شەعبان محەممەدی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا

11:35 - 23 بانەمەڕ 2722

شەعبان محەممەدی ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو چالاکە فەرهەنگییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی شەعبان سەردانی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی مەریوانیان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەی "محەممەدیـ"ـیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ، شەعبان محەممەدی ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕ، شەعبان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ئازاد کرابوو.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، شەعبان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرابوو.