رۆژنامەنووسێكی كوردی توركیە بە 10 ساڵ زیندان حوكم درا
17:29 - 20 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دەزگای قەزایی حكوومەتی توركیە 10 ساڵ زیندانی بۆ سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی پێشووی رۆژنامەی \"ئازادییا وڵات\"بڕێوە.
\"ڤەدات كورشون\" رۆژنامەنووسی كوردی توركیە لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوكمی 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر سزای 166 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بۆ دەرچووبوو، بەڵام دواتر ئەو بڕیارە لە لایەن دادگای هەرێمی ئامەدەوە كرا بە 10 ساڵ زیندانیی.
سایتی ئازادی وڵات بڵاوی كردەوە، \"ڤەدات كورشون\" بۆ یەكەم جار و لە یەكەم دادگای كردنیدا بە 525 ساڵ زیندان حوكم درابوو و دواتر لەلایەن دادگای پێدا چوونەوەدا كرا بە 166 ساڵ و 6 مانگ.
لە ئەنجامدا سزای ئەو رۆژنامەنووسە لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی هەرێمی ئامەد كرا بە 10 ساڵ زیندان.
دەزگایی قەزایی حكوومەتی توركیە تاوانی ئەو رۆژنامەنووسەی بڵاو كردنەوەی بابەت بە زمانی كوردی لە رۆژنامەیەكی توركی ـ فارسی راگەیاندبوو.