دیکتاتۆره‌کان میدیا به‌ند ده‌که‌ن، حیزبه‌کانیش سنوورداری ده‌که‌ن
21:25 - 5 گەلاوێژ 2713
Unknown Author
وهاب یوسفی
ئه‌و میدیایه‌ی که‌به‌درۆ و چهواشهکارێکانی خیانه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی ده‌کات، میدیاچێکانی کێنه؟!
له‌شه‌ڕی سارد و گه‌رمی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کاندا، هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕی ڕهوانیشدا که له‌دژی گه‌لان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، میدیا ڕۆڵێکی زۆر گرینگ ده‌گێرێ. ڕۆڵی میدیا له‌نێو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا نابێ له‌به‌رچاو نه‌گیرێ و به‌که‌م سه‌یر بکرێت. میدیا هونه‌ری ده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنه.
سه‌ره‌ڕای کاره‌سات، رووداو، یادکردنه‌وه‌کان، کێشه‌و که‌م وکۆڕێکانی ژیان و ئازادی له‌نێو کۆمه‌ڵگادا، سوژه‌ی پڕ لهههراوهوریای میدیاکانن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه‌و جێگای سهرنجهئهوهیهکهخودی میدیاکان له‌ژێر چ کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چن؟
له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا به‌پێی ده‌ستوور و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کاری میدیایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دهسهڵاتهدیکتاتۆر و توتالیتێره‌کان له‌میدیای ئازاد ده‌ترسێن و به‌توندیش به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. له‌چوار چێوه‌ی عه‌قڵییه‌تی ئایینیشدا شمشیر پارێزه‌ری هێڵی سووره‌و میدیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ سنوورهدیاری کراوه‌کانی ئایین ببه‌زێنێت. حیزب و لایهنهسیاسییهکانیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پڕۆپاگهندهدهکهن و لهئاژیتاسیونیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژیا توانیوێتی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستگاکانی ڕاگه‌یاندندا هه‌بێ و کاری میدیای زۆر سانا، خێرا، به‌ربڵاوتر کردووه‌و به‌و پێیه به‌بایه‌خدانی زیاترهوهکهڵک له‌کاری میدیایی وه‌رده‌گیرێت. نه‌ته‌نیا لایه‌نه سیکۆلار وپێشکهوتووخوازهکانبۆ کاری ڕۆشنبیری و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان بهبایهخهوهدهڕوانهمیدیاوه، به‌ڵکو لایهنهدواکهوتوویهکانیش لە میدیا و راگەیاندن کەڵک وه‌رده‌گرن و لهخزمهتیخۆیاندا به‌کاری دێنن.
میدیای ئازاد یان به‌ند کراو؟ میدیایه‌کی ئازاد وه‌ک مرۆڤێکی ئازادهیهکهبهمهیلی خۆی له‌دونیای ئازاد هه‌نگاو ده‌هاوێژێت و ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێ و مه‌به‌ستی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، که‌چی میدیایه‌کی به‌ند کراو جیا لهبهندکراوێک نییهکهگشت مافێکی ژیانی لێی زه‌وت کراوه‌و ئازادی لێی ئه‌ستێندراوه. مێژووی خوێناوی و پڕلهقوربانیدانی مرۆڤایه‌تی که‌دونیای ئه‌مڕۆی لێکه‌وتۆته‌وه، جێگای شانازییه‌یان دیسان به‌دڵمان نییه‌و بۆیهخهبات ده‌که‌ین و ده‌خوازین بیگۆڕین! گشت ڕاستییه‌کانی ڕابردوو(مێژوو) هه‌روه‌ها شه‌ڕ، برسییه‌تی، نایه‌کسانی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و جنسی و...، که‌به‌رۆکی ژیانی مرۆڤایه‌تیان گرتووه، چۆن له‌میدیاکاندا باس ده‌کرێن؟ بێگومان هه‌موو ئه‌و درۆیانهو سهفسهتانهی کهلهمیدیاکانهوهڕادهگهیهندرێن، هیچ خزمه‌تێک به‌مرۆڤایه‌تی ناگه‌یه‌نن. سرودی مێژوو په‌ره‌ستین دهڵێنهوهکهچی واش ده‌نوێنن، به‌گۆڕانکاری له‌کۆمه‌ڵگادا مێژوو ده‌گۆڕن. زۆر سه‌یرتر ئهوهیهکهباس له‌سه‌ر زوڵم و زۆری ده‌که‌ن تا میدیاکانیان پڕ سه‌رنجتر بکه‌ن، که‌چی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی که‌دایکی زوڵم و زۆری و شه‌ڕن، به‌پیرۆزی ده‌هێڵنه‌وه‌و جێژنی بۆ ده‌گرن. کاتێک میدیا له‌چوار چێوه‌یه‌کی تایبه‌تیدا پاوان ده‌کرێ و قه‌تیس ده‌خوات، بێگومان میدیایه‌کی سنوورداره‌و له‌کۆتایشدا به‌ندکراو ده‌بێت و هیچ خزمه‌تێک به‌پێشکه‌وتن ناگه‌یه‌نێت.
میدیای ئازاده لهخزمهتیکهش و هه‌وایه‌کی ئازاد دایه‌و هه‌ل بۆ پێشکه‌وتنیش خۆش ده‌کات.
ڕێگای پێشکه‌وتن به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونه. نابێ له‌ڕێگای میدیاوهکۆمهڵگا به‌ره‌و عه‌قڵییه‌تی دواکهوتووانهبگێردرێتهوهو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هانبدرێن تا ڕگرسیڤانهخهبات بکه‌ن و له‌ئاکامدا ڕێگای ڕزگاری و سه‌ربه‌ستیان به‌لاڕێدا بچێ و عاده‌ت بهکۆنهپهرهستیش بکرێت. نابێ له‌بیرمان بچێتهوهکهلهساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویدا له‌ڕێگای میدیا زلهێزه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه له‌دژی چه‌پگه‌راکان، خومه‌ینی گه‌وره‌کراو وه‌ک ڕێبه‌ری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ئێران‌دا سه‌پێندرا. هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش بیر نهچوونهتهوهکهدیماگۆجیانهباسی داهاتی نه‌وتیان ده‌کرد، که‌چی دیکهنابێ شاهو بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ته‌نیا که‌ڵکی لێوه‌ربگرن و ده‌بێ ئه‌و داهاتهبۆ گشت خه‌ڵکی ئێران بێت.
ئه‌گه‌رچی له‌و جیهانهپان و به‌رینه‌دا بوونی دیاردهجوراوجورهکان سه‌یر نییه، به‌ڵام ده‌تواندرێ لهخۆمانهوهدهست پێبکه‌ین و به‌گۆڕینی خۆمان هه‌وڵی گۆڕینی جیهانی پڕ له‌شه‌ڕ و نایه‌کسانی و... بده‌ین. هه‌ر وه‌ک حکومهتهدیکتاتۆر و توتالیتێره‌کان که بهگشتیمیدیای خۆیان و ژێر ده‌سه‌ڵاتیان کهلهمچهو به‌ند ده‌که‌ن و هیچ چهشنهئازادییهکیان پێ نابه‌خشن و گشت هاوارێکی ئازادیخوازانه‌ش له‌چوار چێوه‌ی وڵات‌دا سه‌رکوت ده‌که‌ن،حیزب و لایهنهسیاسییهئۆپۆزسیۆنهپێشکهوتوخواز و خهباتگێرهکانیش نابێ میدیاکانیان سنووردار بکه‌ن و لهڕاگهیاندنهکانیاندا دوگم به‌سیاسه‌ت و ڕابردوویاندا بنووسێن، تا ڕاده‌یه‌ک که‌زۆر جاران ڕاستییه‌کانیش له‌به‌ر چاو نه‌گرن و که‌م و کۆڕییه‌کان بشارنه‌وه‌و ته‌نیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان پرۆپاگه‌ندا بکه‌ن و به‌رنامه‌ی میدیاکانیان پڕ بکه‌نه‌وه. هه‌ر وه‌ها له‌ڕێگای میدیاوهنابێ پیرۆزی به‌شێوه‌ی بوت په‌ره‌ستی بخولقێت، تا که‌س غیره‌ت نه‌کا، رخنهلهههڵهو کهموکۆرێکان بگرێت.
ڕێنسانسێکی میدیایی پێویسته تامیدیا ئازاد بێت و له‌نێو قفهسی هیچ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکدا نه‌بێ و وه‌ک ته‌یرێکی ئازاد بفڕێت. بێگومان میدیایه‌کی ئازاد زۆر جیاوازترهلهمیدیایهکی پاوانکراو.
دروشمهسیاسی و پهیامهئایینهکان و ڕێکخراوهخێرخواز و مافپه‌روه‌ره‌کان، باس له‌سه‌ر مافی مرۆڤ، ئازادی، دێموکراسی،... ده‌که‌ن، که‌چی هه‌ر خۆشیان...! دوور ناڕۆین و له‌کوردستانه‌که‌ی خۆماندا: به‌شێوه‌یه‌ک باس له‌سه‌ر ئایین دهکهرێ کهلهعهرهبهکان موسولمانتر کورده.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌کان که‌ڵک له‌ئایینی ئیسلام وه‌رده‌گرن و خۆیانی پێی ڕێک ده‌خه‌ن و ده‌سه‌ڵاتداری پێی ده‌که‌ن، به‌ڵام کورد له‌ڕێگای میدیاکانهوهبهشێوهیهک تێده‌گه‌یه‌ندرێت که‌نه‌ته‌نیا له‌خزمه‌ت به‌ئیسلامدا گشت داگیر کاریو جینایه‌ته‌کانی حکومه‌ت و لایهنهئیسلامێکانی بیر ده‌چێته‌وه، به‌ڵکو واز له کورد بوونیشی دێنێت. به‌رده‌وام له‌میدیای ئۆپۆزسیونی سه‌رتاسه‌ریدا باس له‌سه‌ر دیکتاتۆرییه‌تی ده‌سه‌ڵات و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ده‌کرێت، که‌چی خۆشیان دان به‌مافی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان نانێن و به‌و حاڵه‌ش هه‌ر به‌برا و دۆستی خۆمانیان ده‌ناسێنین. باس له‌سه‌ر نایه‌کسانی چینایه‌تی و جنسی ده‌کرێت، که‌چی گاڵته‌ش به‌خه‌باتی چینایه‌تی ده‌که‌ن. به‌شێوه‌یه‌ک باس له‌سه‌ر دێموکراسی ده‌کرێت که‌شانازی داهێنانی ئه‌و چهمکهسیاسییهبۆ خۆیان ده‌گێرنه‌وه‌و ئهرستوی بونیادنه‌ریان بیر ده‌چێته‌وه، که‌چی شرۆڤهکردنیشیان له‌سه‌ر دێموکراسی ته‌واو نییه، ده‌گینا هاوشانی فتوای جیهادی خومه‌ینی و فتوای ئه‌نفالی سه‌ددام حوسێن، فتوای شه‌ڕی نێوخۆیان نه‌ده‌دا و نهدهبوونههۆکاری شه‌هید بوونی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌یان و...!
با میدیاکان ئازاد و ڕاستگو بن.