سه‌رچاوه‌ی بیری نازیسم و فاشیزم له زه‌ین و کرده‌وه‌ی ڕیبه‌رانی شوڕشگێڕی ئێسلامی! به‌شی -٦
15:09 - 6 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
سدێق بابایی
ئاپریلی ٢٠٠١ Human Rights und Democracy Library له ژێر سه‌ر دێڕی :DEMOCRACY TERROR ,ISLAM, AND برومند ده‌نووسێ:
کۆتایی ده‌یه‌ی ١٩٣٠ ئاڵمانی نازی له گه‌ڵ گروپێک له ئه‌فسه‌رانی لاوی شۆڕشگێڕ له نێو ئه‌رته‌شی مێسر پێوه‌ندی داده‌مه‌زرێنێ . له‌وانه له گه‌ڵ که‌سانێک که ژماره‌یێکی زۆریان به \"ئێخوان ئهلمسلمین\"نزیک بوون .
ئێخوان ئهلمسلمین بهرهیەکی له لاوان پێک هێنا که سه‌ر سپاردن به ڕێبه‌ر له مه‌رامیان دا بێ شه‌رت و مه‌رج بوو ، زیده‌تر له‌وه ڕێکخراوێکی ئاماڵ چه‌کداری هه‌بوو که سڵۆگانیان \" کرده‌وه ، مل که‌چ بوون، بێده‌نگی\" بوو، ئه‌مه سڵۆگانی فاشیسته‌کانی ئیتالی \" ئیمان، مل که‌چ بوون، به‌ربه‌ره‌کانێ \" ی- بیری مرۆڤ ده‌هێنایه‌وه .
راو بۆچوونه‌کانی ئه‌لبه‌ناء له هه‌مبه‌ری ڕاو بۆچوونی عوله‌مای سونه‌تی (عالمانی ئێلاهیات) دا بوو. ئه‌و خۆی به‌ر له ساڵی 1943 به لاینگرانی وریایی دابوو که \" چاوه‌ڕێ دژبه‌ری زۆر توند \" له له‌ین ڕیکخراوی جێگرتووی نه‌ریتیه‌وه بن .
حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا مامۆستای مه‌دره‌سه ( 19.06.1949) ، ناسیونالیستی مسری له سالی 1928 کۆمه‌له‌ی ئێخوان ئهلمسلمینی به مه‌به‌ستی تایبه‌ت و نه شاراوه-ی به‌رانبه‌ری له گه‌ڵ ڕۆژئاوا دامه‌زراند .
ئه‌لبه‌نا له فاشیسته‌کان و به گرتنه به‌ری ڕێبازی ئه‌وان به وته‌ی باو توند‌و تیژی شۆڕشگێڕانه \" ئاڵوگۆڕ ساز\" Transformative یا \"خاوێن که‌ره‌وه \" Purifying که به سه‌رهه‌ڵدانی (ژاکۆبن)- ه کانی فه‌رانسه ده‌ستی پێ کرد ، بۆ چوونێک به قه‌رز وه‌ر ده‌گری که مردنی قاره‌مانانه ( !)بۆ هونه‌ری سیاسی به‌رز ده‌کاته‌وه.
[ ئه‌وه دواتر بوو به ڕێبازی خۆمه‌ینی و پاش ئه‌و بن لادن . په‌سنی شه‌هید بوون له لایه‌ن ئایه‌تۆللا خۆمه‌ینی بۆ مریده‌کانی لێره‌وه به پشت به‌ندی مێژووی شێعه گه‌ری پراکتیزه ده‌کرێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕه‌وشته ده‌توانرێ له کتێبی \" دراندیشی پیرامون خشونت\" ژرژ سورل (Georg Sorel) وه‌ر گیرابێ که ئێسلامی شێعه به ڕێبه‌ری آغای خۆمه‌ینی که‌ڵکی لێ وه‌ر گرت [ .
پاش سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م و مردنی ئه‌لبه‌نا به دوای ده‌سدرێژی سه‌ره‌تای ساڵی 1949 و شۆڕشی مێسر (1952) سه‌ید قوتب :
( 19.06.1966 )که وته بێژی سه‌ره‌کی ئێخوان ئهلمسلمین و هه‌روه‌ها پێک هێنه‌ری پێوه‌ندی نێوان کۆمۆنیسته‌کان بوو چوار چێوه‌ی وه‌ڵامێکی باوهڕمهندانهی بۆنیاد نا که بنه‌مای بیرۆکه‌ی ئێسلامی هه‌نووکه‌یی و ئه‌وڕۆییه .
قوتب : نه ته‌نێ ڕێڕه‌وی ئه‌لبه‌نا بوو ، هه‌روه‌ها به نووسه‌ر و خه‌باتکاری پاکستانی سه‌ید عهبدولعهلا مودودی (19.03.1979) دڵبه‌ندی هه‌بوو . مودودی جه‌معیه‌تی ئێسلامی پاکستانی دامه‌زراندبوو که تا ئێستاش وه‌ک هێزێکی خاوه‌ن ده‌ورو کارئامه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی پاکستان ده‌ژمێردرێ .
]نووسه‌ر ، ساڵی 1960 له درێژه‌ی خه‌باتی به‌رئه‌نگاری به‌رانبه‌ر هێرشی چه‌کدارانه‌ی پاسداران بۆ کوردستان له ناوچه‌ی هه‌وشار (تکاب) له شه‌ڕێکی پێشمه‌رگه و پاسداران دا شاهێدی به دیل گیرانی که‌سێ به ناوی \" جومعه خان شاحسین \" بوو که به پێ به‌ڵگه‌ی پێناسه‌که‌ی ئه‌ندامی جهمـعیهتی ئێسلامی ئه‌فغانستان و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته بوو که پاش نزیک به دووساڵ ونیم زیندان له زیندانی حێزبی دێکۆکراتی کوردستانی ئێران ئازاد کرا.
به‌شداری ئه‌ندامانی جه‌معیه‌تی ئێسلامی ڕێڕه‌وی بیری مودودی له شه‌ڕ به دژی میله‌تی کورد هاوشانی پاسدارانی ئایه‌توڵا خۆمه‌ینی ئه‌و ڕاستیه له خواره‌وه ده‌سه‌لمێنێ که بیری فاشیستی هاوبه‌شی خۆمه‌ینی هه‌ر وه‌ک ڕه‌زا شا، موفتی ئه‌عزه‌می موسڵمانان له ئورشه‌لیم ، حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا، سه‌ید قوتب ، مودودی و بن لادن وحه‌ماس و حێزبولا ، پاڵپشتی و به ته‌نگه‌وه چوونی هه‌ڤدوو تا ڕاده‌ی ترۆری ڕێبه‌رانی کورد [ له برلین- ناسراو به میکۆنۆس]، سه‌رچاوه که‌ی له کوێ‌ڕا هاتوه[.
وه‌لانانی خواستی میللی (ناسونالیزم)له لاین مودودی که پێشتر باوه‌ڕی پێ بوو جێگۆڕکێی به‌ره‌و ئێسلامی سیاسی و ده‌ورێک که ئێسلام له سیاسه‌ت دا ده‌یتوانی بگێڕێ ، له لای ئه‌و تا ڕاده‌ییک پێش چوو که هه‌موو شێوازه‌کانی مه‌یلی مێللی سه‌رکۆنه و مۆرکی کفری لێ بدات .
مودودی به که‌ڵک وه‌رگرتن و به کار هێنانی ده‌سته واژهیل مارکسیستی خوازیاری شه‌ڕی پێش قهراوڵانی شۆڕشی ئێسلامی له هه‌مبه‌ر ڕۆژئاوا‌و ئێسلامی نه‌ریتی ده‌رکه‌وت . سه‌فی \"ئێسلام - ی\" له گه‌ڵ نورم گه‌لی دیاری غه‌ربی \"شۆڕش\" (Revolution) \"ده‌وڵه‌ت\" (State) و \"ئیده‌ئۆلۆژی\" Ideology)) ، وێکڕا گرێدا .
ئه‌وه‌بوو به پێچه‌وانه‌ی دژبه‌ری کرانی زۆر توندی ڕێبه‌رانی دینی له گه‌ڵ ڕاو بۆ چوونه‌کانی مودودی [ هه‌ر وه‌ک دژایه‌تی مونته‌زری به‌رانبه‌ر به خۆمه‌ینی] کارگه‌ری خۆی له سه‌ر نه‌سڵێک له ئێسلامیسته نوێکان دانا و خۆمه‌ینی ئه‌و ڕێچکه‌یه درێژه دا \" .{ کۆتایی نووسراوه‌ی ترۆر ، ئێسلام ، دمۆکراسی}.
وێنه‌ی ته‌واو عیاری ڕێبازی مودودی ، حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا ، سه‌ید قوتب خۆمه‌ینی و کۆماره ئێسلامیهکهی له ئێران دایه . ئه‌و چ له پێوه‌ندی جیا بیران ، په‌یڕه‌وانی ئایینهکانیتر ، ئێسلامی سونه‌تی ، نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له لاییک ، ڕه‌واج دانی بیرۆکه‌ی شه‌هید و شه‌هید په‌روه‌ری کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌و خه‌ڵکانه له گه‌ڵ ئه‌و تێفکرینه نه‌گونجاو بوون .
بێ ره‌حمی له ڕاده به‌ده‌ر ، خۆ ماندوو نه‌کردن بۆ گوێدان به داواکاریه‌کان ، حه‌واڵه کردنی ئه‌گه‌ری ئاشکرای قوربانیانی ناحه‌قی له لایه‌ن دهستو پێوه‌نده‌کانی به‌ڕێوه به‌ری بڕیاره‌کانی ئیمام !(خه‌ڵخاڵی و....) بۆ به نسیب بوونی به‌هه‌شت له‌و دونیا.
دوژمنایه‌تی دونیای ڕۆژئاوا و ئامریکا و باوه‌ڕمه‌ندانی چه‌پ وه‌ک چۆن چۆنی و به چ مه‌به‌ستێک ئه‌لبه‌نا سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵی ئێخوان ئهلمسلمینی دامه‌زراند کرا به ڕێچکه‌ی جیاوازی ! دیاره پاشماوه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تیه فاشیست کردوانه له ڕۆژگاری ئێمرۆدا ئه‌گه‌ر چی به ڕواڵه‌ت له گه‌ڵ یه‌کتر ته‌با نه بن له دوژمنایه‌تی به‌رانبه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاوکار و هاو کردارن وێنه : به‌عسیه‌کان له عێراق - سوریه ،تالڵهبانهکانی ئه‌فغانستان و پاکستان- بن لادن و ده‌سه‌ڵاتی زاڵ له تورکیه له‌وانه‌ن که هێشتار ڕێبازی قه‌ڵاچۆی خه‌ڵکی بێ دیفاع هه‌ر وه‌ک ڕابردوو درێژه ده‌ده‌ن و سوورن له درێژه دانی ڕه‌وشتی هیتلێرو باپیرانیان !!
قه‌ڵاچۆی نازیه‌کان هه‌ر چه‌ند شیوازی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که ئه‌و له ژنۆسایدهکانی تر له مێژوو دا جێا ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام بۆ ڕیبوارانی پاش خۆی بوو به ڕچه و ڕێبازێک که زۆر و که‌م لێره‌و له‌وێ له هيندێ بوار دا هه‌ر نه‌بێ له کوردستانی ئێمه هاو شێوه‌کانی به بڕێک جیاوازیه‌وه له سه‌ر کورد تاقی کراوه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌وه له پانتایی دڕنده‌یی و بێڕه‌حمی به‌ڕێوه به‌رانی جنایه‌ته‌کان کورتی نه‌هێناوه .
هه‌ڵبه‌ت هه‌م جیاوازی سه‌رده‌می خوڵقانی کاره‌ساته‌کان ، هه‌م شوێن و جۆغرافیای ڕووداوه‌کان و هه‌م شێواز و هه‌ڵکه‌وتی ژیاری و مێژوویی قه‌ڵاچۆ یان هۆلۆکاست - ی کورد و جوو سه‌ره ڕای نه‌شاراوه بوونی هێڵی وه‌ک هه‌ڤی بێری شوینیزمی ڕه‌گه‌زی له‌گه‌ڵ ئاڵمانه‌کانی ده‌ورانی هیتلێر توانیویه‌تی له پانتایی زیانه‌کانی کورد له به‌رئاورد له گه‌ڵ ڕاده‌ی زه‌ره‌دی گیانی جووله‌که‌کان که‌م بکاته‌وه . به گشتی تایبه‌تمه‌ندی کرداری نازیه‌کان بریتیه له :
كارا بوون
تایبه‌تمه‌ندیێکی هۆلۆکۆست کاریگه‌ر بوون و هه‌وڵی سیستماتیک و به پێی به‌رنامه تا ڕاده‌ی به‌رنامه داڕشتنێکی سه‌نعه‌تی بۆ تواندنه‌وه و کوشتنی ژماره‌یێکی هه‌رچی زێده‌تری خه‌ڵک و له‌و پێناوه دا که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو ئامراز و ئێمکاناتێکی تێکنۆلۆژیه که ئاڵمانی نازی خاوه‌نی بوو .
تا ئێره له پێوه‌ندی به‌رنامه، به کار هێنانی ئیمکانات و که‌ره‌سه‌ی له به‌رده‌ست ده‌توانین پێ داگری بکه‌ین له عیراقی سه‌دام حسین به بێ درێغی له ئێمکاناتی له به‌رده‌ستی خۆی وێڕای به‌ر ئهنگاری چه‌کدارانه‌ی کورده‌کان که‌ڵکی ته‌واوی بۆ هه‌رچی پتری قه‌ڵاچۆی کورد وه‌رگرتوه . که پاشتر ئاماژه‌ی ورد تری پێده‌کرێ . زیاد کردنی ئه‌وه پێویست و حاشا هه‌ڵنه‌گره که ئاڵمانه‌کان خاوه‌ن سیستمی پێشکه‌وتوو ، وردبینی و پلانی مه‌زنی ده‌ست به‌سه‌رگرتنی هه‌موو جێهان بوون ، به‌ختیارانه ئه‌وه له گه‌ڵ توانای زۆر کزی سنعه‌تی سه‌دام حسین که بۆ قڕ کردنی کورد و خۆ فه‌رز کردن به‌سه‌ر دونیای عه‌رب و ناوچه‌که هه‌وڵی بێوچانی ده‌دا وێرای لیپاو لیپ بوونی مێشکی سه‌دام حسێن له بیری نازیسم هه‌رنه‌بێ به‌رانبه‌ر به کورد له گه‌ڵ توانا سنعهتیهکهی یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه .
وێنه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له تێکنۆلۆژی تازه له‌و کوشتارانه به کار هێنانی سیسته‌می ماشینیDehomag)) – سیستمی پله به‌ندی زانیاری به که‌ڵک وه‌رگرتن له جۆره کارتێکی کونکراو – بوو . که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و سیستمه کارامه‌یی به کۆمه‌ڵ کوشتنه‌کانی برده سه‌ر . نازیه‌کان به پشت به‌ستن به ئه‌و تێکنۆلۆژیه توانییان لیستی ورد له نه‌یاره‌کانیان دروست بکه‌ن و قوربانیه‌کانیان [ وێرای پرش‌و بڵاوی] ده‌س نیشان بکه‌ن و ئاماری ڕێکوپێک له کوشتاره‌کانیان ڕاگرن .
کاتێک قوربانیه‌کان ده‌گه‌یشتنه ئوردووگاکان ده‌بوو هه‌موو دار‌و نه‌داری خۆیان بده‌ن به نازیه‌کان که ئه‌وانیش زۆر به وردی ئه‌و شتانه‌یان لێک جیا ده‌کردنه‌وه و ده‌سته ده‌سته‌یان ده‌کرد و ڕه‌سید و به‌ڵگه‌شیان ده‌دا به کابرای زیندانی ( ئه‌و به‌ڵگانه هیواییکی به درۆیان ده‌دا به ئه‌و قوربانیانه که پێیان وابوو ڕۆژێک هه‌مـوو شته‌کانیان پێ ده‌درێته‌وه).
نازیه‌کان هه‌رده‌م له هه‌وڵی دیتنه‌وه‌ی ئامرازی هه‌رچی کاریگه‌رتر بوون بۆ کوشتنی ڕاده‌ی پتری خه‌ڵک . پاش گوله باران کردنی هه‌زاران جووله‌که به هۆی له‌شکری نازی له له‌هستان ، ئۆکرانیا ، ڕووسیه‌ی سپی ، ڕاپۆرتێکی زۆر گه‌یشت سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تی و ساردبوونه‌وه و وره‌به‌ردانی سه‌ربازان له به‌ره‌کاندا . ئه‌فسه‌ران له ڕاپۆرته‌کانیان دا بۆ فه‌رمانده‌کانیان گله‌ییان ده‌کرد که کوشتاری به‌ره‌و ڕوو و له نزیکه‌وه کاریگه‌ری ده‌روونی خراپی هه‌یه له سه‌ر سه‌ربازه‌کانیان . هه‌ر بۆیێ \'\'برلین \" بڕیاریدا بۆ له ناو بردنی یه‌کجاری جووله‌که پتر له ڕێگای ماشینی که‌لک وه‌ر گرن و بۆ ئه‌و کاره ده‌ستیان کرد به تاقی کردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و ژار .
Richard Overy نووسه‌ری ئێنگلیسی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به ناوی شه‌ڕی ڕووسیه شی ده‌کاته‌وه چۆن نازیه‌کان له ڕێگا و شێوه‌ی کاریگه‌رتر بۆ کوشتنی خه‌ڵک ده‌گه‌ران . له ساڵی 1941 دوابه‌دوای داگیر کردنی ڕووسیه‌ی سپی نازیه‌کان شێتی شێتخانه‌ی \"مینسک\"-ی پێته‌خت – یان وه‌ک مشکی تاقیگه به‌کار هێنا . سه‌ره‌تا شێته‌کانیان به ڕاوه‌ستانه‌وه پێکه‌وه نووساند و ته‌قه‌یان لێ کردن به ئه‌و هیوایه که خه‌ڵکێکی زۆرتر به یه‌ک گولله بکوژن . به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌و شێوازه کاتیکی زۆری ده‌وێ . ئینجا هاتن دینامیت یان به کار هێنا ، به‌ڵام دیتیان که ژماره‌یێکی که‌م یه‌کسه‌ر کوژران و باقیه‌که‌یان به برینداری و ده‌ست و لاق په‌ڕیوی مانه‌وه و سه‌ربازه‌کان ده‌بوو به گولله کۆتایی به ژیانیان بێنن .
له ئۆکتۆبری 1941له شاری Mogilev هه‌ڵکه‌وتوو له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیه‌ی سپی نازێهکان ئه‌و شێوازه‌یان به کار هێنا که پێیان ده‌گوت :
Gaswagon یا ئوتومبیلی گاز ، له‌م ڕوشته دا سه‌ره‌تا خه‌ڵکه‌که‌یان له ژوورێکی داخراوی بێ ده‌لاقه ده‌ئاخنی ، ئه‌وجار لووله‌ی ئێگزۆزی (دووکه‌ڵ)ماشینی ههڵکراویان تێ ده‌کرد . ئه‌وه ده‌بوو به هۆی خنکانی خه‌ڵکه‌که له ژووره‌که . نازیه‌کان سه‌ره‌تا ماشینی چکۆڵه‌ی سه‌ربازییان به‌کار هێنا دیتان ماوه‌ی نیو کاتژمێری ده‌خایاند تا حه‌شیمه‌تی نێو ژووره‌که ده‌مردن ، هه‌ربۆیێ دواتر کامیۆنی گه‌وره‌یان به‌کار هێنا و به ئه‌و کاره توانییان خه‌ڵکێکی زۆتر له ماوه‌ی هه‌شت ده‌قیقه دا بخنکێنن .
وانسی کۆنفرانس- ڕێگا چاره‌ی یه‌کجاری !
له بیستی مانگی یه‌کی ساڵی ١٩٤٢ کونفرانسێک به به‌شداری کاربه ده‌ستانی گه‌وره‌ی ئاڵمانی نازی گیرا که به \" Confrence Wannsse \"ناسرا و تێدا وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی ئاڵمانی هیتلێری و فه‌رمانده‌رانی پایه به‌رزی\" SS\" چۆنیه‌تی به ئامانج گه‌یاندنی پلانێکیان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ که پێشتر به هۆی \"ئادۆلف ئایشمان\" ناوی ڕێگا چاره‌ی یه‌کجاری کێشه‌ی جووله که‌ی لێ نرابوو . دیاره هه‌ر له‌و کاته دا که ئه‌و کونفرانسه ده‌گیرا به هه‌زاران جووله له ناوچه‌کانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات و ڕووسیه که له لاین ئاڵمانه‌وه داگیر کرابوون خه‌ریک بوو کۆمه‌ڵ کوژی ده‌کران ، کوشتاره‌کان له سه‌ر بڕیاری ئه‌و کونفرانسه ڕانه‌وه‌ستا بوون به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی نازی مه‌به‌ستیان داڕشتنی پلانێکی به‌ر بڵاو و هه‌مه لاینه تر بوو بۆ قه‌ڵاچۆکردنی سیستماتیکی تێکرای جووله‌که له ئوروپادا و پێویست بوو هه‌موو کاربه‌ده‌ستان ئه‌و پرسه له سه‌رووی گشت کاره‌کانیان ڕه‌چاو بکه‌ن .