هۆلۆکاست به بۆنه‌ی ساڵرۆژی هه‌له‌بجه – به‌شی سێهەم
13:24 - 11 خاکەلێوه 2713
Unknown Author
سدێق بابایی
له قه‌راغ حه‌ولی به‌ر بڵاوی ژنۆساید یا تواندنه‌وه‌ی کورد له باشووری کوردستان له لاین نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به کارگێڕی ده‌سه‌ڵاتدارانی حێزبی به‌عس ، ئاوڕدانهوهیێکی کورت له ده‌ور و ڕۆڵی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی پێش کۆماری ئێسلامی ( پاشایه‌تی په‌هله‌وی)، پێشینه‌ی ئه‌وان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له مه‌سه‌له‌ی هۆلۆکۆست له چوار چێوه‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌گه‌زی به سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تانی ناوچه‌که‌دا خوێنه‌ر زیاتر ده‌باته نێو قووڵایی کاره‌ساته‌که.
ئه‌و به‌ڵگه مێژوویانه‌ی له به‌ر ده‌ست دان به‌سه‌رهاتی کورد و حه‌ولی تواندنه‌وه‌ی له لایه‌ن هاوبیرانی خوڵقینه‌ری بیری هۆلۆکۆست و به ڕواڵه‌ت پشتیوانی فه‌له‌ستین هه‌م له نێو کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب، هه‌م تورک وههم خه‌م خۆری وه‌ک ئاغای (ئه‌حمه‌دی نژاد) ! ڕاستیه‌کان زیاتر ئاشکرا ده‌کات .
پێویست به پێ داگری ده‌کا که ئامانجی کۆکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته تاڵانه، نه دێفاع له ئێسرائیل و نه ناڕه‌وا پیشان دانی خه‌باتی گه‌لی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ئه‌رکی ئێنسانیی هه‌ر مرۆڤێکه کاره‌ساتی قڕ کردنی جوه‌کان سه‌رکۆنه بکا و هه‌مبه‌ر ئه‌و چه‌شنه دڕندایه‌تیه هه‌ڵوێست بگرێ .
له لایێکی‌تر ئێسراییل پاش ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له شه‌ست ساله ده‌وله‌تی سه‌قامگیری خۆی هه‌یه،نه‌ک هه‌ر ئاوڕی له کورد و مه‌ینه‌تیه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه ، بگره زۆر جار به دزی و ئاشکرا یارمه‌تی نه‌یاری کوردی داوه. هه‌ر چه‌ند به درێژایی مێژووی ئاواره‌بوونی جووله‌که و نیشته جی بوونیان له کوردستان چ له باری ئایینی و چ له باری مرۆڤی ڕێزی ته‌واویان لێ گیراوه و مافه‌کانیان پاریزراوه . وێنه‌ی مێژووی هاوچه‌رخ، سه‌رده‌می کۆماری کوردستانه که وێرای حورمه‌ت، یه‌که‌م خوێندهنگه به‌زمانی عیبری هاوکات له گه‌ل زمانی کوردی له مه‌هاباد بۆ هاووهلاتیانی جووله‌که دامه‌زرا. ئه‌وه له حاڵێکدا بوو که ده‌وله‌تی ئێسراییل هێشتا به ته‌واوی دانه‌مه‌زرابوو. له ڕاستیدا جوه‌کانی کوردستان چ ئه‌وکات و چ ئێستا که‌مترین جیاوازیان له لایه‌ن کورده‌وه پێ ڕه‌وا نه‌دیتراوه .
میلله‌تی کورد ته‌نانه‌ت کاتی کوشتاری خه‌ڵکی شاره‌کانمان به بومبی شیمیایی،کاول کرانی هه‌زاران گوند و شار‌و شارۆچکه ، کۆمه‌ڵکوژی ١٨٢٠٠٠ مرۆڤی کورد [ به پێ ئاماری حکومه‌تی هه‌رێم] له ژێر نێوی ئه‌نفال !! بێ سه‌رو شوێن کردنی ١٠٠٠٠ هه‌زار ئێنسانی بێ ده‌سه‌لات به جارێک، بێ سه‌رو شوێن کردنی ده‌یان هه‌زار که‌س له کوردی فه‌یلی ،ئاواره‌کردنیان له زێد‌و شوێنی نیشته جێ بوون له به‌غدا و شوێنه‌کانی تری عیراق، ده‌س گرتن به سه‌ر ماڵ و سامانی ئه‌م خه‌ڵکه‌دا، هاوکات جیا کردنه‌وه‌و وه‌ده‌رنانی ژن و منداڵی ئه‌م کورده بێ سه‌رو شوێن کراوانه به‌ره‌و سنوره‌کانی ئێران به وه‌زعێکی هاو شێوه‌ی جووله‌که‌کان له سه‌رتاسه‌ری ئوروپای زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی نازیسم، وشک کردنی کانی، کارێز و سه‌رچاوه‌کانی ژیان، قڕ کردنی گیان له‌به‌رانی کێوی خاکی کوردستان هه‌روه‌ک خه‌ڵکه‌که‌ی له هه‌ڵه‌بجه و ده‌یان گوندی ئه‌م وڵاته ، تووش کردنی دانیشتوانی به جۆره‌ها نه‌خۆشی که ئه‌وه ته‌نێ له عێراق نزیک له سه‌ت ساڵه درێژه‌ی هه‌یه . له حاڵێکدا ئه‌م تاوانه مه‌زنانه به ده‌ستی ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب و به هاوده‌نگی یا بێده‌نگه لێ کردنی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و هاوپه‌یمانانیان له ناوچه‌که ڕوویداوه، هه‌مدیس میله‌تی کورد ڕێگای به خۆی نه‌داوه، ئێش و ئازاری هۆلۆکۆست، ده‌یر یاسین و ڕامه‌ڵڵا و هیتر له بیر بکا.
ئێش و ئازاری ئه‌وتۆ له هه‌ر کوێ دژ به مرۆڤایه‌تی ڕوویدابێ ورووژاندنی سه‌رله نوێ مه‌ینه‌ته‌کانی خۆمان و تازه بوونه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌کانمان بوه .
ئالێره دایه نه باوه‌ڕی ئایینی، نه ڕه‌نگی پێست و نه جیاوازی ڕه‌گه‌زی و کرده‌وه‌ی نا ئینسانی هیچ لایه‌نێک له ئاست ئێمه‌ی کورد ڕێگای پی نه‌داوین له به‌رانبه‌ر به سه‌رهاته سامناکه‌کانی ئه‌وان دا ده‌ستی ئۆخه‌ی به سه‌ر دڵ و ده‌م وچاوماندا بکێشین و خۆمان به شه‌ریکی په‌ژاره‌یان نه‌زانین .
با هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه ئاوڕێک له هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وتی دۆسته دێرینه‌کانی میلله‌تی ئێسراییل و شه‌ریکه ژیر زمینیهکانی ساتوسه‌ودا و قازانجه ئابووریه‌کان بده‌ینه‌وه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و بیری نازیسم ؛
هه‌شتی ژانویه‌ی ٢٠٠٦ (ڕۆژنامه‌ی سانفرانسیسکۆ کرۆنیکل)،\"ئێدوین بلاک\" له به‌شێکی وتارێک دا به نێوی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هۆلۆکۆست له لاین ئێرانه‌وه شتێکی تازه نیه ده‌نووسی :
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد، ئه‌گه‌ر ته‌نیا نیوه نیگایێک بخاته سه‌ر ڕابردوو‌و مێژووی وڵاته‌که‌ی بۆی ده‌ر ده‌که‌وێ که ئێران و ئێرانیه‌کان له کاتی خۆی بهلاینگری له هیتلێر له گه‌ڵ هۆلۆکۆست پێوه‌ندی یان هه‌بوه.\"
سه‌رهه‌ڵدانی دیکتاتۆری په‌ل بزێو ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ١٩٠٠ له ئوروپا و گه‌ڕانیان به شوێن هاوپه‌یماندا، له‌به‌یک وتنی به‌شێک له که‌سایه‌تی ئێران و ڕه‌زا شا و ئاتاتورک،و گه‌شه‌ی بیری شوینیزمی ڕه‌گه‌زی به سه‌رۆکایه‌تی ڕێبه‌رانی ئه‌وکاتی ئه‌م دوو وڵاته به‌ره به‌ره ده‌ره‌تانی هاوکاری لاینه‌کانی هه‌راوتر کرد. بلاک،له درێژه‌ی وتاره‌که‌ی له ڕۆژنامه‌ی سانفرانسیسکۆ کرۆنیکل زانیاریه‌کان به شێوه‌ی خواره‌وه ئاشکراتر ده‌کا:
\" ئێران له ساڵه‌کانی پێش شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م دا ئاژانسه‌کانی نازی و گشتاپۆی بانگهێشتی تاران کرد، و قه‌ولی ئه‌وه‌یان به هیتلێر دا له تاران وه‌ک شوێنی بناغه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه ڕاست دژ به انگلیس و ناوچه جووله‌که نشینه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن .
کڵێڵی ئه‌و پێوه‌ندیانه له نێوان ئێران و ئاڵمانی ئه‌وکات که‌سێک بوو به نێوی \"فریتز گرۆبا\" که برلین ناردبووی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاشان نێوی \" لۆرانسی ئێران- یان\" له سه‌رنا له به‌ر ئه‌وه قه‌ولی ده‌وڵه‌تێکی پان ئێرانیستی دابوو به مسڵمانه‌کان که له کازابلانکاوه هه‌تا تاران درێژه‌ی هه‌بێت .
پێوه‌ندیه‌کانی نێوان ئاڵمان و ئێران کاتێک زۆرتر گه‌شه‌ی کرد که نازیسم واته بیری هیتلێر له ساڵی ١٩٣٣ ده‌سه‌ڵاتی وه ده‌ست خست. له‌و کاته دا شا، یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو وا لاینگری هیتلێرو نازیسم و چه‌مکی ڕه‌گه‌زی ئاریایی بوو، هه‌روه‌ها شا پێ وابوو که ڕایش یارمه‌تی ئه‌و ده‌کا بۆ ڕاوه‌ستاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێنگلیس به سه‌ر نه‌فتی ئێران‌دا .
سه‌فاره‌تی ئێران له ئاڵمان بهیاننامهییکی ئابووری و سیاسی له گه‌ل ده‌وڵه‌تی هیتلێر ئێمزا کردبوو که له لاین هیتلێره‌وه به‌رپرسی بانکه‌کانی ئه‌وکات به نێوی \"جالمار ساشت\" نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد و به‌پێ ئه‌و په‌یمان نامه‌یه ئێران ده‌بوو به پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نازیسم له ناوچه‌دا .