سوریا دوای ئه‌سه‌د
17:29 - 23 گەلاوێژ 2712
Unknown Author
سه‌لاح حسێنی
شه ڕ و پێکدادان ، کوشتنی تاوانبار وبێ تاوان له سوریا هه ر وا درێژی هه یه وته نیا ئاکامێک که چاوه ڕوانی لێ ده کرێ کورت بوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌شار ئه‌سه‌ده. ئاخۆ به کۆتای هاتنی رێژیمی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی ئه‌سه‌د، له سوریا سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی دێته ئاراوه؟
ئه‌و پرسیاره بۆته جێگای سه‌رنج وتهنانه ت ترسێکیش له ههڵگریسانی شه‌ڕی ناوخۆ دوای ڕووخانی رێژیمی ئه‌سه‌د، وله سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی پێوه ندی دار وه ک ، تورکیه ، ئه مریکا و وڵاتانی ئوروپایی به رچاو ده‌که‌وێ. تا ئیستاش حکومه‌تی سوریا و هێزی ئازادیخوازی سوریا ئاگربه‌ست قبول ناکه‌ن و ته رحی \"کوفی عنان\"یش له و ڕێگایه‌دا شکستی هێنا. وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌مویان سه‌رقاڵی کێشه‌کانی خۆیانن جگه ڵه ئێران و تورکیا که مژاری سوریا پێوه‌ندی ئه و دوو حکومه‌ته‌ی تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو سارد و سڕ کردووه. له لێکدانه‌وه‌ی نیویورک تایمزدا له 29 ژوئیه هاتووه که ئه‌مریکا وهاوپه‌یمانه‌کانی دوای ئه‌سه‌د پێویسته رووسیا وئێران له دامه‌زراندنی سوریای نوێ به‌شداری پێ بکرێن. تا به ووته ی ئه‌و هه‌مو لایه‌ک پشتیوانی بکه‌ن. دیاره ئه‌وه‌ش شاراوه‌نیه که ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر زه‌حمه ته‌و به ئاسانی وه‌دی نایه‌ت.
مه ترسی گه‌وره که رۆژئاوای نیگه‌ران کردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بۆ ولاتانی دراوسێ وه‌ک لوبنان، عێراق، تورکیه وته‌نانه‌ت ئۆردۆنه. دیاره ئێران به ئاشکرا هۆشداری تورکیای دا که دوای رووخانی رێژیمی سوریا، نۆبه‌ی ئێوه‌یه، که بۆ هۆی تووڕه بوونی تورکیا و وڵامدانه وه ی توندی به دوادا هات. کشانه وه ی سوپای سوریا له کوردستانی ڕۆژئاوا و پێک هاتنی کوردستانێکیتر تورکیای له‌رزاند و بۆته جێگای مشت ومڕی پارته نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی تورکیا ونێگه رانی ئه م دۆخه ن. له لایه‌کیتره‌وه له عێراق و لوبنانیش کێشه وناکۆکی که مایه‌تی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه ڕی لێده‌کرێت. دیاره به‌شێکی به‌رچاو له مه‌سیحیه‌کان وعهلهویهکان وته‌نانه‌ت کورده کانیش، ( به تایبه ت دوای لێدوانه کانی پێشووتری ئۆپۆزیسیونی سوریا دژ به کورد )به شێوه یه ک پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، کۆی ئه‌وانه ش نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای سوریا پێک دێنن. بوونی کێشه‌ی زۆر له ناو ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بێ متمانه‌یی له نێو جه ماوردا سازکردووه.
دوورنیه سوریه تووشی شه‌ڕی ناوخۆییه‌کی هاوشێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان که سی و پێنج سال له مه‌وبه‌ر ڕوویدا، ببێته‌وه و ببێته ناوه‌ندی شه‌ڕی دراوسێکان و به تایبه‌ت گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان.
به‌ڵام له لۆبنان به بوونی هێزی ئاشتی پارێز وهاوکاریی ئه‌رتشی سوریا شه‌ڕ کۆتایی پێهات. له عێراق دا دوای هێرشی ئه مریکا توندوتیژی تایفی و ئایینی روویدا به ڵام کاتێک ئه مریکا هێزه‌کانی ساڵی 2007 زیاد کرد ئه وکێشانه زۆر که‌م بوونه‌وه. له سوریا دا ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه. چونکه تا ئێستا هیچ وڵاتێک ئاماده نه‌بووه هێز سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سوریا بکا و ئه‌گه‌ڕ که دواڕۆژیش دا به‌م شێوه‌یه بمێنێت بێ‌شک سوریا تووشی قه‌یران ده‌بێ و ڕه‌نگه کاره‌ساتی مرۆڤی لێ بکه‌وێته‌وه. هه رله م ڕوانگه ره باشتر ئه وه یه پرۆسه یه ک بۆ دواڕۆژی سوریا گه ڵاڵه بکرێ تا هه موو نه‌ته‌وه‌کان و که‌مینه‌کانی دیکه ترسی دواڕۆژیان نه‌بێت، و به شێوه‌یکی فه‌رمی دانی پێدا بنرێ وهیچ لایه‌نێک په راوێز نه‌خرێت دوای ئه وه‌بیر له ڕووخانی ئه‌سه‌د بکه‌ن.
سوریا دوای ئازادی، عه‌له‌وییه‌کان، مه سیحیه‌کان، عه‌ره‌بی سوننه، شیعه وکورده‌کان مافه‌کانیان داوا ده‌که ن وهیچ لایه‌نێکیش له مافی خۆی بۆ گه یشتن به ئازادی دوای سالیانێکی دوور و درێژ خۆش نابێ. ئه‌وه‌ی که بۆ ئیمه‌ی کورد جێگای شانازییه، برایانمان له ڕۆژئاوا به مافه کانیان بگه‌ن کهئاسۆیهکی زۆر ڕوون هاتۆته دی. ئیتر که‌س ناتوانێ کورد لا ماڵی خۆی به بێگانه بزانێ، ئه وه‌مێژووه که مڵهوڕهکان ده‌رده‌کات و ماڵ به خاوه ن ماڵ ده‌درێته وه. نه‌ته‌وه‌ی کوردیش رۆژ به ڕۆژ به هێزتر ده بێ، کوردستانی سوریاش ده بێته مه ڵبه ندی ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌کانی تری
سوریا و ده بێ دونیا شانازی پێ بکات، هه ر وه‌ک باشوری کوردستان.