لاوان داینا‌مۆی نوێ‌خواز‌ی‌و سه‌رمایه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردین!

12:51 - 5 رەشەمه 2713
Unknown Author
ئازاد محه‌ممه‌دزاده‌

لاوانی کورد له‌سه‌رده‌می به‌جیهانی بوون، دیالۆگ‌و ئاشتی نێوان شارستانه‌ته‌کان‌و، ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاری‌یه‌خێرا‌و هاوکات پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا‌و زانست‌دا، هه‌روه‌ها به‌جیهانی بوونی مافه‌کانی مرۆڤ ناتوانن چی دیکه‌خۆیان له‌بێ‌شوناسی که‌سێتی‌و ئینکار‌و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌دا ببیننه‌وه‌. ئایا لاوان کورد ده‌توانن مۆدێلی نوێی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌و پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ شۆڕشێکی گشتگیری سیاسی‌و گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌‌سه‌ر بنه‌مای نوێ بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو ئازادی گشتی‌و تاکی‌یه‌کان‌و دێمۆکڕاسی پێشکه‌ش بکه‌ن؟
بێ‌گومان هێزی لاو کاراترین توێژی کۆمه‌ڵگایه‌‌و سه‌رمایه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ئه‌ژمار دێ‌و رۆژ له‌‌دوای رۆژ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێ، به‌ڵام هێشتاش به‌شی هه‌ره‌زۆری وزه‌و پوتانسێلی لاوان‌له‌لایه‌ن سیسته‌م‌و بنه‌ماڵه‌‌و کۆمه‌ڵگاوه‌به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه‌که‌ده‌بێ کۆتایی پێ بهێنرێ.

لاو به‌کورتی: که‌سێکه‌له‌هه‌ر دوو ره‌گه‌زی مێ‌و نێر پێک دێ که‌ته‌مه‌نی منداڵی‌و مێرمنداڵی تێ‌په‌ر کردوه‌و له‌قۆناغی گه‌شه‌و هزری هه‌نگاو ده‌نێت، تێکه‌ڵ به‌دونیای گه‌وره‌ساڵان ده‌بێ‌و به‌رپرسایه‌تی ژیان‌و کاری ده‌که‌وێته‌سه‌رشان، ئه‌رک‌دار ده‌کرێ به‌نیسبه‌ت چاره‌نووسی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌‌و کۆمه‌ڵگاوه‌.

لێره‌دا کورته‌ئاماژه‌یه‌ک به‌پرس‌و بابه‌تی تایبه‌ت به‌لاوان، پێگه‌و شوناسی لاوانی کورد، دیالۆگی نیوان نه‌سڵه‌کان‌و ئه‌رکی لاوان به‌نیسبه‌ت داهاتووی کۆمه‌ڵگای کوردی‌و لاوان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دێنمه‌به‌ر باس.

ئه‌وه‌ی که‌لاوان که‌مترین رۆڵیان له‌کایه‌کانی ژیان‌دا هه‌یه‌‌و تاڕا‌ده‌یه‌ک تووشی سه‌رلێشیواوی‌و بێ‌شوناسی هاتوون، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ چه‌ند هۆکار، که‌به‌کورتی ئاماژه‌به‌دوو هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌که‌م.

یه‌که‌م: خواستی لاوی کورد که‌هه‌وڵی پێویستی نه‌داوه‌، چونکه‌خۆی له‌ململانێکانی ژیان ده‌دزێته‌وه‌و به‌دوای شوناسی راسته‌قینه‌ی خۆی‌دا ناگه‌ڕێ یا ترسێک له‌ ئه‌گه‌ری پێش‌بینی کردنی‌شکست وای کردوه‌که‌خۆی نه‌خاته‌نێو ئه‌و یاریانه‌وه‌‌و به‌جۆرێک خۆیانی لێ ده‌بوێرن، له‌راستی‌دا ئه‌وه‌زۆر مه‌ترسیداره‌هه‌م بۆ خودی لاو و هه‌میش بۆ کۆمه‌ڵگا که‌ده‌ره‌نجامه‌خه‌راپه‌کانی له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌دیار ده‌که‌ون‌و کاره‌ساتی گه‌وره‌له‌‌گه‌ڵ خۆی‌دا دینێ.

د‌ووهه‌م‌: سه‌رکوتی بنه‌ماڵه‌‌و کۆمه‌ڵگاو سیسته‌م‌، که‌تا چه‌نده‌بوار بۆ لاوان ده‌ڕه‌خسێنن که‌مۆدیلی نوی بخوڵقێنن‌و مه‌جالی گه‌شه‌کردن‌و پێشکه‌وتنیان پێ‌بده‌ن، ده‌رفه‌تی گونجاو و که‌شی ته‌ندروستیان بۆ دابین بکرێ‌و رێز له‌خواست‌و بیر‌و بۆچوونه‌کانیان بگرن، چاودێریان بکه‌ن‌و تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌گونجێ به‌باشترین شێوه‌په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن. بێ‌گومان گرینگی‌دان به‌لاوان ده‌توانێ کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندوو ‌و پێشکه‌وتوو ‌و ئازاد دروست بکات.

ئه‌وه‌ی لاوان له‌شۆڕشه‌ئازادی‌خواز‌و رزگاری‌خوازه‌کان‌دا چه‌نده‌گاریگه‌ریان هه‌یه‌، بێ‌گومان ده‌توانین بڵێین که‌رۆڵی کارایی ئه‌و هێزه‌له‌وه‌دا کورت ده‌بێته‌وه‌که‌لاوان له‌هه‌موو جیهان‌دا داینه‌مۆ‌و پێشه‌نگی شۆڕشه‌کانن، واته‌ له‌کۆی گۆڕه‌پانه‌کان‌دا لاوان به‌شداری چالاکی‌یان هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ته‌کان دروست بکرێن ده‌توانین بڵێین که‌لاوان نه‌ک خه‌م‌سارد‌و بێ‌ئیراده‌‌و لاواز نین، به‌ڵکوو گرینگترین‌و به‌هێزترین‌و دیارترین یاری‌زانه‌کانی‌راسته‌قینه‌ی‌شانۆی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ئه‌ژمار دێن. گه‌نجان کاراترین توێژ یا به‌گشتی هێزی بزوێنه‌ری کۆمه‌ڵگای ئێمه‌پێک دێنن، كه‌به‌شێوه‌یه‌کی‌به‌رده‌وام ئاماده‌یی ئه‌وتۆیان هه‌بووه‌که‌پارێزگاری له‌ناسنامه‌یی نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ن‌و هه‌وڵ بۆ نه‌هادینه‌کردنی سیستمێکی ئازاد که‌تێیدا یه‌کسانی‌و دێمۆکڕاتی‌یه‌ت‌و دۆزینه‌وه‌ی شوناسی که‌سێتی بده‌ن.

ره‌وشی كوردستان ئاڵۆزه‌‌و کورد به‌قۆناغێکی هه‌ستیاری مێژوویی‌دا تێ‌ده‌په‌ڕێ، به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌مڕۆ رۆژەڤ نی‌یه‌و که‌متر به‌شداری ململانێ‌و هاوکیشه‌ناوچه‌یی‌و جیهانی‌یه‌کانه‌که‌ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ نه‌بوونی یه‌ک‌گوتاری‌و یه‌ک‌هه‌ڵوێستی نێو ماڵی کورد له‌و به‌شه‌داو هه‌روه‌ها نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادی‌خوازانه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

لاوان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌رده‌می تاریکی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن، وه‌ک ده‌زانین زۆربه‌ی حه‌ره‌که‌ته‌ئازادی‌خوازه‌کان له‌رابردوو‌و ئێستادا له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌خه‌باتی شاخ به‌شێوازی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شۆڕشگێڕێکی چه‌کداری‌ڕا بگره‌که‌نه‌وه‌له‌دوای نه‌وه‌ بۆ پارێزگاری له‌نه‌ته‌وه‌که‌یان چه‌کیان هه‌ڵ‌گرتوه‌، تا خه‌باتی شار له‌چالاکی‌یه‌مه‌ده‌نی‌یه‌کانی له‌مانگرتن، خۆپیشاندان‌، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، پێک‌هێنان‌و چالاکی نواندن له‌دامه‌زراوه‌‌و رێکخراوه‌مه‌ده‌نی‌و بنکه‌رووناکبیری‌و راگه‌یه‌ندنه‌کان‌دا له‌و په‌ڕی خۆی ‌دایه‌که‌به‌بێ هیچ لاری‌یه‌ک ده‌توانین بڵێین لاوان کاراکتێر‌و بكه‌ری‌سه‌ره‌كی ‌بوون.

لاوان دروستكه‌رو خوڵقێنه‌ری ئه‌و شۆڕشانه‌بوون که‌هه‌وڵیان داوه‌پارێزگاری له‌که‌رامه‌ت‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌‌و به‌شه‌له‌کوردستان‌دا بکه‌ن تا بتوانن دوارۆژێکی گه‌ش بۆ خۆیان بنیات بنێن. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌رخۆدان‌و تێکۆشانه‌‌دا بێ‌ده‌نگ نه‌بوون‌و قوربانیان داوه‌‌، راونراون، ئه‌شکه‌نجه‌، زیندانی، له‌سێداره‌دران به‌شیان بووه‌، به‌ڵام به‌سه‌ر ‌هه‌موو ئه‌و فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌‌و ترساندنانه‌دا تێپه‌ڕیوون كه‌ئاراسته‌یان كراوه‌. هه‌رچه‌ند ‌تا ئه‌مڕۆش رێژیمه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان له‌ئێران له‌ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ی رابردوودا سه‌دان پیلان‌و به‌رنامه‌یان بۆ سه‌رکوتی لاوانی کورد داڕشتووه‌‌و گه‌وره‌ترین هێزی مرۆیی‌و تێچووی ماددی‌یان بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی گوتاری ئازادی‌خوازانه‌ی لاوان ته‌رخان کردوه‌، حاشای لێ‌ناکرێ که‌سیستم له‌وڵاتێکی دیکتاتۆڕ لێ‌دراودا یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌رکوتی لاوانه‌، که‌ئێران هێشتاش به‌شێوازێکی سیستماتیک ئه‌و ره‌وته‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌به‌رده‌وامه‌‌، به‌ڵام‌لاوان به‌ئیراده‌وه‌خاوه‌ندارێتیان له‌ویست‌و مافه‌کانی خۆیان‌و کۆمه‌ڵگای کوردی کردوه‌، ئه‌وان به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره‌پیلانێکی قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵاتیان داوه‌ته‌وه‌. ئه‌وی که‌ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای کوردی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا راده‌یه‌ک تووشی ژه‌هراوی بوونی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کردوه‌و پێ‌یه‌وه‌ده‌ناڵێنێ نه‌بوونی هاوهه‌ڵوێستی‌و یه‌ک ده‌نگی نێوان چین‌و توێژه‌جۆراوجۆه‌کان بووه‌که‌له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و گوتاری ئازادی‌خوازانه‌و شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه‌. کورد خاوه‌ن گوتاری خۆی نی‌یه‌‌و ستاتۆی کورد دیاری نه‌کراوه‌‌و ناوه‌ندێکی تایبه‌ت به‌لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک نه‌هێنراوه‌، زیاتر پێڕه‌و‌ی له‌له‌به‌رهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئایدیا‌و بیرۆکه‌هاورده‌کان ده‌کرێ، که‌ئه‌وانه‌ش له‌‌گه‌ڵ کولتووری سیاسی‌و شعووری شۆڕشگیری‌و نه‌ریتی باو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا نامۆن‌و زیاترین خه‌سار‌و زه‌ربه‌وه‌به‌ر په‌یکه‌ری لاوان ده‌که‌وێ، چونکه‌ له‌‌ڕاستی ژیان‌و شۆڕشی خوزایی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌‌و تووشی شڵه‌ژان‌و بێ‌متمانه‌یی ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌که‌بزووتنه‌وه‌ ئازادی‌خوازه‌کان زیاتر گرنگی به‌هزر‌و توانا‌و ئیراده‌ی لاوان‌و کۆمه‌ڵگای کوردی بده‌ن‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مری واقع‌و ویستی هه‌نووکه‌یی کۆمه‌ڵگا گریمانه‌ی‌سیاسی‌و ستڕاتیژی خۆیان ده‌ست نیشان‌و دیاری بکه‌ن. بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه‌پێویسته‌که‌لاوان مه‌یداندارانه‌خاوه‌ندارێتی له‌شوناسی خۆیان بکه‌ن، بۆیه‌پێویسته‌که‌به‌ بووژاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌‌و بنکه‌‌و ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری به‌هێزی کارامه‌‌و پسپۆڕی لاوان‌و چالاکی نواندن تێیاندا به‌شێوازێکی به‌رفراوان هانگاو هه‌ڵ‌بگرن‌و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ژیاری‌بوون‌و دێمۆکڕاتیزه‌بوون په‌لکێش بکه‌ن که‌ده‌توانێ به‌شێک بێ له‌کۆتایی هێنان به‌و هه‌موو ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌یانه‌ی که‌له‌کوردستان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

دیالۆگی نێوان نه‌سڵه‌کان:
نه‌وه‌ی رابردوو له‌کۆمه‌ڵگای کوردی، نه‌وه‌ی کۆتایی‌یه‌کانی حوجره‌، سسیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، عه‌شایر‌و سه‌ره‌تا و کۆتایی ده‌ست پێ‌کردنی شه‌ڕه‌گه‌وره‌کانی جیهانی‌یه‌کانه‌‌، ئه‌و نه‌وه‌یه ‌له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هزره‌نوێ‌و دێمۆکڕاتیکه‌کان‌و هاوکات له‌‌گه‌ڵ هه‌ره‌س هێنان‌و داخورانی کۆمه‌ڵگا نه‌ریتی‌و خێڵه‌کی‌و سیستمه‌ئایدۆلۆژی‌یه‌ره‌ق هه‌ڵاتووه‌‌فکری‌یه‌کان‌و کۆمه‌ڵێک که‌شی پر له‌ترس‌و کوشتن‌و بڕین‌و سه‌رکوت‌و پاکتاوکردنی ره‌گه‌زی‌و ئه‌تنیکی‌و هه‌ڵاواردن له‌لایه‌ن سیستمه‌دیکتاتۆڕه‌کان له‌‌دایک بووه‌. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو و له‌راده‌به‌ده‌ر زیانی به‌ر‌که‌وتوه‌که‌له‌هه‌ژمار نایه‌، به‌رخۆدانی نه‌وه‌کانی پێشوو هه‌میشه‌ئیلهام به‌خش بووه‌ بۆیه‌‌پێویسته‌که‌رێزی لێ بگیردرێ‌و هه‌میشه‌به‌چاوی ده‌ستکه‌وت له‌لایه‌ن لاوانه‌وه‌سه‌یری کراوه‌و ده‌کرێ.

بۆشایی‌یه‌ک له‌نێوان نه‌وه‌کانی دوێنی‌و ئه‌مڕۆدا ده‌بیندرێ، ده‌توانین بڵێین هه‌ر ئه‌و گرفته‌یه‌که‌نه‌وه‌کانی دوێنێ له‌‌گه‌ڵ پێش خۆیان‌دا تووشی بوون‌و نه‌توانراوه‌که‌رێکاری دروست‌و گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه‌، ده‌بێ له‌وه‌بگه‌ڕێین که‌چۆن ده‌توانین ئه‌و بۆشایی‌یه‌ی له‌نێوان ئه‌و نه‌وانه‌دا هه‌یه‌که‌م بکه‌ینه‌وه‌‌و لێک تێ‌گه‌یشتن‌و دیالۆگ له‌نێوانیان‌دا بێنینه‌ ئاراوه‌. زۆربه‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌رهه‌می پشت گوێ خستن‌و لێک تێ‌نه‌گه‌یشتنی نێوان نه‌وه‌کان بووه‌‌و هه‌روه‌ها له‌په‌ڕاوێز خستن‌و به‌تاڵ کردنی نه‌وه‌له‌دوای نه‌وه‌، ئه‌وه‌به‌ سه‌ر کۆی لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤ‌دا په‌لی هاویشتووه‌‌و له‌به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وته‌دا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وه‌داڕمان‌و دارووخان ده‌چێ، به‌واتایه‌ک پێک هه‌ڵپڕژاندن‌و سه‌رکوت‌و خاڵی کردنی یه‌کتر دێته‌ئاراوه که‌‌له‌م چه‌ند خاڵه‌دا هۆکاره‌کانی ده‌توانین کورت که‌ینه‌وه‌‌:
١: له‌په‌ڕاوێز خستنی گه‌نج‌و هه‌وڵدان بۆ لاواز نیشاندان‌و که‌می تواناکانی له‌کۆمه‌ڵگادا.

٢: رێگری کردنیان له‌هاتنه‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی‌، ئیداری‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌و نه‌بوونیان به‌ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی له‌ململانێ سیاسی‌یه‌کان‌دا.

٣: خراپی باری ئابووری‌و نه‌بوونی ئاسایشی گیانی‌و ئاسووده‌یی ده‌روونی‌و هێمنی هزری‌و نه‌بوونی په‌ره‌وه‌رده‌.

بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاخۆ دۆخی کۆمه‌ڵگا چه‌نده‌وه‌ڵامده‌ری داخوازی‌یه‌کانی لاوان بووه‌، تا چ ئاستێک پشت به‌و‌هێزه‌به‌ستراوه‌و ده‌ره‌تانی به‌ره‌وه‌پێش‌چوونی پێ‌دراوه‌، باشتره‌که‌ئه‌وه‌له‌به‌رچاو بگرین که‌هیشتاش به‌شێک له‌کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌ریتی‌و خێڵه‌کی‌یه‌‌و به‌گشتی به‌شێکه‌له‌کۆی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی که‌تێیدا روانگه‌و ئه‌ندیشه‌گه‌لێکی نه‌ریتی‌و باوک سالاری‌و پیاوسالاری‌و پیر‌سالاری تێیاندا باڵاده‌ست‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌، له‌و‌لاشه‌وه‌کورد تووشی کێشه‌ی بێ‌ناسنامه‌یی‌و بێ‌کیانی هاتووه‌‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داگیرکه‌ران کوردستان ده‌چه‌وسێندرێته‌وه‌، پاکتاو و کۆمه‌ڵ‌کوژ ده‌کرێ‌و ماڵ‌و ژیانی تێک ده‌درێ. به‌م‌پێ‌یه‌له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک‌دا شوێن‌و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاکه‌که‌سی لاوێک پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و که‌سه‌دیاری ده‌کاو زیاتر روانگه‌کان روو به‌باوک‌و سه‌رپه‌رشتیار‌و پله‌‌و پایه‌ی خێڵه‌کی‌و باری ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و که‌سه‌ن. واته‌پێوه‌ره‌کانی وه‌ک لێهاتوویی‌و شایسته‌سالاری‌و خوێنده‌واری‌و توانا فکری‌یه‌کان گرینگیان پێ‌نادرێ، به‌ڵکوو پێوه‌ندی خزمایه‌تی‌و ناوچه‌‌و عه‌شیره‌‌و ماددیات چاره‌نووسی ئه‌و لاوه‌تازه‌پێ‌گه‌یشتووه‌‌دیاری ده‌که‌ن، له‌‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا بێکاری، خراپی باری ئابووری، نه‌بوونی خۆش‌گوزه‌رانی، نه‌بوونی په‌روه‌رده‌که‌ئه‌وه‌ش بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی که‌بێ‌هیوای باڵ به‌‌سه‌ر لاوان‌دا بکێشێ‌و تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی، خه‌مۆکی‌، هه‌ڵاتن، دووره‌په‌رێزی له‌کۆمه‌ڵگا، خۆکوشتن‌و تووش بوون به‌مادده‌سڕکه‌ره‌هۆشبه‌ره‌کان‌و ده‌یان تڕاژیدیای‌تر ببن که‌زه‌بری کوشنده‌یان له‌کۆمه‌ڵگا داوه‌و شوێنه‌واری خراپی جێ‌هێشتووه‌.

ئه‌رکه‌کانی لاوان‌و داهاتوو:
لاوان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ده‌بێ شۆڕشێکی زێهنی بکه‌ن‌و له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا خاوه‌ن پڕۆژه‌ی خۆیان بن‌و هه‌وڵ بده‌ن‌تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌توانن ئاستی رۆشنبیری‌و تواناکانی خۆیان به‌هێزتر بکه‌ن‌و به‌ شێوازێکی نوێ رۆشنگه‌ری بکه‌ن‌و کۆمه‌ڵگا وشیار بکه‌نه‌وه‌. کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی لاوه‌ واته،‌ رێژه‌یه‌کی به‌رچاوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌له‌لاوان پێک دێ، لاوان ده‌بێ وشیارانه‌‌و به‌هه‌موو توانایانه‌وه‌به‌رپرسیار بن به‌نیسبه‌ت چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاکه‌یان‌و هه‌وڵ بده‌ن که‌نه‌ریت‌و کولتووره‌جوان‌و به‌سووده‌کانی کۆمه‌ڵگا بپارێزن‌و هاوکات کولتووری نوێش بێننه‌کایه‌وه‌. لاوان ده‌بێ به‌شداری بکه‌ن له‌کایه‌سیاسی، ئابووری‌و، ئیداری‌و گۆڕانکاری‌یه‌کۆڵایه‌تی‌یه‌کان په‌ره‌پێ‌بده‌ن. ئه‌وان ده‌بێ شۆڕشێکی گشتگیر‌و فره‌ڕه‌هه‌ند وه‌گه‌ڕ بخه‌ن‌و کار‌و چالاکی‌یه‌کانیان له‌‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌سالاری‌و توانا هزری‌و پڕاکتیکی رۆژەڤ بێننه ‌ئاراوه، ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی ئێستادا گرینگه‌به‌پسپۆڕی کردنی دامه‌زراوه، رێکخراوه‌سیاسی، مه‌ده‌نی‌و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌که‌لاوان ده‌توانن لێره‌دا مۆدێله‌کانی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی پێک هێنانی رێفۆڕم‌و گۆڕان‌و نوێ‌بوونه‌وه‌له‌سیستم‌و کۆمه‌ڵگا‌دا بده‌ن.

شه‌ڕی گۆڕانکاری سیاسی‌و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و چینایه‌تی له‌‌نێو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ده‌توانێ گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت مسۆگه‌ر بکا که‌لاوان ده‌بێ پێشه‌‌نگایه‌تی ئه‌و شۆڕشه‌بکه‌ن. دبێ کولتووری یه‌کتر ته‌عاموڵ کردن، دیالۆگ، شه‌فافیه‌ت، نوێ گه‌رایی‌و نوێ بوونه‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێ. پێویسته‌‌لاوانی ئێمه‌شوناس‌و پێگه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه‌‌، لێ‌هاتوویی‌و کارامه‌یی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌. لاوان ده‌بێ به‌باوه‌ڕیه‌تێکی ته‌واو بێنه‌نێو ململانێکانه‌وه‌، تێچووی‌قورس بده‌ن، پاشه‌که‌شه‌نه‌که‌ن‌و ئامانجدارانه‌‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا‌و ئازادی‌یه‌تاکی‌یه‌کان‌دا چالاکی بکه‌ن، له‌ولاشه‌وه‌ هه‌وڵدان‌و تێکۆشانی به‌رده‌وام ده‌توانێ ببێته‌به‌رگی سه‌رکه‌وتن. لاوی‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌که‌وه‌له‌گه‌ڵ زه‌ینیه‌تێکی داخراو، دوگم، کۆنه‌پارێز‌و فاشیستانه‌ی سیستمه‌می ده‌سه‌ڵاتداری حاکم به‌‌سه‌ر ئێران‌دا به‌ره‌و‌ڕوویه‌که‌هه‌موو هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی زمان‌و کولتووری کورد، سه‌رکوتی نه‌ته‌وه‌یی، تووش کردنی لاوان به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان‌(ژینۆسایدی سپی) و به‌گشتی ئیفلیج کردن‌و له‌پێ خستنی لاوان بۆته‌یه‌کێک له‌ئامانجه‌هه‌ره‌گه‌وره‌کانی ئه‌و رێژیمه، له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه‌ نه‌ریته‌خێڵه‌کی، تاک په‌ر‌ستی، به‌سته‌ڵه‌که‌فکری‌یه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی هێشتاش له‌نێو نه‌چوون، وه‌کوو ده‌بینین کۆمه‌ڵگای کوردی‌به‌‌ده‌ست که‌مینه‌یه‌کی داخراو، خۆپه‌رست، به‌رژه‌وه‌ندی‌خواز ده‌ناڵێنێ، که‌هه‌مووی ئه‌وانه‌ش رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردن‌‌و دێمۆکڕاسی‌و بنیاتنانی ژیانی ئازاد. به‌بڕوای من زۆربه‌ی کێشه‌هه‌ڵواسراوه‌کان له‌نه‌بوونی یه‌کگرتوویی لاوانی کورد‌سه‌رچاوه‌ده‌گرن، که‌پێویسته‌‌و ده‌بێ لاوان ئه‌و ته‌لیسمه‌بشکێنن.

ئه‌رکه‌بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌ڕان به‌دوای شوناس‌و شوێن‌و پێگه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان وه‌ک لاو، ده‌بێ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردیش بپارێزن، \'\'ناتوانین له‌نێوان چاره‌نووسی لاوی کوردو پرسی کورد جیاوازی‌دابنێین‌، چونکه‌ ئه‌م دووانه‌پێکه‌وه‌گرێدراون‌و شۆناسی لاوی کورد وه‌ک مرۆڤێک به‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و که‌سه‌‌وه‌لکاوه‌\'\'. که‌واته‌بۆ چاره‌سه‌ری پرسی‌سیاسی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆلۆنی کراو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و کۆتایی هێنان به‌و هه‌موو ته‌نگژه‌‌و گرفت‌و له‌مپه‌رانه‌، هاوکات گه‌یشتن به‌به‌خته‌وه‌ری، رزگاری، ئازادی، دێمۆکڕاسی ده‌بێ لاوان تێچووی بۆ بده‌ن‌و له‌تیکۆشان نه‌وه‌ستن. لێره‌دا ئاماژه‌به‌یه‌کێک له‌وته‌هه‌ره‌به‌نرخه‌کانی رێبه‌ری شه‌هید د. عه‌بدوڕڕه‌حمانی قاسملوو ده‌که‌م که‌ده‌فه‌رموێ‌: \'\'گه‌لێک ئازادی بوێ، ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادی‌یه‌ش بدا\'\'. لاوان ده‌بێ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی رابردوو بکه‌ونه‌ دیالۆگ به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌خلاقی‌و زانستی خه‌سارناسی‌و شڕۆڤه‌ی پرسه‌سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژووی‌یه‌کانی کورد بکه‌ن، راوبۆچوونی خۆیان بێننه‌به‌رباس‌و خۆیان به‌به‌رپرسیار بزانن به‌نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و داهاتووی ئه‌و گه‌له‌.

ئه‌رکه‌بۆ ده‌زگاو ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندن‌و دامه‌زراوه‌‌و رێکخراوه‌مه‌ده‌نی‌‌و سیاسی‌یه‌کان که‌توێژی لاو له‌به‌ر‌چاو بگرن‌و گرینگی‌یان پێ‌بده‌ن‌و تا ئه‌و ئاسته‌ی که‌پێویست بێ به‌شداریان بکه‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و ئیداری‌دا‌و هه‌وڵ بۆ پێگه‌یاندن‌و په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و سه‌رمایه‌گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بده‌ن.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.