فه‌تانه وه‌لیدی لهتهنیاییهكی كوشنده‌دا، چریكهپێشهنگهكهی بناری ئاویه‌ر خامۆشه
13:06 - 3 رەشەمه 2714
Unknown Author
شەریف فەلاح
فهتانهوهلیدی خانمهرەچهشكێن و پێشهنگهگۆرانبێژهكهی شاری سنه، هاوته‌مه‌ن و هاوسۆزی هونه‌رمه‌ندان “عه‌باس كه‌مه‌ندی، نه‌جمه‌دین غوڵامی، ناسر ره‌زازی و كامكاره‌كان و ..” یه‌ك له‌و دهنگهدهگمهن و چریكهسیحراوییانهیهكهگوێگر په‌لكێشی دنیای ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵ ده‌كات. كاتێك به‌گۆرانیی “كهومل و كهومل، یاری نازدارم، دڵی خه‌مینم، هاتهوهیارم و به‌هار .. ده‌ی چریكاند مه‌ل و باڵنده‌و ئاویه‌ر و قه‌تارچییان و ئاغه‌زه‌مان و كهنیشكهعاشقهكانی شار، دهكهوتنهسهما و لهگۆڤهندی سنه‌ی دێرین و دۆ له‌ده‌ستی تاقهدارهكهی سه‌رووی شار دیلانیان ده‌گێڕا.
لێ مخابن ئه‌م چریكه‌یه، به‌هۆی نه‌خۆشیی گواتر (دومه‌ڵی لای مل) و بێده‌ره‌تانی و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پهپوهندیدارهوه، ئێستا كپ و وه‌ستاوه، ئیتر خهریكهبهدهم ئازاره‌كانی ژیانهوهدهتلێتهوهو له‌بیر چووه‌ته‌وه‌و په‌راوێز خراوه.
گۆشه‌ی ته‌ریكی ته‌نیایی و دووركهوتنهوهلهشار و ژیان له‌گه‌ڵ باوكێكی پیر لهشاردهێی “حه‌سه‌ن ئاوا” له‌سنه، بوونهتههاودهمی یاده‌كانی و زۆر جار به‌ده‌م هه‌نسكی گریانهوهلاپهڕهی بیره‌وه‌رییه‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه.
جار ناجارێ هونه‌رمه‌ندان، وێنه‌گر، رۆژنامه‌نووس و دیكیۆمێنتار و شاعیر و نووسه‌رانی سنه‌و ده‌وروبه‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیڤی تاكه‌كه‌سی و گرتنی وێنه‌ی یادگاری له‌ته‌كیدا، بۆ چه‌ند ساتێ سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیسان ته‌نیایی و خه‌مۆكی، باوه‌ش بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌بیرچوونه‌وه‌و تێكچوونی باری ته‌ندروستی و په‌ككه‌وته‌یی و به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیی باری ده‌روونی، بڕستیان لهفهتانهبڕیوهو خهریكهبهرهبهرهئهویش وه‌ك هونه‌رمه‌ندان و لهبیركراوانی دیكه‌ی كورد، بخرێتهئهرشیڤی فه‌رامۆشییه‌وه.
ئازار و ده‌ردی بێ ده‌رمان و چاره‌سه‌رنه‌كراوی فه‌تانه، هێمایهكهبۆ ببێئهمهكی و قه‌در نه‌زانینی هونه‌رمه‌ندان و كهسایهتییهفهرههنگییهكان له‌لای كورد، كهبهردهوام زیاتر له‌جاران تۆخ ده‌بێته‌وه.
“فه‌تانه” كچی هونه‌رمه‌ند “شه‌ریف وه‌لیدی” له‌مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوی (١٩٥٧ی زایینی) له‌شاری سنهلهدایك بووه، له‌ته‌مه‌نی ٦ یان ٧ ساڵاندا له‌ڕێگه‌ی مامۆستا “حه‌سه‌ن كامكار” باوكی كامكارهكانهوه، دهنێردرێتهرادیۆ سنه‌و ئه‌وێ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گۆرانی چڕینی بووه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی وه‌كوو: “ساڵح پیرزه‌هیری” ” به‌هائه‌دین نه‌ورۆزی” كه‌هه‌ردووكیان كۆچی دواییان كرد، هه‌روه‌ها هۆشه‌نگ شگێرف، بێهروز ته‌وه‌كولی له‌رادیۆی سنهچالاكیی هه‌بووه.
له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كهدیمانهیهكیان له‌گه‌ڵ فهتانهو باوكی ساز كردووه، باوكی فهتانهكهزۆر پیر بووهلهبارهی ئاواز و تێكستی گۆرانییهكانیهوهدهڵێ: محه‌مه‌د ئێنسافجوویی ئاوازی بۆ داناوه، دابه‌شكارانی مۆسیقاكهشی گریشا میكائیلزاده، حه‌سه‌نی كامكار، موجته‌بای میرزادهو عه‌بدولسه‌مدی” بوون. ئه‌و سهردهمهلهرادیۆ كرماشانیش كارمان بۆی ده‌كرد.
به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌م ئاوازانه‌ی كه‌له‌به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكن، ئاوازی ئه‌م كه‌سانه‌بن “حه‌سه‌نی كامكار، گریشا میكائیلزاده، شه‌ریف وه‌لیدی، عه‌باس كه‌مه‌ندی و ره‌زای ره‌زایی، هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌ناوی “سامانی” شیعری گۆرانییه‌كانی بۆ داناوه‌و سوودی زۆری له‌شیعری فولكلۆر وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش ناوی چه‌ند گۆرانییه‌كی فهتانهیه: “لای لای، هه‌ی گوڵ ئامان گوڵ، له‌سه‌ر كانی تیتهو لێو به‌پێكه‌نین، مریم باوانم بۆچی تۆریاگه، شیرین ته‌شی ئه‌ڕێسێ، بێ تۆ بیمارم بێ دۆست و یارم، ئه‌ی دڵی غه‌مینی من بۆچ بێقه‌راری، گوڵی ناوباخان و ڕازی شه‌یدایی. گۆرانییه‌كی فارسی به‌ناوی “گه‌نجینه‌ی عسق لهمایهی “ئه‌بوو عه‌تا” خوێندووه.
فهتانهلهگۆرانی گوتندا خاوه‌ن ستایل و سهبكێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی،
له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند”ساڵح پیرزه‌هیری” ئه‌م گۆرانیانه‌یان به‌دوو قۆڵی چڕیوه: “به‌هار فه‌سڵێكی خوه‌شه، دوور له‌یاری چاوجوانم و كهومل كهومل”.
لهپرۆگرامێكدا كه‌ئاماژه‌ی به‌شوێنه‌كه‌ی نه‌كرد، یان له‌بیری نه‌مابوو باسی حه‌سه‌ن زیره‌كی كرد و ده‌ڵێ حه‌سه‌ن زیره‌ك منی بانگ كرد گوتی: فهتانهوهرهگۆرانییهك بێژه. ئه‌ویش بهشانازییهوهگۆرانییهكی تۆمار كرد، به‌ڵام ناوی گۆرانییه‌كه‌ی له‌بیر نه‌مابوو كه‌چی بووه!
ژهنیارهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی رادیۆ سنهكهلهگهڵ فهتانههاوكارییان كردبوو: ئه‌م كه‌سانه‌ن: “گریشا میكائیلزاده، حه‌سه‌ن كامكار، موزه‌فه‌ر كامكار، بیژه‌ن كامكار” كه‌ئه‌و سه‌رده‌مه” تاری” لێ داوه‌و چه‌ند كه‌سێكی تر كهناوهكانیانی له‌بیر نه‌مابوو.
فهتانهوهك ئه‌لبووم ته‌نییا یه‌ك به‌رهه‌می لهتۆمارگهكاندا هه‌یه، بهداخهوهزۆربهی به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌وته‌ی خۆی 56 به‌رهه‌من، بۆ نموونهگۆرانیی: “ئه‌ی وه‌ی بهلهرزانهگیانهبهلهرزانه، گێل گێلهكهی ده‌وری سه‌ری پهخشهپهرێشانه… ئه‌م گۆرانیه‌ش دواتر له‌لایه‌ن “حسێن شۆخ كه‌مان” (ز.ز) وتراوه‌و” ناسر ره‌زازیش” ساڵی ١٩٩٨دا له‌شاری سلێمانی له‌به‌رهه‌می “به‌رده‌به‌رده” تۆماری كردووه.
فهتانهیهكهم ژنه‌گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو و دوای ئه‌و چه‌ند ژنێكی دیكهوهكوو: “شه‌هین تاڵه‌بانی، مه‌ستوره‌ی ئه‌سه‌دی، سدیقهمحهمهدنهژاد” كه‌خه‌ڵكی شاری سه‌قزه، هاتنه‌ناو مه‌یدانی هونه‌ری گۆرانی. به‌ڵام بهداخهوهدوای ماوه‌یه‌كی كورت جیا لهمهرزیه، ئه‌وانی دیكهوازیان له‌گۆرانی گوتن هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و سهردهمهرێگر بوون به‌وه‌ی ژن گۆرانی بڵێت.
له‌ماوه‌ی دوو مانگی كۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا، دیسان فهتانهوهلیدی كهوتهبیری هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سنه‌و به‌سه‌ریان كرده‌وه‌و هاوكات بیژه‌ن كامكار و سه‌با كامكار به‌نوێنه‌رایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی كامكاره‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی فارس بۆ وێنهژهنیاری ناسراو “حوسێن عه‌لیزاده”، سه‌ردانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان كرد و دیسان بووهوهبهسهردێڕی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
پیشاندانی ژیانی كوڵه‌مه‌رگی و هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی و خستنه‌ڕووی ناجێگیر بوونی باری ده‌روونیی ئه‌و خانمههونهرمهندهكهئێستا لهچریكهكهوتووه، لهتراژیدیایهك ده‌چێ كهههرچهند ساڵ جارێ بۆ هونه‌رمه‌ندێكی دێرین و ره‌سه‌نی كورد روو ده‌دات.