دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران
10:41 - 6 سەرماوەز 2720
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سامان ئەسەد حەکیم و محەممەد شەفیعزادە" خەڵکی گوندی "دێوەزناو"ی شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران.
هێزە ئەمنییەتییەکان سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکسەممە ١١ی خەزەڵوەر، هێرشیان کردووە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتیی کوردە و بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەوانیان دەسبەسەر کرد.
ئەو دوو هاووڵاتییە خێزاندار و هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە سەر تۆمەتی وەپاڵدراویان نییە.
وێنە: سامان ئەسەدحەکیم ومحەممەد شەفیعزادە