دڵەڕاوکێی رژیمی کۆماری ئیسلامی له به‌شداری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له شه‌ڕ دژی داعش
22:27 - 18 گەلاوێژ 2714
Unknown Author
ئیسماعیل زوورمه‌ند
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌شێک له خاکی رزگارکراوی کوردستان (باشوری کوردستان) که‌وتبوو ژێر مه‌ترسی نه‌یارانی کورد و باس له‌وه کرا مه‌ترسی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستان که به خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد هاتۆته دی له ئارا دایه و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوێنه‌رانی ئه‌حزابی هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردستان هه‌ر یه‌ک به شێوه‌یه‌ک ئاماده‌گیی خۆیان بۆ پارێزگاری له خاکی ئه‌و به‌شه له کوردستان ده‌ربڕی.
ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌دا ده‌مهه‌وێ باسی بکه‌م ئاماده‌گی و به‌شداری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له به‌ره‌کانی شه‌ر دایه.
هه‌ر له یەکەمین رۆژه‌کانی که‌وتنه بەر مه‌ترسیی باشوری کوردستان بەهۆی گروپی ترۆریستی داعشه‌وه، به‌شێک له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست و به‌جێ و سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌ی به‌یاننامە و ویڕای خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌کهو هاوکات لەگەڵ ئەوەی پشتیوانیی خۆیان بۆ پارێزگاری له خاکی ئه‌و به‌شه له کوردستان ده‌ربریبوو، باسیشیان له‌وه کردبوو ئه‌گه‌ر پێویست بکا نه سه‌ره‌رۆیانه و بێ‌پرس، و له ژێر ده‌ستووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم کوردستان، نه‌ک فه‌رمانی حیزبی تایبه‌ت، ئاماده‌ین راسته‌وخۆ به‌شداریی شەڕ بە دژی داعش و پارێزگاری له کوردستان بکه‌ین.
هه‌ر وه‌ک بینمان له دوو رۆژی رایردوودا دا، واته ڕێکه‌وتی ١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٩٣، هێندێک له حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران به تایبه‌ت حیزبی دێموکرات و به پێی هێندێک سه‌رچاوه کۆمه‌ڵه‌ش، که راستی و دروستی به‌شداری ئه‌و حیزبه لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپاوە پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه راسته‌وخۆ چوونه به‌ره‌کانی شه‌ره‌وه، به‌ڵام دوای دوو رۆژ به‌شداری راسته‌وخۆ له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی که یه‌کیک له حیزبه‌کان واته حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری کوردستان میدیا به‌ده‌ستی هێنابوو، بێ ئه‌وه‌ی که شه‌ڕکه ته‌واو بێ، به پێی بڕیاریکی ناروون، ره‌سمه‌ن له به‌رکانی شه‌ر کشانه‌وه و گه‌ڕانه‌مه‌قه‌ڕه‌کانیان.
لێره‌دا چه‌ند پرسیار دێته ئاراوه: له ژێر فه‌رمانی کێدا بڕیار درا که هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەبەرەکانی شەڕ بگەڕێنەوە؟ بۆچی ئه‌و هێزانه بەبێ ئه‌وه‌ی که شه‌ره‌که‌ته‌واو بێت و پاشه‌کشه‌ی ته‌واو به گروپی ترۆریستی داعش بکه‌ن له به‌رکانی شه‌ر گه‌ڕانه‌وه؟ ئایا هه‌رێمی کوردستان پشت‌ئه‌ستوور به هێزی ده‌ره‌کی بوو؟ ئه‌ی که‌وابوو، بۆ بڕیاریان ده‌دا به هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات کوردستان که بێنه به‌ره‌کانی شه‌ره‌وه؟ ئایا ده‌ستی لایه‌نیکی دیکه له نێو دابوو که بڕیار بدا هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکشێنه‌وه؟ چ ده‌ستێک له‌و نێوه دابوو؟ ئاخۆ ئه‌و هێزانه له ژێر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دا بڕیاریان پێ نه‌درابوو بچن بۆ به‌ره‌کانی شه‌ر؟ تۆ بڵیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که‌وتبێته ژێر فشاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و یه‌ک له‌وان رژیمی کۆماری ئیسلامی و له ماوه‌یه‌کی کورت دا قسه‌ی خۆیان بخۆنه‌وه و به قسه‌ی ئه‌و نه‌یارانه بڕیاریان دابێ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکشێنه‌وه؟ ئایا حیزبه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان واته PKK و ڵقه‌کانی سه‌ر به‌و حیزبه‌ش له به‌ره‌کانی شه‌ڕر کشاونه‌ته‌وه یا ئه‌و بریاره به‌س بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو؟
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و کاتێک که بیسترا حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ‌شه‌ر دژی داعش و پارێزگاری له خاکی باشووری کوردستان چوونه به‌ره‌کانی شه‌ره‌وه، خه‌ڵکی ناوخۆی کوردستان ئێران به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان، هه‌ر یه‌ک به شێویه‌ک ئاماده‌گیی خۆیان ده‌ربڕی که بێنه‌نێو ریزه‌کانی حیزبه‌که‌یان و سازمان بدرێن بۆ به‌ره‌کانی شه‌ر. له ده‌ره‌وش چ له باشوری کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبانه ئاماده‌گی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو حیزبه‌کانیان و به‌شداری له شه‌ر ده‌ربڕی.
ئه‌و ئاماده‌گی ئه‌حزاب و خه‌ڵکی کوردستانی ئێران بۆ پارێزگاری له خاکی پیرۆزی کوردستان و به‌شداری شه‌ڕ دژی نه‌یارانی کوردستان، پێش ئه‌وه‌ی که گروپی ترۆریستی داعش تووشی دڵەڕاوکێ کات، داعشێکی تر ناوچه‌که یانی رژیمی کۆماری ئیسلامی وه‌له‌رزه و تووش ترس و دڵه‌ڕاوکێ کرد. بێ‌گومان رژیمی کۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاوا کوت‌وپڕ بچنه‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ و له دژی تیرور و ترۆریزم و دژی گروپه ترۆریسته‌کان چه‌ک هه‌ڵگرن و رژیمی تووشی سه‌سووورمان کرد.
به باوه‌ری من بوون حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ره‌ی شه‌ر دا بە دژی داعش و ئاماده‌گی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران بۆ هاتنه‌نێو ریزه‌کانی حیزبه‌که‌یان و چوون بۆ شه‌ڕ، به نوعێک به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ رژیمی کۆماری ئیسلامی بوو، هه‌ر بۆیه به بروای من شیمانه ده‌کرێ رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خستبێته ژێر فشاره‌وە، بۆ ئه‌وه‌ی که بڕیار بدا گەڕانەوە به هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێنێ به‌و هۆیانه‌ی خواره‌وه:
- له‌وه زیاتر هه‌ست نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران نه‌ورووژێنن.
- کۆماری ئیسلامی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بۆ که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن له‌باشووری کوردستان ئه‌و ئه‌حزابانه له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌ر‌گرن و بێنه‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
رژیمی ئیسڵامی هه‌ر له سه‌ر‌ه‌تای دامه‌زراندنی فدراڵیزم و بوونی هه‌رێمی کوردستان چاوی به‌و ده‌سکه‌وتانه هه‌ڵنه‌هاتووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌وڵی داوه هه‌رێمی کوردستان ناسه‌قامگیر بکا و پێی خۆشه داعش هه‌رێمی کوردستان داگیر بکا، هه‌ر به‌و پێیه‌ش دژی یه‌کریزی ریزه‌کانی گه‌لی کورده و نایهه‌وێ حیزبه‌کانی هه‌ر چوار به‌شی کوردستان له یه‌ک ریزدا دژ به دوژمن له شه‌ردابن.
-رژیمی ئیسڵامی باش ده‌زانێ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنن و له ده‌نگدانه‌وه‌که‌ی ده‌ترسێ و له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی گه‌وره، کاریگه‌ریی ئه‌رێنی له سه‌ر خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌نێ.
-رژیمی کۆماری ئیسلامی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌ورۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یاریده‌ده‌ر و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه له باشوور بن له داهاتوو دا هێزی پێشمه‌رگه له باشوور یاریده‌ده‌ر و پشتیوانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دژی رژیم بن هه‌ر وه‌ک له رابردوو دا نموونه‌مان هه‌بۆ.
-٠٠٠
گەڕانەوەی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بڕیاریکی ناروون له لایه‌ن هه‌ریمی کوردستان له حاڵێکدایه که به وته‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی نزیک به په‌که‌که، ئه‌و هێزانه و لقه‌کانی سه‌ر به‌وان، هه‌تا ئێستا له مەخموور (کەمپی ئەندامانیان لە مەخموور) لە به‌ره‌کانی شه‌ڕن دژی داعشن.
به‌ڵام چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کرا که ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له سه‌ر بانگهێشتی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به به‌ره‌کانی شه‌ر تا سه‌رکه‌وتنی ته‌واو و یه‌کجاری سوور بن، چونکه ئێشتاش شه‌ر دژی گروپی ترۆریستی داعش دڕێژه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر که‌وتبێته ژێر فشار کۆماری ئیسلامی و له ژێرفرمانی ئه‌وان بڕیاری دابێ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاشه‌کشه بکه‌ن، مێژوو به باشی باسی ناکا.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دوای پەیه‌ست بوونی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چوونیان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ر، رۆژێک دوایه باراک ئۆباما سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئەمریکا ئیزنی ئه‌وه‌ی به هێزه‌کانی دا که هێرشی ئاسمانی دژی داعیش ده‌ست پێبکه‌ن و ئه‌و فه‌رمانه‌ش هاته بواری جێبه‌جێ کردن و هێستاش درێژه‌ی هه‌یه. لێره‌دا ئه‌گه‌ر ده‌سهه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان پاساو بۆ ئه‌وه بێنه‌وه که ئێمه‌پێویستمان به هیزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ما چونکه هێزه‌کانی هه‌وایی ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئامریکا پشگیریان کردین، به‌ڵام ئه‌و یارمه‌تێ و پشتگیرییه هه‌ر له ئاستی هه‌وایی دابوو و هه‌رێمی کوردستان پێویستی به هیزی زه‌مینی هه‌ر هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هیچ کات له یاد ناکرێ و له مێژوودا تۆمار ده‌کرێ وره و هێزی پۆڵایینی حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و رۆ‌ڵه‌کانی ئه‌و به‌شه له کوردستانه، که بۆ جارێکی دیکه سه‌ڵماندیان ئه‌گه‌ر هه‌نووکه ئه‌م به‌شه‌له کوردستان له ده‌ستی داگیرکه‌ر دایه، ئه‌وه ئێستا بۆ ستاندنی مافه‌کانیان هه‌لومه‌ر‌جه‌که له ئاسته جۆراوجۆره‌کان گونجاو نییه، ده‌نا هه‌ر ده‌مه‌م ئاماده‌ی گیانبازیین و چاوه‌روانی ده‌رفه‌تێکین که بیته پێش. ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌به دوژمنانی گه‌ڵی کورد و یه‌ک له‌وان رژیمی ئیسلامیان سه‌لماند که هه‌رده‌م ئاماده‌ی به‌ربه‌ره‌کانێن.