دواکەتنی پارەی سێ مانگی کرێکارانی شارەداریی کرماشان

کرێکارانی شارەداریی کرماشان ماوەی سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

ڕۆژنامەی "عصر باختر"ی کرماشان بڵاوی کردووەتەوە کە کرێکارانی شارەداریی ئەو شارە، ماوەی سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی کرماشان بڵاوی کردووەتەوە، سەرەڕای دواکەتنی پارەی سێ مانگیان، هەر جار بڕە پارەیەکیان پێی دەدەن و ئەمە ژیانی ئەوانی دژوار کردووە.