هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کورت له سه‌ر بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌حمه‌دی خانی
15:38 - 18 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
ئارام برایم خاس
له نێو رامان و هۆنراوه‌کانی مامۆستای ئاوه‌زمه‌ند و نه‌ته‌وه‌خواز، \" ئه‌حمه‌دی خانی\"دا
پێشه‌کی: به نێو به‌رهه‌مه‌کانی خانی نه‌مردا گه‌ڕاوم و شتێکم له هۆنراوه‌کانی هه‌ڵێنجاندووه و هه‌روه‌ها له لێکۆلینه‌وه‌کانی نووسه‌رانێکی وه‌ک \"ه.مهم\" - به زمانی تورکی- و \"زانا فارقینی\" – به زاراوه‌ی کورمانجی – و په‌رتووکی \"مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی\" مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی که‌ڵکم وه‌رگرتووه و ئه‌و ده‌قه کورته‌م ئاماده کردووه. هه‌رچه‌ند کورته وتارێكی له‌و چه‌شنه ناتوانێ ئه‌و قه‌رزه گه‌وره‌ی خانی مه‌زن بداته‌وه که به ئه‌ستۆی وێژه‌ی کوردی و نه‌ته‌وه‌ی کورددا هه‌یه‌تی به‌ڵام ده‌توانێ بۆ خوێنه‌ری سۆرانی ئاخێو، ره‌هه‌ندێک و خاڵێکی ده‌سپێک بێ بۆ ناسینی زیاتری خانی و رامانه‌که‌ی.
ئه‌حمه‌دی خانی له ساڵی ١٦٥١ی زایینی (١٠٦١ی کۆچی مانگی) له جزیره‌ی بۆتان چاوی به ژین هه‌ڵێناوه و له هۆنراوه‌یه‌کدا که له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا نووسیوییه‌تی ئاماژه به رێکه‌وتی له دایکبوونی ده‌کا و ده‌فه‌رمووێ:
خهتتێ تهیه سه‌رنوشت و سه‌رمه‌شق
سی ساڵه خه‌تێ خه‌تا دکه‌ت مه‌شق
له‌وڕا کو ده‌ما ژ غه‌یبێ فه‌ک بوو
تاریخێ هه‌زارو شه‌ست و یه‌ک بوو
خانی مه‌زن له ساڵی ١٧٠٦دا و له ته‌مه‌نی په‌نجاوپێنج ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه.
نزیک به سه‌ده‌یه‌ک دوای کۆچی دوایی ئه‌حمه‌دی خانی و دوای شۆڕشی فه‌رانسه (١٧٨٩.زایینی)چه‌مکگه‌لێکی وه‌ک نه‌ته‌وه، ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هتد ... دێنه ئاراوه و له نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده و ده‌سپێکی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا جێگای خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌و به تێپه‌ڕاندنی ره‌وتێکی گه‌شه‌ی نه‌زه‌ری و کرده‌وه‌یی هه‌تتا سه‌رده‌می ئێستا کاریان پێده‌کرێ.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵه که چه‌مکگه‌لێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی- نه‌ته‌وه‌یی و درووست‌کردنی به کرده‌وه‌ی ئه‌و کیانه نوێیه که له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه ساغ بۆته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای شۆڕشی فه‌رانسه، بایه‌خ و نرخی بۆچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی \"خانی\"مان زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ.
به‌ڵێ، خاڵی جێگای سه‌رنج لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ڵکه‌وته و بلیمه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و یه‌ک له‌و هه‌ڵکه‌وته‌و بلیمه‌تانه‌ش ئه‌حمه‌دی خانی، له پێش شۆڕشی فه‌رانسه‌دا، له رامان و نووسراوهکانییاندا هه‌ڵگری بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوونه.
ئه‌حمه‌دی خانی که پێش شۆڕشی فه‌رانسه ژیاوه، له سه‌رده‌می خۆیدا کورده‌کانی هانداوه که ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتوریی کوردی درووست بکه‌ن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا که \"خانی\" تێیدا ژیاوه، خه‌می هیچ فارس و تورک و عه‌ره‌بێک خاوه‌ندارییه‌تی له چه‌مکی نه‌ته‌وه به واتا سیاسییه‌که‌ی ئێمرۆ نییه، به‌ڵکوو عه‌شیره‌ت و هۆز، ئۆل و ئایین، ئیمپراتۆری ئایینی و رکه‌به‌رایه‌تی نێوان شیعه و سوننی و دژبه‌ری و کێبه‌رکێی ئیمپراتوورییه ئیسلامی و مه‌سیحییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا گوتاری زاڵن و ده‌ور و رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن.
کاتێک خانی دۆخی شپرزه‌ی کورده‌کان له‌نێوان هه‌ر دوو ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و عوسمانی‌دا ده‌بینێ، بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که چۆن چۆنی کورد بوونه‌ته ژێرده‌سته‌ی روم و عه‌جه‌م و له لایه‌ن هه‌ر دوو ئیمپراتوری عوسمانی و سه‌فه‌وی به تیری قه‌زا ده‌کرێنه ئامانج ، ئه‌و کاته به دڵێکی ته‌ژی له خه‌مه‌وه ده‌فه‌رمووێ:
ئه‌ز مامه د حکمهتێ خوه‌دێ ده
کورمانجی د ده‌وله‌تا دنێ ده
ئایا ب چ وهجهی مانه مه‌حرووم؟
بل جومله ژ بۆ چ بوونه مه‌حکووم؟
وان گرتی ب شیری شه‌هرێ شوهره‌ت
ته‌سخیر کرن بیلادێ هیممه‌ت
هه‌ر میره‌کی وان ب بهزلێ حاته‌م
هه‌ر مێره‌کی وان ب رهزمێ رۆسته‌م
بفکر ژعهرهب هه‌تا وه گورجان
کورمانجی یه بوویا شبهێ برجان
ئه‌و روم و عه‌جه‌م ب وان حه‌سارن
کورمانجی هه‌می ل چار که‌نارن
هه‌ر دوو تهرهفان، قه‌بیلێ کورمانج
ب تیرێ قه‌زا کرینه ئامانج
گۆیا کو ل سه‌رحه‌دان کلیدن
هه‌ر تایفه سهددهکن، سهدیدن
ئه‌و قوولزوومێ رۆم و به‌حرێ تاجیک
هندی کو بکه‌ن خرووج و ته‌حریک
کورمانجی دبن ب خوین موولهتتهخ
وان ژێک وه دکن میسالێ به‌رزه‌خ
خانی مه‌زن جگه له‌وه‌ی که هه‌موو کات له نووسراوه و هۆنراوه‌کانیدا داگیرکه‌رانی ئه‌وکاتی کوردستان و کرده‌وه‌کانیان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد شه‌رمه‌زار ده‌کا، لایه‌نی نێوخۆییش له‌بیر ناکات و بیر له یه‌کخستنه‌وه‌ی نێوماڵی کورد ده‌کاته‌وه - ئه‌و ئاواته‌ی هه‌تا رۆژی ئێمرۆش هه‌ر وه‌دی نه‌هاتووه.
کاتێک خانی له نه‌بوونی یهکییەتیی له نێوان هۆزه کورده‌کاندا وه‌زاڵه دێ، داخوازی یه‌کییەتی و یه‌کبوونیان لێده‌کا و ده‌فه‌رموێ:
جامێری و هیممه‌ت و سه‌خاوه‌ت
مێرینی و خیره‌ت و جه‌لاده‌ت
ئه‌و خه‌تمه ژ بۆ قه‌بیلێ ئه‌کراد
وان دانه ب شیر و هیممه‌تێ داد
هندی ژ شهجاعهتێ غه‌یورن
ئه‌و چه‌نده ژ مننهتێ نهفورن
ئه‌و خیره‌ت و ئه‌و ئولووێ هیممه‌ت
بوو مانیعێ حه‌ملێ بارێ میننه‌ت
له‌و پێک وه هه‌میشه بێ تیفاقن
داییم ب تهمهڕوود و شیقاقن
گه‌ر دێ هه‌بوویا مه ئیتفاقه‌ک
وێکرا بکرا مه ئینقیاده‌ک
رۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ته‌مامی
هه‌میان ژ مه را دکر خولامی
ته‌کمیل دکر مه دین و ده‌وله‌ت
ته‌حسیل دکر مه عیلم و حیکمه‌ت
ته‌میزی دبوون ل هه‌و مه‌قالات
ممتازی دبوون خۆدان که‌مالات
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خانی که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی و دیندار بووه، به‌ڵام زۆر جار له نووسراوه و هۆنراوه‌کانیدا وه‌ک که‌سێکی رووناک‌بیر که به دوای جه‌وهه‌ری حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێ \"خرق عادت\" ده‌کا و له سه‌ر دۆخی نه‌ته‌وه‌که‌ی و به هۆی شپرزه‌یی و ژێرده‌سته‌یی کوردان شکایه‌ت له خوا ده‌کا. بۆ میناک له یه‌کێک له هۆنراوه‌کانیدا کاتێک له گه‌ڵ یه‌زدان موناجات ده‌کا به شێوه‌ی پرسیار گله‌یی لێده‌کا و گازنده‌ی خۆی له خودا سه‌باره‌ت به دۆخی کوردان ئاوا دێنێته زمان:
قه‌ت غیره‌ته ئه‌ی پهناهێ عاله‌م
قه‌ت لایقه ئه‌ی شڤانێ ئاده‌م؟
ئه‌و گورگێ لهعینێ به‌د، سه‌رئه‌نجام
ژێکرا بکه‌تن که شبهێ ئهغنام؟
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ئاواته‌کانی دێنێته زمان و هیوا ده‌خوازێ که له نێو نه‌ته‌وه‌ی کوردیش‌دا پادشاهێک هه‌ستێ و کورد بکا به خاوه‌ن کیان و ده‌سه‌ڵات و ده‌ردی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌رمان بکا و گه‌شه به زانست و خوێنده‌واری له نێو کورددا بدا و به‌و شێوه‌یه زووخاوی ده‌روونی خۆی هه‌ڵده‌ڕێژێ و ده‌فه‌رمووێ:
قه‌ت مومکنه ئه‌و ژ چه‌رخێ له‌وله‌ب
تالع ببتن ژ بۆ مه که‌وکه‌ب
به‌ختێ مه ژ بۆ مه ڕا ببت یار
جاره‌ک ببتن ژ خابێ هشیار
رابت ژ مه ژی جیهانپهناههک
په‌یدا ببتن مه پادشاهه‌ک
ده‌ردێ مه ببینتن عیلاجێ
عیلمێ مه ببینتن رهواجێ
یا ئه‌و کاته‌ی که دیسان له سه‌ر پێویستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌دوێ و کوردی ژێرده‌ستی عوسمانی(رووم) و سه‌فه‌وی(تاجیک) به مناڵی هه‌تیو و بێ باوک ده‌شووبهێنێ و ئاوات ده‌خوازێ که پادشاهێک له نیو کورددا په‌یدا بێ و وه‌ک باوکێک ببێ به پشتیوان و خه‌مخۆری کوردی بێ باوک و کورد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووم و تاجیکی له‌عین رزگار بکا و ئیتر کورد ژێرده‌ستی سه‌فه‌وی و عوسمانی نه‌مێنێ، ئاوا ده‌فه‌رموێ:
گه‌ر دێ هه‌بوویا مه پادشاهه‌ک
لایق بدییا خۆدی کولاهه‌ک
ته‌عیین ببویا ژ بۆ وی ته‌خته‌ک
زاهیر وهدبوو ژ بۆ مه بهختهک
حاسل ببویا ژ بۆ وی تاجه‌ک
ئه‌لبه‌تته دبوو مه ژی رهواجهک
خهمخاری دکر ژ مه یه‌تیمان
تینانه ده‌رێ ژ ده‌ست لهعیمان
غالب نه‌دبوو ل سه‌ر مه ئه‌و رووم
نهدبوونه غهریبایه د ده‌ست بووم
(مه‌حکووم و ئیله‌یهی و سهئآلیک)
مه‌غلووب و مووتیعێ تورک و تاجیک
هه‌روه‌ها خانی وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی سه‌رده‌می خۆی، میر و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته کورده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م و نه‌بوونی یه‌کگرتوویی له‌نێوان ئه‌وان به هۆکاری چاره‌ره‌شی کورد ده‌زانێ و ده‌فه‌رمووێ:
ئه‌مما ژ ئه‌زه‌ل خۆدێ و‌سا کر
ئه‌و رووم و عه‌جه‌م ل سه‌ر مه راکر
تهبهعییهتێ وان گه‌رچی عاره
ئه‌و عاری ل خه‌لکێ نامداره
نامووسه ل حاکم و ئه‌میران
تاوان چییه شاعیر و فه‌قیران؟
هه‌روه‌ها خانی خۆشه‌ویستییه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ری بۆ زمانی کوردی هه‌بووه و زۆر جار ره‌خنه‌ی له هه‌ڵبه‌ستوانان و نووسه‌رانی دیکه‌ی سه‌رده‌می خۆی گرتووه که بۆچی به زمانی دوو ئیمپراتوری سه‌رده‌ست ده‌نووسن. کاتێک که زمانی کوردی به دوڕ(مرواری) و گه‌وهه‌ر ده‌شووبهێنێ و پێداگری له سه‌ر هه‌بوونی نووسراوه‌و په‌رتووک به زمانی کوردی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ به‌و هۆیه خۆم ماندوو کردووه و له قالبی نه‌زمدا هۆنراوه‌ی کوردی و مه‌نزوومه‌ی کوردیم نووسیوه که خه‌ڵکی بیانی و غه‌یری کورد نه‌ڵێن که کورد خاوه‌ن مه‌عریفه و ئه‌سل و بنیاد نین و ده‌ڵێ که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دونیا به زمانی خۆیان خاوه‌ن په‌رتووک و فه‌رهه‌نگن و ته‌نیا کورده که گرینگی به‌و بابه‌ته نادا، لێره‌دایه که ده‌فه‌رمووێ:
سافی شهمراند، وهخواری دووردی
مانهندێ دوڕێ زمانێ کوردی
ئینایه نیزام و ئینتزامێ
کێشایه جه‌فا ژ بۆیێ ئامێ
دا خه‌لکی نه‌بێژتن کو ئه‌کراد
بێ مه‌عریفه‌تن، بێ ئه‌سل و بنیاد
ئهنواعێ میله‌ل خۆدان کتێبن
کورمانجی ته‌نێ د بێ حه‌سێبن
خانی خۆشه‌ویستییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌یه و سه‌ڕه‌رای هه‌موو که‌موکوورییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دووباره وه‌ک پارێزه‌رێک نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌پارێزێ و ده‌ڵێ که کورد هه‌موویان نه‌زان و بێ که‌ماڵ نین، به‌ڵکوو له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و له‌ژێرده‌ستیدا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره هاتوون .
خانی له خاڵی ده‌ستپێک هه‌تا کۆتایی هه‌موو نووسینه‌کانیدا گرینگییه‌کی یه‌کجار زۆر به بابه‌تی وێژه و هونه‌ر و زانست ده‌دا و به‌رده‌وام ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که کورد به خوێندن و زانابوون ده‌توانن خۆیان رزگار بکه‌ن و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ کورد ره‌خسا با و پادشاهێک له نیو کورددا هه‌ڵکه‌وتبا که پشتگیری دابایه هوونه‌ر و زمان و وێژه‌ی کوردی، ئه‌و کات ئاڵای که‌لامی مهوزوونم له به‌رزترین شوێنی گه‌ردووندا هه‌ڵده‌دا و ئاوا ده‌فه‌رمووێ:
کورمانجی نه پر د بێ که‌مالن
ئه‌مما یه‌تیم و بێ مهجالن
فیلجوومله نه جاهیل و نه‌زانن
به‌لکی د سه‌فیل و بێ خۆدانن
گه‌ر دێ هه‌بوویا مه ژی خۆدانهک
ئالی که‌ره‌مه‌ک، لهتیفهدانهک
عیلم و هوونه‌ر و که‌مال و ئیزعان
شێعر و غه‌زه‌ل و کیتاب و دیوان
ئه‌و جنس ببوویا ل با وی مه‌عموول
ئه‌و نه‌قد ببوویا ل نک وی مه‌قبوول
من دێ عه‌له‌ما که‌لامێ مه‌وزوون
ئالی بکرا له بانێ گه‌ردوون
کۆبه‌ند: کۆمه‌ڵگای کورد زۆرێک له نرخه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وکه‌سایه‌تییه گه‌وره‌کانی خۆی نه‌ناسیوه‌و گرینگی پێنه‌داون. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ش مامۆستای گه‌وره ئه‌حمه‌دی خانییه. له‌راستیدا ئه‌حمه‌دی خانی له هه‌مان کاتدا که هه‌ڵبه‌ستوان و نووسه‌رێکی به‌توانای کورده، وه‌ک فیلسوفێکی سه‌رده‌م خۆی – و هاوچه‌رخی فیلسۆفهکانی سه‌رده‌می رۆشه‌نگه‌ری له ئورووپا- پێ ده‌نێته گۆڕه‌پانه‌که‌وه و له‌به‌رامبه‌ر گه‌لێک له‌و راستییانه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی چاوی لێداپۆشیون، وه‌ده‌نگ دێ و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا که کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رانه له سه‌ر رامان و بۆچوونی کورده‌کانی چاخی خۆیدا درووست بکات.
بێگومان نووسینی مه‌نزوومه‌یه‌کی وه‌ک \"مهم و زین\"یش هه‌ر له‌و پێناوه‌دا بووه.
خانی له \"مهم و زین\" و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌یدا به زمانی مه‌نزووم و به شێوازێکی چیرۆکوار لاوازی و دۆخی ناله‌باری سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی کوردان ده‌نووسێ و وێڕای ئه‌وه‌ی که له‌پاش خۆی میراتێکی مه‌زنی وێژه‌یی بۆ گه‌له‌که‌ی به جێده‌هێڵێ، ره‌خنه له نه‌بوونی یه‌کێتی، هه‌بوونی خیانه‌ت و بیرۆکه‌ی دواکه‌وتووی عه‌شیره‌گه‌رایی و هه‌رێم گه‌رایی و هتد ... له نێو کوردان‌دا ده‌گرێ و زۆر بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش له به‌رهه‌مه‌کانیدا دێنێته به‌رباس، که به پێی ئه‌و دۆخ و کاته‌ی که خانی تێیدا ژیاوه، ده‌توانین بڵێین وه‌ک رچه‌شکێن و پێشه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می خۆی جووڵاوه‌ته‌وه که هه‌وڵی له‌نێو بردنی دیارده قێزه‌ونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشی داوه.
ئهگهرلایهنی ئایینی که‌سایه‌تی ئایینی خانی له بیر نه‌که‌ین و هاوکات سه‌رنج بده‌ینه نێورۆکی \"مهم و زین\" که چیرۆکی ئه‌وینداری نێوان کوڕ و کچێکی کورده و هه‌موو رووداوه‌کانی ئه‌م ئه‌وینه له عهردنیگارییهک به‌نێوی کوردستان روو ده‌ده‌ن، بێگومان بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که خانی مه‌زن له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیشدا چه‌نده له پێش کۆمه‌ڵگای خۆی بووه. شاعیرانی عه‌ره‌ب و فارسی هاوچه‌رخی خانی، زێده‌تر له سه‌ر ئه‌وین و خۆشه‌ویستی یه‌زدان نه‌زم داده‌نێن و شێعر ده‌نووسن. ئه‌وان ئه‌وینی نێوان دوو مرۆڤ به خۆشه‌ویستییه‌کی مه‌جازی پێناسه ده‌که‌ن که له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی حه‌قیقی ئه‌وان که هه‌مان خۆشه‌ویستی یه‌زدانه به‌راورد ناکرێ.
به‌ڵام خانی ژیر و زانا له رێچکه‌ی شاعیرانی ئایین په‌روه‌ری سه‌رده‌می خۆی لاده‌دا و خۆی له ئاسمان جیا ده‌کاته‌وه و هه‌نگاو ده‌نێته سه‌ر زه‌وی و باسی ئه‌وینداری له نێوان دوو مرۆڤدا ده‌کا و له \"مهم و زین\"دا ئه‌وین و خۆشه‌ویستی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوان کوڕ و کچێکی کورد، ئاوێته‌ی بابه‌ت و مژارێکی وه‌ک خۆشه‌ویستی خۆی بۆ کوردستان ده‌کا.
دواوته: خانی ره‌خنه‌گرێکی بوێر، فیلسۆفێکی ئاوه‌زمه‌ند، شاعیر، وێژهزانێکی مه‌زنه که به بیر و هزری کوردایه‌تی گۆش کراوه و نێوه‌رۆکی سه‌رله‌به‌ری به‌رهه‌مه‌کانی خولیا و ئاواتهکی مه‌زنه، خولیای رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی!