عه‌قڵییه‌تی رێبه‌رایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆن، هۆکارێک بۆ به‌رده‌وامی سه‌ره‌ڕۆیی له‌ئێراندا!
20:10 - 16 رەشەمه 2714
Unknown Author
شۆڕش گوڵکار
ڕێبه‌رایه‌تیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌هۆی بیرته‌سکی و گریمانه‌یی و کهمبوودهدهروونییهکانیان، بیرۆکه‌ی خۆیان به‌باشترین و خوازراوترین بیرۆکهدهزانن و ده‌یانهه‌وێ هه‌موو که‌س وه‌کوو ئه‌وان بیر بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایکردووهکهقهت نه‌توانن خۆیان لهجێگەی که‌سانی دیکهدابنێن و دادوەری له‌سه‌ر خۆیان بکه‌ن، چوونکهلهقوڵایی فکریاندا باوەڕیان به‌ئازادیی بیروڕا و هزری نوێ نه‌بووه، بۆیه‌هیچ کات ناتوانن رێز بۆ بیروبۆچوونی دیکهدابنێن و ته‌نیا و ته‌نیاش به‌دوای ده‌سته‌به‌رکردنی قازانجی تاکه‌که‌سی و کاتی خۆیانن و رێڕەوی له‌و سیاسهتهدهکهن که‌کورد گوته‌نی: “خۆم و دایکم سه‌ید بین، به‌رزه‌نجی سه‌ریان به‌ریشی بابیان”.
ئیدی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی گرینگ نییهبهلایانهوه و له‌بیریشیان کردووه، ته‌نانه‌ت ئاوڕێکیش له‌داهاتوو ناده‌نه‌وه‌و ته‌نیا به‌دوای بردنی خهلهیهکن له‌و خه‌رمانه. چونکه‌ئه‌و سێ تایبهتمهندییهکهبریتین له“زانایی، بوێری و باوەڕ” ده‌بێ هه‌ر خه‌باتگێڕێکی راسته‌قینه‌ش هه‌یبێ، ئه‌مان نیانه‌و هه‌موو کاتیش پرسوونان.
مه‌خابن ئه‌م شێوهبیرکردنهوهو ههڵسووکهوتهبووهتهکولتوور و فه‌رهه‌نگ له‌م وڵاته‌داو وه‌کوو دومه‌ڵێکی لێ هاتووهکهبههیچ (ئانتی بیووتیک)ێکیش چاک نابێت و ئه‌مه‌ش نیشانهلهعهقڵییهتێکی نادروست و لاوازی ئه‌ۆ ئۆپۆزیسیۆنهدهدا.
بۆیه، هیچ کات ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی لهئێرانێدا نههاتۆتهئاراوهو زۆرتری ئه‌و رووداوانه‌ش کهبهنێوی ئاڵوگۆڕی بۆ هێنانه‌دی دێموکراسی کراوه، شتێکی رواڵه‌تی و لاوه‌کی بووه، چوونکهئهگهر به‌شێوه‌یه‌کی خێرا سه‌یری رابردوو ئێستای ئێران بکه‌ین ده‌بینین که‌به‌شێکی زۆر لهوانهکهدهسهڵاتیان بهدهستهوهبووهو هه‌یه، پێشتر ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر بهسیستمهحکومهتیهیهک له‌دوای یه‌که‌کان دهربڕیوهبهڵام پاش به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌م کهسانهوهبۆ خۆیان بوونه به‌مه‌زنترین و سه‌ره‌ڕۆترین دیکتاتۆره ملهوڕه‌کان .
به‌م پێیهبهو ئاکامهدهگهین که‌به‌ڕاستی له‌ناخ و وجوودی ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ئێرانێ‌دا هه‌زاران “عه‌لی خامنه‌یی” و “خومه‌ینیی” و “په‌هله‌وی” نوستووه، به‌س ده‌رفه‌تیان بۆ ناێتهپێشێ کهبێنهمهیدان و وه‌کوو وان ده‌ست بکه‌ن به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی راشکاوانهدهبێ بڵێین که‌ئه‌م جۆرهعهقڵییهته، باروودۆخێکی لهئێرانێدا پێکهێناوهکهبۆتههۆی ئه‌وه‌ی که‌ژیانی خه‌ڵک له‌گێژاوێکی پڕ لهکێشهکۆمهڵایهتیهکاندا خه‌ریکی نوقمبوونهو رێگای قوتار بوونیش نادۆزێتەوە و هه‌رچی کاتیش تێپه‌ڕ ده‌بێ له‌هه‌ڵدێرو له‌نێوچوون نزیکتر ده‌بێته‌وه.
چوونکهخهڵک چاک ده‌زانن که‌ئامانجی رێبه‌رایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن له‌هه‌ر کوێی ئه‌م دنیایهبێ، گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری وڵات و گۆڕینی سیستەمی بهڕِێوهبهرایهتی وڵاته، ئه‌ویش بۆ باشتربوونی ژیانی خه‌ڵک و به‌ره‌و پێش چوونی وڵاته‌که‌یان، به‌ڵام بهداخهوهلهئێراندا ته‌نیا و ته‌نیا مه‌به‌ستی رێبه‌رایه‌تی ئه‌ۆ ئۆپۆزیسیۆنهگۆڕینی “ئیکس”و هێنانه‌گۆڕی “ئیگریگه”و جێگیر کردنی سیستەمی لاسایی کردنهوهیە له‌نێو خه‌ڵک، له‌جیاتی فه‌رهه‌نگی لێکۆلینه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌و پرسیار کردن.
هه‌ر بۆیهزوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ش ههمیشهلهم وڵاته‌دا دووپات ده‌بێته‌وه‌و بێ ده‌ره‌تانیش باڵی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا کێشاوه‌و وڵاتی خستووهتهناو پهلهقاژهوە.
هه‌روه‌ها جێگای ئاماژهیهکهئهم شێوهبیرکردنهوهکهدهبێتههۆی به‌رده‌وامی سه‌ره‌ڕۆیی، کارێکی کردوهکهنیشتمانهکهمان ههنووکهپهرۆش و نیگه‌ران و حهپهساوهبێت و ترس و خۆفیشی هه‌بێت له‌و داهاتووهتاڵهکهچاوهڕێیهتی.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و کوردپا لە ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە