سەرەتای پیلانێک بۆ سەر حیزبی دێمۆکرات یان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک
14:42 - 18 رەشەمه 2714
Unknown Author
بێستوون هەورامی
مێژوی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد دەیان لاپەڕەی ئاڵۆزی ناوخۆیی و کەرتبون و پیلانگێڕی دژبەیەک و بگرە لەهەندێک شوێنیشدا بەکرێگیراوی و هێنانی سوپای وڵاتان دژ بەیەکیشی تێدا تۆمارکراوەو لەئەمڕۆشدا کە دونیا پێشکەوتنێکی هەمەجۆری بەخۆیەوە بینیوەو شەڕی تیرۆریستانی داعشیش وایکردووە خەریکە جۆرێک لەیەکبونی نەتەوەیی لای تاکی کورد دروست ئەبێ، پێموایە بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی کۆمەڵگەوە لای بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان بەبیانوی جۆراوجۆر هێشتا جێبەجێ کردنی پیلانگێڕی وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامی هەیە!؟
بۆ ئەم مەبەستە ماوەیەکە لەمیدیاکانەوە لەلایەن بەرپرسانی هەردوو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە باس لەیەکگرتنەوەیان ئەکەن!؟ ئەم ئاماژەیە ئەگەرچی مایەی خۆشحاڵیی گەلی کوردە لەئاست کوردستانی گەورەدا، لەهەمانکاتدا ئەوەشمان لەیادنەچێ حیزبی دێمۆکرات وێڕای ئەوەی مێژویەکی پرشنگداری لەخەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورددا هەیە بەڵکوو توانیشی لەدوای دەوڵەتی مادی کوردییەوە لە١٩٤٦ کۆماری کوردستان لەمهاباد بەپێشەوایەتی قازی رابگەیەنێ و لەبەرانبەر توڕەیی و پیلانگێڕی دوژمنانی گەلی کورددا پێشەواو هاوڕێکانی مەرگیان لەبڕی بەجێهێشتنی گەل و نیشتمانەکەیان هەڵبژارد ئەمەش بەدیوێکی دیکەدا واتای قەرزار بوونمانە لەبەرانبەر خەباتی ئەو حیزبە، بەڵام ئەم ئاماژەیە نەک هەر بەپێی پێویست هەنگاوی بۆ نانرێ بەڵکو لەچەند رۆژی رابردودا بەبیانووی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەکێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێزێکی دژە تیرۆر!؟ بەبێ گوێدانە هیچ بازگەو هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات لەکۆیە هەڵیانکوتایە سەر کەمپی ئازادی، لەکاتێکدا دادگا ئەیتوانی لەڕێگەی پۆلیسەوە بەشێوەیەکی یاسایی و مەدەنیانە ئەو داوایەی ئاراستەی سەکردایەتی حیزبی دێمۆکرات بکردایە بۆ رادەستکردنی کەسی تۆمەتبار بەدادگا نەک بەو شێوەیەی کەمیدیاکان باسی لێوەدەکەن، ئەم ئاماژەیە لەم کاتەدا کەهەردوو حیزبی دێمۆکرات سەرقاڵی کۆبونەوەو یەکگرتنەوەن بەر لەهەموو خوێندنەوەو ئەگەرێکی جیاواز زیاتر بۆنی پیلانگێڕی وڵاتانی ناوچەکەی بۆ دەکرێ، بۆ ئەم مەبەستە ئەو سەرقاڵبونەی هەردوو حیزب، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش بەپێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچونی ئەو روداوە هاتەدەنگ، بەڵام واهای نابینم ئەم لیژنەیە ئەگەر سەرەداوێکی پیلانگێڕی وڵاتانی لەو هەڵکوتانەی دژە تیرۆری بۆسەر کەمپی ئازادی بەدەستبکەوێ و لەمیدیاکاندا بەهۆی ئەم رەوشەی هەرێم و ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی گرتووەتەوە بڵاوی بکاتەوە!؟ چونکە لەچەند ساڵی رابردودا گەلێک تاوان لەمە گەورەتر هەر لەتیرۆر و بوردومانکردنی بارەگاکانی حیزبی دێمۆکرات لەکۆیە لە٢٦/٦/١٩٩٦دا بەڕێنمایی و ئاگایبونی یەکێتی نیشتمانی رویانداو هیچ ئەنجامێکی نەبوو، بەڕای من ئەوەی لەمکاتانەدا بۆ هەردوو حیزبی دێمۆکرات و گەلی کورد خوازراوە نەوەستا نیانە لەیەکگرتنەوەی خۆیان و دارشتنی پلانێکی نوێ بۆ یەکخستنەوەو دروست کردنی بەرەیەکی کوردستانی بۆ هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چونکە دەست تێوەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکەو هەروەها گوشارەکانی وڵاتانی رۆژئاواو ئەمەریکا بۆسەری و زۆر بونی بارگرانی ژیان لەسەر شانی گەلانی ئەو وڵاتەو ئاماژەیەکی دروستن بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەر روداو پێشهاتێکی سیاسی و سەربازی لەو وڵاتەدا رودەدەن، بۆیە لێرەدا جێگای خۆیەتی بپرسین: هەڵکوتانە سەر حیزبی دێمۆکرات سەرەتای پیلانێک بۆسەر حیزبی دێمۆکرات یان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ؟
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و کوردپا لە ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە