وڵامده‌رنه‌بوونی پیشه‌ی گه‌شتیاری له چوارچێوه‌ی رژیمی ولایه‌تی فه‌قیه
14:52 - 30 گەلاوێژ 2714
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمه‌ند
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئیداره‌ی پیشه‌ی رکبهڕکێ و خزمه‌تگوزاری (DGCIS) و بانکی ناوه‌ندی فه‌رانسه، له راپۆرتی ساڵانه‌ی دا، لهکاردابوونی ماڵی (گردش مالی) پیشه‌ی گه‌شتیاری جیهانی شهشونیو (٥/٦) تریلیون دۆلار ڕاگه‌یاند. ئه‌و راپۆرته ئاماژه‌ی به داهاتی ئێرانیش له‌و بواره‌دا کردووه و سه‌همی ئێران له لهکاردابوونی ماڵی شهشونیو (٥/٦) تریلیون دۆلار پیشه‌ی گه‌شتیاری جیهان، ته‌نیا پێنج (٥) میلیارد دۆلار یا به واتایه‌کی دیکه نیو ده‌رسه‌د بووه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژی یه‌کشه‌مه، رێکه‌وتی پانزده‌هه‌می گه‌لاوێژ ١٣٩٣، \"مه‌سعوود سوڵتانیفهر\" مهعاوینی سه‌رۆکۆمار و هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری رژیمی ئێران، له چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بازاریابی ئینترنتی گه‌شتیاری شاریدا، ئاماژه‌ی به به‌شی که‌می ئێران له بواری توریسم و گه‌شتیاری کرد و هۆکاری ئه‌و سههمهکهمهی بۆ بایکۆته‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه دژی ئێران و نه‌بوونی به‌رپرسایه‌تی گه‌ڕانده‌وه.
به پێی وته‌ی خودی به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامی، وڵاتی ئێران له بواری جازبهکانی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی له ڕیزی ١٠ تا ١٥ وڵاتانی جیهان و له بواری جازبهکانی سروشتی و که‌ش و هه‌وا له ڕیزی ٥ وڵاتی جه‌زاب و سرنج‌ڕاکێشی دنیا دایه و هه‌روه‌ها زۆربه‌ربه‌ی کارناسان و پسپۆران و حه‌تتا خه‌ڵکی عادی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که وڵاتی ئێران به هۆکار گه‌لێکی وه‌ک که‌ش و هه‌وایه‌کی باش له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ، رابردوو و گولتووی کۆن و له‌مێژینه، ئاساری مێژوویی ڕاکێشه‌ر و ده‌سراگه‌یشتن به ئاوی ئازاد و بوونی دورگه و ده‌ریاچه و ئاوی گڕاو و ده‌رمانی، بوونی چه‌ندین نه‌ته‌وه، کوولتور و زمان و هه‌روه‌ها ئاداب و رسووم جۆراوجۆر، تین و ته‌وژمی (پتانسیل) ئه‌وه‌ی هه‌یه که گه‌شتیارێکی زۆر له هه‌موو وڵاتانی جیهان بۆ لای خۆی راکێشی و نه ته‌نیا ده‌توانێ هه‌زاران ده‌رفه‌ت کار و پیشه بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی دروست بکا به‌لکو ده‌توانێ له‌و ریگایه داهاتی زۆریش به ده‌ست بێنێ.
به‌ڵام به سرنج‌دان به‌و هه‌مۆ تین و ته‌وژمی وڵاتی ئێران که خودی به‌رپرسانی رژیم له بواری گه‌شتیاری باسی لێده‌که‌ن هۆکاری چییه که سه‌همی ئێران له لهکاردابوونی ماڵی (گردش مالی) شه‌ش و نیو (٥/٦) تریلیون دۆلار پیشه‌ی گه‌شتیاری جیهان، ته‌نیا نیو ده‌رسه‌د (٠٥/٠) بووه؟ بڵێی ئه‌و وته‌یه‌ی به‌رپرسی رژیم درووست بێ و هۆکاری ئه‌و سههمهکهمه، بایکۆته‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه دژی ئێران و نه‌بوونی به‌رپرسایه‌تی بێ؟ یا هۆکار گه‌ڵێکی دیکه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که گه‌شتیاریکی زۆر که‌م، روو له ئێران بکه‌ن و داهاتێکی که‌م له‌و بواره دا به‌ده‌ست بێنێ؟
هه‌ر وه‌ک ئاگادارین ئه‌ورۆکه گه‌شتیاری یه‌کێک له بێترسترین، دڵنیاترین، خاوێنترین و هه‌رزانترین سه‌رچاوه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی داهاتی ئه‌رزیه. گه‌شتیاری ئه‌ورۆ وه‌ک پیشه‌یه‌ک چاو لێده‌کرێ و له لایه‌ن بیرمندان و خاوهننهزهران به هه‌نارده‌ی شاراوه و پیشه‌ی بێدوکه‌ڵ ناسراوه. له چه‌ند ساڵی رابڕدوودا،دوای پیشه‌ی نه‌وت و ماشێنسازی، پیشه‌ی گه‌شتیاری پڵه‌ی سێهه‌می له بواری داهاته‌وه بۆ خۆی ته‌رخان کردووه و ڵێکۆلهران شیمانه‌یان کردووه که پیشه‌ی گه‌شتیاری تا ساڵی ٢٠١٥ زایینی ده‌بێته گه‌وره‌ترین پیشه‌و و چالاکی ئابووری جیهان.
له دنیای ئه‌مرۆدا، پیشه‌ی گه‌شتیاری له وڵاتێک دا جێگیر و وڵامده‌ر ده‌بێ که ئه‌و وڵاته به‌ره‌وه دیموکراسی و سکۆلاریوم هه‌نگاوی ههڵینابێ یا لانیکه‌م وڵاتیکی سه‌ربه‌ست و ئازاد بێ و رێز بۆ بیر و بڕوا و کو‌لتوور و ئایینه جیاوازه‌کان و به گشتی مافی مرۆڤ دابنێ، له بواری دیپلماسی له پێوه‌ندییه‌کی باش له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه بێ و له بواری ئابوورییه‌وه، ئابوورێکی پێناسه‌کراو و له حالی گه‌شه‌سه‌ندنی دا هه‌بێ و له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه وڵاتێکی سه‌ربه‌ست بێ.
رژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری، به گرتنه پێشی سیاسه‌تی دژه مرۆڤی و ئینسانی خۆی له هه‌مبه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه، هه‌نارده‌کردنی شۆرش، کرده‌وه‌کانی ترۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پشتیوانی و یارمه‌تیدان به گروپه ترۆریسته‌کان، ده‌ستێوه‌ردان له کار‌و باری نێوخۆی وڵاتانی ده‌ره‌وه، کێشه‌ی ناوه‌کی، ئاژاوه‌گێری و ... که تا کوو هێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، سیمایه‌کی ناحه‌ز و قێزه‌ونی له خۆی نیشان داوه و که‌شێکی تۆق هێنه‌ری له مێشکی خه‌ڵکی بیانی دا خوڵقاندوو و له لایه‌کی دیکه دا له نێوخۆی ئێرانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ئه‌و رژیمه تا کوو هێستا، پێشل کردنی مافی مرۆڤ ، سێداره، کوشت و کوشتار، سه‌رکوت، ده‌سبه‌سه‌رکردن و پێشل‌کردنی مافی که‌مینه مه‌زهه‌بیه‌کان و سه‌رکوتکردنی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سهربهستییهکۆمهڵایهتییهکان و حجابی زۆره‌ملی، روانینی و بدبینی به‌رامبه‌ر به گه‌شتیاران که به وته‌ی به‌رپرسان رژیم شیمانه ده‌کرێ وه‌ک جاسوس سه‌ردانی ئێران بکه‌ن و.... دریژه‌ی هه‌بۆ و رۆژ به رۆژ له حالی په‌ره‌سه‌ندن دا بووه و هه‌مووی ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که نه ته‌نیا گه‌شتیارانی وڵاتانی بیانی زۆر به که‌می روو له ئیران به‌که‌ن و یا له هاتن بۆ ئێران خۆ ببوێرن به‌لکو گه‌شتیارێکی زۆری ئێرانیش روو له ده‌ره‌وه بکه‌ن.
سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش، به سرنج‌دان به‌و هه‌موو تین و ته‌وژمی گه‌شتیاری له ئیران ژێرده‌سهه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، به‌رپرسانی رژیم نه ته‌نیا سهرمایهگزارێکی زۆریان له‌و بواره‌دا نه‌کردووه به‌لکوو به‌رده‌وام حه‌ولیان داوه سیمای رابردووی ئاسه‌واره‌کان بسرنه‌وه و سیمای ئیسلامی به‌و ئاسواره مێژوویه‌کان بده‌ن. به وته‌ی \"مه‌سعوود سوڵتانیفهر\" له ساڵی ١٣٠٩ هه‌تاوی که یاسای نۆژنکردنه‌وه میراتی فه‌رهه‌نگی په‌سند کراوه تا کوو هێستا یه‌ک میلیۆن به‌نا، شوێن و فه‌زای مێژوویی دۆزراونه‌ته‌وه که نزیک به ٣٢ هه‌زار دانه‌یان شناسایی و سه‌بتی ملی کراون و له‌و نێوه‌ش دا ١٧ دانه‌یان به سه‌بتی رێکخراوی یۆنسکۆ گه‌یشتوون. پێشتریش ئه‌و به‌رپرسه‌ی رژیم وتبووی له کۆی ئه‌و یه‌ک میلیون ئاساره مێژوویی که شناسایی کراون ئه‌گه‌ر بۆ نیوه‌ی ئه‌وانه به شێوه‌ی نێونجی ٢ میلیارد تمه‌ن خه‌رجی نۆژنکردنهوهیان بکرێ پێویستی به ١٠٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نه، له حالیکدا له ساڵی ١٣٩٣ بۆ سازمانی میراتی فه‌رهه‌نگی ١٠ میلیارد تمه‌ن ته‌رخان کراوه که ئه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه له‌و به‌شه دا سه‌رمایه‌گوزارێکی زۆر که‌م کراوه. نه‌بونی ژێربه‌نای باش، نه‌بوونی هوتێل ستاندارد، نه‌بوونی رێگاوبان و حهملونهقل ستاندارد، کێشه‌گه‌لێکی دیکه به‌رده‌م گه‌شه‌ی گه‌شتیاری له ئێران دایه.
له لایکهیی دیکه‌شه‌وه، دزین ئاسه‌واری مێژوویی و ته‌خریب و له ناو بردنی ئه‌و ئاسه‌وارانه له لایه‌ن که‌سانی هه‌لپه‌رست و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رژیم به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی که نه‌ته‌وه‌کانی ئێران لێ نیشته‌جێن وه‌ک ناوچه‌کوردنشینه‌کان، له ناوچوونیتهواو و مه‌ترسی له‌ناوچوونی زۆربه‌ی ده‌ریاچه نێوخۆیه‌کانی ئێران وه‌ک هاموون، ورمێ، گاوخونی، زرێبار و.. که ده‌توانێ گه‌شتیاریکی زۆر بۆ لای خۆی راکێشی نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه له گرینگی نه‌دانی به‌رپرسانی رژیم به پیشه‌ی گه‌شتیاریه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له چه‌ند حه‌وتووی رابردوو دا \"نه‌سروڵلا پژمانفه‌ر\" یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمۆسیۆنی فه‌رهه‌نگی رژیم باسی له ئاماده‌بوونی پلانێک کردبوو که له‌وێدا هاتوو گه‌شتیارانی بیانی که واردی خاکی ئێران ده‌بن له لایه‌ن کاسانی دیاریکراو ده‌بێ \"ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مونکێر\" (امر به معروف و نه‌ی از منکر) بکرێن و که‌سانێک که به پێچوانه‌ی ئه‌وه بجوولێنه‌وه سزای زیندان و به توندترین شێوه هه‌لسوکه‌وتیان له گه‌ل بکردرێ. ئه‌و پلانه بڕیاره دوای پشووی هاوین بۆ په‌سندکردن ببردرێته مجلیسی شورای ئیسلامی رژیم. هه‌ر به پێیه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و پلانه به‌سند بکرێ و گه‌شتیارانی بیانی به دڵ و خواستی ئاخونده‌کانی رژیم هه‌لسوکه‌وت نه‌که‌ن ده‌بێ ماوه‌یه‌کی ته‌منیان به جێی گشت و گوزار، له سیاچاله‌کانی رژیمی قرون وستایی کۆماری ئیسلامی تێپه‌ر بکه‌ن.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٣ هه‌تاوی \"حه‌سه‌نی روحانی\" سهرهوکۆماری رژیم له لێدوانێک دا له دورگه‌ی کیش باسی له \"گه‌شتیاری حه‌ڵال\" کردبوو و وتبووی:\"هێندێک شوێنی وه‌ک دورگه‌ی کیش بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌شتیاری ده‌بێ به‌ره‌و گه‌شتیاری حه‌ڵال هه‌نگاو هه‌ڵێنن\". ئه‌و ڵێدوانه‌ی \"رووحانی\" له حاڵێک دایه که له سه‌ره‌تای پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی دابوو بڕه‌و به پیشه‌ی گه‌شتیاری بدا.
به بۆجوونی من وا باشتر بوو \"مه‌سعوود سوڵتانیفهر\" به جێی پاساوهێنانه‌وه‌ی بێبنه‌ما (وه‌ک بایکۆت و نه‌بوونی به‌رپرسایه‌تی) له مه‌ڕ داهاتی که‌می ئێران له‌بواری گه‌شتیاری، دان به شکست دابنێ و بڵێ پیشه‌ی گه‌شتیاری له وڵاتی ئیمه‌دا وڵامده‌ر نییه. خۆ له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، کۆماری ئیسلامی بایکوتی به‌و زه‌بره و له‌و ئاسته‌دا له‌سه‌ر نه‌بۆ، ئه‌دی بۆ به‌رده‌وام گه‌شتیارێکی که‌م روویان له ئێران کردووه که لێره‌دا ئاماژی به رێژه‌ی گه‌شتیاران ساڵی ١٣٧٣،١٣٨٢، ١٣٩١ له نزیک به سێ ده‌یه‌ی رابردوو دا ده‌که‌م.
هه‌ر چه‌ند ئامارێکی راسته‌قینه له به‌رده‌ست دا نییه، به‌ڵام به پێی خودی ئاماره‌کانی رژیمی ئیسلامی ئیران، له ساڵی ١٣٧٣، ٣٦٠ هه‌زار و ٦٥٨ گه‌شتیار، له ساڵی ١٣٨٢ دا، ٧٠٠ هه‌زار گه‌شتیار و له ساڵی ١٣٩١ دا به پێی وته‌ی \"مه‌سعوود سوڵتانیفهر\" به‌رپرسی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری، که‌متر له ١ میلیون گه‌شتیار سه‌ردانی ئێرانیان کردووه. به پێی هیندێک سه‌رچاوه، له حه‌شیمه‌تی نزیک به ٦٠٠ میلیون گه‌شتیاری که ساڵانه گه‌شت و گوزار ده‌که‌ن، که‌متر له یه‌ک میلیون گه‌شتیار سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن که ئه‌و ئاماره سهڵمینهری باردۆخی کارهسهتباری ئێران له‌بواری گه‌شتیاری دایه.
پسپۆرانی بواری گه‌شتیاری و توریسم له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که پیشه‌ی توریسم له دوو روانگه‌وه گرینگی هه‌یه: ١- ئاشنا بوونی گه‌شتیاران له گه‌ل نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، ئاشنا بوون له گه‌ڵ ره‌گه‌ز، زمان، کو‌لتوور، داب و نه‌ریتی جیاواز ٢- بواری ئابووری که ده‌توانی داهاتی زۆری هه‌بێ و پیشه‌ی زۆر دروست کا. هه‌ر به‌و پێیه، فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران و بوونی کو‌لتوور، داب و نه‌ریتی جیاواز، بوونی نژاد و زمانی جیاواز که ده‌توانی ده‌رفه‌تێکی باش بێ بۆ سرنج راکێشانی گه‌شتیاران بیانی بۆ ئێران، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا هه‌رگیز ئه‌و رهنگاوڕهنگێ وه‌ک ده‌رفه‌ت چاو لێی نه‌کردوو به‌لکوو وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ده‌سهه‌ڵاتی خۆی چاو لێکردووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌ولی داوه ئه‌و فرهچهشنێ بسرێته‌وه و ئینکاریان بکا. له‌و پێوه‌ندییه دا به سرنج‌دان به‌وه‌ی که له‌و شوێنانه‌ی که نه‌ته‌وه‌کانی ئێران لێ نیشته‌جێن وه‌ک ناوچه‌کوردنشینه‌کان، ناوچه‌ی تورکه ئازه‌رییه‌کان، به‌لوچیستان، ئه‌هواز، تین و ته‌وژمی زۆری گه‌شتیاری لێیه به‌ڵام به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا زۆر به که‌می بایخیان به‌و ناوچانه داوهبهڵکو حه‌ولیان داوه له رای گشتی دا ئه‌و ناوچانه به تایبه‌ت ناوچه‌کوردنشینه‌کان نائه‌من له‌قاو بده‌ن.
ئه‌و به‌ربه‌ستانه سه‌ر ڕێگای توریسم و گه‌شتیاری له ئێران له حاڵێکدایه که گه‌شتیارێکی زۆری ناوخۆی ئێران روو له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ وه‌ک تورکیه، ئه‌رمنستان، ئازه‌ربایجان، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هێندێک ئه‌ولاتر مالزی و تایله‌ند ده‌که‌ن. چاوخشاندێکی کورت به سه‌ر پێگه‌ی سیاسی، ئابووری، کومه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه بۆمان روون ده‌کاته که له بواری سیاسی دێموکراتیک یا بهرهدێموکراتبوون و سکۆلار، له بواری ئابووری له حالی گه‌شه و ئازادی کۆمه‌لایه‌تی له‌و وڵاتانه هه‌یه. ئه‌وانه بۆته هۆی ئه‌وه که به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا، بۆ سرنج ڕاکێشانی گه‌شتیارانی نێوخۆی ئێران بۆ ئێرانگهردی، گومرک و بڵیتی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان چه‌ند قات زیاد و هه‌روه‌ها تێچووی سه‌فه‌ر بۆ نێوخۆی ئێرانیان له پشوو تایبه‌ته‌کان دا که‌م که‌نه‌وه تا گه‌شتیاران له ناوخۆی ئیران دا گشت و گوزار بکه‌ن، به‌ڵام نه‌ته‌نیا وڵامده‌ر نه‌بۆ، به‌ڵکو رێژه‌ی گه‌شتیان بۆ ده‌ره‌وه ساڵ به ساڵ رووی له زیاد کردن کردووه. له‌و پێوه‌ندییدا \"مه‌سعوود سوڵتانیفهر\" وتبووی له سالی ١٣٩١ هه‌تاوی، ٧ میلیون و ٧٠٠ هه‌زار گه‌شتیار له ئێران چوونه‌ته ده‌رێ و و به پێی ههوالدیری ئیرنا له سالی ٢٠١٣ زایینی، زۆرتر له ١ میلیون و ٧٠٠ هه‌زار گه‌شتیار ته‌نیا سه‌ردانی تورکیه‌یان کردووه.
به بۆچوونی من تاکوو رژیمی وڵایه‌تی فه‌قیه به‌و سیاسه‌ت، ئاکار و به‌رنامانه له ئێران‌دا له سه‌ر کار بێ، نه ته‌نیا پیشه‌ی گه‌شتیاری له ئیران دا جێگیر نابێ به‌ڵکو ئێمه شاهیدی هیچ پێشکهوتنیک له‌و بواره‌دا نابین. پیشه‌ی گه‌شتیاری پێویستی به کۆمه‌لێک ژێربه‌نا و فاکته‌ر هه‌یه، که له چوارچێوه‌ی داخراو و سه‌ره‌رۆی رژیمی کۆماری ئیسلامی دا وه‌دی نایه.