هۆلۆکاست،(holocaust)، شۆوا، ئه‌نفال یان پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ؛(به‌شی - ١٨)
12:40 - 23 سەرماوەز 2713
Unknown Author
سدیق بابایی
لیسته‌ی ١٠٢٦ گولـله‌باران کراوی کورد به‌ده‌ستی پاسدارانی تاران، ساڵه‌کانی ١٩٧٩ تا ١٩٦٨ له‌به‌ر ده‌ست دان.
نێوان ساڵه‌کانی ١٩٧٩-١٩٨٢ له‌ماوه‌ی نزیک به‌چوار ساڵدا لانیکه‌م ١٤ جار کۆمه‌ڵکوژی له‌شاروگونده‌کانی کوردستان به‌هۆی هێزه‌کانی کۆماری ئێسلامی ڕوویداوه.له‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌دا به‌سه‌دان که‌س کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌بوونی ڕه‌گه‌زێک به‌نێوی کورد له‌پانتایی وه‌ڵاتێک به‌ناوی ئێران به‌فه‌رمی ناناسن ! هه‌ر بۆیە کورد مافی هه‌ڵبژاردنی نێوی کوردی بۆ منداڵی تازه‌له‌دایک بوو و خوێندن به‌زمانی کوردی لێ یاساغ کراوه. یاسا نێوێک بۆ منداڵ به‌فه‌رمی ده‌ناسێ که‌له\" فه‌رهه‌نگ لۆغه‌تی فارسی \" دا بوونی هه‌بێ .
ڕه‌چاو کردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌و دابه‌زاندنی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی یه‌که‌م ودووهه‌م هه‌روه‌تر کۆماری ئێسلامی به‌هێنانه‌گۆڕی ئاسته‌نگی هه‌راوتر مانا و نێوه‌رۆکێکیتری به‌جیا له‌هه‌وڵدانی فه‌رمی و یاسایی بۆ پاکتاوی فه‌رهه‌نگی کوردی تێدا به‌دی ناکرێ .
کاتێک ئێداره‌ی ئه‌حواڵی مه‌ده‌نی ( ثبت احوال ) به‌پێ یاسا تۆماری هه‌ر داخوازێکی باب و دایکانی کورد بۆ هه‌ڵبژاردنی نێوی منداڵه‌کانیان ته‌نیا به‌مه‌رجی هه‌بوون له‌نێو وشه‌نامه‌ی فارسی دا وه‌لام ده‌داته‌وه‌واته‌یه‌کی له‌وه‌زیاتر ناگه‌یێنێ که‌هه‌ر تاکێک ده‌بێ ڕه‌زاو مه‌یلی سه‌ربزێوانه‌بۆ هه‌ڵ بژاردنی فه‌رهه‌نگی فارس و له‌بێر کردنی نێو و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی په‌سه‌ند بکات!
پاش ئه‌وه‌نێوی نامۆ به‌سه‌ر منداڵی تازه‌له‌دایک بوو به‌فه‌رمی و له‌به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هاته‌نووسین و ناودێر کران له‌کۆڕو کۆمه‌ڵدا ، به‌ره‌به‌ره‌به‌هه‌ڵ کشانی ته‌مه‌ن نۆره‌ی چوون به‌ره‌و باخچه‌ی ساوایان له‌سێ و چووار ساڵی ده‌گات ..
منداڵی به‌خت وه‌رگه‌ڕاو ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و ڕووی وشه‌ی جیاوازتر له‌هی نێو ماڵ ده‌بێته‌وه.
گریان و شیوه‌ن ئه‌نجامێکی نیه‌قه‌ده‌ر‌ی فه‌رزکراوه‌و ده‌بێ باب وکاڵ تێێ بگه‌یێنن ئه‌وه فه‌رمووده‌ی مامۆستایه‌و ئه‌و ده‌بێ فێری ببێ.
هه‌ر لێره‌وه‌شه‌ڕی ده‌روونی منداڵ ده‌گه‌ڵ خۆی و به‌سه‌رهاتی شێواوی ده‌ست پێده‌کا . له چوار چێوه‌ی‌ماڵ شتێک و له‌مه‌دره‌سه‌و خوێندنگه‌شتێکیتروه‌ک زمان به‌خۆردی ده‌درێ . \"فارسی صحبت کنید! \" .\" فارسی را بدون لهجه‌صحبت کنید\" . \" ما همه ایرانی هستیم \". \"ایران وطن ماست \". \"زبان ما فارسی است\".
\"برای حفظ وطن و زبان خود باید کوشا باشیم\". \"تا آخرین قطره‌خون باید در حفظ وطن خود ایران بکوشیم \" ، ئه‌وه‌فه‌رمانگه‌لێکن هه‌موان ده‌بێ به‌مێشکی بسپێرن . نه‌کوو له‌وه‌به‌ده‌ر ئاوه‌زی منداڵانه‌یان به‌ره‌ولایێکی دی بسووڕێ.
له‌درێژه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی دا منداڵ به پێ گه‌ڵاڵه‌ی ده‌سه‌لاتی فه‌رمانڕه‌وا مێژووی چه‌واشه‌و تێکدراو به‌پێ ویست و ئاره‌زووی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ، فه‌رهه‌نگی دژ به‌نه‌ته‌وه‌ی منداڵی کورد، ئایین و زۆر بابه‌تی تری پێجه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی گۆش ده‌کرێ و به‌زۆر ی زۆرداران هه‌ر چه‌ند پێچه‌وانه‌ی ڕاستی مـێژوو و دایکزادی بێ، ئه‌وه‌گۆڕینێک له‌به‌سه‌رهاتی به‌سه‌ر سه‌پێندراوی ئه‌ودا پێک ناهێنێ .
که‌ته‌مه‌نی لاوی ئا به‌م شێوه‌په‌روه‌رده‌کراو گه‌یشته‌سنووری ١٨ ساڵی ئه‌وه‌ئه‌رکی سه‌ربازی بۆ \"وطن\" کورد وته‌نی(اجباری) ، ده‌ستی ماچ ده‌کا . گرنگ ئه‌وه‌نیه‌پێ خۆش یا ناخۆش بێ . ئه‌مه‌ئه‌رکه‌و ده‌بێ به‌جێ بهێندرێت .
له‌یه‌که‌م کاتژمێری خۆناساندن دا هه‌ر که‌ده‌رکه‌وت تاکی ئاماده‌به\"خزمه‌ت\" !! خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌ک به‌نێوی کوردستانه، ئه‌وه‌پله‌یه‌کی تر له‌موسیبه‌تی کورد بوون ده‌ست پێده‌کا . کورده‌و جێ متمانه‌نیه. مه‌سڵه‌حه‌تی وڵات له‌وه‌دایه‌بۆ دوورترین شوێن فرێی ده‌ن تا \"ببێته‌ئاده‌م\" [ تا آدم شود] .ئه‌وه‌به‌واتای تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی فه‌رمانڕه‌وا ، له‌بیر کردنی شاخ و هه‌واو هه‌وه‌سی بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی و له‌ڕاستیدا په‌روه‌رده‌ی بوونه‌وه‌رێکی کێوی به‌مرۆڤێکی شارستانی وه‌ک خۆیانه!! و به‌مه‌رحه‌مه‌ت و گه وره‌یی مرۆدۆستانه‌بۆ نه‌جاتی به‌شه‌ریه‌ت سه‌رحێسابی ده‌که‌ن.
به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌کوردی کێوی فامی پێ زانینی ئه‌و مه‌زنایه‌تیه‌به‌رانبه‌ری ده‌کرێ نیه، بۆیی ده‌بێ دژوارترین کاری ڕۆژانه، نزمترین کاروباری سه‌ربازخانه به‌ڕێوه‌به‌رێ سه‌ربزێوی واته‌ی دژبه‌ری یاسا و فه‌رمانی ده‌وله‌ت و سه‌رهه‌ڵدان بۆ تێکدانی بنه‌مای وڵات له‌سه‌ری حساب ده‌کرێ که‌سزای زێندان و جه‌زای دژواره، ئه‌گه‌ر له‌کوشتن ڕزگاری ببێ . لێره‌دا زانست و پله‌ی خوێنده‌واری له‌ئه‌گه‌ری کورد بووندا ده‌وری وه‌ک یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی بالا ده‌ست ناگێڕێ . ده‌وری سه‌ره‌کی مل که‌چ کردن بۆ قه‌ده‌ر ! و ئه‌نجامی فه‌رمانه‌تاقه‌ت پڕووکێنه‌کانی فه‌رمانبه‌ران بێ سێ و دوو کردنه.
ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک به‌خێرو خۆشی له‌ده‌ورانی \" خدمت مقدس سربازی\" ! تێ په‌ڕ ببێ ، ئه‌وجار نۆره‌ی حه‌ولدان بۆ دامه‌زران و دابین کردنی ژیان دێت که‌خۆی ده‌سپێکی سیکڵێکیتر له‌مه‌ینه‌ت و ئازاری کوردبوونی تێدا سه‌ر به‌رز ده‌کاته‌وه.
جارێ ده‌بێ ناوه‌ندی پاراستنی ولات [ اداره‌حفاظت] ، ده‌نگ له‌سه‌ر ڕابردوو و هه‌ڵسو که‌وته‌کان له‌گه‌ڵ کۆی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه، دوور و نزیک (خزم و خوێش) بدا تا بزانن چه‌ند له‌ڕێبازی پاراستنی ئاسایشی وڵات و به‌جێ هێنانی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌لاتدا کۆشا و قاڵ بووی خه‌تی سیاسی ڕێبه‌ری مه‌زن بوون.
بوونی بێ نرخ ترین ڕاپۆرتی نێگاتێڤ له‌سه‌ر هه‌ر تاکێک هه‌موو ڕیسکێک ده‌کاته‌وه‌خوری و بۆ سه‌رتاسه‌ری ژیان ده‌بێ ئێش و مه‌ینه‌تی بێ به‌ری بوون له‌ژیانی ئاسایی ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زکای ئێداری به‌بار بکێشێ و له‌هه‌ر بۆ نه‌یه‌ک دا وه‌ڵامده‌ری ، س . ج – کان بێ . ئیتر بێ به‌ری بوون له‌هه‌ر فرسه‌ت و شانسێک وه‌ک تاکێ له خه‌ڵکی وڵات ئه‌وه‌باس هه‌ڵ نه‌گره.
له‌م وڵاته‌دا کورد له‌ئێداره‌ی دامۆده‌زگای سه‌رزه‌وی خۆی بێ به‌ش ده‌کرێ و له‌دیاری کردنی سیاسه‌تی وڵات دا پله‌و پایه‌ی ده‌ورگێڕانی پێ ڕه‌وا نابیندرێ !!
وه‌زیری ناوخۆی سه‌رۆک کۆمار ئاغای ڕۆحانی (رحمان فضلی) ، بۆ هه‌ڵبژاردنی ستاندار له‌ستانی کوردستان ده‌ڵێ : \" کسی را که‌حجت کافی برای این کار را داشته و فردی بومی که‌توانایی های اجرایی لازم را برای تصدی استانداری داشته‌باشد نیافته‌است\" !!! واته‌له‌ئۆستانێکی مه‌زنی وه‌ک کوردستان خه‌ڵک به‌ڕاده‌یه‌ک نا ساڵح و پاشکه‌وتوون که‌ده‌بێ بۆ ئێداره‌کردنیان له‌لاوه‌خه‌ڵک دیاری بکرێ. ئه‌مه‌سه‌ره‌رای هه‌ر چه‌شنه‌ناوه‌رۆکێکی پڕ له‌بێ حورمه‌تی به‌خه‌ڵک ، بێ ڕیزی ئاشکرا به‌ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌بوون به‌که‌وا سووری به‌ر له‌شکری هه‌ڵبژاردنی ڕۆحانی تا به‌ڵکوو ئاوڕ له‌ویسته سیاسیه‌مێژووییه‌کانیان بداته‌وه.
له‌م پێناوه‌دا نه‌ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ره‌تانی گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی کوردی به‌ر به‌ست بکه‌ن ، تواندنه‌وه‌ی زمانی کوردی [ فارسیزه‌کردن] و سه‌رکوتی بیری نه‌ته‌وه‌یی ده‌خرێته‌ژێر گوشاری بێ به‌زه‌ییانه‌و داری ئێعدام و په‌تی سێداره‌هه‌رده‌م به‌ره‌وڕووی داکۆکی کاری کورد ده‌کرێته‌وه؟!
نیشان دانی دژ کرده‌وه‌ی تاکی کورد ، ئاماده‌نه‌بوون بۆ بێده‌نگه‌کردن و ته‌سلیم نه‌بوون به‌قه‌ده‌ری داسه‌پێنراو واتای چوونه‌ڕیزی ترۆریستان و چاوه‌روانی په‌تی سێداره‌و گوله‌باران پاش زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌یه. به‌داخه‌وه‌ژماره‌ی ئه‌م که‌سانه‌تووشی به‌سه‌رهاتی ئه‌وتۆ بوونه‌هێند زۆره‌لێره‌دا هێنانی نێویان له‌توانا دا نیه. لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤی بێ ده‌سه‌ڵات و ڕێکخراوه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌به‌ره‌که‌تی پێش که‌وتنی تکنێک ئێستا توانای شاردنه‌وه‌و ئێنکاری وه‌ک ڕابردووی نه‌هێشتوه.
هێرشی له‌شکری ئێسلامی به‌ڕێبه‌ری ئیمام خۆمه‌ینی!! ئه‌مجاره‌یان له‌کۆتایی سه‌ده‌ی بیست له‌تارانه‌وه‌به‌ره‌و کوردستان نه‌ک له‌شێوه‌دوورگه‌ی عه‌ربستان ،قڕان تێێ به‌ردان و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ لانی که‌م چوارده‌جار جێ حاشا و ئێنکاری بۆ که‌س نه‌هێشتوه‌ته‌وه. له‌م کۆمه‌ڵ کوژیانه‌دا به‌سه‌دان که‌س بوونه‌قوربانی که‌نێوی ٢٤٢ که‌س لای نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌پارێزراون. له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی ئاماژه‌پێ دراو و هێرش و په‌لاماره‌فه‌وتێنه‌ره‌کانی دام‌و ده‌زگای کۆماری ئێسلامی لیسته‌ی ١٠٢٦ که‌س گوله‌باران کراو له‌ساڵه‌کانی ١٩٧٩ تا ١٩٦٨ له‌به‌رده‌ست دان هه‌ر چه‌ند ڕێژه‌ی گوله‌باران کراو و کوژراوه‌لاوه‌کیه‌کان بۆ‌ده‌یان هه‌زار [ به‌پێ ئاماری ڕێکخراوه‌سیاسیه‌کانی کوردستان –حێزبی دێمۆکرات] به‌رز بوه‌ته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه...