لە شاری ساحێبی سەقز، کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبە شێعرێکی کوردی بەڕێوە چوو

ئاژانسی کوردپا: کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی شێعری "چریکەی دڵ"، بەرهەمی "مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان"، شاعیری لاوی خەڵکی شاری ساحێب سەر بە سەقز، بە بەشداریی ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەران و هۆگرانی شێعر و وێژە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، کۆڕی پەردەلادانی کتێبی "چریکەی دڵ"، دووهەمین بەرهەمی "مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان"، ناسراو بە "سەرمەس"، بە بەشداریی مامۆستایان، شاعیران، نووسەران و ئەدەبدۆستانی شارەکانی سەقز، بۆکان، مەهاباد، پیرانشار، بانه، مەریوان، سنه و ساحێب و دەوروبەری بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوەڕەسمە لە هۆڵی "لورد"ی شاری ساحێب بەڕێوە چوو.