شووناسی \"ئێرانی مێژوویی\" وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له نێوان خه‌یاڵ و راستیدا
21:21 - 1 گەلاوێژ 2714
Unknown Author
شاهۆ حوسێنی
پێشه‌کی:
ئه‌م جوغرافیایه‌ی ئه‌مرۆکه به ناوی ئێران وه‌ک وڵاتێک ده‌ناسرێ، له راستیدا به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سهفهوێکانه، هه‌ر به‌م جۆره‌ی که واڵتێر هێنتس مێژووناسی ئاڵمانی ده‌ڵێ که مێژووی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی ئێرانی کاتێک ده‌س پێده‌کات، که له ساڵی ١٥٠١ زایینی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی تاجی پاشایه‌تی نایه سه‌ر سه‌ری و به خۆی کوت \"شاهه‌نشای ئێران\"، ئه‌وه‌له کاتێک دایه که مێژوونوسانی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران و ده‌رکه‌وتنی ئێران وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی یه‌کگرتوو مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه و هه‌ر وه‌ها باس له‌وه‌ده‌که‌ن که وشه‌ی ئێران هه‌ڵگری مانای ره‌گه‌زی – ئێتنیکیه و له وشه‌ی \" ئاریا\" داکه‌وتووه، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانی سێرجان مه‌لکۆم، مێژوونووسی سکاتله‌ندی ده‌ری خستووه، که ئێران هه‌ڵگری هیچ مانایه‌کی ره‌گه‌زی - ئێتنیکی نییه و به پێچه‌وانه هه‌ڵگری مانایه‌کی ئایینێ، به جۆرێ که وشه‌ی \" ئێر\" وشه‌یه‌کی په‌هله‌ویه به مانای ئیماندار که وابێ وشه‌یه \"ئێران\" به مانای سه‌رۆک و گه‌وره‌ی ئیمانداران واته شای \"پێرشیا\" یان فارسه‌کان و نهتهوهکانیتر، به‌ڵام له درێژه‌دا وشه‌ی ئێران بۆته خاوه‌نی مانای ره‌گه‌زی - ئێتنیکی.
مێژووی ده‌سه‌ڵات له ئێران و ئێران وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ:
مێژوونووسان، مێژووی ئێران دابه‌ش ده‌که‌ن به‌سه‌ر دوو ده‌وری گشتی یه‌که‌م: مێژووی ئێران به‌ر له هاتنی ئیسلام و دووهه‌م: مێژووی ئێران پاش هاتنی ئیسلام، له هه‌مان کاتیش‌دا مێژووی ئێران به‌ر له ئیسلام خاوه‌نی دوو به‌شه ئێرانی به‌ر له هاتنی ئاریاییەکان و ئێرانی پاش هاتنی ئاریایه‌کان.
جوغرافیای ئێران به درێژایی مێژوو مرۆڤ و ژیانی مرۆڤی به خۆیه‌وه دیوه، هه‌ر بۆیه کاتێک باس له ئێران ده‌کرێ ناکرێ ته‌نیا مه‌به‌ست ئه‌و سه‌رده‌مه بێت که ئاریایه‌کان هاتوونه‌ته ناو ئه‌م جوغرافیایه. به‌ر له هاتنی ئاریایه‌کان بۆ ناو ئێران له ناوچه جیا جیاکانی ئه‌م خاکه‌دا، مرۆڤ گه‌لێک ژیاون، خاوه‌نی مێژوو و شارستاننهیت، شارستانییه‌تی شاری سووتاو له سیستان، ئۆرارتۆکان له ئازه‌ربایجان، ماننایه‌کان له کوردستان و کاسێکان له لۆرستان به‌شیک له‌و کۆمه‌لگا مرۆییانه بون. له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌موو کات به‌شێک له جوغرافیای باشوری ئێران له ژێر کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی سۆمێرییەکان، کلدانێکان، بابلییەکان و ئاشوورییەکاندا بوه.
مێدییەکان یه‌که‌م که‌س بوون که ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتوویان له ئێران‌دا پێک هێناوه، بەپێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی مێژوونووسی رووس دیاکۆنۆف ده‌سه‌ڵاتی مێدییەکان به‌رهه‌می یه‌کگرتنی شه‌ش خێڵی گرینگ بوون که ته‌نیا دوو خێڵ له‌م شه‌ش خێڵه سه‌ر به ئاریاییه‌کان بوون، که وابێ ده‌شێ بگووترێ مێدییەکان به‌ته‌واوی ئێرانی نه‌بوون هه‌ر وه‌ها چاوخشاندنێک به نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مێدییەکان ده‌ری ده‌خات که ئه‌وان به سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا که ئه‌مرۆکه وه‌ک ئێران ده‌ناسرێ ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌دا هه‌بوه که ئه‌مرۆکه له ده‌ره‌وی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێراندایه.
ئیمپراتۆری ههخامهنێشێکان: له پاش مێدییەکان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌که‌وێته ده‌ست فارسه‌کان که تایفه‌یه‌ک له ئارییەکان بوون، و ئیمپراتۆری هه‌خامه‌نێشی داده‌مه‌زرێ، که بۆ یه‌که‌م جار جه‌گه‌له ئێرانی ئه‌مرۆ، ناوچه‌گه‌لێکی زۆری تریش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وان‌دا بوه، له پاش رووخانی ههخامهنێشێکان بۆ ماوه‌ی ٣٤٩ ساڵ ئارییەکان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه و ئێران به‌شێکه له‌وڵاتی یۆنان و به هۆی یۆنانییەکانهوه ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌برێ. به واتایه‌کی تر بۆ ماوه‌ی ٣٤٩ ساڵ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له جوغرافیای ئارێکاندا بوونی نه‌بوه.
ئیمپراتۆریی ئهشکانییەکان: له‌پاش رووخانی سلووکێکان، ئیمپراتووری ئه‌شکانێکان داده‌مه‌زرێ، له سه‌ر ده‌می ئهشکانییەکانیشدا ئێرانی ئه‌مرۆ هاورێ له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتی تر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران دابوون که ئه‌مرۆکه وڵات گه‌لیێکی سه‌ربه‌خۆن.
ئیمپراتۆری ساسانی: ئه‌م ئیمپراتۆریه، ئاخرین ئیمپراتۆری ئارییەکان بووه، به‌ر له‌هاتنی ئیسلام که میراتگری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جوغرافیای ئه‌شکانێکان بوو، به‌هاتنی ئیسلام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاریایه‌کان له ئێران ده‌رووخێت و ئه‌م وڵاته ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌به‌کان، تورکه‌کان و مه‌غۆله‌کان، به‌جۆرێ که بۆ ماوه‌ی ٩٥٠ ساڵ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی ئاریاییه‌کان بوونی نییه، ئه‌گه‌ر چی جاروباره له به‌شیک له‌ئێران ده‌سه‌ڵاتێکی خۆجێی ئێرانی سه‌ر هه‌ڵده‌دا به‌ڵام هیچکات ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو ئێران‌دا نه‌بوو، که له‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌کرێ به مانه ئاماژه بکرێ: تاهیرێکان، سهففارێکان، سامانێکان، زیارێکان، بووییهکان
له‌پاش هاتنی ئیسلام بۆ ئێران نزیکه‌ی ٢٠٠ ساڵ عه‌ره‌به‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، له پاشان ئێران له ناو ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌کاندا دابه‌ش بوو، ساڵی ٩٧٥ زایین‌دا تورکه‌کان روو له ئێران ده‌که‌ن و به هۆی غهزنهوییەکان به‌شێکی زۆر له ئێران داگیر ده‌کرێ که هیچ پێوه‌ندێکی ره‌گه‌زیان له‌گه‌ڵ ئێرانییەکان که ئاریایی بوون، نییه ، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که مێژوو نووسانی ئێرانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تورکانه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئیڕان ده‌ناسێنن، له‌پاش غهزنهوییەکان، سلجووقییەکان، خارهزمشایهکان، تهیمورییەکان و مه‌غۆله‌کان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌گرنه ده‌ست و به گشتی ده‌سه‌ڵاتێک به ناوی ئێران لە گۆڕیدا نامێنێ، به‌ڵام له پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سهفهوییەکانه که به‌هه‌ڵه به تورکیان ناو ده‌بن له کاتێکدا به وته‌ی ئینی به‌ززاز ئه‌وان کوورد بوون، بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی سیاسی و ده‌سه‌ڵات له ئێران، حاکمێک به خۆی ده‌ڵێ \" شاهه‌نشای ئێران\" و به وته‌ی توێژه‌رانی سیاسی مێژووی ده‌وڵه‌تی ئێرانی له سه‌رده‌می سهفهوییەکانهوه ده‌ست پێده‌کا، له‌پاش رووخانی سهفهوییەکان، ئیمپراتۆری ئێران رۆژ به رۆژ چکۆله‌تر ده‌بێته‌وه‌و هه‌رجاره‌ی گه‌لێکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی له ئێران داده‌برێ.
دوا وته:
به‌پێچه‌وانه‌ی باوه‌ری مێژوو نووسانی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌هزری پاوانخوازانه‌ی پان ئێرانی، هیچ کات ئێران قه‌واره‌یه‌کی سیاسی به‌رده‌وامی یه‌کگرتوو نه‌بوه، به جۆرێ که به درێژایی مێژوویه‌کی ١٣٠٠ ساڵه جوغرافیای ئێران به‌شێک بووه له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارانێکی بیانی وه‌ک یۆنانی، عه‌ره‌ب، تورک و مه‌غۆل، که وابێ باس کردن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی _ مێژوویی جگه له وه‌هه‌م و خه‌یاڵ شتێکی تر نییه.
هه‌روه‌ها به‌خشینی مانای ره‌گه‌زی و به‌کار هێنانی وشه‌ی \"ئێران\" وه‌ک هێمای یه‌کگرتویی ئه‌تنیکی، زمانی، کلتووری، نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تێکان و به‌گشتی شووناسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له وڵاتێک‌دا که پێی ده‌گوترێ ئێران به‌کڵک وه‌رگرتن له‌هێزی نیزامی و زۆری حکوومه‌تی، به‌شێوه‌ی سڕینه‌و و له‌ناو بردنی شووناسی نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کانی ئێران، له سه‌رده‌می ره‌زاشای پههلهوییەوه ده‌ستی پێ‌کرد، رووناک بیره پان ئێرانییەکان به‌کڵک وه‌رگرتنی ئامرازی له وشه‌ی ئێران، ده‌سه‌ڵاتێکی پاوانخوازانه‌ی فارسیان به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له شووناسی نه‌ته‌وه‌یی فارسه‌کان( وه‌ک زمان، کلتوور، ئایین) و هاوکات سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، که‌مینه‌کان، به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاند، که ئه‌م ره‌وته له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامیشدا هه‌ر به‌ر ده‌وامه ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی به رواڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینییە.