سەرنجێک بۆ گرژییەکانی ئەم دواییەی کێلەشین
13:52 - 14 جۆزەردان 2715
Unknown Author
حەمە جاف
حیزبی دێموکرات بەدرێژایی مێژووی حەفتا ساڵەی خۆی کە بۆ سەدەیەک دەچێ لە پێناو ئامانجە پیرۆز و گەورەکانی دا ملکەچی بۆ هیچ لایەن و هێزێکی دەرەکی و نێوخۆی نەکردووە و هەموو کات سەربەخۆ بووە لە بڕیاراتی سیاسی و ئەخلاق و پرنسیپی حیزبی \" بۆیە چەندین جار بەر لەوەی هێز ڕەوانەی ئەو ناوچانە بکا (پ ک ک)ی ئاگادار کردەووە کە دەیهەوێ لەو سنوورانە تێپەڕ ببێ هەرچەند هیچ پەیوەندیەکیشی بە ئەوانەوە نیە تەنها هۆی ئاگادار کردنەوەی (پ ک ک)بۆ ئەوە بو هێزەکانی ئەوانیش لەو ناوچانە دا هەڵدەسوڕێن و چالاکی سیاسی و وەرگرتنی گومرک لەخەڵکی ناوچەکەیان هەیە بۆیە نەکا تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو ببن هەرچەن بەداخەوە توشی ڕوداوێکی خوازراوو لەلایەن ناحەزانی حیزبی دێموکراتەوە بوو و (پ ک ک) هەڵوێستێکی ناجوێمێرانە و جینایەت خوڵقێنی گرتەپێش و خیانەتێکی گەورە و مێژووی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت حیزبی دێموکرات کرد.
لەهەمان کاتدا حیزبی دێموکرات لەسەر ئەوەی کە بەهۆی توندڕەووی و سەرەڕۆیی (پ ک ک)شەهیدێک و چەن برینداری نەخوازراویدا ئامادەیی خۆیی بۆ وتوێژ و دیالۆگ لە گەڵ (پ ک ک)دەربڕی کە پێش بەوەش بچێتە ئەو سنورانە کە زێدگای چەندین ساڵەی بووە لە ڕابردوو دا و حەشارگای پێشمەرگەکانی بووە (پ ک ک)ی ئاگادار کردبووەوە بەڵام ئەوان نەک جواب نەدانەوە بەڵکوو هیچ هەڵوێستێکی سیاسی ئەرێنیان بەرامبەر بە حدکا نەبوو تەنانەت بەرژەوەندی سیاسی و نەتەوایەتیان لەژێر پێ خست. لەهەمان کاتیشدا کە دەڵێن ئێمە حیزبێکی کوردستانی و نەتەوەیین لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بەرژەوەندی نەتەوەیی پێش هەموو شتێک دەخەیین کەواتە بۆ لە جیاتی هاوکاری و پاڵپشتی و ڕووکردن لە هێزەکانی حیزبی دێموکرات پشتی تێکردن و جوابی ئەو هێزەی بە گوللە و فیشەک دایەوە؟
بۆ ڕەوایە هێزەکانی ئەوان لەهەموو بەشێکی کوردستان مەوجودیەتی هەبێ و چالاکی هەبێ\"بەبێ ئیزن وەرگرتن لەهێز و لایەنە سیاسیەکانی دیکەی بەشەکانی کوردستان کە خودی ئەو هێزو لایەنانە مافی بێئەملاو ئەولای خۆیانە کە پێش بە هەر هێزێکی بیانی یان کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان بگرن! لەهەمان کاتیشدا بەڵام بۆ هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی دیکەی کوردی بەڕەوای نازانێ تەنانەت لەو بەشەی کە خەبات تێیدا گیرساوە چالاکی خۆیان بکەن\"؟
هەموو ئەمانە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە (پ ک ک)ئامانجی تەنیا چەسپاندن و سەپاندن و حاکمیەتی و دەسەڵات و پاوانخوازی خۆیی بەسەر لایەنە سیاسیەکان و پارچەکانی دیکەی کوردستانە و دەیهەوێت هەموو وزەو بەرەوپێشچوونێکی پۆزەتیڤی هەر بەشێکی کوردستان بە مەیلی خۆی هەڵوشێنێ و خزمەت کردن بە نەیاران و دوژمنانی کورد و کوردستان بکا بۆیە ئەگەر (پ ک ک)بیەوێ بە زۆرەملێ و زەبروزەنگی چەک و گوللە جوابی هێزە سیاسیەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بداتەوە و نەیهەوێ بێتە سەر ئەو باوەڕە پاشەکشە بە گریلاکانی بکا و لەجیاتی خزمەت کردن و خۆی گوتەنی بەرژەوەندی نەتەوایەتی بەرچاوگرتن خۆ دەتوانێ بێتە سەر مێزی دیالۆگ و وتووێژ، ئەگینا بە دڵنیاییەوە دەکەوێتە بەر کڵپەی شۆڕشی سوتێنەری هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات وتەنانەت کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات و بۆیە دەبێ ئاگاداربێ لەوەی کە جارێکی تر ناوبانگی خیانەت کارانە بەسەر خۆی دا زەق دەکاتەوە و ئەو کردەوە ناجوانمێرانە دەبێتە خاڵێکی ڕەشی دیکە بەسەر ڕوومەتیەوە.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە