نێونجی ماوەی ژیانی هاوبەش لەئێران کەمتر لە ٥ ساڵە
21:36 - 15 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ماوەی ژیانی هاوبەشی نیوان ژن و پیاو لە ئێران بۆ ٥ ساڵ دابەزیووە و رێژەی تەڵاق لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ٧% رووی لە زیادبوون کردووە.
بەرپرسی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی ئێران رایگەیاندووە، لە ساڵی رابردوودا ١٥١ هەزار و ٧٦٣ عاڵەتی تەڵاق لە وڵاتی ئێران تۆامر کراوە و بەم پێیەو لە هەر ٥ حاڵەتی هاوسەرگیری، یەکێکیان بەرورووی تەڵاق بۆتەوە.
پێشتریش وتەبێژی کۆمیسیۆنی قەزایی مەجلیس رایگەیاندبوو، لە سەرێ بوونی ئاماری تەڵاق ئاماژە بە قەیرانێکی مەترسیدار لە وڵاتی ئێران دەکات، بۆیە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ماوەی ژیان هاوبەشی زۆرێک لە ژن و مێردەکان کەمتر لە ٦ مانگ بووە.
لەلایەکی دیکەوەو ماوەیەک پێش ئێستا \"عەبدوڵڵا خوسرەوی\" بەرپرسی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی ئوستانی کوردستان رایگەیاندبوو، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩١ـەوە هەتا کۆتایی مانگی رێبەندانی ئەو ساڵە، ٣ هەزار و ٢١٠ حاڵەتی تەڵاق لەو ئوستانە تۆمار کراوە.
بە وتەی کارناسان \"کێشەی ئابووری، بێکاری، شوێنی نیشتەجێ بوون و نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی کە زۆرجار خۆکوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، بە هۆکارەکانی چوونەسەرێی رێژەی تەلاق دادەنرێن.
هەروەها کێشەی جنسی، بێکاری، کەم داهاتی و نەدەانی نەفەقە لەو هۆکارانەن کە لە کەمتر لە ٢ ساڵدا ژیانی هاوبەش بەرەوڕووی لێک هەڵوەشانەوە دەبەن کە لەم حاڵەتەدا ژنان زۆرتر خوازیاری جیابوونەوە بوون.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەنجام دراوە کێشە جنسی سەرەکیترین هۆکاری هاتنە ئارای تەڵاقی نێوان ژن و مێرد بووە و بە وتەی کارناسانی بنەماڵە ٣٠ هەتا ٤٠ لە سەدی جیابوونەوەکان بەهۆی کێشە جنسییەوە بوون و لە وڵاتی ئێرانیشدا بەهۆی نەریتی بوونی کۆمەڵگەوە کێشە جنسی نێوان ژن و پیاو بە شاراوەیی دەمێنێتەوە.