هۆلۆکاست ،(holocaust) ، شۆوا ، ئه‌نفال یا پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ؛ به شی - ١٦
17:50 - 18 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
سدێق بابایی
شێوازه‌کانی تری پاکتاو له کوردستان له قه‌راغ هێڵی هه‌میشه به‌رده‌وامی نه‌هێشتنی جه‌سته‌یی تاک و به کۆمه‌ڵ ;
١-هه‌وڵدان بۆ پاکتاوو سڕینه‌وه‌ی نێوی ڕه‌سه‌نی شار: شارۆچکه ، گۆند ،شاخ، کانی ئاو به‌رزایی ،شیوودۆڵ به تایبه‌ت ئه‌و ناوگه‌له که بۆنه‌ی تایبه‌تی مێژوویی و کوردی یان ئایینی – یان پێوه دیاره .
بۆ وێنه : نێوی کرماشان ده‌کرێ به \" باختران \" ، هۆرامان به \" اورامانات\" ، شاه ئاباد که له ده‌سه‌ڵاتداره‌تی پهلهوی دا ناوی پێشووی(هارون آباد) بوه ئاڵوگۆڕ کراوه دیسان بۆ جارێکی‌تر به \" اسلام آباد\" نێودێر ده‌کرێ . هه‌ر له‌م ستانه واته کرماشان له سه‌رده‌می پاشایه‌تی پاڵه‌ویدا نێوی ( نه‌فت خانه) ده‌گۆڕدرێ به \" نفت شاه \" . ئه‌م تێکدانه شاخه‌کانی کوردستانیش له‌خۆ ده‌گرێ. بۆ وێنه ( شاهۆ ) ده‌کرێ به \" شاه کوه\" و ..ت ..د !
٢- تێکدانی ناوهندو ئاسه‌واره مێژوویه‌کانی کوردستان : که‌مته‌ر خه‌می ئاشکرا و گوێنه‌دان به پارێزگاری ڕاسته‌قینه ی شوێنه‌واری ئه‌وتۆ به پێچه‌وانه‌ی ئاسه‌واری هاوشێوه له شاره‌کانی جیا له کوردستان که پارێزگاری و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌یان وه‌ک شاره‌کانی ئه‌سفه‌هان و خۆراسان بۆ وێنه له هه‌موو دانیشتوانی کوردستان و ئێران ئاشکرایه، به‌ڵام له کوردستان نه ته‌نیا پارێزگاریی پێویست له ئاسه‌واره کۆنه‌کان ناکرێ زۆرجار ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و خۆ بۆ له نێو بردنیان ده‌ست به‌کار نه‌بووبن لانیکه‌م له وێران بوون و تاڵان کرانی زۆر ئاسه‌وار وبێ سه‌روشوێن کران، ڕێگرییه‌کی ئه‌وتۆ نه‌کراوه. [ به‌رده‌نووس و وێنه‌ی له به‌رد هه‌ڵکه‌ندراوی به نرخی ته‌نگیوه‌ر ( هۆرامان ) که مێژووی نزیک به سێ هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه تا ئه‌م کاته ته‌نانه‌ت وێنه‌یێکی ئه‌وتۆی به ڕێکوپێکی لێ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. ئاسه‌واره‌کانی که‌ره‌فتوو، قۆری قه‌ڵا ، و مه‌هاباد ڕۆژ له دوای ڕۆژ وه‌ک ئه‌وه سامانی ئه‌و وڵاته نه‌بن پارێزگاری ناکرێن . وێنه‌ی هاوشێوه له چه‌شنی به‌رده نووسه‌که‌ی ته‌ره‌غه (بۆکان سه‌رده‌می ئۆرارتووییه‌کان) و مهڵبهنهکانی تری کوردستان که‌م نین.
٣- خۆ بواردن له پارێزگاری، په‌روه‌رده و په‌ره دان به بووژانه‌وه‌ی سروشتی کوردستان به تایبه‌ت لێره‌وار و دارستانه‌کان : به پێ زۆر ڕاگه‌یاندن و ڕاپۆرت لاساری له پاراستن و گوێ نه‌دان به ئاگر تێبه‌ربوون و نه‌مانی ئه‌م سامانه نیشتمانیه یا هه‌رنه‌بی خۆماندوو نه‌کردن له کاتی ڕووداوی ئاگر تێکه‌وتن بۆ ڕێگه گرتن له ته‌شه‌نه کردنی زیاتر و وێ که‌وتنی زیانی فراوانتر جێگای بۆ ئه‌گه‌ری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نه‌هێشتنی کانگاکانی داهات و بژێوی خۆماڵی کوردستان له لایه‌ن کار به‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی تاران خۆش کردوه.
تالان و ڕیشه کێش کردنی کان و سامانی ژێر زه‌وی له به‌ردی ئاسایی پیرانشار‌و مه‌هاباد تا زێڕ ( هه‌وشار) و له‌م دواییانه سه‌قز . ئاماده نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ بۆنیات نانی کارخانهێێک لهومهڵبهندانهدا که کهرهسهخاوهکانی لێ تاڵان ده‌کرێ تا لانی که‌می بژیوێهک بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که دابین بکات ، جێ بۆ شک و گۆمان کردن له که‌مته‌ر خه‌می به ئانقه‌ست به‌تاڵ کردوه .
له ژێر کارکرد و ده‌ورگێڕانی به هێند نه گرتنی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه که ڕۆژانه له سنووره زۆره‌ملێ کانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری وڵاتی کوردان دا له پێناو دابین کردنی ژه‌مه نانێک نه هه‌ر گیانی مرۆڤه‌کان به‌ڵکوو ئاژەڵهکانیش به‌ره‌و ڕووی بێ به‌زه‌یی نوێنه‌رانی خودا له تاران ده‌بێته‌وه. ئیتر ژیانی کوله مه‌رگی کووره خانه‌کان و پهریوهبوونی لاوانی وڵات بۆ به‌نده‌ره‌کانی خوارووی ئێران ئه‌وه داستان و به‌سه‌رهاتی به به‌ژن و باڵا بڕاوی خۆی له دڵسۆزی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران بۆ پارێزگاری له ژیان و ئاسایش و داهاتووی خه‌ڵک تێدا حه‌شار دراوه.
هه‌ڵبه‌ت پانتایی کاره‌ساتی ئاگر تێبه‌ربوونی سامانی سرۆشتی کوردستان له‌وه هه‌راوتره که مرۆڤ بتوانێ به ئه‌و چه‌ند دێره به سه‌ریدا تێپه‌ڕی ، له به‌رنامه دایه له درێژه‌دا هه‌ر نه‌بێ به‌شێک له راستیه شاراوه‌کانی نێو ئاخنی ئه‌م زیانه مه‌زنه بخرێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
٤- گوێ نه‌دان به پارێزگاری سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کان چ له ژێر زه‌وی و چ ئه‌و سه‌رچاوه‌گه‌له که توانای خۆڵقاندنی داهاتیان بۆ خه‌ڵکی ناوچه که هه‌یه : بۆ وێنه سه‌رچاوه‌ی \" بڵ\" له هه‌ورامان ، زرێوار له مه‌ریوان و گۆلی ورمێ که پاشتر به به‌ڵگه ڕوونتر باس ده‌کرێ .
لێره‌دا لانیکه‌م بۆ به ده‌سته‌وه‌دانی که‌مترین زانیاری ڕه‌نگه له جێدابێ بوترێ به پێ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه زانستیانه له سه‌ر ئاوی کانیاوی دانسقه‌ی \"بڵ\" له خوارووی گوندی هه‌جیج سه‌ربه شارستانی پاوه کراوه . ئه‌م کانی ئاوه یه‌ک له ده‌گمه‌نترین ئاوه به نرخه‌کانی جیهان ده‌ژمێردرێ که ده‌کری بوتری له نه‌وت پڕ بایی‌تره.
ڕێزدار فوئاد ڕوحانی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر خه‌ڵکی سنه له وتارێکی لێکۆڵینه‌وه‌ییدا ده‌نووسی راده‌ی ئاوی ئه‌م کانیاوه به‌رایی پیداویستی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شاری ملیۆنی کرماشان پڕده‌کاته‌وه . ئه‌وه جیاله ده‌وڵه‌مه‌ندی ماده پێک هێنهرهبه تایبه‌ت وبه نرخه‌کانی .
مه‌خابن ده‌سه‌ڵاتی چهپاوکاری زاڵ خه‌ریکه به به‌ستنی به‌نداوێک \"سد داریان\" له سه‌ر چۆمی سیروان له په‌نا گوندی هه‌جیج هه‌م سه‌رپاکی ئاوی سیروان به پێ به‌ر نامه‌ی داڕێژراو به‌ره‌و ناوچه ناکوردستانیهکان به هۆی لێدانی تۆنێل بگوێزێته‌وه و هه‌م سه‌رچاوه‌ی ئاوی کانیاوی \"بڵ\" که وێرای ئاماژه‌ی سه‌ره‌وه ناوه‌ندێکی سروشتی جوان و دڵڕفێنی توریستی پڕداهاتی بۆ ناوچه‌که خوڵقاندوه ، سه‌رباری مێژووی ئه‌ساتیری وه‌ک ناسران به ناوی خۆدای به‌ره‌که‌تی سه‌رچاوه ژێر زه‌ویه‌کان له نێو ئه‌م به‌نداوه‌دا نۆقم و بێسهرو شوێن بکات!! ئیتر لێ که‌وتنه‌وه‌ی زیانی قڕان پێکردنی خوارووی وڵات واته ناوچه‌کانی شاره زوور و ده‌ربه‌ندیخان و ..ت..د ، خۆی مه‌تڵه‌بێکی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ.
٥ - پارێزگاری نه‌کردن له ژیانی بوونه‌وه‌رانی کێوی که وێنه‌ی ده‌گمه‌نی جێهانی تایبه‌ت به کوردستان و ته‌نێ له‌م وڵاته بوونیان هه‌یه : ئاواڵه هێشتنی ده‌ستی سه‌وداگه‌ر و پیاوانی ڕژیم بۆ کوشتاری زیاتر و له نێو بردنی نموونه دانسقه‌کان .وێنه جۆرێک له کێوی و پڵنگ له ناوچه‌کانی هۆرامان {مه‌ڕه‌خێڵ] و ناوچه‌کانیتری وڵات .
٦- بێ مه‌یلی بۆ ته‌رخان کردنی که‌مترین بوودجه‌ی پارێزگاری له سنعه‌تی ده‌ستکرد : که مێژووی چه‌ند هه‌زارساڵه‌ی پێوه دیاره .
به‌شێک له‌م سنعه‌ته به‌ته‌واوی له نێو چوو [ سنعه‌تی ده‌ست کردی که‌وشی چه‌رمی ده‌ست کاری کورد که تا ساڵهکانی١٣٤٠ ده‌وامی هه‌بوو . دیاره ئه‌و به‌شه تا ئێستا به که‌می [ وه‌ک که‌ڵاش ، ڕا‌نک و چۆغه ، مه‌وج، جاجم ، به‌رماڵ (جۆڵایی) و ت..د ] له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پارێزراوه ، خه‌ریکه له ژێر گوشاری بێ پاڵپشتی دا به‌ره به‌ره له فه‌وتان نزیک ده‌بێته‌وه.
٧- گوێ نه‌دان به ئێکۆسیستمی کوردستان به گشتی: ده‌رکه‌وتن و ئاشکرا بوونی ناڕه‌زایه‌تی کاربه‌ده‌ستانی تاران به‌رانبه‌ر ڕوو له زیاد بوونی سهیرانچی . به پێی ئاماری ساڵه‌کانی دوایی خه‌ڵکێکی زۆر له شاره جیاڕهگهزهکانی ئێران سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن وتا ده‌چێ ئه‌م ڕێژه‌یه ڕووی له سه‌رهه‌ڵدانه ( به‌شێک له ڕووشنبیرانی نێوخۆی کوردستان) په‌ره ئه‌ستاندنی ئاور تێبه‌ر بوونه‌کان بۆ وێنه ساڵی ١٣٨٩به دوور له پێوه‌ندی ئه‌و مه‌سه‌له واته له ڕوومه‌ت خستنی سرۆشتی جوانی کوردستان، به‌ربه‌ست کردن یا کز کردنی ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی ڕوو له گه‌شه‌ی ئابووری کوردستان و ناسرانی زیاتری ڕاستیه‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه به پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی کۆماری ئێسلامی نازانن که به زانیاریه‌وه پلان ڕێژی بۆ کراوه .
٨- گوشار بۆ واز هێنان له دین و باوه‌ڕی ئایینی جیاواز له ئایینی به فه‌رمی ڕاگهیەندراو: ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران بۆ له قاڵب دانی بیر و باوه‌ڕی ئایینی ئایین و ئایین زا جیاوازه‌کان به شیوازی تایبه‌ت به خۆی زه‌خت و گوشاری به‌رده‌وامی له کوردستان دابه‌زاندوه.
ئه‌وه وه‌ک سیاسه‌تی ڕانهگهیەندراو له ڕێگای ئۆرگانه فه‌رمیه‌کانی کۆماری ئێسلامی له نێو کۆمه‌ڵگادا کاری بۆ ده‌کرێ ، وه‌ک ناچار کردنی که‌سوکاری منداڵانی تازه له دایک بوو به هه‌ڵبژاردنی نێوی ئیمامه‌کان و کۆمه‌ڵه نێوی په‌یوه‌ست به فه‌رهه‌نگی فارسی و ئایینی ده‌سه‌ڵات و جاری وا هه‌بوه ناچار کردن به گۆڕینی ناوه‌کان . وێنه‌ی وا له به‌رده‌ست دان که نێوه کوردیه‌کانی سمکۆ و سه‌نگه‌ر به مه‌یلی کاربه‌ده‌ستان گۆڕدراون به ( اسماعیل و ابراهیم) . دانی پله و پایه به باوه‌ڕمه‌ندانی سه‌ر به ئایینزای زاڵ له ولات و هاوکات بێ به‌ش کردنی باوه‌ڕمه‌ندانی خه‌ڵکی سه‌ر به ئایین یا ئایینزاکانیتر له مافی به‌رانبه‌ر . سه‌رکۆنه و بێ حورمه‌تی ئاشکرا به که‌سایه‌تی ئایینی ئایین زا و باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینه‌کانی تر.
ڕێگه نه‌دان به باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینزای شافێعی بۆ سازکردنی مزگه‌وت و به جێ هێنانی ڕێوڕه‌سمی ئایینی خۆیان له‌وێدا .[ ساڵانێکی دوور و درێژه خه‌ڵک هه‌موو ڕێگه یاساییه‌کان تاقی ده‌که‌نه‌وه به‌ڵکوو ڕێگای سازکردنی مزگه‌وتێک به خه‌رجی باوه‌ڕمه‌ندانی شافێعی له تاران که به‌ملیۆن خه‌ڵکیان له گه‌ڵدایه بدرێ به‌لام تا کاتی نووسینی ئه‌م دێڕانه به پێ زانیاری هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی به داخوازهکه نهدراهوتهوه ].
چۆنیه‌تی جووڵانه‌وه هه‌مبه‌ر باوه‌ڕمه‌ند و لاینگرانی ئایینی کوردی یارسان و بێ حورمه‌تی و نزم ڕه‌وشتی کاربه‌دستان و ناچار کردنی ئه‌م خه‌ڵکه بۆ واز هێنان له باوه‌ڕی دێرین و خۆماڵی کوردی خۆیان له مانگی رابردوودا له لاپه‌ڕه‌کانی ئێنتێرنێت بوو به هۆکاری له قاودان له لایه‌ن پڕۆفسۆرێکی ئاڵمانیKrjenbrock. بڕوانه ڵاپه‌ڕه‌ی] Facebook- sadigh babaee . هه‌وان ئاگادارن له کۆتایی هاوێنی ئه‌مساڵ 1392 بێ حورمه‌تی به به‌ند کراوێکی کوردی یارسانی باوه‌ڕ ،له زندانیکی هه‌مه‌دان و تاشینی زۆره‌ملی سمـێڵی ئه‌م تاکه وه‌ک بێ ڕێزی به ئایینه‌که‌یان ، خۆ سووتاندنی چه‌ندکه‌س و خۆپیساندانی ناڕه‌زایه‌تی لێ که‌وته‌وه.
٩ – به‌ربه‌ست کردنی ده‌ره‌تانی هه‌ڵبژاردنی ناوی کوردی و دڵخواز بۆ منداڵانی کورد : له کاتی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئێسلامی تا ئێمڕۆ فه‌رهه‌نگی ناو لێ نانی مندالان به ڕێژه‌ێیکی به‌رچاو عه‌ربی و فارسیزه کراوه .
ناوه‌کانی وه‌ک : مجتبی ، زینب ، سمیه، و.... به ڕێژه‌یێکی به‌رچاو زیاتر له ده‌ورانی پاشایه‌تی تێکه‌ڵی ژیان و کۆلتووری ڕه‌سه‌ن و دڵخوازی کورد کراوه !!
١٠– پلان ڕێژی بۆ گۆڕینی شێوازی ئاخاوتنی زمانی ڕه‌سه‌ن و خۆماڵی : وه‌ک زمانی ملیۆنان که‌س له دانێشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وڵاته . ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ناوه‌ندی له ئێران له یه‌کسه‌ت ساڵی دواییدا به شێوازی جۆراو جۆر هه‌موو هه‌وڵی خۆیان وه‌گه‌ڕ خستوه تا هه‌رچی زیاتر ڕه‌سه‌نایه‌تی مێژوویی زمانی کوردی و جیاوازیه مه‌زنه‌که‌ی له گه‌ڵ زمانی فه‌رمانڕه‌وا به‌ره‌و کزی و له بنه‌ڕه‌ت دا شێواندن به‌رن ، نابه‌چێ نیه ئه‌گه‌ر پێداگری بکه‌ین ئه‌م سیاسه‌ت و ڕه‌وشته نا سه‌رده‌میه به ڕێژه‌یێکی به‌رچاو سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێناوه. ڕێگه نه‌دان به خوێندن و په‌روه‌رده به زمانی زگماکی ڕێژه‌یێکی نزیک به ده ملیۆن نفووسی کورد وبه زۆره‌ملی ناچار کردن یان به درێژه‌ی خوێندن به زمانی نامۆ له قوتابخانه‌کان ناکرێ جیا له شێوازی ناسراوی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی یا ئه‌نفالی زمان له قه‌راغ شێوه توند و تیژیه خوێنبارهکانی ئه‌نفالی فیزیکی لێک بدرێته‌وه.
بۆ ئاگاداری وێنه‌ی به‌ڵگه‌یه‌یی و حاشا هه‌ڵنه‌گری زیاتر له سه‌ر بابه‌ته باس کراوه‌کان له کۆتایی سه‌رجه‌می به‌شه‌کانی ئه‌م نووسراوه دا ده‌خرێته به دیده‌ی خوێنه‌ر .
درێژه‌ی هه‌یه