له یه‌ک سێهەمی ئێعدامه‌کان کوردن و زیاتر له نیوه‌ی زیندانیانی سیاسیی ئێران، کوردن.
له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۹، ۲۱۰ هاووڵاتیی کورد گیراون و زۆرینه‌یان به تاوانی ناڕه‌وای هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی میللی مه‌حکووم کراون، له کاتێکدا ته‌نیا چالاکانی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستانن.
به‌ڕێز،
به‌پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان، ئه‌ندامانی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان، مافی پاراستنیان دژی سه‌رکوت و توندوتیژی و هه‌ڵاواردن. ئێمه خوازیارین له ئێوه‌ی به‌ڕێز که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پرسی کوشتن و گرتنی ناڕه‌وای هاووڵاتییانی کورد بکه‌ن و ڕاپۆرتێک به هاوکاریی ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران، بۆ شۆرای مافی مرۆڤ ئاماده بکه‌ن.
له کۆتاییدا، داوا ده‌که‌ین که کۆماری ئیسلامی چیتر یاری نه‌کات به ژیانی کۆڵبه‌رانی کورد و هه‌موو زیندانییانی سیاسیی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تییه‌کانی به‌لووچ، به‌هایی، یارسان، عە‌ره‌بی ئه‌هواز، ئازه‌ربایجانی، تورکمه‌ن، یه‌هوودی، مه‌سیحی، ده‌روێشی گونابادی، ئازاد بکه‌ن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف
ژنێڤ، ۲٦ی ژووئه‌نی ۲۰۱۹، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان