نووسینی جیهان یانی جیهانی نووسه‌ر
14:33 - 14 جۆزەردان 2714
Unknown Author
ئەفراسیاب گرامی
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ئیتر شوێنێکی نیهبۆ مانه‌وه، له‌نووسیندا ماڵ ئه‌کاته‌وه.
\"تیۆدۆر ئادۆرنۆ\"
تێبینی: ئەم بابەتە درێژەی زەنجیرە وتارێکە بەناوی \"چێژی نووسین\" کە لەمەڕ ئەدەبیاتی گێڕانەوە و نووسەر و رۆڵی نووسەر لە دنیای ئەمڕٶدایە. وەک پێویست پێم باش بوو کە کورتەیەکی لێ بڵاو بکەمەوە.
ئۆکتایوپاز ده‌ڵێ: \"هه‌ر ژوورێک، ناوه‌ندی جیهانه\". به‌م دێڕهسهر ده‌ده‌ین له‌بابه‌تێکی هه‌ستیار و پڕ کێشهلهنووسیندا. نووسینه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ر. به‌ر له‌وه‌ی به‌م پهیڤهپێ بنێینهدنیای نووسه‌ر و جیهانی ده‌ورووبه‌ریی، پێویستمان به‌پشوویه‌کی درێژ هه‌یه، پێویستهبڕۆینهناو خه‌ڵک و به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانا بگه‌ڕێین، چاو بکه‌ینه‌وه‌و بیرمان فراوانتر بکه‌ین. لهچایخانهو قاوه‌خانه‌کاندا دا دانیشین، و بۆ ساتێک بیر له‌ره‌وت و هاتووچۆی خه‌ڵک بکه‌ینه‌وه. بیر له‌گریان و پێکه‌نین، بیر له‌هونه‌ر و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئهندیشهوردیلهکانی کۆمه‌ڵگا بکهینهوهکهدهبنهههوێنی ئهندیشهمهزنهکان. بیر له‌کون و قوژبنه‌کانی ژیان و ئه‌سته‌مه‌کانی، هه‌ژاریی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی و ... هتد بکه‌ینه‌وه. ئهمڕۆژانهبۆ ئه‌وه‌ی بنووسین، ده‌بێ خوێندنه‌وه‌مان بۆ ژیانی سات به‌ساتی خه‌ڵکی هه‌بێت و نیگامان بکهینهپهنجهرهی روانین. نهێنیی گه‌وره‌ی نووسین ئهوهیهکهسهرهداوی چیرۆکه‌که‌مان له‌م گه‌شته‌دا بدۆزینه‌وه. هه‌واڵ به‌زۆری \"گشتی\"یه. هه‌واڵی کشانه‌وه‌و شکست له‌شه‌ڕدا لهرستهیهکدا ده‌رده‌بڕدرێ، و خه‌ڵک له‌رادیۆ ده‌یبیستن یان لهرۆژنامهدهیخوێننهوه، و رۆژنامه‌کانیش به‌ده‌م باوهدهڕۆن. به‌ڵام ئه‌م ههواڵانهنابنهچیرۆک. ئه‌و ههواڵانهئامیان و که‌ره‌سته‌کان و گه‌ڵاڵه‌ی چیرۆک پێک ده‌هێنن و به‌کگراوه‌ندێکی واقعییانهبهچیرۆک و گێڕانهوهدهدهن. ته‌ماشای گۆشه‌نیگای روانینی همێنگۆی له‌رۆمانی ماڵئاوایی له‌چه‌ک، بکه‌ن، تێده‌گه‌ن نووسه‌ر چهندهورد و هێمن، که‌ش و هه‌وای شه‌ڕمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
\"همێنگۆی کشانه‌وه‌و شکستی جه‌نگ تێکه‌ڵ به قوڕو چڵپاو و مه‌کینه‌ی به‌رگدووری و باران وێنا ده‌کات. ئه‌و راپۆرتی شهڕهکهنانووسێتهوه، به‌ڵکوو رۆمان و چیرۆک ده‌خوڵقێنێت:
\"شه‌و زۆرێک لهگوندنشینهکان تێکه‌ڵ بهکاروانهکهبوون، لهکاروانهکهدا عاره‌بانه‌گه‌لێک هه‌بوون که‌شت و مک و پڕتاڵی ماڵیان هه‌ڵگرتبوو، ئاوێنه‌کان له‌به‌ینی دۆشهکهکانهوهبهرهوهی سهرهوهشهوقیان ده‌خست، مریشک و سۆنه‌کانیش بهعارهبانهکانهوهههڵواسرابوون. به‌رده‌م عاره‌بانه‌که‌ی ئێمه، مه‌کینه‌یه‌کی به‌رگدوورین له‌ژێر باراندا بوو، گوندنشینه‌کان به‌نرخترین شت و مکی ناوماڵیان له‌گه‌ڵ خۆیان بارکردبوو و هێنابوویان. له‌سه‌ر هه‌ندێک لهعارهبانهکانی ژێر باران، ژنه‌کان سه‌ریان کردبوو به‌ناو یه‌کدا و ئه‌وانی دیکه‌له‌گه‌ڵ عاره‌بانه‌کان، تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆیان کرابایهخۆیان دهخزاندهپاڵیانهوهو به‌پێ ده‌ڕۆشتن.
ئێستاکهلهکاروانهکهدا سه‌گه‌لێ هه‌بوون که‌له‌گه‌ڵ کاروانه‌که‌دا له‌ژێری عارهبانهکانهوهدهڕۆشتن. جادهکهقوڕی هه‌ڵگرتبوو. جۆگه‌کانی پاڵ جادهکهلێوانلێو ببوون له‌ئاودا، لهپشتهوهدارستانێک به‌که‌ناری جاده‌که‌دا باڵایان کردبوو، زه‌وی پتر له‌وه‌ی کهتهڕ و قوڕاو بوو که‌ده‌توانرا لێی ده‌رباز بیت. لهماشینهکهدابهزیم و که‌مێ چوومهپێشترهوه، به‌دوای شوێنێکهوهبووم که‌بتوانم پێشهوهباشتر ببینم و توولهرێگایهک په‌یداکه‌م تا لهدهشتاییهوهتێپهڕێت. ئه‌مزانی کهتوولهرێگاکان زۆرن، به‌ڵام رێگایه‌کم نه‌ده‌ویست کهبهلارێدا بمبات ... \" (به‌شێک له\"ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ چه‌ک\"، وه‌رگێڕانی نه‌جه‌ف ده‌ریا به‌نده‌ری)\".
په‌یامی گه‌وره‌ی دهقهنهمرهکان ئهوهیهکههیچ نووسینێک له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهان و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی نایه‌ته‌بوون و به‌دی ناکرێت، چونکهنووسین به‌ده‌ستی مرۆڤ ده‌نووسرێته‌وه. \"گابریل گارسیا مارکیز رۆمانووسی به‌ناوبانگ ده‌ڵێ:
\"ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت نووسه‌رێکی گه‌نج، ئامۆژگاریی بکه‌م، ده‌ڵێم: له‌باره‌ی شتێکهوهبنووسهکهبۆی رووی داوه، زۆرجار باشتر ده‌توانرێ دیاری بکرێت نووسه‌رێک له‌باره‌ی رووداوه‌کانی خۆیهوهبنووسێ یان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی کهدهیناسێت و بیستوویه‌تی. ههمیشهگوتوومه، قسه‌ی سه‌ره‌کیی من وه‌کوو کار یان رۆژنامه‌وانێکه. شتێککهسهبارهت بهرۆژنامهوانی پێم خۆش نه‌بوو، بارودۆخی کارییه‌که‌ی بوو. له‌لایه‌کی دیکهوهدهبوایهحهز و بیرکردنه‌وه‌شم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌دا رێک بخه‌م. ئێستاکهوهکوو رۆمان نووس کارم کردوه‌و به‌سه‌ربه‌خۆیی ماڵیی گه‌یشتووم یان بهدڵنیاییهوهدهتوانم نیوهرۆکێ که‌پێم خۆشهههڵبژێرم و بۆچوونی خۆم ده‌رببڕم.
له‌هه‌ر حاڵ‌دا ههمیشهلهبهڕێوهبردنی ئه‌م کاره‌دا، واتهرۆژنامهوانیی ته‌واو، چێژم بردوه\". راست ئهمهیهکهلهژیانی تۆی نووسه‌ردا روو ده‌دات و هێدی هێدی قووڵ دهبیتهوهبۆ ژیانی ده‌ورووبه‌ری خۆت و هه‌ست بهدهورووبهری خۆت ده‌که‌ی. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ کولتووری وڵاتان و خه‌ڵکانی دنیا بناسین، ته‌نیا به‌خوێندنه‌وه‌ی مێژووه‌کانیان نایناسین، به‌ڵکوو دنیای نووسینیان ئهمانباتهناو خه‌ڵک و کولتووره‌که‌یان.
ئهوهندهنزیک دهبینهوهلێیان که‌خۆمان تێدا ده‌بینینه‌وه. کاتێ چیرۆکه‌کان چیخۆف، همێنگوای، ماکسیم گورکی، مارکیز ، جه‌ک له‌نده‌ن، کافکا و هه‌رمان هێسهو ... ته‌نانه‌ت چیرۆکهخهیاڵاوییهکانی هێری پاتر ده‌خوێنینه‌وه، تێده‌گه‌ین ژیانی ئه‌و دیوی سنووره‌کانی وڵاتی ئێمهچۆنهو چی تێدایه و چهندهبهرفراوانه. به‌خوێندنه‌وه‌یان بیرمان فراوانتر و تێڕوانینمان قووڵتر ئه‌بێت. تۆلستۆی ده‌ڵێ: \" ده‌بێ ئه‌و شتانه‌ی بنووسینهوهکهرهنگهزۆر له‌خه‌ڵکی دیکهههستیان پێکردوه‌و ده‌یزانن، به‌ڵام غیره‌تی باسکردن و نووسینه‌وه‌یان ته‌نانه‌ت بۆ خۆشیان نیه\". ئه‌گه‌ر ئێمهنووسین به‌واتای نووسینه‌وه‌ی جیهانی ده‌ورووبه‌ر قبووڵ بکه‌ین، ئهوکاتهشوێن پێی رێچکه‌یه‌ک ده‌گرینه‌به‌ر، دوورتر له‌و خه‌یاڵه‌ی کهلهخهونهکانماندا شکڵی گرتوه. کۆمه‌ڵگاو دیارده‌کانی دورووبه‌ری به‌رده‌وام رووداوی تازه‌و دیارده‌ی تازهدهخوڵقێنێ، کهواتهلهههر گۆشه‌یه‌ک، له‌هه‌ر شه‌قام و کۆڵانێک، لهسهردێڕی هه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤارێک و به‌چاوخشاندنێک به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپهڕهئهنترنێتییهکاندا، ئێمهجیهان لهنزیکهوهدهبینین. زۆربه‌ی نووسه‌رانی جیهان هه‌موو ژیانی خۆیان بهنووسینهوهتهرخان نه‌کردوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نووسین دا ژیاون. لیوتۆلستۆی، وه‌رزێر، چالاکی سیاسی و نیزامی بووه. چێخۆف، پزیشک بووه. گابریل گارسیا مارکیز، رۆژنامه‌وان بووه. سنت ئاگزۆپری فڕۆکه‌وان و مه‌کانیکی فڕۆکه‌بووه. همێنگوای شۆفیری ئامپۆلانس، رۆژنامه‌وان و راوچی بووه. مارک تواین کاپیتانی که‌شتی بووه، هه‌رمان هێسهوهستای سهعاتساز بووه. جه‌ک له‌نده‌ن، وه‌رزێر، گه‌ڕۆکی دوای ئاڵتون، کۆنسروساز بووه‌و ... هتد. هه‌موو نووسه‌ران به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان دووپات کردۆتهوهکهههرکاتێ چیرۆکێک ده‌نووسن، ده‌رگایه‌کی نوێ به‌رووی دنیادا ده‌کرێته‌وه. به‌گوته‌ی ساراماگوا \"حه‌شیمه‌تی جیهان زیاد ده‌کات\". \"له‌ئه‌ده‌بدا عه‌وداڵیی و خۆزگه‌خوازی و ته‌مه‌ننا، عه‌وداڵبوون و خۆزگهههڵکێسان و تهمهننایهلهپێناو به‌ده‌نگهێنانی ئه‌و شتانه‌ی ده‌نگیان نیه‌و گهروویهکیان نیهبۆ خۆ ده‌ربڕین، شتهکپ و بێ زمانه‌کان، به‌ڵام ئه‌ده‌ب جوانیی خۆی لهوێدایهدهپارێزێت که‌هه‌موو شتێ نه‌ڵێت و گشت نهێنییه‌کی خۆی ئاشکرا نه‌کات. \"
له‌خۆڕا نیه، که‌ڵکه‌ڵه‌و په‌رۆشییه‌کانی نووسه‌ر له‌چیرۆک و دهقهئهدهبییهکان به‌چه‌شنێک به‌رجه‌سته‌ده‌بن کهبهرههمهکهدهبهنهتهشقی شاکارێکی ئه‌ده‌بی.
هیچ کات وا مه‌زانن که‌نووسه‌ر ده‌بێ ته‌نیا بێت تاکوو بنووسێ، نووسه‌ر له‌ناو واقێعدا ده‌نووسێ، خه‌یاڵ ده‌نووسێ، به‌خه‌یاڵی کهسێکهوهئهژی و له‌گه‌ڵ واقعییه‌ته‌کانی ژیاندا ده‌ژی، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌نووسه‌ری چیرۆکهعیلمی و خه‌یاڵییه‌کانن، که‌ڵکه‌ڵه‌کانی ژیانی مۆدێڕن ده‌نووسنه‌وه، کهواتهنووسهر به‌تاڵ نیهلهژیان، هه‌رچی ده‌نووسێت، خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی واقیع له‌ژیانی مرۆڤ دایه.
راستهنووسهر له‌ژاوه‌ژاو و هه‌رواو هوریای ژیانی رۆژانه‌ی سه‌رشه‌قام و چایخانه‌و ... هتد دا ناتوانێ شاکار بخوڵقێنێ و ته‌نانه‌ت بنووسێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانهیهکهئهزموونی ژیان و مه‌رگ و که‌ڵکه‌ڵه‌کانی مرۆڤ، جه‌نگ و ئاشتی له‌نێو بازنه‌ی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگادا روو ده‌ده‌ن و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، کهواتهنووسهر ده‌بێت جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ژووری نووسینه‌که‌ی بناسێت. مارکیز ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس نه‌بوومایه، نه‌مده‌توانی رۆمانی \"راپۆرتی مرۆڤ رفاندن\" بنووسم.
\"مرۆڤ بهشێکهلهگهردوون، به‌ناچار پهیوهستهبهههموو ههبوونهوهو به‌رده‌وام پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه. ده‌توانین بڵێین پێوه‌ندییه‌کی تێکئاڵاویان هه‌یه. ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی که‌مرۆڤ بهسروشتهوهگرێ ده‌دات، چوون له‌جه‌سته(ئۆرگانیزم) ره‌نگده‌داته‌وه، پێی ده‌ڵێن \"زه‌ین\". له‌م روانگهوهشۆڕ دهبینهوهبۆ ئه‌م پێناسه‌یه‌که: نووسین بریتیهلهئاگایی. ئاگایی له‌گه‌ردوون و جیهان. کهواتهدهتوانین بڵێین: ئاگایی بریتییه‌له: ناسینی هه‌ست و ناسینی لۆژیکی یان مه‌نتقی. تێڕوانینی نووسه‌ر بۆ پرسهگشتییهکان، به‌تایبه‌تی بارودۆخی ژینگه‌و شێوه‌ی ژیان. له‌پاڵ ده‌نگ و شێوازی ده‌ربڕینێک که‌هه‌یه‌تی، خوڵقێنه‌ری شێوازی نووسه‌ره. هزر و بیر و ته‌نانه‌ت بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌قۆناخی ژیانی نووسه‌ردا، شوێندانه‌ره.
هیچ نووسه‌رێک جیهان وه‌ک هێلکه‌ی پاککراو له‌به‌رده‌ست دانهنراوهکهههموو کون و قوژبنه‌کانی بنووسێته‌وه، به‌ڵکوو نووسه‌ر به‌درک پێکردن به‌هه‌سته‌کانی و به‌ئه‌زموونی خۆی ئه‌م جیهانهنائاشنایهئهنووسێتهوه. \"هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌هه‌ر چیرۆکێک لۆژیکی خۆی ههیهئهوهیهکهیهکهم: هر چیرۆکنووسێک له‌چیرۆکی تایبه‌ت دا، له‌گه‌ڵ چوار ره‌هه‌ندی \"کات، شوێن، هۆکار و زمان\" هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات که‌ئه‌و چیرۆکهلهههموو چیرۆکه‌کانی خودی نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی دیکهجیا ده‌کاته‌وه، دووهه‌م؛ ئه‌و بۆ چه‌ند کاراکتێری چیرۆکه‌که‌ی، مێژوویه‌ک ئهنووسێتهوهکهبهپێی ئه‌و مێژووه، ره‌وگه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و فراژووبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی کاراکتێره‌کان پاساوههڵگرن و، به‌پێی لۆژیکی تایبه‌تی چیرۆک، خۆی بنوێنێت\". ئه‌م چوار ره‌هه‌ندی \"کات، شوێن، هۆکار و زمان\" نووسه‌ر په‌لکێش ده‌که‌ن بۆ ناو رووداو و سه‌ربورده‌کانی چیرۆک، به‌ڵام له‌واقیعدا، نووسه‌ر ته‌نیا به‌چاوی وشه‌و دێڕ و خهیاڵهوهتهماشای ره‌وت و داهاتووی کاراکتێره‌کانی ده‌کات، هه‌ندێک جار ئهوهندهلهرووداوهکان نزیک دهبێتهوهکهئهبێت به‌به‌شێک له‌چیرۆکه‌که. لهبایۆگرافی نووسینه‌وه‌دا رۆماننوس هه‌موو کهسهکانهو که‌سیشیان نیهچونکهوهک ئاپدایک ده‌ڵێ: \"هونه‌رمه‌ند شتێک له‌جیهاندا ده‌ئافرێنی که‌پێشتر بوونی نه‌بووه‌و هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌م کاره‌بێ کاولکردنی شتێکی دیکه‌ده‌کات، تا به‌ئێستاش چێژی هونه‌ر له‌م بنهماوهسهرچاوهدهگرێ\". \" همێنگۆی رێبوارێکی بێدهنگهکهلهپاڵ چیرۆکهوهتێدهپهڕێ و وه‌کوو نووسه‌رێک له‌دیمه‌نی چیرۆکدا ده‌سڕێته‌وه. هه‌رچی زۆرتر ده‌نووسێ، ده‌قه‌که‌ی ساده‌تر ده‌بێت. یه‌کێ له‌کورتترین چیرۆکهباشهکانی جیهان میراتی ئه‌وه. چیرۆکێک کههیچکات فه‌رامۆش ناکرێت:
\"شه‌ش وه‌زیری کابینه‌یان کاتژمێر شه‌ش و نیوی ده‌مه‌و به‌یان، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌دا تیرباران کرد. له‌حه‌وشه‌که‌دا له‌چه‌ند لاوهئاو مه‌نگ و وه‌ستابووه‌وه.
به‌سه‌ر فه‌رشی حهوشهوهتهرمی گه‌ڵاکان ته‌ڕ و بڵاو بووبوونه‌وه. وهشتهباران بوو، هه‌موو پهردهکڕکڕهکانی نه‌خۆشخانه‌یان بزمارڕێژ کردبوون. یه‌کێ له‌وه‌زیره‌کان نه‌خۆشی که‌وته‌یی \"حصبه\"ی هه‌بوو. دوو سه‌ربازه‌که‌ی لههێنایانهخوارهوهبۆ بهربارانهکه. هه‌وڵیاندا بیهێننهژێر پاساریی دیواره‌که‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌ناو ئاوه‌که‌دا دانیشتبوو. پێنج وه‌زیره‌که‌ی تر زۆر له‌سه‌رخۆ له‌ژێر دیواره‌که‌دا وه‌ستابوو. له‌ئاکامدا ئهفسهرهکهگوتی هه‌وڵدان بۆ له‌سه‌رپێ وه‌ستاندنی هیچ سوودێکی نیه، کاتێ یه‌که‌م ته‌قه‌ی فیشه‌که‌کان که‌کرا ئه‌و دانیشتبوو و سه‌ری نابوو بهئهژنۆیهوه\". \"نجف دریابندری\" وه‌رگێڕی به‌توانای به‌رهه‌مه‌کانی همێنگۆی له‌پێشه‌کی \"پیره‌مێرد و ده‌ریا\"دا ده‌نووسێ:
\"شتێک که‌ئه‌م وه‌سف و گێڕانهوهیهتایبهتی ده‌کات، نادیاریی نووسهرهلهدیمهنهکهدا. نهباسێک، نهدهربڕینێک، نهتهنانهت ئاوه‌ڵناو یا ئاوهڵکردارێک کهدهربڕی بیر و زه‌ینی نووسه‌ر بێت. نزیکترین وشه‌کان بهئاوهڵناوی زه‌ینییه‌وه، \"ته‌ڕ\"بوونی ته‌رمی گه‌ڵاکان و \"توند\"بوونی بارانه. که‌ئه‌مانه‌ش به‌ته‌واوی به‌رهه‌ستن\". نووسه‌ر ئه‌بێ له‌گه‌ڵ جیهاندا بکهوێتهجهنگێکی بێ کۆتایی، ئه‌و کاته‌ی ئه‌و جهنگهکۆتایی دێت که‌نووسه‌ر له‌ناو واژه‌و دێڕه‌کاندا خۆی ده‌بینێته‌وه.
فاکنر ئه‌یتوانی به‌وشه، هه‌موو شوێنێک وێران بکات. چیرۆکی زۆر هه‌یه‌بۆ نووسین، هه‌ر گۆشه‌یه‌ک له‌ژیان، ههرسووچێک و له‌هه‌ر زه‌مه‌نێکدا، خاوه‌ن چیرۆک و خه‌یاڵی خۆیه‌تی، نووسه‌ر ته‌نیا که‌شفی ئه‌و خهیاڵهدهکات و دهینووسێتهوهو گیانێکی زیندوو ده‌کات به‌به‌ر خه‌یاڵدا. هیچ کات خه‌یاڵه‌کان، ئاره‌زوو و گۆشه‌نیگاکان کۆتای‌یان نایه‌ت، نووسین به‌رده‌وامه، هه‌ر ژانرێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌رده‌وام گۆشه‌نیگای نوێ، روانگه‌و به‌رجه‌وه‌ندی نوێ ده‌خوڵقێنن و ئافرێنه‌ری نووسینێکی نوێ و جیهانبینییه‌کی نوێن. له‌م تێڕوانینه‌بۆ دنیای نووسین به‌م دهرهنجامهدهگهین که‌نووسین له‌سه‌ر سێ بنه‌مایه:
ـ هونه‌ری جوان هه‌ست پێ کردن
ـ هونه‌ری جوان بیرکردنه‌وه.
ـ هونه‌ری جوان نووسین.
ژنه‌كه‌ی تۆلستۆی له‌سه‌روه‌ختی پاكنووسكردنی (شه‌ڕ و ئاشتی)دا، دهكهوێتهئهتمۆسفێرێكی هێندهشاعیرانهوه، پێی وا ده‌بێت، ئهوهڕۆمانهكهنییهكههێندهجوانه، به‌ڵكوو ئهوهخۆیهتی كههێندهزیرهكه. نووسینی جوان، كارێكی تا بڵێیت سه‌خت و ئه‌سته‌مه، بۆیههێندهكاریگهره، سه‌رنجی هه‌ر دێڕێك یان په‌ره‌گرافێك له‌نووسینێكی جوان بده‌یت، وا هه‌ست ده‌كه‌یت، نووسه‌ره‌كه‌ی به‌باشترین شێوهدایڕشتووهو هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكت به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت، له‌وه‌ی نووسه‌ر باڵاتر بێت. ترس، دڵه‌راوکێ، شادی، بزه‌ی سه‌رلێو، خه‌م و په‌رۆشی، ته‌نانه‌ت هه‌ستی سێکس و ... له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی رۆمان یان چیرۆکێک‌دا که‌خوێنه‌ر هه‌ستی پێ ده‌کات، به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌ستپێکردنی نووسهرهکهگومانی تێدا نیهسهرچاوهلهتێڕوانینی قووڵی نووسهرهبۆ ژینگه‌و جیهانی ده‌ورووبه‌ری. به‌یه‌ک رسته: جیهانی نووسین، جیهانی نووسه‌ره، کهواتهنووسین بۆ جیهان، ئاڵقه‌ی دانه‌بڕاوی جیهانی نووسه‌ره.
هونه‌ری نووسین هه‌میشه‌و هه‌موو ده‌م یار و هاوڕێی مرۆڤ بووه، فراژووبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵی ئاده‌میزاد ته‌نیا کات و خه‌ڵوه‌تی ته‌نیایی مرۆڤ نه‌بووه، به‌ڵکوو ئامیانی دوو لایه‌نی ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ بووه: یه‌که‌م: ناسین و گه‌یشتن به‌حه‌قیقه‌تی بوون ـ دووهه‌م: جوانیناسیی ژیان و هونه‌ر. وه‌ک تراژیدییه‌کانی شکسپیر، دڕدۆنگییه‌کانی دۆن کیشۆت و ... هتد. \"ئه‌ده‌بیاتی گێڕانهوهلهرێگای جێگیربوونی بنه‌ماکانی بیرکارییهوهبیچم ئه‌گرێ. واتهدۆزینهوهسات به‌سات، واتهگرتنی تهپۆڵکهبهتهپۆڵکه، واتهلهپاژ(جزئ)هوهگهیشتن به‌گشت (کل)\".
\"چیرۆک‌نووس هه‌واڵده‌ری رادیۆ یان تی ڤی نیهههواڵهکان به‌راست و درووستی به‌هه‌مووان رابگه‌یه‌نێت، یان به‌کورتی باسی لێوه بکات. کۆمه‌ڵناس یان فه‌یله‌سووفیش نیه. ئه‌گه‌ریش ده‌روونناسی ئه‌زانێ به‌هۆی ئهوهوهیهکهلهگهڵ پێکهاتهکهسایهتییهکانی ناو چیرۆکه‌که‌یدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، له‌حاڵێکدا ده‌روونناسیش نیه. و ئهوهندهلهسهرخۆیهکهسهیری که‌سایه‌تییه‌کانی ده‌کات و ده‌بینێ چ کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌ن یان چی تازهئهڵێن. خۆڕاگریی چیرۆک‌نووس، شتێکهوهک خۆڕاگری خوداوه‌ند، بهمهخلووقاتی خۆی چاو و گوێ و زمان و عه‌قڵ ده‌به‌خشێ و دواتر سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ له‌م کار و کرده‌وه‌و گوفتاری ئه‌م بوونهوهرهدوو پێیه. چیرۆک، واقعییه‌تێکی نه‌مرانه‌یه\". ماکسیم گورکی وته‌یه‌کی جوانی له‌باره‌ی چیخۆفهوهههیهکهدهڵێ: \"لهچیخۆفدا هه‌موو شتێ، تا سه‌رده‌ره‌ی خه‌یاڵ راسته‌قینه‌یه\". \"ئارچیپالد مه‌ک لیش\"یش له‌باره‌ی همێنگۆیهوهئهم شێعره‌ی هه‌ڵبه‌ستوه:
\"سه‌ربازێکی کۆنه‌کار له‌بیست ساڵه‌ییه‌وه
ناوداری ئاسۆ له‌بیست و پێنج ساڵی
مامۆستا له‌سی
بۆ زه‌مه‌نی خۆی شێوازێکی داتاشی
لهدارگوێز\".
من ههمیشهوا بیرم کردوهتهوهکهنووسین یانی به‌رده‌وام هاوکات دوو ژیان ئه‌زموون کردن، ژیانێکی راسته‌قینه‌ی خۆت و ژیانێک له‌سه‌ر کاغه‌ز و گه‌ڕان به‌ناو خه‌یاڵی قاره‌مانه‌کانی نووسیندا. \"ئانا ئینفنت\" نووسه‌ری پێنج رۆمانی جینایی، قۆناخی منداڵی خۆی له\"نیوگۆئینی\" به‌سه‌ر بردوه. له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی که‌بۆ ژانری جینایی بۆ نووسینی چیرۆکه‌کانی هه‌ڵبژاردوه؟ ده‌ڵێ:
\"ههمیشهقهفهسهی کتێبه‌کانی ماڵمان پڕ بوو له‌کتێبه‌کانی \"ئاگاتا کریستی و ئێن گایۆ مارش\" . هه‌رکاتێ ده‌ستم ده‌برد تا کتێبێک بخوێنمه‌وه، جیا لهچیرۆکهجیناییهکان هیچ شتێ سه‌رنجی منی رانه‌ده‌کێشا. و ئه‌مه‌ش ئاکامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌یه. ته‌نانه‌ت شانۆ رادیۆییهکانیش لێوان‌لێو بوو له‌م چیرۆکهخهیاڵاوییانه. هه‌موو منداڵیم پڕ بوو له‌م چیرۆکه‌کانی شه‌وانه‌ی \"ئیند بلایتون\"، که‌سێ که‌باشترین جینایی نووسی منداڵان بوو. خاتوو بلایتون نووسه‌ری زیره‌ک و به‌توانا بوو کهبهداخهوهههرگیز وه‌ک خۆی رێزی لێ نه‌گیرا. لهچیرۆکهکانیدا ده‌بوا منداڵه‌کان مه‌ته‌ڵه‌کانیان بدۆزایهتهوهو گه‌وره‌کانیش یارمه‌تییان ده‌دا و پۆلیسیش بۆ ئه‌وه‌ی جێگایان به‌تاڵ نه‌بێ، به‌و ده‌ورووبه‌ره‌دا هه‌بوون\". نووسه‌ر ئه‌یهه‌وێ کونج و بنا‌وان و گرێی کۆمه‌ڵگا بنووسێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌نوسێت، به‌ڵام چون مرۆڤ به‌رده‌وام گرێ ده‌خوڵقێنێ، ههمیشهگۆشهیهک ههیهکهنووسهر له‌و گۆشهیهوهچاوێک به‌دنیادا بگێڕێت. نووسین هه‌موو شتێکی نووسه‌ره، هه‌موو شتێ ته‌نانه‌ت هه‌موو که‌س. به‌شته‌کان گیانێکی زیندوو و نه‌مری ده‌به‌خشێ، یان ژیانیان لێ ئه‌ستێنێ. نووسین سێحری وشهیهبهدهست نووسه‌ره‌وه. هیچ نووسینێک له‌ده‌ره‌وه‌ی بیر و خه‌یاڵی مرۆڤ روو نادات و رووی نه‌داوه. \" لێره‌دا کاری نووسه‌ر وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئافرێنه‌ری کێشمه‌کێشه‌کانه، به‌ڵام ناتوانێ خۆی دوور دابگرێ. قه‌یران له‌ئه‌ده‌بیات دا شتێکی جیا لهزایهڵهی قهیرانهکۆمهڵایهتییهکان نیه، زایه‌ڵه‌ی دڵه‌راوکێکانی بۆ نه‌دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌کان\"..
ده‌ستپێکی هه‌ر ژیانێک، گۆشه‌یه‌ک له‌ژیانی هه‌ر مرۆڤێک بۆ خۆی ده‌ستپێکی نووسینێکی نوێ و چیرۆکێکی نوێه. گرینگی به‌رهه‌می داهێنه‌رانه‌و شاکارێکی ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌یه‌ئه‌م چیرۆکهبگوازێتهوهبۆ خوێنه‌ر و ئه‌م ژیانهلهسهر کاغه‌ز بنووسێته‌وه، به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی جوڵه‌و بزووتن و سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسییه‌وه، تا ئاستێک بتوانی جوغرافیا و ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ری زیندو راگرێ. چونکهناسینی مرۆڤ پهیوهستهبهپێوهندیی مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ره‌وه، کهواتهچۆنیهتی ناسینی مرۆڤ بهستراوهبهچۆنیهتی پێوه‌ندیی مرۆڤ سروشت و ده‌وروبه‌رییه‌وه. ده‌زانین کهگهردوون به‌رده‌وام لهگۆڕانکارییدایه، مرۆڤیش ناسیاری ئه‌م راستیه‌یه، به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تیش ناسکاری مرۆڤهبۆ ناسین و هه‌موو ده‌مێ و بهچرکهگۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، چونکهبکهری \"ناسین (مرۆڤ) و سووژه‌ی ناسیار \"سروشت\"هکهههردوو له‌حاڵی گۆڕانی به‌رده‌وامدان. به‌ختیار عه‌لی، رۆماننووسی کورد. ده‌ڵێ: \"له‌سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه، لهئهفسانهکانهوهتا دهگهینهسهر له‌دایکبوون و ده‌رکه‌وتنی رۆمان، هه‌وڵێک هه‌یه‌بۆ گه‌یشتن به‌وێنه‌یه‌کی کۆیی و چه‌مکێکی هه‌مه‌گیر (کلانی) بۆ ژیان، ئه‌ده‌ب خۆی بانگه‌وازێکی سیحراوییهبۆ گه‌یشتن به‌و وێنهگشتییه. من وا هه‌ست ده‌که‌م خه‌ونی چیرۆک نووسه‌کان له‌خه‌ونی فرانکشتاین گه‌وره‌تر و هه‌ندێکجار ترسناکتریشه.
فرانکشتاین خه‌ونی به‌دروستکردنی مرۆڤێکهوهدهبینی، به‌ڵام چیرۆک‌نووس خه‌ون به‌دروستکردنی دنیایه‌کی گهورهترهوهدهبینێت، دونیایه‌ک پێیوایهدهتوانێت لهرێگایهوهتهعبیر له‌و کۆ مهزنهبکات که‌ژیان و وجوود و بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر یه‌ک سفرهکۆ ده‌کاته‌وه. تێده‌په‌ڕێ تا نووسه‌ر خهمهگهورهکان بنووسێته‌وه، ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌زموون ده‌کات، ده‌نووسێ و له‌ئاکامدا قووڵتر ئهبێتهوهبۆ ده‌ریای مه‌نگ و ئارامی کۆمه‌ڵگا. \"محه‌ممه‌د ئۆزۆن ده‌ڵێ: \"هه‌ر چهندهمن لهئهنقهرهدهژیام، به‌ڵام ههمیشهلهنێوان ئه‌نقه‌ره‌و ئهستانبولدا هاتوچۆدا بووم. به‌ڵام ئه‌و ئهستانبوولهی تیایدا ده‌ژیام ئه‌و ئهستهنبوولهنیهکهلهرۆمانهکهمدا هه‌یه. ئه‌و ئهستهنبوولهسهرنجی منی رانه‌ده‌کێشا. ئه‌و ئهستانبوولهمن لهرۆمانهکهمدا باسی ده‌که‌م، ئهستانبوولی ساڵانی (1980، 1990)ه، ئهستهنبوولێکی جیایه‌و فه‌زایه‌کی پڕ لهفرهدهنگ و فره‌ره‌نگ. ئه‌سته‌نبوولی (ئایاسۆفیا)ێک پڕ له‌جووله‌که، ئه‌رمه‌نی، ئه‌و یونانییانهی له‌تورکیا له‌دایکبوون، چه‌رکه‌س، سریانی، کورد، تورک، بۆسنی، بولگاری، عه‌ره‌ب و ... ئا ئهوهبووههپی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی که‌لتووری، که‌لتوورێک که‌زاده‌ی که‌لتووره‌کانی تر بوو، به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانه‌وه\". له‌روانگه‌ی پرۆست و بارسهوه، سه‌رچاوه‌و ئاخیزگه‌ی هونه‌ر، له‌ناخی هونه‌رمه‌ند دایه، به‌م هۆیهشهوهیهبۆ ئافراندنی ده‌قێکی ئه‌ده‌بی ده‌بێ ده‌روون و ناخی هونه‌رمه‌ند بکهوێتهکارهوه.
له‌ئاکامی تویژینه‌وه‌و ئه‌زموونی دوو نووسه‌ردا، هۆکاره‌کانی شوێندانه‌ر بۆ ئافراندنی ده‌قێکی ئه‌ده‌بی، هیزهدهروونییهکانی \"من\"ی نووسه‌ره. \"چیخۆف هیچ هه‌ڵوێستێکی راسته‌وخۆی له‌مه‌ڕ رووداوهسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌بووه، چونکهپێی وابوو سه‌نگه‌ری ئه‌دیب و نووسه‌ر ته‌نیا وشه‌یه‌و تاقهچهکێک بۆ نووسه‌ر حه‌ڵاڵ بێ ته‌نیا قه‌ڵه‌مه‌که‌یه‌تی. که‌نووسه‌ر توڕه‌بێ، ده‌بێ به‌قه‌له‌م تووڕه‌بێت ... .
دیارهههر قه‌ڵه‌مه‌ش شێواز و رێبازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. \". به‌ڕای هێگل، \" نوسه‌رێک که‌سه‌رده‌می خۆی نه‌ناسیبێت، پێش ئه‌وه‌ی به‌مه‌رگی سروشتی بمرێ، ده‌مرێت. \" له‌راستیدا، \"نوسه‌ر کاتێک ده‌توانێ به‌رهه‌مێکی به‌رز و تۆکمهبخوڵقێنێ، که‌١) مێژووی کولتور و ئه‌ده‌بیات و ژانرهئهدهبییهکانی پێشوو به‌باشی بناسێت؛ ٢) جڤات و سه‌رده‌می خۆی و رۆحی سه‌رده‌می خۆی بناسێ و، ئاسۆی ره‌وت و بزاڤه‌کانی داهاتوو هه‌ست پێ‌بکات. له‌وه‌ها دۆخێک دا، نوسه‌ر وه‌ک زمان حاڵی چین و گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌ناکات؛ به‌ڵکوو کو‌لتوور و ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌مانی پێشوو له‌به‌رهه‌مه‌کانی نوسه‌ردا سه‌رله‌نوێ ده‌پشکوێن و نوێ ده‌بنه‌وه‌و چین/ گرووپی کۆمه‌ڵایه‌تی/ نهتهوهلهزمانی نوسهرهوهبیر و ئه‌ندێشه‌و خه‌ون و خولیاکانی خۆی ده‌خوڵقێنێ. یانی پێوه‌ندی نوسه‌ر له‌گه‌ڵ دنیای کولتوری مرۆڤایه‌تی و جڤات و نه‌ته‌وه‌که‌ی، هێندهچڕوپڕ و دیالکتیکییهکهسهرهڕای ویستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی، خه‌ون و خولیای جڤاتی ئینسانی له‌خۆی دا هه‌رس ده‌کات.
کاتێ نوسه‌رێک به‌زۆر ده‌یه‌وێت خۆی به‌نوێنه‌ری چین یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک بزانێت و خه‌ون و خولیاکانی ئه‌و چین و نهتهوهدهڕببڕێت، به‌رهه‌مێکی نزم و لاواز ده‌خوڵقێنێ. به‌ڵام کاتێک بیر و ئه‌ندێشه‌و خه‌ون و خولیاکانی چین، گرووپ، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک لهنوسهرێک دا سه‌رڕێژ ده‌بێ و رۆحی نه‌ته‌وه‌یان سه‌رده‌مێک له‌زمانی نوسهرێکهوهقسهی خۆی ده‌کات، شاکارێکی هونه‌ری ئه‌ده‌بی ده‌خوڵقێت. هه‌ر له‌م کاته‌ش دایهکهبهرههم له‌ڕووی فۆرمهوهبههێز و تۆکمه‌یه. یانی دنیای هه‌راو و ئاڵ و واڵای بیر و ئه‌ندێشه‌و خه‌ون و خولیای سه‌رده‌مێک/ نه‌ته‌وه‌یه‌ک قه‌ت له‌فۆرم و قاڵبی نزم و لاواز دا ناگونجێ و فۆرمی به‌رز و تۆکمهدهنهخشێنێ.
به‌م پێناسهکورتهی له‌پێوه‌ندیی ناسینی مرۆڤ بۆ جیهانی ده‌ورووبه‌ر، جیهانی نووسه‌ری رۆمان یان چیرۆکێک، وه‌ک جیهانی زانا و فه‌یله‌سووفێک، جیهانی ئه‌زموونی به‌رفراوان و به‌رجه‌وه‌ندی ئاوهڵایهبهڕووی گه‌ردووندا و ئه‌یهه‌وێ جیهان بخاته‌به‌ر راڤه‌وه. هه‌ڵبه‌ت بهگۆشهنیگای جیاوازه‌وه، به‌ڵام ئه‌م روانینه، روانینێکی ژیرانه‌و عه‌قڵانیه‌و ئاوه‌ز رۆڵ ده‌بینێ. به‌ر له‌وه‌ی باسهکهکۆتایی پێ بهێنم پێویستهئاماژهبهدوو خاڵێکی زۆر گرینگ بکه‌م:
یه‌که‌م; ئهوهیهکهههموو نووسه‌رێک گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته، ژیانی تاکه‌که‌سی خۆیان به‌به‌رگێکی دیکهوهدهنووسنهوهو به‌ده‌مامک و چاویلکه‌ی ده‌چنه‌ناو کۆمه‌ڵگاوه. \" زۆربه‌ى نوسه‌رانى جیهان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى خه‌لاتى نۆبڵیشیان بردۆتهوهوهك (گابریه‌ل گارسیا ماركیز و ساراماگۆ و ئۆرهان پامۆك و ...) هه‌مویان لهوتووێژهكانیاندا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌سه‌ره‌تا ژیانى خۆیان ده‌نوسن و له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كاندا ژیانى خۆیان ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى لهرۆمانهجیاوازهكاندا ده‌یانخوڵقێنن، ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ژیاندا رووبه‌رویان دهبنهوهوهك باوك و دایك، بابه‌گه‌وره‌و خزم و خوێش، ئهمانهئهو سیمایانه‌ن كهدروستیان ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت رۆماننوسێكى گه‌وره‌ى وه‌ك (میخاییل شولۆخۆف) له\"دۆنى ئارام\"دا بۆ زۆربه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌ڵكى له‌سیماى بنه‌ماڵه‌ى خۆی وه‌رگرتووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیكهلهرۆمانهكهى خۆیدا دروستیان ده‌كاته‌وه.
دووهه‌م; ئه‌گه‌ر خهمهگهورهکانی کۆمه‌ڵگا سه‌ر به‌رز نهکهنهوهچۆن نووسه‌ر ئه‌توانێ بنووسێت. نووسین له‌قووڵایی خهمهگهورهکاندا ده‌خوڵقێن، گه‌شه‌ده‌که‌ن و خۆیان به‌دنیا ده‌ناسن. \"تاوانه‌کانی رێژیمی به‌عس بۆ سڕینه‌وه‌ی بیری مرۆڤی کورد، رهنگهبهجوانترین شێوهلهکهسایهتی جه‌لاده‌تی کۆتردا خۆ بنوێنێت، کاتێک ئه‌و ده‌بێ هه‌موو هونه‌ری ژه‌نینی مۆسیقا له‌بیری خۆی بباته‌وه. ئه‌و دایکه‌ی جه‌نازه‌کان له‌بیابان کۆ ئه‌کاته‌وه، ئه‌و ئهفراندنههونهرییهیهکهکارهساتی ئه‌نفال لهفهرامۆشکردن ده‌رباز ده‌کات. ژن‌کوژی که‌ی ده‌توانێت تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌بیری ئێمه‌دا زه‌ق بێته‌وه، ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی ههڵاڵهنهبێتهئهو گێرانهوههونهرییانهی کهعهتای نه‌هایی بۆمانی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. کاریگه‌ریی نامۆیی سازانه‌ی تاراوگهله(باڵنده‌کانی ده‌م با)دا جوانتر له‌هه‌ر دیسیپلینێکی تر، خۆی ده‌رده‌خات و ئاکامی نائومێدکه‌رانه‌ی شکستی کۆماری کوردستان پتر له‌به‌رهه‌مێکی مێژوویی له‌چاره‌نووسی لاس و یادگاردا خۆی ده‌نوێنێت. رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئیدیئالی مرۆڤی کورد دهبێتهسووژهی گێرانه‌وه‌ی کهسایهتییهسهرهکییهکانی غه‌زه‌ڵنووس و باخه‌کانی خه‌یاڵ و به‌م جۆرهدهبنهسامانی گێڕانه‌وه‌ی کوردی. که‌ڵکه‌ڵه‌ی زه‌ینی گه‌نجی کۆمه‌ڵگای نهمۆدێرن و نهنهریتی کورد، ئه‌و سوژهناوهندییهیهکه(له‌سه‌ر باران ده‌نووسم)ی جه‌بار جه‌ماڵ غه‌ریب بۆ وێناکردنی قۆڵ هه‌ڵده‌ماڵێ. کاریگه‌رییه‌کانی تاراوگه‌و په‌رۆشی بۆ جیهانی بیرهوهرهییهکانی له‌ده‌ستچوو، هه‌وێنی (ته‌می سه‌رخه‌ره‌ند)ی شێرزاد حه‌سه‌ن و (پاییزی دره‌نگی) فیرات جهوهریین.
رهنگهبهسهرهاتی تاڵی کوردان له(هاواری دیجله)ی ئوزوندا ئه‌وپه‌ڕی بوار بۆ ده‌رخستنی خۆی بدۆزێته‌وه‌و له(گاوا ماسی تی ده‌بن)ی حه‌لیم یووسفدا گێرانه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیزیفانه‌ی مرۆڤی کورد و باری کوردایه‌تییه‌که‌ی، خۆی بگهیهنێتهئاستی به‌رزی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی\".
له‌یه‌ک رسته‌دا ئهوهیهکهبهر له‌وه‌ی ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م به‌ری، هه‌زاران قه‌ڵه‌می به‌ر له‌خۆت به‌سه‌ر بکه‌وه، ئه‌گه‌ر زانیت شتێک ده‌خه‌یته‌سه‌ر میراتی مرۆڤایه‌تی، ئهوهپێ بنێ ناو جیهانی پڕ له‌به‌رپرسیاری نووسین. گابریل گارسیا مارکیز ده‌ڵێ:
\"یه‌کێک لهگرفتهگهورهکانی نووسین، نیگه‌رانی له‌راده‌به‌ده‌ره، ئهوهخهونی نووسهرهکهبتوانێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی قسه‌ده‌کات بنووسێت، به‌ڵام ئه‌و کارهپراکتیکی نیه، کاتێ که‌هه‌وڵ ده‌ده‌ین، ده‌بینین چهندهزهحمهته. لهمهکسیکۆ راهاتبووم په‌نجه‌ره‌کان بکه‌مه‌وه تا ده‌نگی باڵنده‌و باران ببیستم، و ئه‌و دهنگانهبهێنمهناو ئه‌و ده‌قه‌ی که‌کارم له‌سه‌ر ده‌کرد، نه‌ک له‌وه‌زیاتر. ئهوهشێتایهتی رۆماننووسه، ته‌نیا شوێنێکی تایبه‌ت و به‌شیوه‌ی تایبه‌ت ده‌توانێت بنووسێت\".
کهواتههێدی هێدی ده‌چینه‌ناو مژارێکی دیکه‌وه، به‌ڵام بۆ کۆتایی ئه‌م باسه‌ش وته‌یه‌کی به‌ناوبانگی مه‌هاتما گاندی دههێنمهوهکهبیرکردنهوهلهجیهانی ده‌ورووبه‌رمان به‌رفراوانتر ده‌کات: \"ئه‌م جیهانهلێوانلێوهلهمرۆڤ، کهواتهئهم جیهانهدهتوانێ هه‌ر ساتێ خاوه‌نی هه‌ست و سۆزێکی نوێ بێت \". وه‌ک ئه‌وه‌ی کهژووزهساراماگۆ له‌باره‌ی رۆمانی \"شاری کوێران\" بۆمان ده‌گێڕێته‌وه: \"لهرێستوراندا چاوه‌رێی هێنانی نانی نیوه‌ڕۆم ده‌کرد، له‌پڕێکدا به‌مێشکمدا هات، بێ هیچ بیر لێکردنه‌وه‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر هه‌موومان کوێر ده‌بووین چ ده‌بوو؟ دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م، بیرم کردوهکهلهواقێعدا ئێمهکوێرین، ئهمهچهکهرهی رۆمان بوو\".
سەرچاوەکان:
ـ معروفی، عباس ، این سو و آن سوی متن.
ـ مارکز چگونهمی نویسد؟ ترجمه: حسين عيديزاده، جام جم آنلاين
ـ له‌ستایشی ئه‌ده‌بدا، شێرزاد حه‌سن، پێشه‌کی: رێبوار سوه‌یلی ل ٩.
ـ ادب و اندیشه، خبرزاده، علی اصغر، ص ١١.
ـ ـ ادب و اندیشه، خبرزاده، علی اصغر، ص١٢.
ـ مهمترین وجوهسبک شناسی داستانهای احمد محمود، غلامرضا پیر‌وز، سروناز ملک، فصلنامهتخصصی سبک شناسی نظم و نثر فارسی (بهار ادب)شمارهپی در پی/ ١٠. زمستان ٨٩
ـ قصهنویسی، رضا براهنی، ص ١٣٦.
ـ معروفی، عباس ، این سو و آن سوی متن. ٩ـ هه‌مان سه‌رچاوه.
ـ هه‌مان سه‌رچاوه.
ـ هه‌مان سه‌رچاوه.
ـ نه عادت سحرآمیز نویسندگان موفق، زهرا طراوتی، نوشته: راشل مک آلپاین.
ـ گفتگو با خوزهسلا، ت. سیاوش سرتیپی، ماهنامهادبیات داستانی
ـ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ختیار عه‌لی، سازدان: کاژاو جه‌لال، هاووڵاتی / ژماره٢٦٣، چوارشه‌ممه، ٢٠٠٦.
ـ له‌ستایشی ئه‌ده‌بدا، شیرزاد حه‌سه‌ن، ل ٣٧.
ـ آفرینش اثر ادبی از دیدگاه پروست و بارس، کریمیان، فرزانه، مجله پژوهش زبان های خارجی » زمستان ١٣٨٥ - شماره ٣٤