عێراق داواتان لێدەکات .. چەکەکانتان داگرن .. !
13:28 - 9 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
گۆڕینی / رەزا شوان
زمانی هەڕەشە و گوڕەشە و، ئەو وتارانەی بۆنی خوێنیان لێدێ و .. وتارە زیاتر ورووژێنەر و فیتدەرەکانی مامۆستایانی پێشنوێژی مزگەوتەکان، لە نوێژەکانی رۆژانی هەینیدا و .. لێدوانەکانی سەرکردەکانی مانگرتووەکان و .. هەڕەشەی بە کارهێنانی چەک لە لایەن سەرکردەکانی هۆزە عەرەبە سونییەکانەوە لەلایەکەوە .. قسە و لێدوان و هەڕەشەکانی مالیکی و هاوشیوەکانی لە لایەکی ترەوە.. بوونەتە هۆی،خوێن بە فیرۆدان و، گیان لە دەستدانی هاوڵاتیان و ، خزبوونەوەی وڵاتیش بەرەو تاریکی و بێسەرەوبەرەیی و لە دەستان .. هەر وەکو چۆن خەونەکانی خەڵکی، لە حکومەتی بەش بەش و ، گەندەڵی و ، شکسهاتوو، ونبوون و نەهاتنەدی.
ویژدانە زیندووەکان، هاواردەکەن و داوا لە هەمووان دەکەن، ئەوە بێننەوە یادتان کە ئێوە رۆڵەی گەلێکن و، خاوەنی هیوا و مێژوو و ئایینێکن، کە خوێنڕشتنی بە ناهەقی حەرام کردووە .. سوپاکەشتان سوپای عێراقە و، سوپای مالیکی نییە هەروەکو هەندێ کەس وای ناوی دەبەن .. نووری مالیکی دەگۆڕێت و نامێنێت ،بەڵام مادام عێراق ماوە سوپاش دەمێنێت.
لەسەر رۆڵە جوامێرەکانی عێراق پێویستە، بواری ئەو هەلپەرستانە نەدەن،کە بارو دۆخەکە بقۆزنەوە و، سوپا لە ڕێ دەرکەن و، تووشی شەڕێکی ناوخۆیی بکەن و هەمووان پێوەی بگلێننو، بکەوینە ململانێ و بەربەرەکانی یەکتری.
عێراق داواتان لێدەکات، غیرەتان هەبێ و، خوێنڕشتن رابگرن .. وا دە ساڵە ، وڵات لەت لەتدەبێ .. بە فیڕۆ خوێنی هاوڵاتییان دەڕێژرێ و، بەبێ نرخ دەمرن .. نە پرۆژەی ژێرخان و بنیاتنان هەیە، نە ئاوەدانی و گەشەکردن بوونیان هەیە. سامان و خێروبیری ئەم وڵاتە ، بەشی هەژاران .. لەلایەن سیاسییەکان و سەرکردە تایفییەکان وسەرکردکانی کوشتن و بڕین و تاوانەوە، دەدزرێن .. هەر وەکو سیاسەتمەداردکتۆر (عادیل عەبدولمەهەدی ـ جێگری پێشووی سەرکۆماری عێراق ) وەسفی دەکا و دەڵێ: \"حکوومەتێکی بێدەسەڵات، کە لە دابینکردنی ئاساییش و لە خزمەتگوزاری و لە کۆمەڵایەتیدا شکستی هێناوە.\"
وەکو ئەرکێکی نیشتمانی و رەوشتی، داوا لە هەمووان دەکەین، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بیڕووخێنن.
داوا لە هەموو رۆڵە سەربەرزەکانی وڵاتی دووڕووبار دەکەین، کە ئاگری شەڕ و بەربەرەکانی تایفی بکوژێننەوە ، ژیرانە رەفتاربکەن و ، بەزەییتان بە خەڵکی بێتاوندا بێتەوە .. با چیتر تەڕ و وشک پێکەوە نەسووتێن .. برایەتی راستی و هاووڵاتیبوونتان بێننەوە بەرچاوتان . .کە هەموو رۆڵەکانی ئەم گەلە یەک دەخات.
داواش مالیکی دەکەین کە بە خۆیدا بچێتەوە و ، ئاقڵ بێتو، بە دەنگی ئەو هەوڵ و دەستپێشکەرییانەوە بچێت، کە دەیانەوێ بارودۆخەکە هێوربکەنەوە .
پێویستە سوپای عێراقیش، لە ململانییە سیاسییەکان ولە لێدانی گەل و لە لایەنگیریی تەرفێک و، لە توندوتیژی و ، لە بە کارهێنانی چەک بۆ سەرکوتکردنی هاوڵاتیان خۆی بە دوور بگرێت و لە ئەرکی نیشتمانیی سۆپا لانەدات و ، خۆی نەخاتە لیستی رەشەوە.
ئەو تاوانانەی کە ( سەدام)ی دیکتاتۆر ، دەرهەق بە گەلی عێراق کردنی،ئەمە لە مالیکی قبووڵ ناکەین .. با مالیکی چارەنووسی رەشی دیکتاتۆری گۆڕبەگۆڕ سەدام بێنێتە یاد و بەرچاوی خۆی .
(*) ئەم نووسینە ، لە نووسینی ( فلاح المشعل) ە ، کە لە ( ٢٨ / ٤ / ٢٠١٣) دا ، لە ماڵپەڕی ( کتابات ) دا ، بە زمانی عەرەبی بڵاوی کردۆتەوە .. بە کەمێک دەستکارییەوە گۆڕیومەتە سەر زمانی کوردی .