زیندانییەک لە زیندانی کرماشان ئێعدام کرا

10:31 - 15 رەشەمه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ی ڕەشەمە، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.

هەواڵدەریی "هێرانا"، شوناسی ئەو زیندانییەی "حامید مستەفایی"، خەڵکی شاری هەرسین، ڕاگەیاندووە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ئێعدامی ئەو زیندانییە هەتا ئێستا لەلایەن میدیا فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.