هۆلۆکۆست، شۆوا، ئه‌نفال، یان پاکتاوی ڕه‌گه‌زی- به‌شی ١٠

16:41 - 27 جۆزەردان 2713
Unknown Author
سدیق بابایی

تورکیه‌ڕه‌نگه‌تاقه ‌وڵاتی جێهان  بێ  ئه‌نفالی دانیشتوه‌جیا ڕه‌گه‌زه‌کانی  یاسایی کردوه‌!!!
 
سیاسه‌تی ئێنکار واته‌نکووڵی له‌بوونی زۆرترین ڕاده‌ی نفووسی کورد له‌چوار چێوه‌ی سنورێکی زۆره‌ملی به‌نێوی تورکیه‌ڕه‌گه‌ز په‌رستانی تورکی له‌م وڵاته‌به‌ره‌و ئاقارێک کێشاوه‌که‌تێفکرینه‌شوینیستتیه‌که‌ی خۆیان یاسایی بکه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌له‌کۆمه‌ڵگای جێهانی دا بێده‌نگه‌ی مه‌رگ هێنه‌ری له‌به‌ره‌انبه‌ردا کراوه‌. بیده‌نگی ئه‌وتۆ که‌ڕۆژانه له‌سێبه‌ری دا ‌ئه‌م خه‌ڵکه‌قوربانی ده‌بێ!؟

له‌ماده‌ی ٨٨ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی تورکیه‌دا هاتوه‌ \"هه‌موو دانیشتوانی تورکیه‌به‌بێ له‌به‌ر چاو گرتنی ڕیشه‌ی ئایینی و نه‌ژادی تورک ده‌ژمێردرێن\" !
 
په‌سه‌ند کراوی سه‌ره‌وه‌ده‌رکه‌ی بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ڕه‌وشتێک له‌به‌رانبه‌ر داوای کورد له‌پێناوی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌م وڵاته‌ئاواڵه‌کردوه‌. بۆیی به‌بێ سڵ کردن له‌ڕاستیه‌کان هه‌ر چه‌شنه‌خواستێکی ڕه‌وای کورد به‌تاوانی ترۆر و هه‌ڵسوکه‌وت به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ره‌و ڕوو ده‌بێته‌وه‌!
 
تورک یان ده‌سه‌ڵاتی زاڵی تورکی هه‌ر وه‌ک سیاسه‌تی هاوشێوه‌ی بکوژانی کورد له‌پارچه‌کانیتری کوردستان هه‌ر جاره‌نه‌جارێ بۆ قه‌بڵاندنی سیاسه‌ته‌شوێنیستیه‌کانی خۆیان تاوانێکیان به‌ملی کورده‌وه‌هه‌ڵواسیوه‌تا کوشتن و بێ به‌ش کردنه‌که‌ی له‌مافی ڕه‌وای خۆی به‌بیروڕای گشتی ئه‌رێنی پیشان بده‌ن . بۆ وێنه‌سه‌رده‌مێک تاوانی کورد مسڵمانه‌تی( به‌وته‌ی مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز)  \"موسڵمانی ته‌نگه‌تیله\" ‌، سه‌رده‌مێکی دیکه‌به‌نۆکه‌ری ئێنگلیس ، ماوه‌یێک به‌کۆمۆنیست ، ده‌ست وه‌شێن ، تۆقێنه‌ر و له‌کۆتاییدا ترۆریست و  جیاوازیخۆواز تاوانبار کردوه‌!!
 
ده‌سه‌ڵاتی تورکی بۆ  زه‌بر وه‌شاندنی زیاتر له‌کورد له‌پێناوی تواندنه‌وه‌و ته‌نگه‌تاو کردنی به‌دابه‌زاندنی سیاسه‌تی باس کراو له‌سه‌ره‌وه‌نه‌وه‌ستاوه‌.
 
کورد و مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌ن و سیاسه‌تی قه‌ڵاچۆی تورک له‌م نێوه‌دا؛
 
به‌ڕیز دۆکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر له‌کتێبی کوردستان لاپه‌ڕه‌118- 130 گۆشه‌یێکی تر له‌سیاسه‌تی یه‌ک تیرو چه‌ند نیشان – ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک به‌شێوه‌ی خواره‌وه‌ده‌س نیشان ده‌کا .
 
\" هه‌رچه‌ند پێویسته‌دان به‌ئه‌وه‌دابنین که‌هه‌ستی ئایینی کوێرانه‌و دواکه‌وتویی دوو هۆی گه‌وره‌بوون پاڵیان به‌گه‌لی کورده‌وه‌نا تا له‌کاتی ئه‌و کوشتارانه‌دا ئه‌وانیش هه‌وڵ بده‌ن ده‌ستی خۆیان به‌کوشتنی کوردان سه‌وز بکه‌ن (!!) و کورد هه‌بوون به‌ده‌م سه‌ڵه‌واته‌وه‌ئه‌رمه‌نیان سه‌رده‌بڕی ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا له‌نێوان کورد و ئه‌رمه‌ن یان کورد و ئاسوریدا کاره‌ساتێکی دڵگیر نه‌ک کوشتارێکی وه‌ها ڕووی نه‌دا ( هه‌ڵبه‌ت جیا له‌و مه‌سه‌له‌که‌له‌نێوان به‌درخان و ئاسوریه‌کان له‌به‌ر نه‌دانی سه‌رانه‌به‌هاندرانی لاوه‌کی ڕووی دا) \".
 
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌به‌ڵکوو زۆر نووسه‌ری بێگانه‌به‌تایبه‌تی سه‌رنجیان بۆ باشی پێوه‌ندی نێوان کورد و گاورانی کوردستان ڕاکێشاوه‌و به‌باشترین نموونه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیان له‌قه‌ڵه‌م داوه‌، مێجه‌ر.ک .ماسۆ له‌وتارێکی خۆیدا له‌باره‌ی کوردستانه‌وه‌وتویه‌تی \"له‌وانه‌یه‌زۆربه‌مان بیرێکی[ زۆر به‌به‌ختیاری له‌کوردستان ده‌ژیان . ئه‌و لێژنه‌یه‌ش له‌لایه‌ن \"کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌کان \" بۆ لێ کۆڵینه‌وه‌ی کێشه‌ی  مووسڵ دانرا به‌تایبه‌تی دانی به‌ئه‌م ڕاستیه‌دا ناوه‌. له‌وه‌ش زیاتر ڤ .گه‌رد لێڤسکی[ ڤ، ئا گه‌رلێڤسکی ، کاره‌هه‌ڵبژارده‌کانی ، به‌رگی سێهه‌م ،ل126- 127] ده‌ڵێ : \" جیاوازی ئایین له‌نێوان کورده‌موسڵمان و ئه‌رمه‌نه‌گاوره‌کاندا ده‌وری نه‌بینیوه‌\" و ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌ش ده‌کا که‌چۆن هاتوچۆی ئه‌رمه‌ن بۆ مزگه‌وت و هی کورد بۆ که‌نیسه‌شتێکی ئاسایی بوه‌\" .  
 
دوکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر به‌ئه‌و ئاکامه‌ده‌گا \"  هۆی هانده‌ر په‌رده‌ی ڕه‌شی کوێرانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ستی ئایینی کورد دا له‌حاستی ئه‌رمه‌ن هێنا . بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌وا به‌ده‌سته‌وه‌هه‌یه‌له‌زۆر ناوچه‌به‌فه‌رمانی میری موفتی ، مه‌لا و پیاوه‌ئایینیه‌کانی تر هه‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان ده‌بزواند و به‌ئاشکرا بۆ کوشتنی \"کافران\" هانیان ده‌دان .... وایان بردبوه‌مێشکی خه‌ڵکی ساکاره‌وه‌گوایه‌کوشتنی ئه‌رمه‌ن \" ئه‌رکی سه‌رشانی ڕؤڵه‌کانی موحه‌مه‌د- ه\"
 
لێره‌دا پێویسته‌به‌تایبه‌تی سرنج بۆ ئه‌وه‌ڕابکێشین که ‌، زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه‌له‌کوشتاره‌کانی ئه‌رمه‌ندا به‌شدار بوون له‌  سواره‌ی حه‌میدی بوون که‌خۆی هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ جێبه‌جێ کردنی کاری وا بۆ خه‌ریک کردنی کورد دامه‌زرێندرا بوو. [ سواره‌ی حه‌میدی له‌هاوێنی ساڵی 1890دامه‌زرێندرا . دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و لێدانی ناحه‌زه‌کانی و بۆ خه‌ریک کردنی کورد و ئه‌وه‌که‌له‌و ‌ڕێگه‌وه‌  هۆزه‌نافه‌رمان و سه‌رکه‌شه‌‌کانی کوردستان بهێنرێنه‌ژێر ڕکێفی میری . ئه‌وه‌بوو که‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هۆزه‌کورده‌کان تێدا به‌شدار نه‌بوون . له‌به‌ر ئه‌وه‌هه‌ر له‌دامه‌زرانی ئه‌و هێزه‌وه‌  وه‌ک داردستێکی بێزراوی سوڵتان هاته‌به‌ر چاو . دیاره‌نه‌ک هه‌ر ئه‌رمه‌ن به‌ڵکوو کوردیش به‌ده‌ست سواره‌ی حه‌میدیه‌وه‌تووشی زه‌لاله‌ت هاتن ]. د. که‌ماڵ مه‌زهه‌ر
 
به‌شداری سواره‌ی حه‌میدی وه‌ک به‌شداری فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت وێنه‌ی‌ژاندارمه‌و ماباقی فه‌رمانبه‌ران بوو نه‌ک به‌شداری به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی خه‌ڵکی کورد بۆ کوشتاری ئه‌رمه‌ن که‌تا پێش ئه‌و کاره‌ساته‌سامناکانه‌  به‌سه‌دان ساڵ وێکرا له‌شارو گوند و گه‌ڕه‌که‌هاوبه‌شه‌کاندابرایانه‌  ژیابوون. ده‌سه‌ڵاتی حه‌میدی ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆی بۆ هاندانی کورده‌ده‌ربه‌گه‌کان خۆڵقاندبوو تابه‌ته‌ماعی داگیر کردنی زویو زارو داراییه‌که‌یان هه‌ر چی پتر له‌کۆمه‌ڵ کوژی نا ڕه‌وای ئه‌رمه‌ندا  کورد تێ وه‌گلێنی . 
 
وه‌ک پاشتر له‌قڕان پێ کردنی کورد دا[ به‌تایبه‌ت له‌درسیم] ده‌ر ده‌که‌وێ سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورک چ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی عه‌بدولحه‌مید و چ پاش ئه‌و دوژمنایه‌تی جیاره‌گه‌زه‌کان و داڕشتنی ته‌رح و پلان بۆ تواندنه‌وه‌یا نه‌هێشتنیان بوه‌. سیاسه‌تێک که‌سه‌رو گه‌ردنێکی به‌رزتری له‌بیرو هزری نازیه‌کان له‌ڕۆژگاری ئێمڕۆکه‌ش دا پێوه‌دیاره‌.
 
درێژه‌ی هه‌یه‌                                                             
      [email protected]