شنۆ؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادی‌خا" خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.