نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا حهسهنزادهو مسته‌فا هیجری
16:44 - 18 خاکەلێوه 2715
Unknown Author
عه‌زیز شێخانی
سڵاو و رێز
ئێوهبۆ دژایه‌تی سیستم و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ له‌ئێراندا خۆڕاگر و ئازا، به‌ڵام لهپێداچوونهوهبهههڵهکان، دابڕان له‌یه‌کتر، وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاره‌تیی که‌وتنه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان کز و بێمه‌یل.
ئێوهتهمهنێکی زۆرتان له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا تێپه‌ڕ کرد. به‌ساڵان لهئیدارهکردن و به‌ڕێوه‌بردنی حیزبی دێموکڕات‌دا به‌هه‌موو جیاوازییه‌ک، هاوکار و هاوسه‌نگه‌ر بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئامانجی رق و قینی که‌ڵه‌که‌بووی یه‌کتر.
ئێوهپشکی خۆتان له‌سه‌رکه‌وتن و شکانه‌کان به‌رده‌که‌وێ. دڵنیابن، کهنهدهریان، نهفریشتهو نهدێو. ئێوه‌وه‌ک ئێمهدوو مرۆڤن، کهکراوهن بۆ چاکه‌و خه‌راپه. رێگامه‌ده‌ن، که‌به‌ناوی لایه‌نگریی لهئێوهدیواری بێ بڕوایی له‌وه‌زیاتر باڵا بکا و ئاوری هه‌ستی تۆڵهسهندنهوهزیاتر کڵپهبستێنێ و کولتووری یه‌کترشکاندن بگوازرێتهوهبۆ نه‌وه‌یه‌کی دیکه.
به‌ڕێزان هیجری و حه‌سه‌نزاده،
ده‌رفه‌ت که‌مه‌و ژیان کورت، رێگە مه‌ده‌ن کولتووری یهکتربوغزاندن و شکاندن له‌وه‌زیاتر په‌ره‌بستێنێ. ئه‌گه‌رچی له‌ره‌وتی کار و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مهێنانی دوو به‌ره‌ی دژبه‌ر له حیزبی دێموکڕات‌دا ته‌نیا نه‌بوون و نین، به‌ڵام به‌رپرسیاره‌تی قورس ده‌که‌وێته‌سه‌ر شانی ئێوه. ئه‌گه‌ر ئێوهلهرابردوودا خوڵقێنه‌ری کولتووری رهخنهلهیهکترگرتن و په‌ره‌پێدانی گیانی لێبورده‌یی و دانپێدانان به‌هه‌ڵه‌کان بوونایه، بێگومان رق و کینه‌کان و گیانی توڵهسهندن کڵپه‌ی نه‌ده‌سه‌ند و له‌کۆتاییدا حیزبی دێموکڕاتی به‌ره‌و ئاقاری لاوازبوون و له‌تبوون نه‌ده‌برد. ئه‌گه‌ر درێژکهرهوهو ئه‌ندازیاری دابه‌شکاریی به‌ناو \"ناوه‌ندی، جنووبی و شیمالی\" نه‌بوون، بێگومان له‌ژێر باڵ و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا ئه‌و کولتورهناوچهگهراییهدێموکڕاتیزهکراوهگهشهیهکی شێرپه‌نجه‌یی کرد و له‌ئاکامدا ئه‌مڕۆی لێ شین بۆوه.
له‌وه‌تێده‌گه‌م، که‌هه‌موو سیاسه‌تکاره‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی و ته‌نانه‌ت رابهڕهگهورهکان دڵخۆشن به‌بوونی لایه‌نگر و لێشاوی پشتگیری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت په‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌و ئایدۆلۆژیه‌کانیان. ئهوهتایبهتمهندییهکی مرۆڤه‌و له‌سنووری خۆیدا گونجاو و هانده‌ری هێز و وزه‌ی مرۆڤهکانهلهپێناوی ژیانێکی به‌خته‌وه‌ردا. وه‌ک خۆتان ئاگادارن پرسی گه‌لی کورد و ئاڵۆزبوونی ئه‌و کهیسهئێمهی له‌به‌رده‌م سه‌رده‌م و رێکاری هه‌ستیارتردا داناوه‌و ئه‌گه‌ر له‌لووتکه‌ی به‌رپرسیاره‌تیدا مۆڕاڵ و ئه‌خلاقی به‌رپرسایه‌تی و بڕیاردان پاشگوێخهین، خۆمان له چه‌ق و قوڵایی کف و کوڵهسهرکێشهکاندا ده‌بینینه‌وه. ئهوهکێشهی گه‌وره‌ی به‌شێکی به‌رچاو لهسیاسهتکارهکانی جیهانی ئه‌مڕۆیه، که‌خۆیان له‌رابردوودا قه‌تیس هێشتۆته‌وه‌و له‌بازنه‌یه‌کی ته‌م و مژاویدا خه‌ریکی راوکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانن.
هه‌ردووکتان به‌گوێره‌ی شاره‌زایی و لێزانی ههوڵتانداوهلهچوارچێوهی حیزبێکدا، که‌خاوه‌نی رێبه‌رێکی خۆنه‌ویستی وه‌ک قازی محه‌ممه‌ده، لهئاڵوگۆڕهکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا رۆڵ و نهخشتان هه‌بێ. له‌و بارهوهخاوهنی زۆر خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنین و ئهمهتایبهتمهندیی و سروشتی کار و تێکۆشانی مرۆڤه‌کانه، کهلهههڵهو که‌موکوڕی به‌ده‌رنین. یه‌کێک له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤهپێگهیشتوهکان گه‌یشتن به‌لووتکه‌ی خۆناسینه، که‌مرۆڤ لهئاسمانهوهدێنێتهسهر زه‌وی. له‌ژێر تیشکی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا مرۆڤ دهگاتهئهو ئه‌نجامه، کهلهپێدهشتهکانی زانیاریی و زانست‌دا نه‌ک ده‌ریا نییه‌به‌ڵکو لهدڵۆپهیهک ئاو ده‌چێ، که‌تێکه‌ڵ به‌ده‌ریای بوون ده‌بێ.
له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له‌ژێر شوێنه‌واری کولتووری ته‌قینه‌وه‌ی رق و کینهکاندا لایهنگرهدوو ئاتهشهکانتان به‌مه‌به‌ستی جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ئه‌و ئاورهیان خۆشکرد، کهساڵانێکهبهشێوازی جیاواز ژێر خۆڵه‌مێش کرابوو. لەشکری لایه‌نگره‌کانتان له‌سنوور ده‌رچوون و له‌روانگه‌ی خۆشه‌ویستی کوێرانهیهکێک دهکهنهفریشتهو ئه‌وه‌ی دیکهدێو. ئێستا مرۆڤ سه‌ری لهوهسووڕماوه، که‌بێده‌نگی ئێوهبهرامبهر بهکف و کوڵ، خۆشه‌ویستی و رقی لایه‌نگره‌کانتان هه‌تا که‌ی درێژه‌ی هه‌یه؟ له‌کام کو‌لتوور و ناوچه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی، نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌م شێوازهگهل و نیشتمانه‌که‌یان رزگارکردوه‌و ده‌که‌ن؟ نیشتمانێکی ژێرده‌سته‌و گه‌لێکی چاره‌ڕه‌ش به‌کام یاسا به‌جیاکردنه‌وه‌ی ناوه‌ند،باکور و باشووریی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌یه‌کتر و تیژکردنهیان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا ( بۆ شکاندنی یه‌کتر و ده‌رپه‌ڕاندنی یه‌کتر و باڵکردنی دێموکڕاسی) رزگاریان ده‌بێ؟
ئێوهبڕیاڕ بوو، له‌بازنه‌ی خه‌بات بۆ ئازادیی و دێموکڕاسیدا رێبه‌رایه‌تی گه‌لێکی ژێردهستهلهرهوتی خه‌بات بۆ ئه‌ستاندنی مافه‌کانیان بکه‌ن. درووشم و وته‌کانتان پڕ بوون له‌وه‌فاداری به‌رێبازی شه‌هیدان، به‌ڵام کرده‌وه‌و حه‌زی یهکترشکاندنتان رێبوارانی رێگەی دێموکراتی لێکتهوهللا کرد. پێکه‌وه‌بوونی ساڵانی رابردووتان و په‌روه‌رده‌کردنی ژماره‌یه‌ک لایه‌نگری ئاورخۆشکهر به‌کام یاسا و رێسا لێکده‌درێنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر کولتووری به‌رامبه‌رکێ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌گۆڕن و لایه‌نگره‌کانتان واز لهکولتوری یه‌کترشکاندن نه‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی دواڕۆژدا چ وڵامێکتان هه‌یه؟ بۆ ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵات و دواڕۆژهنادیارهکهی چ هه‌ڵوێستێکتان هه‌یه‌و چهندهئامادهن، ماڵئاوایی لهکولتوورێک بکه‌ن، که‌هێز و وزه‌یه‌کی زۆری ئه‌و نیشتمانهبهفیڕۆ داوه؟
به‌گوێره‌ی هه‌موو هاوکێشه‌یه‌ک کهوتوونهبهردهم هه‌ڵگرتنی باری به‌رپرسیاره‌تی. ئازایه‌تی له‌وه‌دایه، کهپێکهوهئهو ئهرکهبگرنهئهستۆ و ماڵئاوایی له‌کولتووری خۆ بێبه‌ریکردن له‌که‌م و کورتیه‌کان بکه‌ن. کاته‌کان بهپهلهتێدهپهڕن و کولتوری یه‌کترشکاندن و رووشاندنی یه‌کتر له‌وه‌زیاتر شۆڕمهکهنهوهبۆ خوارێ. ژیان بۆ که‌س هه‌تا سه‌ر نییه‌و هه‌تا ده‌رفه‌ت ههیهببنهپێشهنگی ره‌خنه‌له‌خۆگرتن و ببنهئهندازیاری چاککردنه‌وه. هه‌تا ژیان درێژه‌ی هه‌بێ، ده‌رفه‌تی قهرهبووکردنهوهههیه. هیوادهردهبڕین، کهببنهپێشڕهوی بزوتنه‌وه‌یه‌ک، که‌له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا ون و شاراوه‌یه. بزوتنه‌وه‌یه‌ک له‌ره‌گ و ریشه‌ی دهگهڕێتهوهبۆ ئازایه‌تی چوونهسهردای قازییه‌کان و لهرهخنهلهخۆگرتن و رووبهڕووبوونهوهلهگهڵ ته‌وژمی شکان و که‌وتنه‌کان ناپرینگێته‌وه. له‌جیاتی تیژکردنی چاوه‌کانتان له‌سه‌ر خاڵهنهرێنیهکانتان، روانگه‌و شێوازتان بگۆڕن و بهکردهوهبهو لایهنگرهئاورخۆشکهرانهبسهلمێنن، کهههڵهکانیش بێ باوک نین. ئه‌گه‌ر ئۆگر و عاشقی بوون به‌ده‌ریان، به‌کولتوری یه‌کبوون، پێکه‌وه‌بوون و نه‌خشه‌رێگای کارا ده‌توانن ببنههێز و ده‌ریا و شهپۆلهکانتان موژده‌ی بهتهوژمبوونهوهی گیانی به‌ره‌نگاری بهلێوارهماندوو و وشکه‌کان نیشتمان بگه‌یه‌نن.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.