زانیار و لوقمان مورادی
16:26 - 1 بانەمەڕ 2714
Unknown Author
موختار هووشمه‌ند
\"زانیار مورادی\" و \"لوقمان مورادی\" دوو لاوی کوردن که‌ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییهوهبهتاوانی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی ده‌ستگیر کران و پاش چه‌ندین مانگ مانهوهلهدهستبهسهرگهی ئیتلاعات له‌شاری سنه، وه‌ک زۆر که‌سی تری ده‌سبه‌سه‌رکراو به‌هۆی زه‌خت و گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌کانی \"واواک\"هوهئامادهبوون روو له‌کامێرای \"پرس تی ڤی\" بکه‌ن و ئێعتراف به‌تاوانێک بکه‌ن که‌هیچ پێوه‌ندییه‌کی بهوانهوهنهبوو. وه‌ک خۆیان باسیان ده‌کرد ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو که‌ئه‌گه‌ر تیرۆری \"سه‌عدی شیرزاد\"، \"هادی شیرزاد\" و \"که‌ریم کۆنه‌پۆشی\" نهگرنهئهستۆ ئه‌وا هه‌م خۆیان و هه‌میش بنه‌ماڵه‌کانیان له‌نێو ده‌برێن. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان پێ‌درابوو که‌ئه‌گه‌ر ته‌سلیمی ئه‌م داوایهبن ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ئازادیان ده‌که‌ن. پاشان له‌پێناو تهکمیلکردنی سیناریۆکه‌یدا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌م دوو گهنجهدهباتهماڵی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان \"مه‌لا موسته‌فای شیرزاد\" و له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری کوژراوه‌کاندا ئێعترافیان پێده‌کات. دواتر ئه‌م سیناریۆیه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی سه‌ربازانی بێناونیشانی ئیمامی زه‌مان له‌که‌ناڵی پرس تیڤیدا بڵاو کرایهوهکهتیایدا لوقمان و زانیار وه‌ک دوو که‌سی تیرۆریستی سه‌ر به‌ده‌زگای زانیاریی بریتانیا ناو ده‌برێن. سه‌ره‌نجام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که‌پێیان درابوو، ئه‌وان له‌کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٠ی زایینی‌دا له‌زیندانی شاری سنهوهگوازرانهوهبۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج و دوای ماوه‌یه‌ک سه‌ره‌تا لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران به‌سه‌رۆکایه‌تی قازی سه‌ڵواتی به‌تاوانی (محاربه) واتهشهڕ له‌گه‌ل خودا لوقمان و زانیاری به‌ئێعدام مه‌حکووم کرد و دواتریش له‌دادگای \"که‌یفه‌ری\"دا به‌تاوانی کوشتنی سێ که‌س به(قصاص) مه‌حکووم کران.
وه‌کوو که‌سێک کهلهنزیکهوهئهم دوو گهنجهغهدرلێکراوهم بینیوه‌و له‌زمان خۆیانهوهباسی ئه‌و پیلانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیم بۆ کراوهکهئهوانی تووشی ئه‌م چارهنووسهکردووه، به‌پێویستی ده‌زانم له‌پێناو به‌رگریکردن له‌وان و هه‌روه‌ها له‌پێناو ده‌رخستنی زیاتری پیلانه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا هه‌ندێ زانیاری بدرکێنم. رهنگهئهم زانیارییانهلهباری حقووقییهوهکاریگهرییهکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر که‌یسی لوقمان و زانیار دانه‌نێت به‌ڵام ئه‌توانێ هه‌نگاوێک بێت بۆ ده‌رخستنی زیاتری راستییه‌کان و سه‌لماندنی بێگوناحی ئه‌وان به‌بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان و ئێران و جیهان.
یه‌که‌م شت کهپێویستهئاماژهی پێ بکه‌م ئهوهیهکهلوقمان و زانیار له‌سه‌ره‌تادا نه‌ک به‌تاوانی تیرۆر به‌ڵکوو به‌تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردی ده‌ستگیر و زیندانی کراون. ئه‌وان ماوه‌یه‌ک پاش کوژرانی \"حاجی سه‌عدی شیرزاد\"، \"هادی شیرزاد\" و \"که‌ریم کۆنه‌پۆشی\"، له‌شاری مه‌ریوان ده‌ستگیر ده‌کرێن و ره‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌شاری سنهدهکرێن. هه‌م من و هه‌میش زۆربه‌ی دانیشتوانی شاری مه‌ریوان باشمان لهبیرهکهلهیهکهم رۆژی کوژرانی کوڕی ئیمام جومعه‌و هاوڕێکانیدا، قامکی تاوان بۆ لای کۆماری ئیسلامی درێژ کرایهوهنهک بۆلای فڵانهحیزبی به‌رهه‌ڵستکاری کۆماری ئیسلامی یان فڵانهدهزگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌کی. ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به‌و شتانهوهبوو که‌ماوه‌یه‌ک پێش تیرۆرهکهروویان دابوو. سه‌عدی شیرزاد سه‌رباری ئه‌وه‌ی کهکوڕی ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌ریوان بوو و مه‌لا موسته‌فای باوکی چه‌ندین ساڵ بوو کهوتبووهخزمهت کۆماری ئیسلامییه‌وه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش کرابووهئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان، به‌هۆی ئه‌و گرێدراوییهفیکری و مهنههجییهوهلهگهل بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تدا هه‌یبوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه، به‌رده‌وام بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌کراو دواجاریش هه‌ڕه‌شه‌ی لێکرابوو که‌ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێ ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌و بهشهلهسهلهفییهکانی ده‌بێت که‌تووشی گرتن و زیندان هاتبوون.
ئێستا پرسیار ئهوهیهئاخۆ کۆماری ئیسلامی بۆچی و به‌چ هۆکارێک هه‌ڕه‌شه‌ی له‌کوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان کردووه‌و له‌ئاستێکی بهربڵاوتریشدا ده‌ستی داوهتهگرتن و ته‌نانه‌ت تیرۆرکردن و ئێعدام‌کردنی سه‌له‌فییه‌کان؟؟ بێگومان وهڵامدانهوهبهم پرسیارهئهمانگهیهنێتهئهنجامێکی له‌بار بۆ به‌رگریکردن له‌و که‌سانه‌ی که‌به‌تاوانی تیرۆری سه‌له‌فییه‌کان له‌زیندانه‌کانی ئێراندان کهناسراوترینی ناویان لوقمان و زانیاری مورادین. هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌م ئهنجامهپێویستی به‌باسکردنی به‌شێک له‌و رووداوانهیهکهپێش و پاش گیرانی زانیار و لوقـمان روویان داوه‌و تاکوو ئێستاش به‌رده‌وامن.
یه‌که‌مجار له‌نیوه‌ی دووهه‌می حه‌فتاکان (نه‌وه‌ده‌کان)دا که‌سانێک ده‌ستیانکرد بهتهبلیغی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌مه‌ش له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و بانگهشهبهربڵاوهدا بوو کهبزاڤی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌به‌شێکی زۆری وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا ده‌ستی پیکردبوو. بێگومان دامه‌زرانی ئیماره‌تی ئیسلامی له‌ئه‌فغانستان و چالاکییه‌کانی تۆڕی قاعیده‌و پاشان دامه‌زرانی ئیماره‌تی ئیسلامی بیاره، کاریگه‌ری زیاتریان له‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانا‌و بوونه‌هۆی گه‌شه‌کردنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌ت له‌م به‌شه‌ی کوردستان. پاشانیش له‌به‌هاری ٢٠٠٣ی زایینی‌دا (هیجره‌تی) ئه‌ندامانی رێکخراوی ئه‌نسارولئیسلام بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌شه‌سه‌ندنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌وێدا خێراتر کرده‌وه. ئه‌م کاریگهرییهلهئاستێکدا بوو که‌له‌کۆتایی ساڵی ٢٠٠٣داو پێنج مانگ پاش رووخانی ئیماره‌تی بیاره، یه‌که‌م رێکخراوی سه‌له‌فی جیهاد به‌ناوی (الکتائب القاعدهفی الکردستان) له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هاوکاری و به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی پێشووی که‌تیبه‌ی \"فه‌تح\"ی ئه‌نسارئیسلام دامه‌زرا. پاشان به‌هۆی ئه‌م گروپه‌و چه‌ند گروپێکی ترهوهرهوتێکی به‌ربڵاوی ته‌بلیغ و بانگه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌تی جیهادی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌دانیشتوانی ناوچه‌جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت گه‌نجان، بوونه ئه‌ندام و \"موبایهع\"ی ئه‌م رێکخراوانه. کۆماری ئیسلامی هه‌ر لهسهرهتاوهئاگاداری هه‌موو ئه‌م رووداو و ئاڵووگۆڕانهبووهو به‌هۆی لێکدانهوهیههڵهوه هه‌روه‌ها له‌پێناو ده‌سته‌مۆکردنی ئه‌واندا،پێشی به‌چالاکیی سه‌له‌فیه‌کان نه‌ده‌گرت. له‌راستیدا ئه‌م رژێمهبهتهمابوو هه‌م له‌ناوخۆو هه‌میش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌له‌فییه‌کان بخاتهخزمهت مه‌رام و مه‌به‌سته‌کانی خۆیه‌وه. بۆ نموونهدژایهتیکردنی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبه‌کوردییه‌کانی له‌لایه‌ن سه‌له‌فییه‌کانه‌وه،به‌قازانجی خۆی ده‌زانی و پێی وابوو ئه‌م دژایهتیکردنهلاوازیی لایهنهکوردی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامی به‌شداریکردنی سه‌له‌فییه‌کانی له‌شه‌ڕ و \"جیهاد\"ی ئه‌فغانستاندا به‌قازانجی خۆی ده‌زانێ چونکوو به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له‌م وڵاته‌دا یارمه‌تی بهبهرژهوهندییهناوچهییهکانی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ و......بۆیهتا ئه‌وکاته‌ی کهسهلهفییهکان یان باشتر وایهبڵێین به‌شێک لهسهلهفییهکان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ڵوێستیان نه‌گرتبوو و ده‌ستیان نه‌دابووه چالاکیی جۆراوجۆر دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، کۆماری ئیسلامی پێشی به‌چالاکی ئه‌وان نه‌ده‌گرت و ته‌نیا لهدوورهوهکۆنترۆڵی هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌وانی ده‌کرد. بۆیهلهماوهی ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٩دا ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌له‌فییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئیتلاعاتییه‌کانی ئێرانهوهدهستگیرکران و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا کرا کهجگهلهچهند که‌سێکیان ئه‌وانی ترپاش ماوه‌یه‌کی کورت ئازاد کران.
به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوییه‌وه(ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠٠٩) له‌پڕ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌وڵێکی چڕ‌وپڕیان به‌مه‌به‌ستی گرتن و کوشتنی سه‌له‌فییه‌کان ده‌ستپێکرد. له‌راستیدا ئه‌م کاره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و جیلهلهسهلهفییهکان بوو که‌وه‌ک لهسهرهوهئاماژهی پێدرا، ماوه‌یه‌ک بوو کهوتبوونهدژایهتیکردنی کۆماری ئیسلامی. بۆیهیهکهمجار ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رێبه‌ری نیزام له‌سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ کوردستان (به‌هاری ١٣٨٨) زۆر به‌توندی هێرشی کرده‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌کان و ئه‌وانی به‌خه‌ڵکانی چه‌واشه‌کار ناو برد و پاشان هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌دا فه‌توای گرتن و لێدانی ئه‌وانی ده‌رکردو به‌رپرسان و ئه‌ندامانی شۆرای \"تامین\"ی کوردستانی راسپارد تاکوو بهجیدییهتهوهو له‌زووترین کاتدا ئه‌و بهشهلهسهلهفییهکان له‌ناو ببه‌ن کهگۆیا ئه‌یانه‌ویست دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن. ئینجا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌رکوت و راوهدوونانهدا که‌دواتر به‌رفراوانتر بۆوه‌و له‌پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا‌و کرماشانیش به‌ڕێوه‌چوو و تاکوو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌شی هه‌ره‌زۆری سهلهفییهنهیارهکان کوژران، گیران و ئێعدام کران یان رایانکردوو روویان له‌مه‌یدانه‌کانی جیهادی ئه‌فغانستان کرد. بۆ باشتر روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌و گرێدانی به‌بابه‌تی سه‌ره‌کی نووسراوهکهوهکهپهرژانهسهر که‌یسی \"لوقمان و زانیار مورادی\"یه، ئاگاداربوون له‌م زانیارییانه‌ی خوارهوهبهپێویست ده‌زانم:
یه‌که‌م، ماوه‌یه‌کی که‌م پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی خامنه‌یی و له‌سه‌ره‌تاکانی مانگی گوڵانی ١٣٨٨ی هه‌تاویدا زیاتر له‌١٠ گه‌نجی سه‌له‌فی دانیشتووی شاری سنهدهستگیر کران که‌پاش چه‌ندین مانگ مانهوهلهژوورهئینفرادییهکانی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌دا، ره‌وانه‌ی ئیتلاعاتی شاری زه‌نجان کران و پاشان گوازرانهوهبۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج.
دووهه‌م، رۆژی ٣٠ی گوڵانی ١٣٨٨ی هه‌تاوی و له‌کۆتایی سه‌فه‌ره‌که‌ی خامنه‌ییدا بۆ کوردستان، به‌رپرسی یه‌که‌می به‌شی شه‌رعیی گرووپێکی جیابۆوهلهکهتیبهکانی کوردستانی قاعیده، به‌ناوی \"کاوهویسی\" ناسراو به\"خالد مهسۆڵاخی\" له‌شاری سنهدهستگیر کرا. خالید نزیک به ٣ ساڵ لهدهستبهسهرگهی ئیتلاعاتدا مایه‌وه‌و پاشان ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج کراو دوای ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابهوهحوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و ههنووکهچاوهڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمه‌که‌یه‌تی.
سێهه‌م، له‌سه‌ره‌تاکانی مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٨٨ی هه‌تاویدا هێزهئیتلاعاتییهکانی شاری سنهبههاوکاری چه‌کداره‌کانی سوپای پاسداران و هێزی ئینتیزامی هه‌ڵیان کوتایه‌سه‌ر ماڵێک له‌گه‌ڕه‌کی \"گرێزه\"ی شاری سنهکهدواتر ده‌رکه‌وت \"خانه‌ی تیمی\" سه‌له‌فییه‌کان بووه. له‌و رووداوه‌دا یه‌ک لهشهرعزان و کهسهناسراوهکانی ناو ره‌وتی سه‌له‌فییه‌تی جیهادیی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ناوی \"جووتیار والی عه‌لی\" کوژراو دوو که‌سیتریش به‌ناوه‌کانی \"صدیق موحه‌ممه‌دی\" و \"سه‌ید هادی حسه‌ینی\" ده‌ستگیر کران. سدیق و هادی خه‌ڵکی شاری جوانڕۆن وه‌ک دیکه‌ی سه‌له‌فییه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر لهژوورهئینفرادییهکانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوون و دواتر گوازراونهتهوهبۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج.
زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌ماوه‌یه‌ک پێش حوکمی ئێعدامی ئه‌م دووکهسهههڵوهشاوهتهوه.
چواره‌م، سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٨ی هه‌تاوی سێ که‌س له‌ناسراوترین سه‌له‌فییه‌کانی شاری مه‌ریوان به‌ئاشکراو و به‌به‌رچاوی خهڵکهوهکوژران. سه‌عدی شیرزاد کوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان، که‌ریم کۆنه‌پۆشی کوڕی شێخ ره‌زاو هادی شیرزاد خزمی نزیکی ئیمام جومعه، له‌شه‌قامی سه‌ره‌کی مه‌ریوان/ زرێبار له‌لایه‌ن کهسێکهوهدهسرێژیان لێکراو کوژران و پاشان بکوژه‌که‌و یاریده‌ره‌که‌ی به‌سواری ماتۆڕسیکلیتێک و به‌وپه‌ڕی خوێنساردییهوهشوێنهکهیان جێهێشتووه!!؟؟
پێنجه‌م، ماوه‌یه‌کی که‌م پاش تیرۆرکردنی سێ که‌سی سه‌له‌فی له‌شاری مه‌ریوان، کۆماری ئیسلامی که‌سێکی تری سه‌له‌فیی به‌ناوی \"شۆڕش مه‌هدی خانی\" ناسراو به\"مامۆستا شۆڕش\"، له‌زیندانی شاری سنهئێعدام کرد. شوڕش که‌خه‌ڵکی شاری سنه‌و پێشتر ئه‌ندامی که‌تیبه‌کانی کوردستانی ئهلقاعیدهبوو پاش جیابوونه‌وی له‌م گرووپه، له‌گه‌ڵ چه‌ندکه‌سێکی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتهوهدهستگیر ده‌کرێت که‌یه‌کێکیان ناوی \"سه‌ید جه‌مال سه‌ید مووسه‌وی\"یه‌و ئه‌ویش دواتر حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاو ههنووکهلهزیندانی شاری سنهچاوڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمه‌که‌یه‌تی.
شه‌شه‌م، رۆژی ٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٨٨ی هه‌تاوی هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران به‌هاوبه‌شی و به‌چه‌کی جۆراوجۆر هه‌ڵیان کوتایه‌سه‌ر ماڵیک له‌گه‌ڕه‌کی \"شه‌ریف ئاوا\"ی شاری سنه‌و له‌ئه‌نجامدا سێ که‌س هاتنهکوشتن که‌دواتر ئاشکرا بوو سه‌ر به‌گروپێکی سه‌له‌فی جیهادی نه‌یاری کۆماری ئیسلامین. که‌سی ناسراو و به‌رجه‌سته‌ی ناو سه‌له‌فییه‌کانی شاری سنه\"فه‌رهاد ره‌حیمی\" یه‌کێک له‌و کوژراوانهبوو. فه‌رهاد له‌ناو سهلهفییهکاندا به‌که‌سێکی رێکخه‌ر و سازمانده‌ر ده‌ناسراو رۆڵێکی کاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوو له‌به‌ره‌وپێشبردنی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فییه‌ت له‌شاری سنه‌و ده‌ورووبه‌ریدا. ماوه‌یه‌ک پاش کوژرانی فه‌رهاد، دوو برای ئه‌و به‌ناوه‌کانی \"موختار ره‌حیمی\" و \"به‌همه‌ن ره‌حیمی\" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر کران و پاشان له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشهوهبهئێعدام حوکم دران و ئێستا له‌زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکرانی حوکمه‌که‌یانن.
حه‌وته‌م، له‌سه‌ره‌تاکانی پاییزی ١٣٨٨ی ههتاوییهوهتاکوو کۆتاییه‌کانی زستان، زیاتر له‌سی که‌سی تری سه‌له‌فی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتهوهدهستگیر و زیندانی کران که دواترجگهلهچهند که‌سێکیان ئه‌وانی تر هه‌موو حوکمی ئێعدام یان زیندانی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پا.\"پووریا موحه‌ممه‌دی\" خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی کانی کووزه‌ڵه‌ی شاری سنه، \"بێهرووز به‌رازانی\" دانیشتووی گه‌ڕه‌کی گوڵشه‌نی شاری سنه، \"کاوهشهریعهتی\" دانیشتووی گه‌ڕه‌کی کانی کووزه‌ڵه‌ی شاری سنه‌و \"طالب\" ناسراو به\"ئه‌بووزه‌ڕ\" دانیشتووی شاری سنه،چوار له‌و گیراوانهبوون که‌ماوه‌یه‌کی زۆر لهدهستبهسهرگهی ئیتلاعاتدا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوون. ئه‌م چوار کهسهئێستاکهلهزیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌جن و چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوون یان شکانی ئه‌و حوکمی ئێعدامهن که‌پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابهوهبهسهریاندا سه‌پاوه. شایانی ئاماژه‌یه\"بێهرووز به‌رازانی\" له‌کاتی گیرانیدا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتهوهتهقهی لێکرابوو و به‌توندی بریندار ببوو. هه‌روه‌ها \"حامید ئه‌حمه‌دی\"، \"جه‌مشید دێهقانی\"، \"جه‌هانگیر دێهقانی\" و \"فه‌رزاد شاهنهزهری\" و :بێهرووز شاهنهزهری\" یش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستگیر کران که‌ئه‌وانیش پاش ماوه‌یه‌کی زۆر مانهوهلهدهستبهسهرگهکانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا، گوازرانهوهبۆ زیندانی ره‌جایی شار و پاشانیش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابهوهبهئێعدام حوکم دران.
هه‌شته‌م، له‌سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاویدا چه‌ندین که‌سی تری سه‌له‌فی ده‌ستگیر کران که‌وه‌ک نموونهئهتوانم ئاماژه‌به\"فه‌رزاد هونهرجوو\" خه‌ڵکی مه‌ریوان، \"ته‌یموور نادری زاده\" دانیشتووی شاری سنه، \"عه‌بدولواحید شه‌ره‌فی\" دانیشتووی گه‌ڕه‌کی شه‌ریف ئاوای شاری سنهبکهم که‌ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاو ئێستاکهلهزیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوون یان شکانی حوکمه‌که‌یانن.
نۆیه‌م، له‌مانگه‌کانی گوڵان و جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاویدا له‌چه‌ند شوێنێکی شاری سنه‌و ده‌ورووبه‌ری تهقهلهچهند که‌سێکی سه‌له‌فی کرا. له‌گه‌ڕه‌کی قشڵاقی قه‌راخ شاری سنهلاوێکی ١٦ ساڵان به‌ناوی \"به‌رزان نه‌سروڵڵا زاده\" درایه‌به‌ر ده‌سرێژی گوڵڵهو به‌توندی بریندار بوو. پاشان به‌برینداری ده‌ستگیر کراو پێش ئه‌وه‌ی برینه‌که‌ی به‌ته‌واوی سارێژ بێته‌وه، له‌کۆتاییه‌کانی مانگی گوڵاندا گواستراوهوهبۆ ژوورهئینفرادییهکانی ئیتلاعاتی شاری سنه. هه‌روه‌ها له‌ناوه‌ڕاستی مانگی گوڵاندا دوو که‌سی تری سه‌له‌فی که‌یه‌کیان ناوی \"سیروان مونفهردی فه‌رد\" بوو، له‌ئاوایی \"ته‌جه‌ره\"ی نزیک شاری سنهکهوتنهبۆسهی هێزه‌ئه‌منییه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌و کوژران. رۆژی ٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی هه‌تاوی \"زانیار شه‌ره‌فی\" کوڕی خوسره‌و شه‌ره‌فی و دانیشتووی شاری سنه، له‌نزیک گهورهدێێ\"سه‌ڵواتاوا\" کهوتهکهمینی هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتهوهو گیانی له‌ده‌ست دا.
ده‌یه‌م، له‌سه‌ره‌تاکانی مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی ههتاوید \"وریا نادری زاده\" گه‌نجێکی سه‌له‌فی دانیشتووی شاری سنهکهماوهیهک بوو له‌ترسی گیران و زیندانیکرانیدا شاری سنه‌ی به‌جێهێشتبوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م شاره، له‌لایه‌ن هێزهئیتلاعاتییهکانهوهدهستبهسهرکرا. وریا دواتر ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج کراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابهوهحوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و ئێستا چاوه‌ڕوانی شکان یان جێبه‌جێکرانی حوکمه‌که‌یه‌تی.
یازده‌هه‌م، رۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی هه‌تاوی ١٠ که‌س لهسهلهفییهکان که‌پاش ده‌سپێکرانی هه‌وڵی چڕوپڕی هێزهئیتلاعاتییهکانی کۆماری ئیسلامی، کوردستانیان جێهێشتبوو و روویان له‌باکووری ئێران کردبوو، له‌لایه‌ن هێزهئهمنییهکانهوهدهستگیر کران و پاشان گوازرانهوهبۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌شاری سنه‌و دواتریش ره‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات لهزهنجان کران و پاشانیش گوازرانهوهبۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج. ئه‌و کهسانهدواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابهوهحوکمی ئێعدام و زیندانی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
دوازده‌هه‌م، له‌سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ١٣٨٩ی ههتاوییهوهتا سه‌ره‌تاکانی زستانی هه‌مان ساڵ چه‌ندین که‌سی تری سه‌له‌فی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامییهوهدهستبهسهر کران که‌ژماره‌یه‌کیان خه‌ڵکی باشووری کوردستان بوون. ئه‌و کهسانهدواتر گوازرانهوهبۆ زیندانی ئه‌وین و پاشان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابهوهزیندانی قورسی ٧ ساڵ و ١٠ ساڵ و ١٦ ساڵیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
سێزده، ره‌مه‌زانی ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی هێزهئیتلاعاتییهکانی شاری سه‌قز له‌شه‌قامێکی سه‌ره‌کی ئهوشارهتهقهیان له‌ماشینێک کرد و له‌ئاکامدا که‌سێکی سه‌له‌فی به‌ناوی \"سامان ...\" کوژراو که‌سێکی تری سه‌له‌فییش به‌ناوی \"ئارام میکاییلی\" ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ئارام زیاتر له‌ساڵێک لهسلولهکانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو و پاشان گوازرایهوهبۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج و دواتریش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابهوهبهدوازدهساڵ زیندان حوکم درا.
چوارده‌یه‌م، له‌سه‌ره‌تاکانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٩ی هه‌تاویدا له‌نزیک مه‌یدانی نه‌بووه‌تی شاری سنههێزهئیتلاعاتییهکان ته‌قه‌یان له‌چه‌ند که‌سێک کرد و له‌ئاکامدا \"شاهۆ عه‌بدوڵڵاهی ناسرو بهشاهۆ به‌سته‌نی\" خه‌ڵکی شاری سنه‌و \"ئیسمایل شکاک\" خه‌ڵکی کوردستانی عێراق کوژران و که‌سێکی تریش به‌ناوی :سیرووس\" ناسراو به\"ئیلیاس\" کهگوایهدوو کهسهکوژراوهکهواتهشاهۆ و ئیسمایل میوانی ماڵی ئه‌و بوون، به‌توندی بریندار ده‌بێت و پاش دهرمانکرانی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رته‌ش، دهیگوێزێتهوهبۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وزاره‌تی ئیتلاعات.
هه‌روه‌ها ژن و منداڵه‌که‌ی ئیلیاس بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو زیندانی ده‌کرێن و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتهوهلێکۆڵینهوهیان له‌گه‌لدا ده‌کرێت. دواتر ئیلیاس ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ده‌کریت و تاکوو ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
پازده‌هه‌م، به‌هاری ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی هێزهئیتلاعاتییهکان به‌هاوکاری سوپای پاسداران هه‌ڵیان کوتایه‌سه‌ر ماڵیک له‌ئاوایی \"حه‌سه‌ن ئاوا\"ی ته‌نیشت شاری سنه‌و به‌شێوه‌یه‌کی کوتوپڕ و بێ ئه‌وه‌ی مه‌جالی خۆته‌سلیمکردن و هاتنهدهرهوهبهدانیشتوانی ناو ماڵهکهبدهن، دایاننهبهر ته‌قه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو که‌س به‌ناوه‌کانی \"کوورش\" کووڕی شاتر ره‌حمان و \"ئه‌نس به‌رازانی\" که‌هه‌ردووکیان دانیشتووی شاری سنه‌بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا‌و که‌سێکی تریش به‌ناوی \"ئیدریس\" خه‌ڵکی ئاوایی \"بهلهسی\" ناوچه‌ی بان له‌یلاخی دێگولان به‌توندی بریندار بوو و به‌برینداری که‌وته‌ده‌ست هێزه‌ئه‌منییه‌کان و به‌رله‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌رمان بکرێت و پێش بهفهلهجبوونی بگیردرێ راپێچی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه‌یان کرد و پاشانیش گواستیانهوهبۆ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج و ههنووکهلهوێ خه‌رکی تێپه‌ڕاندنی زیندانهکهیهتی.
شازده‌هه‌م، ٧ی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی کۆماری ئیسلامی شه‌ش که‌س لهسهلهفییهگیراوهکانی به‌ناوه‌کانی\"به‌هرام ئه‌حمه‌دی\"، \"بێهنام ئه‌حمه‌دی\"، \"محه‌ممه‌دزاهیر به‌همه‌نی\"، \"که‌یوان زه‌ندکه‌ریمی\" و \"هووشیار محه‌ممه‌دی\" له‌زیندانی \"قزڵ حه‌سار\"ی تاران له‌سێداره‌دا.
له‌راستیدا ئه‌مه‌ته‌نیا چه‌ند نمونهیهکهلهگیران و زیندانیکران و کوژران و ئێعدام‌کرانی ئه‌و بهشهلهسهلهفییهکان کهکهوتوونهتهبهر غه‌زه‌بی کۆماری ئیسلامی و مه‌به‌ست له‌خستنه‌ڕووی ئه‌م زانیارییانهتهنیا ئهوهیهکهبیروڕای گشتیی له‌پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار بکرێته‌وه‌و بۆ هه‌موولایه‌ک روون بێتهوهکه\"زانیار و لوقمان موردای\" هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به‌تیرۆری کوڕی ئیمام جومعه‌و هاوبیرهکانییهوهنییهو تیرۆری ئه‌وان بهشێکهلهپرۆژهی سه‌رکوت و له‌ناوبردنی سهلهفییهدژبهرهکان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییه‌وه.