هاووڵاتییەکی مەریوانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش ١٠٨ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا وەیسی"، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری بووە.