لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی دیواندەریی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی "نەوید ئەڵڵامواردی" خەڵکی گوندی "ئیبراهیم‌ئاوا"ی دیواندەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی کوشتووە.

دوترێ، ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵەیە، لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "سەعدون سوڵتانی" کوڕی "ئەمین"،  خەڵکی شاری تیکاب بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بوو.