هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

10:06 - 19 سەرماوەز 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سابیر یووسفی" تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ، ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، بە بێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابو و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، "پڕۆپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.