هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەواشەکارییەکانی سپای پاسدارانیان ڕەت کردەوە
هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای پاسداران، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاندووە کە سپای پاسداران بنکە و مەقەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێرانیان لەنێو بردووە.
"کاوە بەهرامی" بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە وتووژێک لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "ئیدعاکانی سپای پاسداران دوورە لە ڕاستی و ئێمە لەو ناوچەیە هیچ بنکەیەکی سابتمان نییە".
ئەو فەرماندە نیزامییە دەڵێت: "سپای پاسداران لەو تۆپبارانکردن و موشکبارانکردنەدا، خاکی هەرێمی کوردستان و خانووی هاووڵاتییانی مەدەنیی کردووەتە ئامانج و خەسارێکی بەرچاوی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە گەیاندووە".
بەرپرسی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێـشمەرگەی کوردستان، بە ڕەتکردنەوەی ئیدعاکانی سپای پاسداران لەمەڕ گیانلەدەستدان و بریندارکردنی پێشمەرگەکانی کوردستان، ڕایگەیاند: "لەو تۆپبارانکردنەدا هیچ خەسارێکی گیانیمان نەبووە و پێشمەرگەکانی کوردستان لە سڵامەتیی تەواودان".
ڕۆژی چوارشهممه ١٩ی خهرمانان، سپای پاسداران به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان هێرشی كرده سهر خاكی ههرێمی كوردستان و به مووشەک له بهرزاییهكانی "تهلان" سهر به ناوچهی سیدهكانی دا. پاش هێرشی مووشکیی سپای پاسداران، تۆپخانەکانی سپا بەرزاییەکانی "بەربەزینـ"ـیان بەسەختی بۆردومان کرد.