حوکمی سێ جار قیساسی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی کوشتنی دوو مەئمووری هێزە نیزامییەکان
11:41 - 13 جۆزەردان 2721
هاووڵاتییەکی ئیلامی، بە تۆمەتی کوشتنی "دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی" بە سێ کەرەت قیساس مەحکووم کرا.
فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی پارێزگای ئیلام لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "فارس" وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییەی بە ناوی "ح.ز" ڕاگەیاندووە.
بە وتەی دلاوەر ئەلقاسیمێهر، حوکمی سێ جار قیساسی ئەو هاووڵاتییە لەسەر بڕیاری ئەندامانی لقی ١ی دادگای کەیفەریی ١ی پارێزگای ئیلام بووە.
ئەو هاووڵاتییە ئیلامییە، لەلایەن ئەندامانی لقی ١ی دادگای کەیفەرییەوە بە تۆمەتی کوشتنی دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکان بە ناوەکانی "محەممەد دەریکوندی" و "باسرە" لە ساڵی ١٣٩٩ حوکم دراوە.