ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران و بیری نازیسم له زمانی هاو ڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان – به‌شی 4
13:44 - 21 خاکەلێوه 2713
Unknown Author
سدێق بابایی
له پێوه‌ندی وه‌ک هه‌ڤی یان له ڕاستیدا هاوده‌نگ بوونی فارسه‌کان له‌گه‌ڵ نووسینه‌که‌ی ئێدوین بلاک – ڕۆژنامه‌ی سانفرانسیسکۆ کرۆنیکل دا ،
سایتی \"پارسینه\" 25ی سه‌رماوه‌ز – ی 1388 له ژێر سه‌ردێڕی \" درخواست برای غرامت جنگ جهانی دوم \" ده‌نووسێ : \" به‌شێکی به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاشایه‌تی پهلهوی له‌وانه ، ڕه‌زاشا و جێ نشینه‌که‌ی محمد ڕه‌زا ، دوکتۆر مه‌تین ده‌فته‌ری وه‌زیری کابینه له به‌ره‌ی سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی هیتلێر له شه‌ڕی دووهه‌می جێهانی بوون .
له شه‌ڕی جێهانی یه‌که‌م، ده‌سه‌ڵاتدارانی پایه‌به‌رزی ئێران دوو که‌رت بوون، ده‌سته‌ی یه‌که‌م لایەنگری ئاڵمان و ده‌سته‌که‌ی تر لایەنگری ڕووس و انگلیس بوون .
له شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م [ وه‌ک شه‌ڕی یه‌که‌م دیسان] ده‌سه‌ڵاتداران بوون به دوو ده‌سته. به‌شی یه‌که‌م که شاه و جێگره‌که‌ی له ڕیزیاندا بوون باوه‌ڕمه‌ند به سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری ئاڵمان بوون . هه‌ڵبژاردنی \" متین ده‌فته‌ری \" ده‌رچووی خوێندنگاکانی ئاڵمان بۆ سه‌رۆک وه‌زیران، وێڕای ته‌مه‌نی که‌م، لاو بوون و که‌م ئه‌زموونی چرایەکی سه‌وز بوو بۆ ئاڵمانه‌کان تا لایەنگری ئێران به \"ڕایش\"ی سێهه‌م (هیتلێر) بسه‌لمێنن \".
سایتی پارسینه زیاتر له سه‌ر مه‌سه‌له‌که ده‌روا و ده‌ڵێ :
\" خه‌ڵکی ئێران چ له شه‌ڕی جێهانی یه‌که‌م که ویلهێلم ئێمپراتوری ئاڵمان بوو و چ له شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م که هیتلێر پله‌ی پێشه‌وا و ڕێبه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرته ده‌ست زوربه لایەنگری ئاڵمانه‌کان بوون و سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانیان ئاره‌زوو ده‌کرد.
[ دیاره ئه‌م وته زۆرتر فارسه‌کان ده‌گرێته‌وه . له به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاشا و گوشاره‌کانی بۆ سه‌ر میلله‌تانی جیا له فارس و سیاسه‌تی یه‌ک وڵات و یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان ته‌نگی به خه‌ڵکانی تر هه‌ڵچنی بوو .
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکانی کورد و تورک، چه‌ک کردنی هێزه‌کانی سه‌ر به‌تاران ، ئازاد کرانی به‌شێکی کوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ پێش ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی کۆماری کوردستان و حکومه‌تی میلی ئازه‌ربایجان که پاشتر پارسینه بۆخۆی باسیان ده‌کا، هاو ڕابوونی تاران و سه‌رانی ڕه‌گه‌زی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ نازیه‌کان هه‌ر وه‌ک حکومه‌تی ئێستای تاران و سه‌رۆکه‌که‌ی آغای ئه‌حمه‌دی نژاد پێداگری له بێتاوانی ده‌سه‌لاتی هیتلێر ده‌کات به ڕوونی به ده‌سته‌وه ده‌دا].
سر ڕیدر بولارد- سه‌فیر که‌بیری ئێنگلیس له ئێران له ده‌س نووسی ڕۆژی 25/12/1319= 16 ی مارسی 1941 ی خۆیدا ده‌نووسێ : \'\' ئێرانیه‌کان له سه‌ر یه‌ک لایەنگری ئاڵمانهکانن و مرۆڤ چاری نیه که جاروبار له‌گه‌ڵ ئه‌م دوژمنانه چاو پێ که‌وتنی هه‌بێ\"..
Parsine وه‌ک ئه‌وه هێشتار شانازی به هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان بکات وادیاره به ئه‌مانت یان بڕوا به ڕابردووی تێڕوانینی هاو ڕه‌گه‌زه‌کانی زیاتر ڕووناکی ده‌خاته سه‌ر تێکه‌لاوی ئه‌وان له‌گه‌ڵ نازیسم له تاران .
\" رووداوی 3ی خه‌رمانان (1320 ڕۆژی ) ، هه‌ر چه‌ند ڕووداوێکی کوتوپڕ بوو، به‌ڵام به‌بێ پێشه‌کی نه‌بوو. له به‌ر ئه‌وه کودیتای دژ به انگلیس -ی عێراق به ڕێبه‌ری \" ڕشید عالی \" وه‌زیری پێشووی ده‌ربار (پادشایی عێراق) و تیکۆشانی به‌ر بڵاوی ده‌ست و پێوه‌ندی تێ خزێندراوی ئاڵمان له ئه‌رته‌شی عێراق و پلانی په‌نامه‌کی نازیه‌کان بۆ خراپه‌کاری له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان[ له ئه‌گه‌ری ده‌سه‌لاتی انگلیس به‌سه‌ریدا] و ناوچه نهفتیهکانی ئێران، هاوپه‌یمانانی به‌رانبه‌ر هه‌ڵکه‌وتی ستراتژیکی ئێران حهساستر کرد و هه‌ر له‌و کاته‌وه وریاکردنه‌وه‌ی پێویستیان به زمانی دیپڵۆماسی له هه‌مبه‌ر مه‌ترسی به کرده‌وه‌ی کارناسانی ئاڵمانی له ئێران به ده‌وڵه‌ت دا که گوێرایڵی نه‌بوون.[ واته ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بۆ هاوکاری و مانه‌وه‌ی ئاڵمانه‌کان لێ براوبوون].
ڕوووداویکی گرینگی تر که پاش کودیتای عێراق هاته ئاراوه و بوو به هۆی تێکدانی به‌ره‌کانی شه‌ڕ و هه‌لومه‌رجی ئێرانی به ته‌واوی تێکدا هێرشی له ناکاوی ئاڵمان بۆ سه‌ر یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و پێش چوونی خێرای هێزه‌کانی به‌ره‌و قه‌وقاز و چاڵه نه‌وته‌کانی بوو که هاوپه‌یمانانی به‌رانبه‌ر ئێران وردبینتر کرد. له‌وه به‌دوا وریاکردنه‌وه‌ی توند سه‌باره‌ت به ئاڵمانیه‌کانی نیشته‌جێ له ئێران ده‌س پێ ده‌کا، و له لایەکیتر پلانی نهێنی بۆ داگیر کردنی ئێران ده‌که‌وێته ڕۆژهڤەوه . .
سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌و هێزه چه‌کدارانه که تا دوێنی ئاوریان له سه‌ر پشتی خه‌ڵکی ڕهشو ڕووت و بێ دیفاعی کورد و میلله‌ته‌کانی تر کردبوه‌وه. به وته‌ی \" پارسینه \" : دوای ئه‌وه \" ڕۆژی 3ی خه‌رمانان – ی 1320 هێزه‌کانی شوره‌وی له باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و هێزه‌کانی انگلیس له باشوور و ڕۆژئاوا له زه‌مین و ئاسمانه‌وه هێرش ده‌که‌ن و شاره‌کانی سه‌ر ڕێگایان به‌ره‌و تاران داگیرده‌که‌ن . هێزی چه‌کداری ئێران به په‌له لێک بڵاو ده‌بێ و ڕه‌زا شا [ که وادیاره هیچ پشتیوانیک له لای گه‌لانی ئێران شک نابات ] ناچار به ڕاگه‌یاندنی ده‌س هه‌ڵگرتن له ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ...
هێزه ده‌ریایه‌کانی ئێران له که‌نداو و ده‌ریای خه‌زه‌ر پاش چه‌ند سه‌عات به ته‌واوی له نێو ده‌چن \".
ئێواره‌ی ڕۆژی 3 ی خه‌رمانان [ یه‌که‌م ڕۆژی هێرش ] \" ڕه‌جه‌بعه‌لی مه‌نسور \" سه‌رۆک وه‌زیران به دیتنی بشێوی وه‌زعی گشتی بڕیاری ده‌س هه‌ڵگرتن له ده‌سه‌ڵات ده‌دا و ڕژی 5ی خه‌زه‌ڵوه‌ر [ دوو ڕۆژ دواتر] به ته‌واوی ده‌س له کار ده‌کێشێته‌وه . هاوکات ڕه‌زاشا ئاماده‌بوونی خۆی بۆ ده‌س هه‌ڵگرتن له ده‌سه‌ڵاتی شایی ڕادهگهیێنی\" .
به‌م چه‌شنه هه‌م سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌م شا ته‌نێ پاش دوو ڕۆژ بیستنی ده‌نگی چه‌ند تهیارهیێک له ئاسمانی تاران به جارێک نه‌ک هه‌ر پشتی هاوپه‌یمانه‌که‌ی دوێنێ یان (هیتلێر) به ڵکوو هه‌روه‌ک ـ محه‌مه‌د ڕه‌زای جێگریان دواتر نیشانی دا به چه‌ند فیتوێک ئه‌م به‌ره‌و ئامریکا‌و پاناماو مێسر ، ئه‌ویش دوورگه‌ی \"موریس\" ملی ڕێگا ده‌گرن . وه‌ک مامۆستا هێمن فه‌رمویه‌تی :
به بڵاو بوونه‌وه‌ی دوو په‌ڕ ئاگایی لێک بڵاو بوو ئه‌رته‌شی شاهنشایی
به وته‌ی پارسینه : \" نوێنه‌رانی شووره‌وی و بریتانیا ، هۆکاری ئه‌م ده‌س تێوه‌ردانه بوونی ڕادهێێکی زۆر کارناسی ئاڵمانی له ئێران ڕاده‌گه‌یێنن . ده‌ستێوه‌ردانی چه‌کدارانه‌ی شووره‌وی و بریتانیا به دوای دوو ئۆلتیماتۆمی هاوبه‌ش له 28 ی پووشپه‌ڕ و 25ی گه‌لاوێژی 1320 به‌رانبه‌ر به هه‌بوونی کارناسانی ئاڵمانی [ نازی] به ڕێوه چوه . ئه‌م هێرشه به مه‌ودای سێ حه‌وتوو پێش دوور خستنه‌وه‌ی ڕزاشا بۆ ده‌ره‌وه سه‌ری گرت .
پارسینه هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستیه وه‌بیر ده‌خاته‌وه که : \" پاش کۆتایی شه‌ڕ ئه‌رته‌شی بریتانیا ئێران به جێ ده‌ێڵێ ،به‌ڵام هێزه چه‌کداره‌کانی شوره‌وی له باکووری ڕۆژئاوای ئێران ده‌مێننه‌وه ، که به پێک هاتنی دوو حکومه‌تی خودمۆختار و کورت ته‌مه‌نی کۆماری مهاباد له کوردستان و فرقه‌ی دێمۆکرات له ئازه‌ربایجان ده کێشرێ .
بیری نازیسم و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب
له درێژه‌ی نووسینه‌که‌ی \"ئێدوین بلاک\" هه‌شتی ژانوویه‌ی 2006 ،( ڕۆژنامه‌ی سانفرانسیسکۆ کرۆنیکل دا هاتوه) :
\"که‌مێک دوای ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م له ساڵی 1939موفتی ئورشه‌لیم پێوه‌ندی سیاسی خۆی له گه‌ڵ هیتلیر زۆرتر کرد‌و ستراتژیێکی هاوبه‌شی له گه‌ڵ هیتلێر پێك هێنا بۆ فرۆشی نه‌وتی عێراق به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ئێسلامیه‌کان دژ به جووله‌که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ڕۆژهه‌لاتی ئوروپا .
له شه‌ڕی جێهانی دووهه‌م ئێران بوو به شوێنی ده‌سه‌ڵاتی ئاژانسه‌کانی گشتاپۆ، به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئێران نازیه‌کان توانیان له به‌غدا- ش ده‌سه‌ڵات بگرن و پاش ئه‌وه چڕچیل دووباره له عێراق ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه نازیه‌کان له ژوئێنی 1941 له عێراق ڕۆیشتن و هێزی ئاسمانی نازیه‌کان بومبارانی باکووری عێراقیان کرد و ئێرانیان وه‌ک پێگه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵبژارد .
له‌و حاله‌ش دا موفتی گه‌وره‌ی ئورشه‌لیم ئه‌و کاره‌ی ئێرانی ستایش کرد و داوای له هه‌موو مسڵمانان کرد که دژی جووله‌که و هێزی انگلیسی راوه‌ستن . موفتی ئورشه‌لیم له ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌کانی تاران ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی ڕاگه‌یاند که ده‌بی ئاواره جووه‌کانی ئێران و فه‌له‌ستین بنێرن بۆ ئوردووگا- گازه‌کانی وڵاتی له‌هستان (واته ڕه‌وانه‌ی قه‌تڵگا بکرین)