له‌په‌راوێزی شکاندنی کێلی گڵکۆی شێرکۆ بێکه‌سی شاعیر دا
12:44 - 1 خەزەڵوەر 2713
Unknown Author
قادر وریا
به‌جێ نایێ، ده‌بێ روو که‌ینه سارا
حه‌قی ئادابی مه‌جنوونی له شارا
(مه‌حوی)
ده‌ڵێم سه‌ری خۆم هه‌ڵبگرم و بڕۆم. رووبکهمهشاخ و چیایان، چۆل و بیابانان، لێڕه‌وار و دارستانان. بڕۆم برۆم، له‌ترۆپکی چیایه‌ک، له‌لێواری ده‌ریایه‌ک، به‌ته‌نیا دابنیشم، لهرابڕدوو ڕابمێنم وده‌ردی دڵ هه‌ڵڕێژم. ئه‌ژنۆی خه‌م بگرمهباوهش بۆ به‌باداچوونی ره‌نج و مه‌ینه‌تی ئه‌و مرۆڤه ڕووناکبیر وخهباتکارانهی له‌سه‌دساڵ لهمهوبهرو ته‌نانه‌ت پێشتریشه‌وه، مه‌شخه‌ڵی زانست و شارستانه‌تی و رووناکییان هه‌ڵگرت و به‌گژ جه‌هل و تاریکیدا چوون. بۆ ڕه‌نج بهخهساریی به‌درخانیان، حاجی قادر، مه‌لای گه‌وره، حه‌پسه‌خان، مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان و پیره‌مێرد به‌په‌رۆش بم، بۆ به‌فیڕۆچوونی ره‌نجی بێکه‌س و گۆران و جگه‌رخوێن، بۆ هه‌موو پێشه‌نگانی بواری ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌نووسی و شانۆ و موسیقا و زانست و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆ شه‌ونخوونییه‌کانی شاکر فه‌تاح، یه‌ڵماز گۆنای، عه‌لیمه‌ردان، هێمنی موکوریانی و... بۆ بهرنهگرتنی داری هیوای ڕێبه‌رانی خه‌باتی ئازادیخوازیمان، سمکۆی خاوه‌ن پیانۆ و رۆژنامە، پێشه‌وای کتێبدۆست، بارزانیی \"هه‌ژار\"په‌نا، برایم ئه‌حمه‌دی ڕۆماننووس، د.قاسملووی به‌فه‌رهه‌نگ. بۆ ناکامیی هه‌موو ئه‌و ئینسانهباشانهی هه‌ر بیر و ئایدۆلۆژییه‌ک هانده‌ریان بایهبۆ خه‌بات و شۆڕش، ئیسلام بایهیا سۆسیالیزم یا لیبرالیزم، په‌یامی ئازادی و به‌ختیاریی مرۆڤیان لێههلدێنجا.
ئه‌و داهاتووهجوانهی له‌شێعر و چیرۆک و ڕۆمان و گۆرانی و سروود و تابڵۆی نه‌وه‌کانی پێشوودا ره‌نگیان دابۆوه، کوا؟
ئه‌و دنیایه‌ی باب و باپیرانی نوێخواز و ئازادیویستمان، ساته‌کانی شه‌وانی ته‌نیا وتاریکی به‌ندیخانه‌کانیان ، به‌ده‌م دروستکردن و وێناکردنیهوهبهڕێ ده‌کرد، کوا؟
بۆ سێ چارهکهچهرخ ده‌چێ ڕووناکبیران، تێکۆشه‌ران، شۆڕشگێڕان و نیشتمانپه‌روه‌رانی کورد له‌هه‌رکام له‌به‌شه‌کانی کوردستان، نهوهبهدوای نه‌وه، ژیان و گیانی خۆیان ده‌که‌ن به‌قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی کۆت و به‌نده‌کانی دیلی و کۆیله‌یی، له‌ده‌ست و لاقی تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان داماڵن، چ ئه‌و به‌ند و زنجیرانه‌ی به‌رهه‌می دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌زانینن، چ ئه‌وانه‌ی داگیرکه‌ران لهجهستهمانیان هاڵاندوه.
زیاتر له‌نیو سهدهیهخهون به‌و ڕۆژه‌وه ده‌بینین که‌چاره‌نووسی خۆمان له‌ده‌ست خۆمان دابێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بگهیهنینهڕیزی گه‌لان. بۆ ئه‌وه‌ی شارمان، قوتابخانه‌مان، گۆڕستانمان ، ماڵمان، حاڵمان وه‌ک خه‌ڵکی دنیای ئازاد بچێ. بۆ ئه‌وه‌ی زاناکانمان، شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانمان، چی دیکهبهبێنازی و لهبێقهدری، سه‌رنه‌نێنه‌وه، بێ مه‌زارگه‌و بێ‌ناونیشان نه‌بن.
چۆن لهناخهوهنهههژێم و تووڕه‌نه‌بم؟ له‌و سلێمانییه‌ی که به‌ڕابردووی پێشه‌نگانه‌و نوێخوازانه‌ی خۆی ناو‌و نازناوی پێته‌ختی ڕۆشنبیریی له‌خۆی حه‌ڵاڵ کردوه، که‌سانێک جورئه‌ت ده‌که‌ن کێلی گڵکۆی شاعیرێکی وه‌ک شێرکۆ بێکه‌س بشکێنن؟ شێرکۆ بێکه‌س، کام بیری، کام کرده‌وه‌ی، کام هه‌ڵوێستی، کام په‌یامی، کام کتێبی، کام خه‌ونی، کام خه‌یاڵی، پارچه‌یه‌ک نین له‌و دنیایه‌ی خه‌ون و خۆزیا و ئاواتی هه‌زاران شه‌هیدی ئه‌م وڵاته‌یان پێک هێناوه؟ ئه‌وانه‌ی دوێنێ کێلی گڵکۆی هه‌ژار و هێمن و ئه‌مڕۆ کێلی گڵکۆی شێرکۆ بێکه‌سیان شکاند، بێجگه له جه‌هل و ڕق و نه‌فره‌ت و کوشتن و وێرانی چ قسه‌یه‌کیان بۆ وتن هه‌یه؟ ئایا له‌په‌یامی ئه‌وان، ئینسانی‌تر، جوانتر‌و پیرۆزتریان پێیه؟ کامهیهئهو په‌یامه؟
له‌نێو هه‌رکۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌و وڵاتێک، ڕهنگهشێتێک، نه‌خۆشێک هه‌ڵکه‌وێ له‌نه‌زانی یا له‌به‌ر تێکچوونی باری ده‌روونی کرده‌وه‌یه‌کی وا ئه‌نجام بدا که‌له‌گه‌ڵ نه‌ریت و رێوشوێن و به‌هاکانی کۆمه‌ڵ نه‌گونجێ. به‌ڵام کرده‌وه‌ی له‌چه‌شنی شکاندنی کێلی کهسایهتییهگهورهکانی بواری فکر و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، یا شکاندن و سوتاندنی هێندێک په‌یکه‌ره و مۆنۆمێنت و شوێن که روخسارێک لهڕوخسارهکانی جیهانی مودێڕنن، هه‌ڵگری واتا و په‌یامێکی تایبهتهکهههڕهشهیهلهژیان، ههڕهشهیهلهپێشکهوتن، ههڕهشهیهلهئاشتی و ئازادی وجوانی.
ههڕهشهیهلهجیاوازییهکان و جۆراوجۆرییه‌کان و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردنیان. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه وا دیارهژینگهیهکی له‌بار بۆ په‌لداکوتان و پنج هاویشتن به‌دی ده‌کا بۆیهلهخۆی راده‌بینێ به‌گژ سه‌مبوله‌کانی جوانی دابچێته‌وه! بێده‌نگ بوون له‌ئاست ئه‌م جۆرهسهرکێشی وملهوڕی و خۆسه‌پاندنه، یانی ته‌سلیم بوون لهئاستجههل و تیرۆر، یانی ملدان بۆ به‌فیڕۆچوونی ده‌سکه‌وته‌کانی نزیک به‌سه‌ده‌یه‌ک خه‌باتی پڕلهقوربانیدان له‌پێناوی ئازادی و به‌ختیاریی مرۆڤی کورد.
چ بکه‌ین؟ سه‌ری خۆمان هه‌ڵ بگرین و بڕۆین و واز له‌بنیاتنانی ئه‌و دنیا جوانه بێنین که‌ده‌یان ساڵهبهدوای دا ده‌گه‌ڕێین؟
یا رابوه‌ستین و رێگا نه‌ده‌ین هیوا وئازادی و جوانییه‌کانمان لێ بستێننه‌وه؟