دایک لە گۆشەنیگای ناودارانەوە
13:02 - 27 رێبەندان 2713
Unknown Author
رەزا شوان
دایک جوانترین و شیرینترین و ناسکترین وشەیە .. دایک مەزنترین و بەنرخترین شتە لە گەردووندا .. سکی دایک پیرۆزترین نیشتمانە .. دایک خۆشەویسترین و دڵسۆزترین و میهرەبانترین کەسە لە هەموو ژیاندا .. لە ژیانی هیچ کەسێکدا، ئافرەتێک نییە کە بەبێ بەرانبەر و بەبێ منەت ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستییەی پێ ببەخشێت، تەنها و تەنها دایکە ئەو سۆز و خوشەویستییە راستییە، بێ بەرانبەرە دەبەخشێت.
دایک سونبلی ژیانە .. هێمای خۆشەویستی و بەخشین و قوربانیدان و دڵنەوایی و دڵسۆزییەکی بێ سنوورە .. دایک کانییەکی روونی هەمیشە خوڕە و سۆز و خۆشەویستیی لێ هەڵدەقوڵێ .. ئەوە دایکمان بوو پێش ئەوەی رووناکی لە چاوەکانماندا هەڵبێت، لە باوەشی کردین ونووساندنی بە سنگییەوە .. ئەوەدایکمان بوو، شەو تا بەیانی بەدیارمانەوە ئێشکی دەگرت ونانۆزی و رایدەژەنین و بە لایە لایە و گورگانە شەوێ دەیکردینە خەو .. ئەوە دایکمان بوو ئێش و ئازارەکانمانی هێوردەکردەوە و، زامەکانمانی ساڕێژ دەکرد و، دەستی بە سەرماندا دەهێنا و، بە چەند ماچێکی قووڵی گەرم، بە زەردەخەنە شیرین و ناسکەکانی خەم و ناسۆرییەکانمانی لەبیر دەبردینەوە.
هەر دایکی دڵسۆزمان بوو، هیوا و متمانە و بڕوابەخۆبوونی خستە دڵمانەوە و .. بە کورد و کوردستان پەروەریش گۆشی کردین .. هەر دایکانن نەوەی ئەمڕۆمان بە باشی و دروستی پەروەردە دەکەن، بۆ ئەوەی ببنە هیوای دواڕۆژی کوردستان .. دایک کۆڵەکەی خێزان و ماڵە .. ژیان لە سکی دایکدا لە دایک بوو، هەر لە سکی ئەویشدا دەمێنی و بەردەوامدەبێت .. ماندووبوون و ئەرکی گرنگی دایک پیروزترین خزمەتە.
دایک نزیکترین کەسمانە، دڵسۆزترین هاوڕێمانە ، یەکەمین مامۆستا و رابەرمانە،باشترین ئامۆژگاریکەرمانە، خەمخۆڕمانە .. لە تەنگانە و ناخۆشیداپەنا و پاڵپشت و دڵنەواییکەرمانە .. لە شێنەیی و خۆشيشدا، دڵخۆشترین کەسە و هاوبەشمانە.. دایک جوانتری و بۆنخۆشترین گوڵە .. گەلێ لە کەڵەشاعیران و نووسەران و هونەرمەندان و گەورەپیاوانی جیهان .. بە خۆشترین شیعر، بە بە شیرینترین سروود و، بە جوانترین وشە ، بە شاکارترین وێنە و پەیکەر ، کە شایستەی پایەبەرزی و شکۆداری و میهرەبانی دایک بن .. دایکانیان بەسەرکردوونەتەوە و،بە رێزەوە رۆڵیانیان بەرز نرخاندوون .. کەڵە رۆمانووسی جیهانی ـ مەکسیم گۆرگی ـ شاکارترین رۆمانی بە ناوی \" دایک \" ەوە نووسیوە ، دایکیش بەلای مەکسیم گۆرگییەوە ـ نیشتمان ـ ە .. بەڵی دایک نیشتمانە .. چی وتراوە و، چی کراوە، چی بوترێت و، چییش بکرێت .. نابنە پاداشت و پارسەنگی هاوسەنگ کرنەوەی خۆشەویستی و سۆز و بەخشین و دڵسۆزی و قوربانیدانو لێبووردەیی بێ هاوتای دایکان.. بۆیە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری چاکە و دڵسۆزی دایکانی ماندوونەناسمان دەزانین .. ئەگەر ئەوان لێمان رازی نەبن و، گەردنمان ئازاد نەکەن ، ناحەسێینەوە و، ویژدان ئاسوودە نابین.
چەپکێکم لە وتە جوانەکانی هەندێ لە ناوداران بۆ گوڵبژێرکردوون وگۆڕیویانم بۆ سەر زمانی کوردی، کە دەربارەی پیرۆزترین و مەزنترین کەس کە دایکە وتوویانە:
کۆلیریدج:
ـ دایک لە هەموو گیانلەبەرێک پیرۆزترە
شەکسپیر:
ـ لە جیهاندا، سەرینێک نییە کە لە باوەشی دایک نەرمتربێت
جوبران خەلیل جوبران:
ـ دایک هەموو شتێکە لە ژیاندا، دڵدەرەوەیە لە ماتەمینیدا، هیوایە لە بێ ئومێدیدا،هێزە لە لاوازیدا
ئەندریە گریتری:
ـ لە شاکارەکانی جوانەکانی کردگار دڵی دایکە
جان جاک رۆسۆ:
ـ دایە گیان، من رووحم نییە، رووحی تۆیە لە گیانمدا
ماری هۆبکنز:
ـ دایکایەتی گەورەترین بەخشینە کە خوا ژنانی پێ تابەتی کردووە
سوقرات:
ـ هەرگیز هەست بە دڵنیایی ناکەم، ئەو کاتە نەبێت کە لە باوەشی دایکم دام
مەحمود دەروێش:
ـ ناوت نانێم دایک، ناوت دەنێم هەموو شتێک
شاڤیـر:
ـ لە دنیادا یەک کەس هەیە کە لەژن باشترە، ئەویش دایکە
لی شین:
ـ شەوانی دایک مۆمێکی پیرۆزی بێ فیز و میهرەبانە،ژیان رووناک دەکاتەوە
جۆن ئادەمیز:
ـ شانازیی ئەو هەموو ناوبانگ و پایەبەرزییانەی پێیان گەیشتووم .. بۆ دایکمدەگەڕێنەوە
کیم ئیل سۆنگ:
ـ مرۆڤە هەڵکەوتووەکان، هەردەم ئەوانەن کە دایکیان بە باشی و دروستی پەروەردەیان کردوون
بێتشەر:
ـ دڵی دایک قوتابخانەی منداڵە
ئەدیسۆن:
ـ دایکم دروستی کردم
خەلیل مەتران:
ـ دایک نەبوایە هیچ نەتەوەیەک نەدەبوو، نەتەوەکان بە دایکەوە نەتەوەن
ئابراهام لینکۆڵن:
ـ هەموو ئەو شتانەی کە من پێیان گەیشتووم .. ئەو پایە بەرزییەش کە هیواداری
ئەوەم پێی بگەم .. هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ دایکی پەریزادم
ناپلیۆن:
ـ دایک بە دەستی راستی لانک رادەژێنێ .. بە دەستی چەپیشی جیهان رادەوەشێنێ
محەمەد ( د . خ ):
ـ بەهەشت لەژێر پێی دایکانە
جان جاک رۆسۆ:
ـ ئەگەر جیهان لە چنگێکدا بوایە، دایکم لە چنگەکەی تریدا، دایکم هەڵدەبژارد
لیلینک:
ـ لەسەر بەرزترین چیادا لە سێدارەم بدەن، دەزانم کێ بە دوامەوەیە .. لە قووڵتریندەریادا بخنکێم، دەزانم کێ بە دوامەوەیە .. هەر دایکمە
محەمەد حیجازی:
ـ ئەگەر دایک نەدەمرد، کەس بەدبەخت نەدەبوو
مۆریس گارسۆن:
ـ دایک ناتوانێت رازەکانی کچەکەی بدرکێنێت، چونکە خۆشی لە تەمەنی ئەودا هەمان رازی هەبووە
جاکسۆن براون:
ـ وێنەی کاتی گەنجێنی دایک و باوکت، لە چوارچێوەیەکی زیویندا هەڵبواسە
مەکسیم گۆرگی :
ـ با سەر بۆ گەورەیی ئافرەت دانەوێنین ، ئافرەتە کە موسا و عیسا و محەمەدی خستۆتەوە، هەر ئەویشە کە گەورە پیاوانی دێنێتە دنیاوە .. جیهان بە هەرچییەکەوەبنازێت .. لە دایکەوەیە
مارف رەسافی:
ـ خۆشەویسترین کەس دایکمە، ئەوە کە رووحی خۆيم پێشکەش دەکا
سامۆییل ئادمیز:
ـ لە ژیاندا، هەرگیز ناتوانیت خۆشەویستییەکی باشتر و قووڵتر وپاکتر و راستەقینەتر لە خۆشەویستیی دایکت بدۆزیتەوە
ئەحمەد شەوقی:
ـ دایک قوتابخانەیەکە، گەر ئامادەت کرد .. گەلێکی رەسەن دێنێتە کایەوە
جاکسۆن براون:
ـ لە رۆژی جەژنی دایکاندا، بیر لە دایکت و لە خەسووت بکەرەوە
جەمیل سدقی زەهاوی:
ـ رۆڵەکانی هیچ نەتەوەیەک پێش ناکەوێت .. ئەگەر دایکانیان پێشکەوتوو نەبن
ـ ئەی دایە چەند جوانی ئەی دایە ..... بەتۆوە رووناکە ئەم هەموو دنیایە