لە ٩٩ ساڵەی جینۆسایدی \"ئەرمەن\"ێكان
14:25 - 4 بانەمەڕ 2714
Unknown Author
فەخرەدین حیسام موكری
ئەمڕۆ ٢٤ی نیسانی ٢٠١٤، ٩٩ ساڵ بەسەر دەسپێكی كۆمەڵكوژی ئەرمەنێكان تێدەپەرێ. حكوومەتی \"توركە لاوەكان\" كە ئەو كاتی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانییەكانی بەڕێوە دەبرد، لە ئیستانبوڵ زیاد لە ٣٠٠ رۆشنبیر، نوسەر و سیاسەتمەدار و ناوداری ئەرمەنی دەستگیر و دوای گواستنەوەیان بۆ ئۆردوگا زۆرەملییەكان بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتیانن.
ئەوە سەرەتای پلانی \" محمد تەلعەت پاشا\" وەزیری ناوخۆ و \"ئیسماعیل ئەنوەر پاشا\"ی وەزیری شەڕ بوو كە بە هاوكاری بەرپرسانی پارتی \"یەكیەتی و پێشكەوتن\" (İttihat ve Terakki) بۆ لەناوبردنی ئەرمەنییەكان دایانڕشتبوو.
ئەرمەنێكان توانیبوویان لە پۆستە حكومییەكانی ئیمپراتۆری عوسمانی بگەنە پلەی و پایەی بەرز و لە بازاری بەناوبانگی ئیستانبوڵیش دا رۆڵێكی بەرچاویان هەبوو لە نێو دەوڵەمەندەكانی شار و تەنانەت نزیك بە نیوەی حەشیمەتی ئیستانبوڵیش كە خەڵكی غەیری تورك بوون، زۆربەی هەرە زۆریان ئەرمەنییەكان بوون.
شەڕی جیهانی یەكەم بیانوویەكی باش بوو بۆ ئەوەی عوسمانییەكان ئەو گورزەی مەبەستیان بوو لە ئەرمەنییەكانی بوەشێنن. بڕیاردرا كە زۆربەی ئەرمەنییەكان لە ژن و منداڵ و پیرەكان بۆ ناوچەی \"دیرالزۆر\"ی سوریا بگوازنەوە. پیاوەكانی نێوان ١٥ تا ٥٠ ساڵیش بۆ بەرەكانی شەڕ گواسترانەوە و لەوێش چەك كران و بێگاریان پێ دەكردن. لەو پڕۆسەیە پلانی عوسمانییەكان جێبەجێ كران.
دوو هۆكاری سەرەكی هەبوو كە وای لە عوسمانییەكان كرد دژ بەو نەتەوەیە بوەستن و بەو شێوەیە پلانی كۆمەڵكوژیان بۆ دابڕێژن، یەكەمیان، ئەرمەنییان بە هۆی هەڵكەوتەی جوغرافییان وەكوو دیوارێكیان لێهاتبوو لە نێوان توركەكانی عوسمانی و توركە قەفقازییەكان و عوسمانییەكان كە بیریان لە پەرەسەندنی \"ناسیۆنالیزمی بەربڵاوی تورك\" بۆ ئاسیای ناوەراست دەكردەوە، ئەو بەربەستەیان لە پێش بوو. دووەم، ئەرمەنییەكان مەسیحی بوون و بە هیچ كلوجێك ئامادەی گۆڕینی دینی خۆیان بۆ سەر ئائینی ئیسلام نەبوون و بۆیەش لەناوبردنیان ئەوەندەی دیكە بۆ عوسمانیەكان بە پێویست دەزانرا.
هەندیك سەرچاوەش باس لەوە دەكەن یەكەمین كوشتاری ئەرمەنێكان لە لایەن كوردە چەكدارەكانەوە لە ساڵی ١٨٩٤ دا لێدراوە، كاتێك ئەرمەنێكان لە پێدانی باج بە عەشیرەتە كوردەكانی دەسەڵاتداری ناوچەكە یاخی بوون و كوردەكانیش بە هاوكاری حكوومەتی ناوەندی لە شاری ساسۆن (لە ویلایەتی باتمانی ئێستا) هێرشیان كردە سەریان و ٣٥٠٠ كەسیان كوشت .
كۆمەڵكوژی ئەرمەنێكان هاوشێوەی جولەكەكان كە بە \"هۆلۆكاست\" ناسراوە، لە ناو خۆیاندا پێی دەڵێن \"تاوانی گەورە\". لە \"تاوانی گەورەدا 6٠٠ هەزار تا ١ ملیۆن ٥٠٠ هەزار كەس كوژران.
ئێستاكە ئەو كۆمەڵكوژیە لە لایەن چەند رێكخراوێكی جیهانی وەكوو نەتەوەیەكگرتووەكان، پەرلەمانی ئەوروپا و یەكیەتی ئەوروپا و كۆنسەی كەنێسەكانی جیهان و چەندین رێكخراوی دیكە بە رەسمی ناسراوە و وڵاتانێك وەكوو ئاڵمانیا و كەنەدا و فەرەنسا و ٤١ ویلایەتی ئەمریكا بە فەرمیان ناسیوە و لە بەرامبەریشدا وڵاتانی ئیسرائیل، ئازەربایجان و دانیمارك و توركیا تا ئێستا دانیان بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنێكان نەناوە.
بۆ یەكەمجار ئەمساڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی رابردوو پەیامێكی ماتەمینی ئاراستەی گەلی ئەرمەن كرد و رایگەیاند هەموومان ماتمباری كوژرانی ئەرمەنێكانین لە شەڕی جیهانی یەكەمدا و ئەوە دەردی هاوبەشی هەردوولایەنە.
كوردی باكووری كوردستانیش بە سیفەتی ئەوەی دراوسێی ئەو نەتەوەیە بوون، ساڵانە ئێش و ئازارەكانی خۆیان كە لە پاشماوەی عوسمانییەكان بینیویانە، دەخە پاڵ ئەو تاوانەی عوسمانییەكان دژ بە ئەرمەنەكان كردوویانە و ئەمساڵیش لە لایەن رێبەری پ.ك.ك ەوە رێز لە قوربانیان گیرا و عەبدوڵا ئۆجەلان لە بەندیخانەوە بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی ئەو نەتەوەیە كرد.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرە و ئاژانسی کوردپا لەمەر ناوەرۆکەکی بەرپرسیار نییە