لاوێکی کورد لە ئیلام دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا ئیبراهیمی" کوڕی "ئەمیر عەلی"، خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی  ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی "ڕەزا" بێئاکام بووە.