سیاسه‌ته بێبنه‌ما و پۆپۆلیستیه‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر چوونه سه‌ری رێژه‌ی حه‌شیمه‌ت له ئێران‌دا
22:12 - 18 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمەند
رێکه‌وتی یازده‌هه‌می بانهمهڕ١٣٩٢، بۆ چه‌نده‌هه‌مین جار له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا باس له چوونه سه‌رێی رێژه‌ی حه‌شیمه‌ت له ئێران‌دا کرا و \"عه‌لی سه‌نگی\"به‌رپرسی ناوه‌ندی سلامه‌تی بنه‌ماڵه و حه‌شیمه‌تی وزاره‌تی بێهداشت ئێران راگه‌یاند: \"حه‌شیمه‌تی ئێران که هێستا نزیک به ٧٦ میلیون که‌سه، ده‌بێ دوو به‌رابه‌ری لیبێ و بگاته ١٥٠ تا ٢٠٠ میلیون که‌س و به‌و پێیه هه‌ر ئێرانیک ده‌بێ ٥ تا ٦ مندالی بێ. ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی ئاماژه‌ی به قسه‌ی \"خامنه‌یی\" رێبه‌ری رژیم کرد که وتوویه‌تی ده‌بێ حه‌شیمه‌تی ئێران بگاته ئه‌و رێژه‌یه و ئێمه‌ش ئه‌م بریاڕه ده‌خینه بواری جێبه‌جی کردن\".
یه‌کێک له پێکهاته‌کانی هه‌ره گرینگی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه و رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی هه‌ر وڵاتێك به سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی ته‌مه‌نی و ڕگهزیوه گرینگی تاێبه‌تی هه‌يه.
زانیاری له سه‌ر رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی وڵات، یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانه بو پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا. بۆ پلان و به‌رنامه‌ریزی باشتر بۆ ژیان خه‌ڵك و بردنه‌سه‌ری رێفاه و ئاسایشی شارۆمه‌ندان ده‌بێ زانیاریت له سه‌ر رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی هه‌بێ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا زانیاری له سه‌ر ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌ت وڵات له ڕابڕدوویه‌کی زۆر دوور،له وڵاتێک وه‌کوو چین پێشینه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌وه‌ڵین سهڕژمێڕی به شێوه‌ی مۆدێڕن، له سه‌ده‌ی هه‌ژده زایینی له وڵاتانی بڕیتانییا، ئیتالیا، ئاڵمان و ئامریکا بوونی هه‌بووه.
له ڕابردوودا سیاست و بیروڕای حه‌شیمه‌تی زۆرتر له سه‌ر ئه‌وه بوو که حه‌شیمه‌تی کۆمه ڵگا زیاد بکرێ و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان زۆر بوونی حه‌شیمه‌ت هانده‌ری سه‌ره‌کی له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری ده‌زانرا و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکان له سه‌ر زۆربوونی حه‌شیمه‌ت جه‌ختیان ده‌کرده‌وه.به‌لام له به‌رامبه‌ر دا وڵاتانێک هه‌بوون و به پێجهوانهیئهوه بیریان ده‌کرده‌وه به کار دانه‌وه‌ی کاریگه‌ریکانی زۆر بوونی بێبه‌رنامه‌ی حه‌شیمه‌ت له بیری خه‌ڵک دا، له سه‌ر کۆنترول و پاراستن حه‌شیمه‌ت تا راده‌یه‌کی گونجاو پێداگرییان ده‌کرد هه‌ر به‌و پێیه \"مالتووس\" له ئاخری سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی زایینی، گه‌لاله‌یه‌کی له سه‌ر بنه‌مای که‌م بوونه وه‌ی زاوزێ هێنا گۆری و له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا پێشکهتووکان و پیشه‌ییه‌کان ره‌چاو کرا.
ئه‌ورۆکه و به‌تایبه‌ت له نیوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو (١٩٥٠ به‌ولاوه)به به‌رچاوبوونی کێشه‌ی ناشی له زیادبوونی حه‌شیمه‌ت له جیهان یه‌که‌م پیویستی به سه‌رژمیری حه‌شیمه‌ت و دووهه‌م گرتنه پێشی سیاستی حه‌شیمه‌تی له سه‌ر بنه‌مای کۆنترول زاوزی و په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زۆرتر و باشتری ته‌نزیمی بنه‌ماڵه له کۆمه‌لگا جۆراوجوره‌کان زۆرتر بایخی پێدرا و له زۆربه‌ی کۆمه‌لگا پێشکه‌وتوو و له حالی پێشکه‌وتن دا هاتۆته بواری جێبه‌جی کردن.
هه‌وڵین سه‌رژمێری حه‌شیمه‌ت له ئێران‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بو ساڵی ١٣٣٥و هه‌ر له کات را تاکوو هێستا سیاسه‌تی حه‌شیمه‌تی له سه‌ر بنه‌مای ته‌نزیمی بنه‌ماڵه له دوو قۆناغ دا ره‌چاو کراوه: یه‌که‌میان ده‌گه‌رێته‌وه به پێش هاتنه سه‌رکاری رژیمی کۆماری ئیسلامی و له ساڵی ١٣٤٦ تا ١٣٥٧و دووهه‌میان دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران و له ساڵی ١٣٦٨ تاکووهاتنه سه‌رکاری ئهحمهدینژاد سهرهوکۆماری رژیمی ئێران له ساڵی ١٣٨٤.
له پێش شۆرشی گه‌لانی ئێران‌دا و له به‌رنامه‌ی سێهه‌می ئاوه‌دانی ئه‌و کاتدا (١٣٤١ تا ١٣٤٦) بایەخێکی زور درا به حه‌شیمه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری چاوه دێرییان به سه‌ر حه‌شیمه‌تی وڵات‌دا ده‌کرد و دوا به دوای ئه‌و و له ساڵی ١٣٤٦ \"بێهداشت و ته‌نزیمی بنه‌ماڵه\"که دوای ماوه‌یه‌ک بوو به \"حه‌شیمه‌ت و ته‌نزیمی بنه‌ماڵه\" له ئێران دا پێکهات تا به زاوزی (باروری) حه‌شیمه‌تی وڵات چاوه‌دێری بکا و زاوزێ له وڵات کۆنتروڵ بکا و له ماوه‌یه‌دا و له ساڵی١٣٤٦ تا ١٣٥٧ توانیان تا رادهیهکیباش حه‌شیمه‌ت کۆنتروڵ بکه‌ن و له ماوه‌یه‌دا نرخی روشدی حهشیمه تا ٤/٢ راگرن.
دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران و هاتنه سه‌رکاری رژیمی کۆماری ئیسلامی به سرنج‌دان به‌وه‌ی که رژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو خوازیاری ئه‌وه بوو که بو کاروباری نیزامی،دهبێحهشیمهت روو له زیادبوون بکا و بهپێیئهو ئال و گۆره‌ێ که له بیر و باوه‌ری سیاسی و مه‌زهه‌بی خه‌ڵک دا پێکیانهێنا حه‌شیمه‌تی ئێران رووی له زیادبوون کرد و تا ساڵی١٣٦٨ نرخی روشدی حه‌شیمه‌ت گه‌یشته نزیک به ٤%.
دوای ساڵی١٣٦٨ و کۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێراق، به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامی هاتنه سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه که ناتوانن پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کلتووری کۆمه‌ڵگا چاره سه‌ر بکه‌ن و خه‌ڵک توانای دابینکردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کان (خوارده‌مه‌نی، شتوومه‌ک و ماڵ)یان نییه بریاریان دا که حه‌شیمه‌ت کۆنتروڵ بکه‌ن.
هه‌ر له پێوه‌ندییه‌دا و له ساڵی ١٣٦٨ به‌و لاوه به ته‌رخان کردنی سه‌رمایه‌کی زۆر له هه‌موو بوارێک‌دا، حه‌شیمه‌تیان کۆنتروڵ کرد و له سه‌رژمیری ساڵی ١٣٨٥ دا نرخی روشدی حه‌شیمه‌ت تا١/٦٢ که‌م بوونه‌وه‌ی به خووه بینی.
دوای هاتنه سه‌رکاری ئهحمهدینژاد و به دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رژمێری ١٣٨٥کۆتایی هات، بۆ جاری دووهه‌م له درێژه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی دا باس له که‌می حه‌شیمه‌ت کرا و ئهحمهدینژاد سه‌روکۆماری رژیمی ئیسلامی وتی: \"وڵاتی ئێمه ته‌ژی له سه‌رچاوه ژێرزه‌وییه و وڵاتی ئیمه پانتا و جێگابوونه‌وه‌ی زۆری هه‌یه ورێژه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی دهبێبچێته سه‌رو سیاسه‌ت و گه‌ڵاله‌ی که‌م بوونه‌وه زاوزی لاببردرێ\". هه‌ر به‌و پێیه خۆی راسته‌وخۆ، به هێندێک واده و به‌ڵێنی، خه‌ڵکی ئێرانی هاندا که منداڵیان زۆرتر بێ‌و هه‌ر له پێوهدییهدا وتبووی که هه‌ر منداڵێک له ئێران به دنیا بێ، یه‌ک میلیون تمنی به ناوی خۆی له بانکدا بو په‌زمه‌نده ده‌کردرێ و دوای ١٨ سال دهتوانێبهرداشتی بکا.
دوای سه‌رژمێری ساڵی١٣٩٠ و تێپه‌ڕینی ٥ ساڵ له وته‌کانی ئهحمهدینژاد نرخی روشدی حه‌شیمه‌ت له ئێران نه ته‌نیا زیادی نه‌کرد، به‌ڵکوو له سه‌رژمێری ساڵی ١٣٩٠ تا ١/٢٩ که‌م بوونه‌وه‌ی به خۆوه بینی.
دوای سه‌رژمێری ١٣٩٠ \"خامنه‌یی\" رێبه‌ری رژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی‌تر باسی له که‌می حه‌شیمه‌ت له ئێران دا کرد و وتی: \"نه ته‌نیا به‌رپرسانی ئیداری، ئاخونده‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که له مینبه‌ره بانگه‌شه‌کان (ته‌بلیغییه‌کان) دانیشتون، ده‌بێ کلتوورسازی بکه‌ن و کۆمه‌ڵگا له‌و حاڵه‌ته‌ی که هێستا به‌رچاو ده‌که‌وێ و هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک ( یک مندال،دوو مندال) هه‌یه بێته دهرێو و هه‌ر وه‌کی ئیمام خومه‌ینی وتبووی حه‌شیمه‌تی وڵاتی ئێران ده‌بێ بگاته ١٥٠ تا ٢٠٠ میلیون که‌س و ئێمه ده‌بێ به‌و رێژه‌یه بگه‌ین\".
هه‌ر هێستا له ئێران‌دا، سیاسه‌تی روشدی حه‌شیمه‌ت هاتۆته بواری جێبه‌جیکردن و به ته‌واوه‌تی و له سه‌رجه‌م شوێنه‌کانی تایبه‌ت به زاوزێ و بێهداشت و ده‌رمانگا له ئێران دا خه‌ڵک هانده‌دن مناڵیان زوربێ و هیچ خزمهتگوزارێکبۆ پێشگیری له زاوزێ ناکردرێ و له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی ده‌نگ وره‌نگی سه‌ر به خۆیان بانگهشهیبۆ ده‌که‌ن و له زانکۆش دا بو هاندانی لاوان و خوێندکاران بۆ چوونه سه‌ری رێژه‌ی حه‌شیمه‌ت، په‌رتووکی \"حه‌شیمه‌ت و ته‌نزیمی بنه‌ماڵه\"لابردراوه و له جێگای ئه‌و په‌رتووکی شکۆی هاوسه‌رایه‌تی (شکوه همسرداری) بۆهاندانی مناڵی زۆرتر له ژیانی هاوبه‌شدا ده‌وترێته‌وه.
لێره‌دا پرسیار ئه‌مه‌یه که: به‌رپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامی و له سه‌روی هه‌موویان خودی \"خامه‌نه‌ی\" که ساڵی١٣٦٨ یه‌کێک له‌و که‌سانه بووه که‌وتوویه‌تی ده‌بێ حه‌شیمه‌تی ئێرانکۆنترول بکردرێ،چونکه ناتوانن پێداویستیه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی،ئابووری وکلتووری کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ربکه‌ن وخه‌ڵک توانای دابینکردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانیان نییه و ده‌بێ حه‌شیمه‌ت کۆنتروڵ بکه‌ن و هه‌ر هێستا خۆی به تاوانبار ده‌زانێ که ئه‌و ده‌م له‌م بڕیاره‌دا ده‌ستی هه‌بووه، ههرهێستا و دوای تێپه‌رینی زۆرتر له سێ ده‌یه له ته‌مه‌نی رژیمی کۆماری ئیسلامی چ ئالوگۆرێک له خۆشبژێوی و خۆشگوزه‌رانی و به‌ره و باش بوونی ژیانی خه‌ڵکدا به‌دی هاتووه که ده‌یانهه‌وێ حه‌شیمه‌ت ئێرانروو له زیاد بوون بکا و بگاته١٥٠ تا ٢٠٠ میلیون که‌س؟ ئاخۆ خه‌ڵکی ئێران هێستا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژیمه‌دا توانای دابینکردنیپێداویستیهسهرهتاییهکانیان هه‌یه که بێن و له بیری ئه‌وه دابن رێژهیمنداڵهکانیان بگه‌ینه ٥ تا ٦که‌س؟
له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکان دا که حه‌شیمه‌ت کونتروڵ ده‌کردرێ، هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه، ههنگاوهایهک بۆ به‌ره پێشبردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک له هه‌موو بوارێک‌دا (ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری) ههڵدهندرێتهوه و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕوا هه‌ر وه‌ک ئه‌ورۆکه له زۆربه‌ی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو دا به‌دی هاتووه.به‌ڵام له ماوه‌ی ١٧ ( ١٣٦٨تا ١٣٨٥) ساڵ کۆنتروڵی حه‌شیمه‌تی له ئێران‌دا نه ته‌نیا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌ره و باشی نه‌رۆیشتووه به‌ڵکوو رۆژ به دوای رۆژ بهرخراپی چووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سرنجه ئه‌وه‌یه که، رژیمی کۆماری ئیسلامی یه‌کێک له وڵاتانه‌یه که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک مافی مرۆڤ پێشیل ده‌کا و رۆژ نییه به هۆی پێشیلکردنی مافی مرۆڤ ئه‌و رژیمه سه‌رکۆنه و مه‌حکووم نه‌کرێ.رژیمی کۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا رێز بۆمافی مروڤ دانانێ، به‌ڵکوو به هه‌ر جۆرێک که بتوانێ خه‌ڵکی وڵاتی خۆی ده‌چه‌وسێنێته‌وه و دوای ئه‌وش به‌رپرسانی ئه‌و رژیمه دێن و باس له چوونه سه‌ری حه‌شیمه‌ت تا ٢٠٠ میلیون که‌س ده‌که‌ن.
هه‌نووکه زۆرینه‌ی خهڵکیئێراننهتهنیا توانای دابینکردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیان نییه‌و رۆژ به دوای رۆژ ته‌مه‌نی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش دهچێتهسهرێو لاوه‌کانی ئێران توانای پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شیان نییه،به‌ڵکوو به ده‌ست کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو (ئیعتیاد، ته‌ڵاق، خۆکوژی،..) و که‌می پزشک نیسبه‌ت به حه‌شیمه‌ت ده‌ناڵێنی و رێژه‌ی بێ‌کاری له‌و په‌ڕی خۆی دایه‌وه و خه‌ڵک ناچارن یا به پیشه‌ی ناڕاسته‌قینه(کاذب)سه‌رقال بن و یابۆ کار ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بن و له لایه‌کی دیکه‌شه شاره‌کانی ئێران تووشی کێشههایهکی وه‌ک (نیشته‌جێبوونی نافه‌رمی، په‌ره‌سه‌ندنی بێ سه‌ره‌وبه‌ره شار، که‌می فه‌زای سه‌بز، نه‌بوونی مکانیابی به‌جێ، کێشه‌ی ماڵ، دوو جه‌مسه‌ری بوونی شار،ترافیک وههرهزهکاری \"بزهکاری\"و هتد...) به‌ره‌و روون و رۆژ به دوای رۆژ کۆچ له دێهاته بۆ شار روو له زیاد بوونه و هیچ به‌رنامه و پلانێکیان بو به‌ڕێوه‌بری شار و دێهاته‌کان له به‌ر ده‌ست دا نییه و شاره‌کانی ئێران گونجایشی حه‌شیمه‌تی زۆریان نییه.
ئه‌وڕۆکه ده‌بینین که به هۆی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که دنیا به خۆیه‌وه بینیوه و وڵاتانی جیهان به‌ره پیشه‌ییبوون هه‌نگاو هه‌ڵدینه‌وه ئیتر پێویستی به وزه‌ی مروڤ که‌متره، به‌ڵام ده‌بێ ئامانجی رژیم له‌م سیاسه‌ته چ بێ؟کۆماری ئیسلامی له‌م دوایانه‌دا به هۆی ته‌ریت که‌وتنه‌وه له گهڵکۆمهڵگای جیهانی و هه‌ست به مه‌ترسی له هه‌مبه‌ر هێرشی وڵاتانی ده‌ره‌کی بۆئێران، ئه‌و سیاسه‌ته‌یان گرتۆته پێش و ئه‌و بڕیاره وه‌بیر سه‌رده‌می ده‌سپێکی شه‌ری ئێران و عێراقمان دینێته‌وه که ئه‌و سه‌رده‌میش بڕیارێکی به‌م شێوه‌یاندا و که‌وته بواری جێبه‌جی کردنه‌وه.سیاسه‌تی به‌رێوه‌به‌رانی رژیمی ئێران له هه‌مبه‌ر چوونهسهریرێژهی حه‌شیمه‌ت سیاسه‌تێکی بێبنه‌مایه‌وه و ته‌نیا بو پێکاندنی ئامانجه چه‌وته‌کان و نامرۆڤه‌کانی خۆیانه.
ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه به‌و ئاگاهی و زانیاری که خه‌ڵکی ئه‌وڕۆی ئێران هه‌یه‌تی و زۆرتر له رابردوو له سیاسه‌ته چه‌وت و پۆپۆلیستیه‌کانی سه‌رانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئاگاداران و به سرنج‌دان به‌و هه‌موو کێشه‌ی که له هه‌موو بوارێک دا کۆمه‌ڵگای ئێرانی ته‌نیوه‌ته‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌یان نه ته‌نیا سه‌رکه‌وتوو نابێ به‌ڵکوو له گه‌ڵ شکست رووبه‌روو ده‌بێ.