سەلاحەدین ئەفلیدە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

13:59 - 8 خاکەلێوه 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاحەدین ئەفلیدە"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ٩٩، ئەو هاووڵاتییە، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی وەپاڵداو دژی سەلاحەدین، "هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو.