هه‌تا بانگه‌وازێکی تر، ماڵاوا خه‌ڵکی کوردستان!
13:07 - 25 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
قادر وریا
(له‌باره‌ی ئاکامه‌کانی بانگه‌وازی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه)
شتێکی سروشتییهئهگهر که‌سانێک له‌ئاکامی بانگه‌وازه‌که‌ی تایبه‌ت به٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بپرسنه‌وه. ئایا خه‌ڵک پێشوازیی لێکرد و هیچ جموجۆڵ و حه‌ره‌که‌تێک به‌م بۆنهیهوهکرا؟ ئهگهربانگهوازهکهسهرنهکهوت هی ئه‌وه‌بوو که‌هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان و یه‌ک لهدێمۆکراتهکان پشتیان نه‌گرت یا ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش پشتیان گرتبا، نه‌تیجه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ده‌بوو که‌هه‌یه؟
بانگهوازی٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌ی کۆمه‌ڵێک رێکخراو و گرووپی مرۆڤدۆست بوو. له‌حاڵێک دا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌موو جۆرهحیزبێکی هه‌بوو (گه‌وره، بچووک، نه‌ته‌وه‌یی، کومونیست، سه‌ربه‌خۆییخواز و هتد) و که‌شوهه‌وای سیاسیی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش، پیویستی به ڕێکخستنی حه‌ره‌که‌تێک بۆ دژایه‌تی ده‌ربڕینی ئێعدامی به‌ندییه‌سیاسییه‌کان هه‌بوو، حیزبه‌کان هیچیان نه‌کرد. نه‌به‌ته‌نیا و هه‌ر کامێک بۆ خۆیان له‌خۆیان ڕادیت ئیبتیکاری عه‌مه‌ل بگرنه‌ده‌ست، نهئامادهش بوون پێکهوهلهسهر حه‌ره‌که‌تێک ساغ بنه‌وه‌و به‌هاوده‌نگی و یه‌کگرتووانه، خه‌ڵک بۆ به‌شداری له‌و حه‌ره‌که‌ته، بانگه‌واز بکه‌ن. دیارهحیزبی دیموکراتی کوردستان، هه‌ر زوو ئه‌م پێویستییه‌ی له‌بانگه‌وازی 7ی خه‌زه‌لوه‌ری خۆی دا وه‌بیر حیزبه‌کانی دیکههێنایهوه، به‌ڵام ئه‌وان بێ هیچ پاساو ودهلیلێک، خۆیان لهولامدانهوهی بوارد.
ئه‌و هیممه‌ت و بوێرییهشیان - به‌هه‌ر هۆیه‌ک بووه- نه‌بوو، بۆ خۆیان پێشقه‌ده‌م بن و به‌حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و لایه‌نه‌کانی دیکهبڵێن وه‌رن پشتیوانی لهئیبتیکاری ئێمهبکهن.
راست له‌فه‌زای چاوه‌ڕوانی و بێ ئیقدامیی حیزبهسیاسییهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دابوو که‌ئه‌و کۆمهڵهرێکخراوه، به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی تایبه‌ت به٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاتنه‌مه‌یدان. کاری ئه‌وان، هه‌م پێکهوهبڵاوکردنهوهی بانگه‌وازه‌که‌و هه‌م وڵامدانهوهبهچاوهروانییهکانی ڕێژه‌یه‌ک له‌خه‌ڵک، جیگای ڕێز و پیزانین بوو. لانیکه‌م ئه‌وان هه‌بوون که‌به‌خه‌ڵک بڵێن که‌سانێک هه‌ن بیر له‌چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێوهدهکهنهوه.
به‌ڵام ئیبتیکارهکهی ئه‌وان، چه‌ند که‌م و کووڕیی پێوه‌دیار بوو کهلهوانهیهبۆ خۆیان وه‌ک خاڵی به‌هێز و وه‌ک شتی موسبه‌ت(به‌سه‌رنجدان به‌فه‌زای سیاسی و ئه‌منییه‌تیی وڵات) له‌به‌ر چاویان گرتبێ.
یه‌که‌م ئه‌وه‌که( به‌بڕوای من ئاگایانه) رۆژی عاشووڕایان هه‌ڵبژاردبوو بۆ ده‌ربڕێنی جۆرێک ناره‌زایه‌تی.
دووهه‌م که‌م وکووڕیی بانگه‌وازه‌که‌یان ئه‌وه‌بوو که‌له‌جیاتی نارهزایتیدهربڕین یا مانگرتن، داوای ماته‌مینی گشتییان کردبوو! ده‌ی باشهڕۆژی عاشووڕا، بۆ خۆی (نه‌ک هه‌ر له‌ئێران، ئێستا له‌عێراقیش به‌هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه) ڕۆژێکی تهعتیلییهو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ساڵڕۆژی مه‌رگی ئیمام حوسێنه، له‌هه‌ر جییه‌ک خه‌ڵکه‌که‌ی شیعه مه‌زهه‌ب بن، ماته‌مینی گشتییه. به‌و حاڵه‌ش، حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌نزیکه‌ی دوو حه‌وتووی، لهچاوهڕوانیی ساغبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبه‌سیاسیه‌کان له‌سه‌ر بانگه‌واز و حه‌ره‌که‌تیکی هاوبه‌ش دا تێپه‌ڕ کرد و بهداخهوهئاکامێکی نه‌بوو، پشتیوانیی له‌م بانگه‌وازه‌ی رێکخراوهمرۆڤدۆستهکان کرد.
ئێمهئهگهر چی تێبینیی خۆمان له‌سه‌ر بانگهوازهکهههبوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌کاتێکی که‌ممان بۆ ٢٣ی خه‌زه‌لوه‌ر مابوو، به‌ڵام هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی ئه‌رێنیمان بهبانگهوازهکهدابێتهوهو ڕێزمان له‌هه‌ست بهبهرپرسایهتیکردنی رێکخراوهمرۆڤدۆستهکان کردبێ، پێشوازی و پشتیوانیمان لێ کرد. دیارهحیزبی ئێمهلهجیاتی ماته‌می گشتی داواکاری به‌ڕێوه‌چوونی ئێعترازی گشتی بوو. پێویستهبگوترێ چه‌ندین حیزب و رێکخراو و ئه‌نجومه‌نی دیکه‌ش، رۆژی٢٢-٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بهیهکهوهپشتیوانییان له‌م بانگهوازهکرد.
ئایا بانگه‌وازه‌که، وڵامی درایه‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لهوڵام وه‌رگرتنه‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی ماته‌می گشتی بێ، ده‌کرێ بڵێین به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی (نیسبی)، به‌ڵێ. چونکه ڕۆژی عاشووڕا،له سه‌رانسه‌ری ئێران ته‌عتیلی ڕه‌سمییه و ته‌نانه‌ت دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و حکوومه‌تییه‌کانیش، هانده‌ری ڕه‌شپۆشی و عهزادارین. زۆر زه‌حمه‌تیش ده‌زانرێ که‌ئه‌م ماتهمداگرتنهچهندی به‌عاده‌تی جاران له‌به‌ر عاشووڕا و له‌سه‌دا چه‌ندیشی له‌به‌ر خاتری بانگهوازهکهبووه. ئه‌وه‌نده‌ی بهئێمهگهیشتووهتهوه له‌هێندێک شار و ناوچهسهردانی هێندێک بنه‌ماڵه‌ی به‌ندیی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی جه‌ور و تاوانی کۆماری ئیسلامی هه‌بووه. دیارهئهوهی ئێمهئاگامان لێیه‌تی پێوه‌ندیی ههیهبهدلسۆزان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بێگومان جموجۆڵ و چالاکیی ئه‌وتۆش ههبووهکهههواڵ و ڕاپۆرته‌که‌ی بۆ ئێمهنههاتوه.
لهوانهیهپرسیار بکرێ حیزبی ئێوهئهگهر ئه‌و تێبینییانهی له‌سه‌ر حه‌ره‌که‌تێک له‌ڕۆژی عاشوورا دا هه‌بوو، بۆ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوهمرۆڤدۆستهکان باستان نه‌ده‌کرد یا بۆ چی پشتیوانی‌تان لێ ده‌کرد؟ دیارهخۆ پێشتر له‌سه‌ر ڕۆژه‌که‌و جۆری داوا له‌خه‌ڵک، راوێژ له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان نه‌کرابوو تا حیزب تێبینییه‌کانی خۆی به‌و ڕێکخراوانهبڵێ. کاتێکیش بانگهوازههاوبهشهکهی رێکخراوهمرۆڤدۆستهکان بڵاو بۆوه، خۆ لێبواردن و پشتتیکردنی بۆ حیزبێک که‌بۆ خۆی هانده‌ری یه‌کگرتوویی و کاری هاوبه‌ش له‌پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌حکوومکردنی ئێعدامه‌کان له‌نێوخۆی وڵات دایه، نادروسته. ئاخر وه‌ک ده‌ڵێن \"یا سخنی داشتهباش دلپذیر، یا دلی داشتهباش سخن پذیر\". نه‌ده‌کرا ئێمه‌ش یه‌ک له‌وانه‌بین کهنهبۆ خۆیان پێشنیاری حه‌ره‌که‌تێک ده‌که‌ن ، نهئهگهر هی دیکهکردیان، رهگهڵی ده‌که‌ون.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌دا، نه‌فسی هاوکاری و هاوده‌نگیی کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی داکۆکی له‌مافی مرۆڤ بۆ راگه‌یاندنی بانگه‌وازێکی هاوبه‌ش و داوای حه‌ره‌که‌تێک له‌خه‌ڵک له‌باره‌ی مه‌حکوومکردنی ئێعدامه‌کان، بهدهسکهوتێک ده‌زانم. با لانیکه‌م ئه‌و ڕیکخراوانه، به‌ده‌ردی حیزبه‌سیاسییه‌کان نه‌چن و په‌تای وێکهه‌ڵنه‌کردن و پێکه‌وه‌کارنه‌کردن، له‌وان دوور بکه‌وێته‌وه. ئه‌و ١٢ حیزب و ڕێکخراو و ئه‌نجومه‌نه‌ش که‌ده‌نگی خۆیان له‌پشتیوانیکردنی بانگه‌وازه‌که‌دا کرده‌یه‌ک، جیگای خۆشحاڵی بوو.
ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بووهههموو حیزبهگهورهیا خۆ پێگهورهکان، نهیانتوانیوهلهحهددی به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا له گه‌ڵ یه‌ک ڕێک بکه‌ون، جێگای خۆشحاڵییهکهحیزب و ڕیکخراوه‌کانی دیکهکهمن ئیجازه به‌خۆم ناده‌م به‌حیزب و ڕێکخراوی بچووک ناویان به‌رم، توانیان پێکهوهبهیاننامهیهکی هاوبه‌ش بڵاو بکه‌نه‌وه.
ئاکامی ئه‌و باسه:
ئه‌م قسهیهکهکۆمهلگهیا خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌بردنی حه‌ره‌که‌تێکی گشتی و سه‌رانسه‌ریی وه‌ک مانگرتنی گشتیی نییه، هه‌ر بۆ خۆی قسهههڵدهگرێ. ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی نییه، هۆیه‌که‌ی چییه؟ ئایا هه‌ر ئه‌م په‌رشوبڵاوی و بێبه‌رنامه‌یی حیزبه‌کان بۆ کارکردن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی نێوخۆ، یه‌ک له‌هۆیه‌کانی نائاماده‌یی کۆمهڵگهنییه؟ پاشان ئه‌گه‌ر کۆمهڵگهئامادهییشی تێدا بێت، ئایا هه‌ر رێکخراویک یا کۆمهڵهرێکخراوێک، داوای جووڵان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و مانگرتنی گشتیی لێ بکا، به‌قسه‌یان ده‌کا؟ ئایا هه‌ر خودی یه‌کگرتن و پێکه‌وه‌کارکردنی حیزبه‌سیاسییه‌کان و هاوده‌نگیی ڕێکخراو و کۆمهڵهمهدهنییهکان بۆ خۆی نابێت به‌به‌شێک له‌و متمانه‌و وزه‌و هیوایهکهکۆمهڵگا بۆ جووڵان ئاماده‌ده‌کا؟
من له‌و بڕوایه‌دام به‌پیله‌وه(به‌پیره‌وه)نه‌چوونی یه‌ک یهچهند بانگه‌واز له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، نابێ ببێته‌هۆی ساردبوونه‌وه‌ی بانگده‌ران لهبهردهوامبوونیان له‌کار له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک و دروستکردن و رێکخستنی جووله‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ ئاست و گه‌وره‌یی ناره‌زایه‌تییه‌که. ئێمه‌ده‌بێ پێوه‌ندییه‌کی دائیمی، زیندوو و ڕۆژانهلهنێوان حیزبه‌کان و، ڕێکخراو و چالاکانی مه‌ده‌نی دروست بکه‌ین. له‌فه‌زایه‌کی دیموکراتیک و چارهدۆزانهدا باس بکه‌ین و گوێ لهیهکتربگرین. ئه‌م باس و دیالۆگهئهوهندهدرێژهبدهین تا میکانیزمی گونجاو ده‌دۆزینه‌وه.میکانیزمی گونجاوبۆ ئه‌وه‌ی لهههلومهج و بارودۆخهتایبهتهکان دا، له‌جیاتی ده‌سته‌وه‌ستانی و چاولێککردن و چاوه‌ڕوانی و به‌هه‌ده‌ردانی کات و ده‌ست لهسهردهستدانان تا خاوبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و تین و گوڕێ خه‌ڵک، خێرا و به‌وه‌خت وڵامی چاوه‌روانیی کۆمهڵگهبدهینهوه، وڵامێک که‌هه‌مووان به‌هی خۆی بزانن و هه‌مووان لهجیبهجیکردنی دا به‌شداربن.
تێبینی:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ناوی خۆم بڵاویان ده‌که‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دابن، به‌و حاله‌ش بۆ خۆم لهنیوهرۆکیان به‌رپرسیارم نه‌ک حیزب.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.