رۆژی جیهانی پێکه‌نین!
13:52 - 14 بانەمەڕ 2714
Unknown Author
رەحیم رەشیدی
یه‌که‌م یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مای هه‌موو ساڵێک، رۆژی جیهانی پێکه‌نینه.
پێکه‌نین ئه‌و زمانهنێونهتهوهییه، ئه‌گه‌ر به‌شێوازێکی دوروست‌و له‌جێگای خۆیدا که‌ڵکی لێوه‌رگیرێت، وێرای خولقاندنی شادی، بۆ تهندورستیو له‌ش ساغی مرۆڤه‌کانیش به‌كه‌ڵکه.
له‌راستیدا ئه‌مڕۆ زۆر یه‌ک له‌پزیشکانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو بۆ چاره‌سه‌ری نهخۆشهییهدهروونیهکان له‌پێکه‌نین که‌ڵک وه‌رده‌گرن، له‌کۆمه‌ڵگای خودا پێداودا، ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌توانن بهههڵسووکهوت، کردار و قسه‌ی خۆش خه‌ڵک بخهنهپێکهنین، رێز و حورمه‌تیان پارێزراوه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵک وه‌کوو ئه‌کته‌ر و هونه‌رمه‌ندی مه‌زن حیسابیان بۆ دهکهنو هونه‌ری بزهخولقێنی ئه‌و جۆره‌که‌سانه؛ ده‌ره‌تانی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆشیان بۆ پێکدێنێ‌و ئه‌وان له‌به‌روبوومی هونه‌ره‌که‌یان ده‌حه‌سێنه‌وه.
له‌کۆمه‌ڵگا پاشکه‌وتوو و نابه‌رانبه‌ره‌کاندا، ئه‌و جۆرههونهرمهندانهدهکهونهبهر لۆمه‌و قسه‌ی سووک‌و که‌سایه‌تیان ده‌شکێندرێ. هه‌ر بۆیه لای ئێمهکهمتر خه‌ڵک بیر له‌و جۆرههونهرانهدهکاتهکهپێکهنین خولقێنه. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی خراپ‌و جێگای داخه.
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت‌و سه‌رپێی له به‌شێک له‌په‌ند و قسهنهستقهکان، به‌و ئاکامهدهگهین، شادی ته‌نیا بۆ توێژێک که‌ڵکی هه‌یه‌و باشه، بۆ توێژه‌که‌ی دیکهخراپو زیانهێنه‌ره. له‌م بارهوهئاماژهبهپهندێکی پێشینیان ده‌توانێ زۆرتر ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت.
\"ژنی شه‌رمن شارێک دێنێ، پیاوی شه‌رمن بزنێک دێنێ”. ئه‌م پهندهلهجهوههری خۆیدا، له‌ڕوانگه‌یه‌کی پیاوسالارانهوهبۆ پرسی شادی نێوان ژن‌و پیاو ده‌ڕوانێ‌و ئه‌یهه‌وێت به‌ده‌م کووت کردنی ژنان شارێکی خه‌یاڵیان پێببه‌خشێ. به‌گوێره‌ی ئه‌م په‌نده، ژنان ئه‌بێ شه‌رمێوون بن‌و که‌س نابێ گوێی لهپێکهنینو قاقای ئه‌وان بێ، نه‌کوو پێیان بوترێ، ڕووهه‌ڵماڵدراوو بێ حه‌یا و نانه‌جیب. به‌گوێره‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌نده، ئه‌گه‌ر ژنان له‌حاست هه‌موو ناخۆشی‌و نابه‌رابه‌ریه‌کدا بێده‌نگ بوون‌و سه‌ریان داخست، ئیدی قورس‌و سه‌نگینن، ڕهنگهبهم جۆرهباشتر لای پیاوان په‌سه‌ند بکرێن.
ژنان له‌م جۆرهکۆمهڵگا و بنه‌ماڵانه‌دا، له‌کاتی شادی‌و خۆشی‌و بیستنی قسه‌ی پێکه‌نین خولقێن، ده‌بێ سووچی له‌چکه‌کانیان له‌زار بنێن، نه‌وه‌کوو ده‌نگیان ههستێو هه‌وه‌سی پیاوان بجوڵینێو کۆمه‌ڵگا به‌م شێوهیهتووشی گوناح‌و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی کۆمهلایهتیو فه‌ساد بێت...
ئه‌مڕۆ جیا له‌م جۆرهڕوانگانه، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی سیستمی کۆنهپهرهستانهبهسهریدا زاڵه، هه‌موو پێوندییهکۆمهڵایهتییهکانبهڕوانگهیهکی داخرراوو ته‌سک بونیاد نراوه، ئیدی پرسی شادی‌و پێکه‌نین پرسێکی قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ڵاواردن له‌پێناوی پاداشهدورهدهستهکاندا، له‌جه‌وهه‌ری خۆیدا بۆتهدیاردهیهکی باو و له‌پانتایی کۆمه‌ڵگادا ڕچاو ده‌کرێ. له‌م جۆرهکۆمهڵگایانهدا دهسەلاتداران به‌که‌یفی خۆیان کولتووری شادی‌و بزهقهدهغهدهکهنو وه‌کوو دیارده‌یه‌کی ناحه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یقبڵێنن. له‌حالێکدا ئه‌و کۆمه‌ڵگای پیکه‌نینی که‌متره، به‌خته‌وه‌ریشی که‌متره.
لێره‌دایه، پێکه‌نین ده‌توانێ وه‌کوو پرسی شادی‌و خۆشی که‌مافی بێئه‌ملاوو لای مرۆڤه‌کانه، رێگایه‌ک بێت بۆ ماف ویستی‌و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌به‌رانبه‌ر دژبه‌رانی پێکهنینو شادی‌دا. ئه‌وانه‌ی ده‌یان هه‌وێت له‌جیهانی دیکهشادی، بزه‌و حۆریمان بۆ ده‌سبه‌ر بێت.
کورته‌یه‌ک له‌مێژووی رۆژی جیهانی پێکه‌نین:
ساڵی ١٩٩٥ دوکتورێکی هێندی به‌ناوی \"مادان کاتاریا\"، پێوه‌ندی نێوان پێکهنینو له‌ش ساغی مرۆڤی به‌بیردا هاتووه، دوای لێکۆڵینهوهبهو ئاکامهگهیشت، پێکه‌نین له‌سه‌ر له‌شساغی مرۆڤ به‌گشتیی، له‌بواری دروونناسیدا به‌تایبه‌تی، ده‌ورێکی کاریگه‌ر ده‌گێڕێ.
له‌هه‌مان کاتدا، دوکتۆر مادان کاتاریا، سه‌ری لهوهسووڕما بوو، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ی ناوبراو لێی ده‌ژی، بزه‌یان له‌سه‌ر لێوان نییه.
ئیدی، دوکتۆر مادان، کاتژمێر ٤ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ١٣ی مانگی مارسی ١٩٩٥، بۆ یه‌که‌مین جار بیری لهپیکهێنانی رێکخراویکی تایبه‌ت به‌پێکه‌نین کرده‌وه. سێ کاتژمێر دواتر له‌مه‌یدانی شاردا سه‌باره‌ت بهئاکامهکانی پێکه‌نین قسه‌ی بۆ خه‌ڵک کرد.
رۆژی یه‌که‌م، دوکتۆر مادان دوای ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێکی زۆر قسه‌ی کرد، توانی ته‌نیا سه‌ره‌نجی چوار که‌س بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. ئه‌م چه‌ند کهسهلهشوێنێکی پارکی شار دانیشتن‌و به‌گێرانه‌وه‌ی قسه‌ی خۆش‌و نوکته، پێده‌که‌نین.
پاش ئه‌مه، ئه‌م گروپهههموو رۆژێک ١٠ تا ١٥ خوله‌ک، له‌و پارکه‌دا کۆ ده‌بوونه‌وه‌و پێده‌که‌نیین، به‌م چهشنهرادهی خهڵکهکهرۆژ به‌رۆژ پتر ده‌بوو. به‌تێپه‌ڕ بوونی دوو حه‌وتوو، بۆیان ده‌رکه‌وت نوکته‌و قسه‌خۆشه‌کان به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چن، ئیدی وته‌گه‌لی ناحه‌ز، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه، نازیزستانهو شتی له‌و چه‌شنه،جێگای قسه‌خۆشه‌کانی ده‌گرته‌وه. ئه‌مه‌ش هۆکارێک بوو پێکهێنانی ئالۆزی‌و تووڕه‌بوونی به‌شێک له‌به‌شدارانی ئه‌و کۆبوونه‌وانه.
هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژهبهکارهکهیان بده‌ن هاوڕا و هاوده‌نگ بوون، بۆیهدهبا بیریان له‌رێگا چاره‌یه‌ک کردبایهوهبۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یان درێژه‌بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناخۆشی بێته‌ئاراوه.
باشترین ڕێگا بۆ ده‌رچوون له‌و بارودۆخهئهوهبوو له‌گرووپی گه‌وره‌تردا کۆ ببنه‌وه، ده‌یانزانی کاتێک خهڵكهکهزۆرتر بێ، سه‌یری ناوچاوی یه‌کتری ده‌که‌ن، پێکه‌نین ده‌یانگرێ و به‌م شێوهیهههموو دهکهونهپێکهنین.
ئه‌و جار خهڵكهکهکۆ ده‌بوونه‌وه، ده‌سته‌کانیان به‌ره‌وئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه، نه‌فه‌سێکی قوڵیان هه‌ڵده‌کێشا، هه‌ناسه‌کانیان لهسییهکانیاندا راده‌گرت، دوای تاوێک به‌له‌سه‌ره‌خۆیی هه‌ناسه‌کانیان ده‌دا ده‌ره‌وه. ئینجا هه‌موو پێکهوهدهستیان ده‌کرد به: \"هاهاها هی هی هی هووهوو\"، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی پێبکه‌نن، بهرهبهرهدرێژهیان به‌م شیوازه‌دا. دۆکتۆر مادان ئه‌م رێبازه‌ی، له‌یارییه‌کی “یۆگا\" وه‌رگرتبوو.
دوکتۆر \"مادان\" له‌گه‌ڵ چه‌ند کهسدهستیان به‌پێکه‌نین کرد، ئێستا زیاتر له٨٠ههزار که‌س هه‌موو به‌یانییه‌ک بۆ له‌ش ساغی خۆیان پێده‌که‌نن.
تاکوو ئێستا، ته‌نیا له‌وڵاتی هێند، زیاتر له‌٨٠٠ رێکخراوی پێکه‌نین پێک هاتووه.
له‌ئامریکا پتر له‌٥٠ رێکخراوی هاوچه‌شن هه‌یه.
له‌وڵاتانی ئامریکا و بریتانیا، بهشو کلینیکی تایبه‌تی پێکه‌نین هه‌یه، به‌ڵام له‌و جۆرهشوێنانهدا ته‌نیا به‌فیلمی کۆمێدی‌و جۆکی خۆش‌و کلاون (ده‌لوو) نه‌خۆشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
راستیتان ده‌وێ، زۆر باس لهوهدەکهن، پێکه‌نین بۆ له‌ش ساغی‌و ته‌ندوروستی باشه‌و غه‌م ڕه‌وێنه. ته‌نانه‌ت ئهمهلهباری زانستییهوهمسۆگهر کراوه. به‌ڵام من بیر له‌م پهندهکوردییهش ده‌که‌مه‌وه: \" ئه‌وه‌ی ده‌گری ده‌ردێکی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێده‌که‌نێ هه‌زار ده‌ردی هه‌یه\".
ئه‌گه‌ر هه‌زار ده‌ردیشمان هه‌بێت، ساته‌کانی پێکه‌نین ئهوندهشیرینو شادی هێنه‌رن که‌سه‌رجه‌م ده‌رده‌کان له‌بیر ده‌به‌نه‌وه. کهواتهپێبکهنهبۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاوا گهنجو به‌که‌یف بیت.